"an independent online kurdish website

ئای گۆران، گۆڕ هه‌ڵتته‌کێنێ!

(گوڵی خوێناویت) خوێناو هه‌ڵێنێ!

(ده‌روێش عه‌بدوڵا‌ت) ببێ لاڵ و که‌ڕ

بۆ (مه‌ده‌نییه‌ت) که‌ بووه‌ ده‌سبه‌سه‌ر!

ببینه‌ سیمای هه‌ڵه‌بجه‌ت‌ ئه‌مڕۆ

له‌‌ جلی جامبازی و ریا و درۆ

– –

ده‌غیله‌ هه‌سته‌وه‌ ئه‌مڕۆکه‌‌ گۆران –

ده‌س بده‌ خامه‌ هه‌ر وه‌کو جاران‌

داڕێژه‌ چامه‌ی جوانی (له‌ لادێ)

ئه‌و شوێنه‌ی بۆنی دڵداری لێدێ!

بێژه‌: –

ئێواره‌یه‌‌ وا، هه‌ڵگره‌ سا گۆزه‌یی تازه،‌

رێی کانی قوبان! – مونته‌ظیری جیلوه‌یی نازه‌. – (32)

داڕێژه‌‌ چامه‌ی گه‌شتی هه‌ورامان

هه‌ورامان لانکه‌ی دیمه‌نی جهان!

بنووس‌: –

ژنی هه‌ورامان سه‌رتاپای خشڵ،

سه‌رچاوه‌ی بۆنی مێخه‌ک و سمڵ

تا بڵێی ته‌رپۆش، ئاڵ و واڵا جل

به‌ژن و باڵا جوان، به‌ده‌ن نه‌رموشل – (133)

**

– (گوڵی خوێناوی – ده‌روێش عه‌بدوڵا‌ – مه‌ده‌نییه‌ت – له‌ لادێ)

   ناوی چه‌ن هۆنراوه‌ی (گۆران)ن

– ژماره‌کانی 32 و 133 له‌ دیوانی (گۆران) وه‌رگیراون.

**

14/2/2021

سه‌عی سه‌قزی

sai.saqzi@gmail.com

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی