له پێشدا داوای لێبوردن له خوێنه‌رانی سه‌روه‌ر ئه‌که‌م، که ئێژم: (شوان تاهیری) ناناسم، به‌س له فه‌یسبووکدا بینیومه، با له‌و باسه فه‌یسبووکییه‌ی خواره‌وه بڕوانین:
شوان تاهیری- هه‌نبانه‌ی زمانی کوردی (Showan Taheri)- (Henbaneye Zimane kurdi)
سه‌باره‌ت به‌و باسه واته (هه‌نبانه‌ی زمانی کوردی) ئه‌و دوو رسته‌م وه‌ک تێبینی له ژێریا نووسیوه:
1 – (said Qayshi) هه‌نبانه یه‌کجار هه‌ژار به‌کاری برده، واژه‌نامه دروسته‌که‌یه‌تی واژه‌نامه‌ی وشه‌یی، واژه‌نامه‌ی زانستی، واژه‌نامه‌ی سیاسی، ئه‌مجار واژه‌نامه‌ی کوردی کوردی- کوردی عه‌ره‌بی – کوردی فارسی – کوردی سویدی.
2 – (said Qayshi) به‌داخه‌وه ئێمه ناتوانین له ژیانی ده‌ورانی پێشوو بێینه ده‌ر، هه‌ر له ژیانی ناو چادر و خێوه‌ت و که‌په‌نکدا ئه‌ژین. به‌و هیوایه تۆزێ ئاڵوگۆڕ له بیرکردنه‌وه‌ماندا روو بدات.
**
وه‌ڵامی تاهیر شوانی:
1 – (Showan Taheri) واژه، وشه‌یه‌کی فارسییه کابرای توواوه له کولتوری عه‌جه‌ما!!
2 – (Showan Taheri) جه‌نابت وادیادره تواویته‌وه له ناو فارس و وه‌خته دڵت بتۆقێ بۆ ایران عزیز ما !!! تا بیرۆکه‌ی وه‌ک تۆمان ببێ دوژمانمان ناوێ
**
با بڕۆینه سه‌ر باسی یه‌که‌می واته:
(هه‌نبانه یه‌کجار هه‌ژار به‌کاری برده، واژه‌نامه دروسته‌که‌یه‌تی واژه‌نامه‌ی وشه‌یی، واژه‌نامه‌ی زانستی، واژه‌نامه‌ی سیاسی، ئه‌مجار واژه‌نامه‌ی کوردی کوردی- کوردی عه‌ره‌بی – کوردی فارسی – کوردی سویدی).
ئه‌وه‌ی که هه‌ژار (هه‌نبانه‌بۆرینه)ی به‌کار برده، ئه‌وه وه‌ک ناو بۆ کتێبه‌که به‌کار نه‌براوه، ناوی په‌رتووکه‌که به‌و جۆره‌یه: {(فرهنگ کردی– فارسی) (هه‌ژار)
(Kurdish-Persian Dikctionary) (Hazhar)}
باسی (هه‌نبانه‌بۆرینه) وه‌ک هونه‌ر و جوانکاری ئه‌ده‌بی له لایه‌ن {شاعیر و نووسه‌ر (هه‌ژار)ه‌وه} به‌کار براوه! با له‌و باره‌وه تماشای خودی فه‌رهه‌نگه‌که بکه‌ین و بزانین چی‌یان نووسیوه:
{1 – (هه‌نبانه: پێستی گوراوی بزن و مه‌ڕ که ده‌یکه‌نه ده‌فری شتومه‌ک.)
2 – (هه‌مبانه‌بۆرینه: هه‌مبانه‌یه‌که له چیرۆکی که‌ونارادا، ده‌ڵێن ده‌ستیان تێ رۆکردوه و هه‌رچی ویستویانه تیابوه و به‌ده‌ستیانه‌وه هاتوه.)
(ف، انبان جادویی در افسانه‌ها که گویا محتوی همه چیز بوده است.). لاپه‌ڕه (1005)}.
**
مه‌به‌ست له نووسینی (هه‌مبانه‌بۆرینه) له سه‌ر {فرهنگ کردی– فارسی (هه‌ژار)} واته ئه‌م فه‌رهه‌نگه ده‌وڵه‌مه‌نه و هه‌موو (وشه‌یه‌کی) تێدایه، ئه‌گه‌ر وه‌ک ناو به‌کار ببراێت ئه‌بوو به ئیگلیسیش به‌و جۆره بنووسراێت:
{(فرهنگ کردی– فارسی) (هه‌ژار)
(Kurdish-Persian Dikctionary) (Hazhar)-
(Hanbaneborine)}.
**
ئه‌وه‌ی که نووسیومه (واژه‌نامه) دروسته‌که‌یه‌تی، پێویسته به‌پێی توانا باسی بکه‌م:
(واژه) به فارسی و عه‌ره‌بی واته (کلمه)، کۆ = جمع- (کلمات). به‌کاربردنی له چوارچێوه‌ی رسته‌دا به‌و جۆره (کلام) و (تکلم) و (مکالمات) و… دێته ئاراوه.
**
واژه:
(واژه) له زمانی کوردی‌دا واته (وشه). لقه‌کانی واژه: {وێژا – وێژه‌ر. ده‌بێژم – ده‌بێژێ – ده‌بێژن. ئێژم – ئێژێ – ئێژن. وتووێژ = گفتوگۆ)} که به‌شێکی ده‌ستووری زمانی کوردین، بنه‌ماکه‌یان هه‌مان وشه‌ی (واژه)یه.
**
وشه:
(وشه) له زمانی کوردی‌دا واته واژه. به‌داخه‌وه من نه‌متوانی لقه‌کانی وشه وه‌ک (واژه) ده‌سنیشانکه‌م.
**
واژه‌نامه:
وه‌ک ئه‌بینین (واژه‌نامه )له 2 وشه‌ی (واژه) و (نامه) پێکهاتووه.
نموونه‌ی دیکه له‌و پێکهاته: رۆژنامه، ژیاننامه، به‌ڵگه‌نامه، موختارنامه، شانامه، وه‌سیه‌تنامه و کارنامه.
له‌ژێر کاردانه‌وه‌ی: یادنامه، ژیاننامه، به‌ڵگه‌نامه، موختارنامه و … پێموابێ (واژه‌نامه) ناوێکی شایسته و جوانه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی واژه کوردییه‌کان له‌ودا. بۆیه ئه‌وه‌م ده‌سنیشان کرده.
سه‌باره‌ت به باسی دووهه‌م، واته: به‌داخه‌وه ئێمه ناتوانین له ژیانی ده‌ورانی پێشوو بێینه ده‌ر، هه‌ر له ژیانی ناو چادر و خێوه‌ت و که‌په‌نکدا ئه‌ژین. به‌و هیوایه تۆزێ ئاڵوگۆڕ له بیرکردنه‌وه‌ماند روو بدات.
هه‌نبانه که له پێستی مه‌ڕ و بزن ساز کراوه پێوه‌ندی به ژیانی ده‌ورانی شوانکارییه‌وه هه‌یه که نان و پێخۆری رۆژێکی (شوانێ)، (گاوانێ)، (ده‌شته‌وانێ) یا (کاروانچییه‌کی) تێئه‌خرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه تا ئێواره ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ برسی نه‌بێت.
