به‌ڕێز خه‌لیل غه‌زه‌لی به‌رپرسی سایتی ئهنترنێتی ههوڵویست و یه‌کێ له ئاشنایانی فهیسبووکیمن، به‌داخه‌وه سایتی هه‌ڵویست ئێستا چالاک نییه. غه‌زه‌لی سه‌باره‌ت به خۆیان به‌و جۆره‌ی نووسیوه: (خه‌لیل غه‌زه‌لی هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ).
با له دوو به‌شدا چاو ئه‌و چه‌ن باسه فه‌یسبووکییه بخوێنینه‌وه:
{به‌شی یه‌که‌م
1 – (Khalil Ghazali) خه‌لیل غه‌زه‌لی: دۆستان و هاوڕێیان – داواتان لێده‌که‌م کات دابنێن و ئه‌م گرته‌ی خواره‌وه ببینین.
ببینین، کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی شیعی، به‌هوی چوار ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی که تێکه‌ڵێکه له ناسیونالیزمی ئێرانی و مه‌زهه‌بی خورافی شیعی له سه‌رده‌می گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی- کۆمه‌ڵایه‌تی له‌م ساڵانه‌دا، تا چ ئاستێک له ئینسانیه‌ت و شارستانیه‌ت داتهکیوه. ببینین که (تهمودونی هه‌زاران ساڵه)ی ئێرانی کورش و (ئیسلامی رزگاریده‌ر) چ هه‌ڵسوکه‌وتێکی له گه‌ڵ ئینسانی لێقه‌وماو و پهناهێنهر هه‌یه که رووی نازیه‌کانی ئاڵمانی هێتله‌ری و فاشیسته‌کانی ئیتالیای موسلینی یان سپی کردوه. بێگومان ئه‌م گرته‌یه و ده‌ردی دڵی ئه‌و خاتوونه زه‌جر دیوه دڵۆپێکه له ده‌ریای راسیسزمی ئێرانی – شیعی ده‌رهه‌ق به مرۆڤی لێقه‌وماو. ئه‌و ره‌فتاره شه‌رمی کۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانییه و مه‌حکوومه. وشه و کامنتی نه‌شیاو پاک ده‌کرێته‌وه.
*
2 – سه‌عی سه‌قزی (sai saqzi): ناسیونالیزمی ئێرانی؟!
*
3 – خه‌لیل غه‌زالی: ئیمرۆ، خاتوو (شلێر حه‌قانی فه‌ر) پێشکه‌شکاری ته‌له‌فیزیونی ماهواره‌یی (ئێران ئینترناشیوناڵ)، به ئیعتراز به شوینیزمی ئێرانی، به جلوبه‌رگێکی جوانی کوردیه‌وه له به‌رنامه‌ی خه‌به‌ریی ئه‌و راگهیهنهرهدا ئاماده بوو.
*
4 – سه‌عی سه‌قزی: هه‌ڵه‌ی سیاسی، هه‌ر بیروباوهڕێ پێوه‌ندی به ئینسانه‌وه هه‌یه نه‌ک خاک.
شوینزمی ئێرانی، ناسیونالیستی ئێرانی، کۆمۆنیستی ئێرانی، و …. هه‌ڵه‌یه و هیوادارم باسه‌کان دروست بخه‌نه به‌ر ده‌س خوێنه‌ران.}.
{به‌شی دووهه‌م
5 – خه‌لیل غه‌زالی: به‌ڕێز کاک سه‌عی – له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌ت، ئێمڕۆ بۆ جاری دوه‌م دیتم له‌سه‌ر پۆستێکی من کامنت داده‌نێن و ئێراد له به‌کار هێنانی وهشهگهلی ناسیونالیزمی ئێرانی ده‌گرن. من بۆ ئه‌و حورمه‌ت شکێنی و به‌تایبه‌ت که‌سایه‌تی شکاندنم نه‌کردبێ، بێده‌نگیم کرد. ئه‌گه‌ر له بیرتان بێت، ئه‌وکات که هاوکاریی هه‌ڵویست تان ده‌کرد، چه‌ند جارێک ئاگادارتانم کرد که فارسی یه‌که‌تان باش نییه و ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن چاکی بکه‌ن. براکه‌م تۆ هێشتا فه‌رق له نێوان ناسیونالیزم وه‌ک مه‌کته‌ب و ناسیونالیست وه‌ک فه‌ردێک که شوێنکه‌وتووی ئه‌و مه‌کته‌به‌یه نازانی. من نووسیومه ناسیونالیزم، نه‌ک ناسیونالیست. بێگومان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌توانی ئه‌و مه‌کته‌به‌ی هه‌بێ وه‌ک باویشه بۆ هه‌موو خه‌ڵک و وڵاتیک به‌کار ده‌برێ. چاو له نووسینی لنین بکه زۆر جار له ناسیونالیزمی ئاڵمانی و فه‌رانسه‌یی و … که‌ڵکوه‌رده‌گرێ. وه‌ک زۆر بیرمه‌ندی دیکه له ناسیونالیزمی جۆربه‌جۆر ناو ده‌به‌ن و هاوکات که‌س و ده‌سته و تاقمیش وه‌ک ناسیونالیست (نه‌ک ناسیونالیزم) ناو ده‌به‌ن. من بۆیه له‌م رێگه‌وه ئاگادارتانم کرد، که هێندیک که‌س سوئیستفاده نه‌که‌ن. سه‌رکه‌وتوو بن).
(ئه‌و وه‌ڵامه‌ی بۆ خۆم نارده، نه‌ک بۆ سه‌ر فه‌یسبووک تا خوێنه‌ران ئاگادار بێت.
*
6 – سه‌عی سه‌قزی: کاکه گیان من تێبینی خۆم له ژێر بابه‌ته‌که‌ی ئێوه نووسیوه، لوتف که‌ن ئێوه‌یش ئه‌وه‌ی که بۆ منتان نارده له هه‌مان شوێن دای بنین، به‌سپاسه‌وه.}.
**
له باسی (1 و 3)دا نووسه‌ر رسته‌گه‌لی (ناسیونالیزمی ئێرانی – راسیسزمی ئێرانی – شوینیزمی ئێرانی) نووسیوه و منیش وه‌ک خوێنه‌ر له باسی (2 و 4)دا ئه‌وانم وه‌ک هه‌ڵه‌ی سیاسی ده‌سنیشان کرده که وشه‌ی (ئێران) وه‌ک چوارچێوه‌ی شوێنێ له په‌نای (ناسیونالیزم، راسیسزم و شوینیزم) دروست نییه و ئاماژه‌م به رسته‌کانی(ناسیونالیستی ئێرانی، کۆمۆنیستی ئێران و … )یش کرده.
له‌و ئێرانه‌ی که نووسه‌ر مه‌به‌ستیانه (نه‌ته‌وه‌ی تورک – نه‌ته‌وه‌ی بلوچ – نه‌ته‌وه‌ی گیله‌ک – نه‌ته‌وه‌ی فارس – نه‌ته‌وه‌ی کورد و …) ئه‌ژین. وشه‌گه‌لی (ناسیونالیزمی ئێرانی – راسیسزمی ئێرانی – شوینیزمی ئێرانی ) پێویسته خوێنه‌ر بزانێ بۆ کامیه‌ک له‌و نه‌ته‌وانه‌ی به‌کار برده. بۆ نموونه: نه‌ته‌وه‌ی بلوچ که نه‌وه‌یه‌کی بێده‌سه‌ڵات و ژێرده‌سته‌یه چۆن ئه‌خرێته خانه‌ی (شوینیزمی ئێرانی) و (راسیسزمی ئێرانی).
غه‌زه‌لی بۆ ئه‌نووسێ (ناسیونالیزمی ئێرانی)؟
له هه‌ر (وتووێژ و نووسراوه‌یه‌کدا که وشه‌ی (ئێران) کرا به پاشکۆ وه‌ک: (ناسیونالیزمی ئێرانی)- (شوینیزمی ئێرانی) (کۆمۆنیستی ئێرانی) – (کانون نویسندگان ایرانی) و… واته له ئێران‌دا یه‌ک نه‌ته‌وه هه‌یه! با سه‌باره‌ت به‌و باسه له‌و نووسراوه فارسییه بڕوانین:
{ناسیونالیسم ایرانی در سده نوزدهم
نوع مقاله: علمی و پژوهشی
نویسندگان طاهره قادری 1 ، سیدآیت الله میرزایی 2
1 – عضو هیئت علمی گروه جامعهشناسی دانشگاه علامه طباطبایی
2 – پژوهشگر فوق دکترای جامعهشناسی پژوهشگاه علوم انسانی و مطالعاتی فرهنگنی.
(چکیده
ناسیونالیسم ایدئولوژی ملت است و بر حاکمیت ملت بر سرنوشت خویش تاکید دارد. ناسیونالیسم ایرانی با پیشینه دو سدهای خود، همزاد گریزناپذیر مدرنیته ایران است. در مقاله حاضر، با بازخوانی ناسیونالیسم ایرانی در سده نوزدهم، اهداف و ابعاد زمینهساز پیدایش آن مورد بررسی قرار میگرد.
پیدایش ناسیونالیسم ایرانی در این سده.
پیامد گریزناپذیر بحران ناشی از رویاروی ایرانی سنتی با مدرنیت است که به صورت نخبهگرایانه و ابتدایی در میان برخی دولتمردان و روشنفکران ایرانی در قالب سیاست ها و اندیشههای نوگرایانه تبلور یافت. ناسیونالیسم ایرانی در اصل در واکنش توسعهطلبی قدرت های مهاجم خارجی، به نحو ضد استعماری بروز کرد و سرانجام در برابر استبداد داخلی، شکل ضد استبدادی به خود گرفت.
ناسیونالیست های ایرانی در این دوره بر حفظ استقلال ایران تمرکز کردند، هر چند حفظ هویت و یکپارچگی ایران را نیز کمابیش در زمره اهدافشان داشتند. از همین دوره ناسیونالیسم ایرانی به تدریج در پیوند با زمینه متنوع و در حال دگرگونی ایران، ماهیتی چند بعدی یافت. آشنایی و دریافت دادههای سیاسی مدرن، گرایشی مدنی به آن داد و سپس در بازگشت به داشتههای فرهنگی، گرایشی باستانی و مذهبی نیز یافت. مهمترین دستاورد ناسیونالیست های ایرانی تا پایان سده نوزدهم، پردازش زمینههای حکومت قانون به عنوان پیش درآمد حق حاکمیت ملت بود که سرانجام در مشروطه ایرانی رونمایی شد. از همین دوره است که زمینه اشکال گوناگون ملت سازی در ایران معاصر شگل گرفت و فرایند تدریجی گذار از یک ملت فرهنگی به یک ملت سیاسی پی ریزی شد. هر چند تا کنون به طور کامل تحقق نیافته است.).
*
خه‌لیل غه‌زه‌لی ئه‌و نووسراوه‌ی وه‌ک به‌ڵگه و بنه‌مایه‌کی (به‌هێز و پێز) بۆ پشتیوانی له نووسینه‌که‌ی نارده بۆ (من). ئه‌بوو بیشی خستایه‌ته ژێر باسه فهیسبووکییهکه
ئه‌و (مقاله علمی و پژوهشی) که ئه‌و پشتی پێبه‌سته بۆ سیستمی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئێران نووسراوه و به ئاشکرا ئێژێت (یه‌ک نه‌ته‌وه له ئێران‌دا هه‌یه). ئه‌و جۆره نووسراوانه که (طاهره قادری) و (سیدآیت الله میرزایی) نووسیویانه، ئه‌وه کارنامه‌ی سیاسی پههلوییهکانه که گه‌لی )کورد) و (نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کانی دیکه) به نفره‌ته‌وه باسیان ئه‌که‌ن!
با برۆینه سه‌ر به‌شی دووهه‌م که له باسی (5) پێنجه‌مدا به‌و جۆره‌یان نووسیوه:
به‌ڕێز کاک سه‌عی – له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌ت، ئێمڕۆ بۆ جاری دوه‌م دیتم له‌سه‌ر پۆستێکی من کامنت داده‌نێن و ئێراد له به‌کار هێنانی وهشهگهلی ناسیونالیزمی ئێرانی ده‌گرن. من بۆ ئه‌و حورمه‌ت شکێنی و به‌تایبه‌ت که‌سایه‌تی شکاندنم نه‌کردبێ، بێده‌نگیم کرد. ئه‌گه‌ر له بیرتان بێت، ئه‌وکات که هاوکاریی هه‌ڵویست تان ده‌کرد، چه‌ند جارێک ئاگادارتانم کرد که فارسی یه‌که‌تان باش نییه و ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن چاکی بکه‌ن. براکه‌م تۆ هێشتا فه‌رق له نێوان ناسیونالیزم وه‌ک مه‌کته‌ب و ناسیونالیست وه‌ک فه‌ردێک که شوێنکه‌وتووی ئه‌و مه‌کته‌به‌یه نازانی.
من وشه‌یه‌کی فارسیم به‌کار نه‌برده تا ئه‌وان بنووسن فارسییهکهتان باش نییه و ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن چاکی بکه‌ی! بۆ ئه‌و باسه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه؟! با له دوو به‌شدا له باسه بکۆڵینه‌وه:
به‌شی یه‌که‌م سه‌باره‌ت به زمانی فارسی:
من ساڵی (1944 = 1323) له سه‌قز یه‌کێ له شاره‌کانی کوردستانه که زمانیان کوردییه له دایک بووم، ته‌مه‌نم (6) ساڵ بوو باوکم بردمی بۆ قوتابخانه‌ی (مه‌لا سدیق عه‌باسی) له سه‌ر چه‌می (وڵیخان) تا ته‌مه‌ن ئه‌گاته (7) ساڵ قورئان بخوێنم. له‌و ماوه‌دا چه‌ن جزمی قورئانم خوێند. پاشان چوومه مه‌دره‌سه‌ی مجدی و به فارسی ده‌ستم کرد به خوێندن، له یه‌که‌م حه‌فته‌دا پێیان وتین: باید فارسی حرف بزنید= ئه‌بێ به فارسی قسه بکه‌ن. ئه‌گه‌ر بێژم له ده‌ورانی خوێندنا که‌سێکی زیره‌ک بووم، راست نییه. پۆلی ( 1 و 3)م به دوو ساڵ دوو ساڵ خوێندوه، پوله‌کانی دیکه‌یش به له‌قه‌له‌ق. ده‌رسه‌کانی تاریخ – جوغرافی – ده‌ستووری زمان – علماشاء و (قرآن و شه‌رعیات) گران بوون به لامه‌وه، به‌ڵام (حه‌ساب و هێندسه) که هی پۆلی سه‌ره‌تاییه ئاسان بوون، ده‌ورانی ده‌بیرستانم به شه‌وانه خوێند و ده‌رسه‌کانی (فیزیک و بیرکاری = ریاضی) زۆر گران نه‌بوون. ئه‌وه بارودۆخی خوێندنم به زمانی (فارسی).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که من وشه‌یه‌کی فارسیم به کار نه‌برده به‌ڕێز غه‌زلی باسی فارسی نه‌زانینی من ئه‌کات، ئه‌وه‌یش به وته‌ی خۆیان پێوه‌ندی به (سایتی هه‌ڵوێسته‌وه هه‌یه که ئێستا چالاک نییه).
له‌م ماوه‌دا که له سوید ژیاوم به‌پێی توانا بابه‌تگه‌لێکم به کوردی و فارسی نووسیوه و ره‌وانه کرده بۆ چه‌ن رۆژنامه و هه‌فته‌نامه و سایتی کوردی که یه‌کێ له‌وانه سایتی (هه‌ڵوێست) بوو. با ئاماژه بکم به دوویان.