هه‌نبانه کوا بۆ ئه‌وه ئه‌بێ که گه‌لێ په‌رتووکێکی مه‌زنی وه‌ک {(فرهنگ کردی – فارسی) هه‌ژار} بخرێته ناوی. ئه‌مڕۆ له ده‌زگایه‌کی بچوکی وه‌ک (usb minne) ئه‌کرێ سه‌دان کتێبی جۆراوجۆر دانێیت و بیخه‌یته گیرفانت. ئێمه له‌م ده‌ورانه‌دا ئه‌ژین، له‌گه‌ڵ ده‌ورانی پێشوو جیاوازه و به‌و هیوایه له کاروانی ئه‌مڕۆی ژیان دوا نه‌که‌وین.
له‌و رسته ره‌خنه‌ییه‌دا نووسراوه: (به‌داخه‌وه ئێمه ناتوانین له ژیانی ده‌ورانی پێشوو بێینه ده‌ر).
وشه‌ی (ئێمه) به‌کار براوه که (خودی خۆیشم) وام له ناو چوارچێوه‌ی وشه‌ی (ئێمه)دا.
**
با بڕۆینه سه‌ر وه‌ڵامه‌کانی شوان تاهیری که ئێژن:
1 – (Showan Taheri) واژه، وشه‌یه‌کی فارسییه کابرای توواوه له کولتوری عه‌جه‌ما!!
2 – (Show an Taheri) جه‌نابت وادیادره تواویته‌وه له ناو فارس و وه‌خته دڵت بتۆقێ بۆ ایران عزیز ما !!! تا بیرۆکه‌ی وه‌ک تۆمان ببێ دوژمانمان ناوێ.
(واژه) وشه‌یه‌کی فارسییه؟!
سه‌باره‌ت به‌وه که واژه وشه‌یه‌کی کوردییه ئه‌و نموونانه‌م له سه‌ره‌وه ده‌سینشانکرد. سیستمی فارسیزم له بواری کتێب، رۆژنامه و به‌ڵگه‌نامه‌دا ده‌وڵه‌مه‌نده. ده‌رباره‌ی وشه‌ی (واژه) له‌و سیستمه‌دا سێ نموونه ده‌سنیشان ئه‌که‌م، که به‌و جۆره‌ن:
1 – {(واژه – اسم، پهلوی (vacak) لغت، کلمه). فرهنگ فارسی عمید – لاپه‌ڕه – 1236}.
**
له‌و فه‌رهه‌نگه‌دا نووسراوه واژه وشه‌یه‌کی (په‌هله‌وی، پهلوی)یه.
2 – {واژه – (vaza) اسم، پهلوی (vacak) (vac) گفتن، لغت، ضح. این لغت مستقلا” در متون نظم و نثر فارسی نیامده، ولی ریشه آن در زبانهای پیش از اسلام موجود است و همچنین در لهجه زردشتیان واجه (vaja) بمعنی کلمه مستعمل است. در (آهار) (جزورودبار لواسان (سرواژه) بمعنی صحبت کردن در خواب مستعمل است. در ترکیب (گواژه) فارسی جز‌و دوم همین کلمه است در سالهای اخیر کلمه مورد بحث بسیار رایج شده، مع هذا عده‌ء محدوی از فاضلان از استعمال آن خودداری می‌کنند. لاپه‌ڕه (4945 و 4946) فرهنگ فارسی دکتر محمد معین}.
**
له‌م فه‌رهه‌نگه‌یشدا نووسراوه ئه‌و وشه په‌له‌وییه و فارسی نییه و هی زمانه‌کانی پیش ئیسلامه و له نووسراوی فارسی‌دا به‌کار نه‌براوه و…. .
3 – من وه‌ک سه‌عی له سوید و له شاری ستۆکهۆڵم ئه‌ژیم، له ساڵانی(2000)دا رادیۆیه‌کی فارسی هه‌بوو به‌ناوی رادیۆ (رنگارنگ – ره‌نگاوره‌نگ) و شه‌وانه له سه‌عات (20 تا 24) له سه‌ر هێڵی (FM) له شه‌پۆلی (4/96) به‌رنامه‌ی هه‌بوو، به‌رپرس یا وێژه‌ره‌که‌ی که‌سێ بوو به‌ناوی (مێهران تالعی). شه‌وانی (هه‌ینی) دیاری کرابوو بۆ باسی هونه‌ری که گوێگره‌کانی رادیۆ بابه‌ته‌کانی خۆیان وه‌ک گۆرانی- په‌خشان و هۆنراوه ئه‌خوێنده‌وه، منیش وه‌ک (گوێگرێ) هۆنراوه‌ی خۆم که به سێ زمانی (سویدی و فارسی و کوردی) نووسیبووم، ئه‌خوێنده‌وه.
له‌و به‌رنامه‌دا دوو که‌س له ئه‌مریکاوه که یه‌کیان ناوی (خاچه‌توریان) و ئه‌وی تریشیان ناوی (عه‌لیره‌زا) بوو به‌شدارییان ئه‌کرد، شه‌وێک له باسی ئه‌ده‌بیدا ئه‌و دوو که‌سه چوونه سه‌ر باسی وشه‌ی (واژه) وتیان ئێمه نازانین ئه‌م که‌لیمه له کام زمانه‌وه هاته‌ته ناو فارسی. هه‌ر ئه‌و شه‌وه ته‌له‌فۆنم کرد بۆ رادیۆ و باسێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی که له‌م باسه‌دا سه‌باره‌ت به وشه‌ی (واژه) نووسراوه، خستمه به‌رده‌ست به‌ڕێزان (مێهران تالعی) و (خاجه‌توریان) و (عه‌لیره‌زا) و گوێگرانی رادیۆکه.
**
به‌ڵام با بڕۆینه سه‌ر ئه‌و 2 باسه که فه‌رموویانه :
(1 – کابرای توواوه له کولتوری عه‌جه‌ما!!
2 – جه‌نابت وادیادره تواویته‌وه له ناو فارس و وه‌خته دڵت بتۆقێ بۆ ایران عزیز ما !!! تا بیرۆکه‌ی وه‌ک تۆمان ببێ دوژمانمان ناوێ.
به هۆی ئه‌وه‌ی وشه‌ی (واژه)م به‌کار برده، من هه‌م له کولتوری (عه‌جه‌م) و هه‌م له کولتوری (فارس)دا تواومه‌ته‌وه و خه‌ریکه دڵم بۆ (ئێرانی عه‌زیزیش بتۆقێ) و بوویشم به (دوژمنی کورد).
با له پێشدا ئه‌و پرسیاره له‌و که‌سه بکه‌ین: (عه‌جه‌م) کێیه و له کوێ ئه‌ژین؟!
به‌ڵام سه‌باره‌ت به کولتوری (فارس) و (ئێرانی عه‌زیز) با بڕۆینه ناو ئه‌و باسه‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته‌دا نووسیمه من ئه‌و که‌سه ناناسم، به‌ڵام بۆ ئه‌م باسه تماشای فه‌یسبووکه‌که‌یم کرد، سێ بابه‌تم بینیوه با پێکه‌وه تماشای بکه‌ین:
1 – هۆنراوه‌ی (شمس لنگردودی) – (نادر ابراهیمی) – (ملک الشعرا) – (محمد نوری) و…… .
2 – گۆرانی (مرضیه) – (دلکش) – (ویگن) – (همایون شجریان) و ….. .
3 – باسێکی ویدیۆیی (ئه‌حمه‌د شاملو) که به‌و جۆره‌ی له سه‌ر نووسراوه:
{دیدگاه احمد شاملو درباره‌ی موسیقی سنتی
دانشگاه کالیفرنیا 1990 م
ب. ن:
دوستانی (مثل اینجانب) که شاملو و شجریان رو دوست دارند. سکوت لطفا!… (visa mer)}.