1 – (به کرمان خطا کرد مسگری – به زنجان زدن گردن آهنگری)
نازانم له چ نووسراوه‌یه‌کی فارسی خومدا بوو که ئه‌و رسته‌م نووسیبوو:
(به کرمان خطا کرد مسگری – به زنجان زدن گردن آهنگری)
کاتێ نووسراوه‌که‌م ره‌وانه کرد بۆ سایته‌کان، خه‌لیل غه‌زه‌لی وه‌ک یه‌کێ له به‌رپرسانی به‌و جۆره‌ی خواره‌وه ده‌سکاری بوو:
(به کرمان خطا کرد مسگری، به شوشتر زدن گردن آهنگری).
ئه‌و رسته‌م له ده‌م (ئه‌م و ئه‌و) بیسته، نه‌ک له نووسراوه‌دا خوێندبێتمه‌وه. نووسراوه‌ی هیچ که‌سێ ده‌سکاری ناکه‌م، هه‌ڵه‌ی گراماتیکی و هه‌ڵه‌ی ئیملایشی ببێت هه‌ر وه‌ک خۆی ئه‌ینووسمه‌وه. نووسراوه‌کانم له ئه‌نترنێت و چاپه‌مه‌نییه کوردییه‌کان باشترین به‌ڵگه‌ن!
جیاوازی ئه‌وه‌ی که من نووسیمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سایتی هه‌ڵوێست ده‌سکاری کرده به‌س ناوی شاره‌کانه! ئه‌وه چ پله‌یه‌کی (فارسی زانی) و (فارسی نه‌زانی) دیاری ئه‌کات؟!
2 – (آقای زیباکلام (خودتی)، در یک کلام!)
ساڵی (2014) نووسراوه‌یه‌کی فارسیم به‌ناوی: (آقای زیباکلام (خودتی)، در یک کلام!) ره‌وانه کرد بۆ سایته‌کان، هه‌موویان وه‌ک خۆی بڵاویان کرده‌وه! به‌ڵام خه‌لیل غه‌زه‌لی ده‌سکاری ئه‌و (سه‌ردێڕه) ئه‌کات و به‌و جۆره بڵاوی ئه‌کاته‌وه:
(آقای زیباکلام خودتی).
کاتێ به ئیمهیل پرسیارم کرد بۆ به‌و جۆره‌ت لێکرده، وه‌ڵامی داوه ئه‌وه‌ی تۆ نادروسته! زۆرم پێ‌ناخۆش بوو که ده‌سکاری کرده، بڕوا بکه‌ن هه‌ندێ له دۆستان که له سایته‌کانی دیکه‌دا نووسراوه‌که‌یان بینی بوو، سهردێڕهکهیان به (باش و مناسب) ئه‌زانی.
نموونه‌ی دیکه له ده‌سکاریکردنی نووسراوه‌کانم له لایه‌ن (غه‌زه‌لی)یه‌وه هه‌یه، سه‌باره‌ت به‌و هونه‌ره‌یان ساڵی(2017) نووسراوه‌یه‌کم نووسی به‌ناوی:
{سایتی هه‌ڵوێست و (چاره‌نووسی نووسراوه)؟!}
ناردم بۆ سایتی هه‌ڵوێست و چه‌ن سایتی دیکه و له فه‌یسبووکه‌کانی خۆمدا هه‌ر هه‌یه. به‌ڵام چی ئه‌که‌ی له‌گه‌ڵ که‌سێ که ئه‌وه هونه‌ریه‌تی!!
زمانی فارسی
ئه‌و زمانه فارسییه که به‌لای ئه‌وانه‌وه ئه‌ونه گرنگه و من سه‌رکۆنه ئه‌کات که نایزانم، با بزانین چۆن زمانێکه
زمانی (فارسی) زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی (دراوسێ و جیران) نییه که من به‌پێی (پێویستی ژیان) و هه‌ستی(خۆشه‌ویستی) خۆمی بۆ ماندوو که‌م.
زمانی فارسی ئه‌و زمانه‌یه که سیستمی فارسیسزم به‌پێی ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی به زۆر ئه‌یسه‌پێنێ به‌سه‌ر (نه‌ته‌وه‌ی بلوچ – تورک – تورکه‌مه‌ن – کورد – تاڵشی و …)دا. با به به‌ڵگه‌وه له‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ل و نگریسه بڕوانین:
ئه‌میر عه‌باس هوه‌یدا سه‌رۆکوه‌زیری ده‌ورانی پادشای محه‌ممه‌دره‌زا په‌هله‌وی له ئێران
{آینده زبان فارسی، بنظر من زبان فارسی از دو نقطهنظر برای ما ایرانیان ارزش فوق العاده دارد، یکی اینکه زبان مادری ماست و زبان مادری هر قومی خمیرمایه بقای آن قوم و محور اصلی تحرکات هنری و زمینهء تلاشهای علمی و ادبی آن ملت است. ……).
سه‌رچاوه: راهنمای کتاب – شماره 8- 9 سال سیزدههم آبان- آذر 1349- امیرعباس هویدا}.
له ژێر چه‌که‌مه و پۆستاڵی ئه‌و زمانه‌دا زمانی گه‌لانی بلوچ – تورک – تورکه‌مه‌ن– کورد – تاڵشی و ….دا به‌ره‌و نه‌مان ئه‌ڕوات.
به‌ڵام به‌لای (خه‌لیل غه‌زه‌لی هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ)وه ئه‌و زمانه گه‌لێ گرنگه!
کارایی زمانی فارسی
ئه‌گه‌ر وشه‌گه‌لی عه‌ره‌بی و فه‌رانسی له واژنامهی فارسی ده‌ربێنن زمانی فارسی له باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ ئه‌وه نابێ کاروباری خانه‌واده‌یه‌کی پێبهڕێوه ببه‌ی. بۆ نموونه: (عمو، عمه، خاله، عروس) ئه‌و وشانه عه‌ره‌بین، بۆ ئه له فارسییدا نییه؟ زمانی کوردی ئه‌و وشانه:
{(عمو = ئاپۆ، مام)- (عمه = پور) – (خاله = مه‌تی، میمک)- (عروس= بووک، وه‌وی).
زمانی فارسی له بواری نووسین به‌گشتی و هۆنراوه و په‌خشان به‌تایبه‌تی لاواز و بێهیزه. ئه‌گه‌ر دیوانه‌کانی (حافز شیرازی) و (سه‌عدی شیرازی)… بژار که‌ن و (وشه عه‌ره‌بییه‌کانی)لێ جیاکه‌نه‌وه یه‌ک لاپه‌ڕه‌یان بۆ خوێندنه‌وه نابێت. من فێری چ زمانێک ببم ؟!
به‌ڵام، بۆ هه‌ر تاکێکی کورد به مه‌رجێ چه‌ن مانگێ له شارێکدا که دانیشتوانه‌که‌ی فارسن، بژی فێربوونی زمانی فارسئ ئه‌بێت.
ئێستا که ئێوه من سه‌رکۆنه ئه‌که‌ن و ئه‌نووسن:
به‌ڕێز کاک سه‌عی – له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌ت، ئێمڕۆ بۆ جاری دوه‌م دیتم له‌سه‌ر پۆستێکی من کامنت داده‌نێن و ئێراد له به‌کار هێنانی وهشهگهلی ناسیونالیزمی ئێرانی ده‌گرن. من بۆ ئه‌و حورمه‌ت شکێنی و به‌تایبه‌ت که‌سایه‌تی شکاندنم نه‌کردبێ، بێده‌نگیم کرد.
ئێستا که هاتوونه ده‌نگ و که‌سێ که ره‌خنه‌ی له کاره‌که‌ت گرته (که‌سایه‌تی ئه‌شکێنن)، فه‌رموون وه‌ک (نموونه‌یه‌ک) ئه‌و هۆنراوه فارسییه که کراوه به گورانی بخوێننه‌وه و له باری ئهدهییهوه بزانن ئێژێ چی! من باسی ده‌نگی (حومه‌یرا) ناکه‌م، به‌س مه‌به‌ستم هۆنراوه‌که‌یه.
تو قلبم تو رو دارم اگه خونه به دوشم
من این عالم عشق‌و به عالم نفروشم : حمیرا
29/1/2021
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com