**
سه‌باره‌ت به هۆنراوه‌کانی (شمس لنگردودی) و (نادر ابراهیمی) و ملک الشعرا) و… هه‌روه‌ها گۆرانیه‌کانی (مرضیه) و (دلکش) و (ویگن) و (همایون شجریان) …. ئه‌وه خۆیان ئه‌زانن چۆناوچۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و کلتوره فارسییه سازاون !!!
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و باسه‌ی خواره‌وه:
{دیدگاه احمد شاملو درباره‌ی موسیقی سنتی
دانشگاه کالیفرنیا 1990 م
ب. ن:
دوستانی (مثل اینجانب) که شاملو و شجریان رو دوست دارند. سکوت لطفا!… (visa mer)}.
**
رسته‌ی: دوستانی (مثل اینجانب) که شاملو و شجریان رو دوست دارند. سکوت لطفا!…(visa mer)}.
(سکوت لطفا!). واته بێده‌نگ بن!
واته ئه‌گه‌ر که‌سێ ره‌خنه‌ی له کاری (شه‌جه‌ریان) و (شاملو)یش هه‌بێت، هه‌ر ئه‌بێ بێده‌نگ بێت!
ئه‌و کاره، کاری ده‌رکه‌وانه، ( کاری ده‌رکه‌وانێکی زۆر تووڕڕه‌یه!
ئه‌و باسه‌ی (شه‌جه‌ریان) و (شاملو) له‌و فه‌یسبووکه‌دا بۆ دانراوه؟!
وه‌ڵامه‌که‌ی زۆر ئاسانه، دیدوبۆچون و کاروکرده‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به دڵه!
بۆ ئه‌وه‌ی کاتی ئێوه‌ی سه‌روه‌ر زۆر نه‌گرم، ئاماژه به کارێکی هونه‌ری (شه‌جه‌ریان) ئه‌که‌م ئه‌وه‌یش گۆرانییه که به (باڵای ئێران)دا کوتوویه‌تی و به‌و جۆره‌یه:
ایران ای سرای امید
بر بامت سپیده دمید
بنگر کزین ره پرخون
خورشید خجسته رسید.
……
…… هۆنراوه‌ی هوشه‌نگ ئێبتهاج
**
با کارێکی (احمد شاملو)یش بخه‌مه به‌رده‌ستان که به‌و جۆره‌یه:
متن کامل سخنان احمد شاملو ( ایران در سده بیستم) در کنفرانس دانشگاه برکلی بهار 1990
دوستان بسیار عزیز، حضور یافتن در جمع شما و سخن گفتن با شما و سخن شنیدن از شما همیشه برای من فرصتی است سخت مغتنم و تجربه‌ای است بسیار کارساز.
اما معمولا” دور هم که جمع می‌شویم، تنها از مسائل سیاسی حرف می‌زنیم یا بهتر گفته باشم میکوشیم به بحثی پیرامون حوادث درون مرزی می‌پردازیم و آنچه را که در کشورمان می‌گذرد با نقطه نظرهای سیاسی خود به محک بزنیم و از این قبیل …. این دیگر رفته‌رفته به صورت یک رسم و عادت در آمده و کم و بیش نوعی سنت شده. من امشب خیال دارم این رسم را بشکنم و صحبت را از جاهای دیگری شروع کنم و بجای دیگری برسانم، میخواهم در باب نگرانی های خودم از آینده سخن بگویم.
می‌توانم حرفهایم را در تنها یک سئوال کوتاه، مختصر کنم. اما برای رسیدن بآن سئوال ناگزیرم ابتدا مقدماتی بچینم و زمینه‌ای را آغاز کنم. برای این زمینه‌سازی فکر می‌کنم بجای هر کار بهتر باشد حقیقتی تاریخی را بعنوان نمونه پیش بکشم، بشکافمش، ارائه‌اش بده‌م و بعد از نتیجه‌ای بدست می‌آید استفاده کنم و به طرح سئوال مورد نظرم بپردازم. دوازده سال پیش در جشن مهرگان در نیورک دیدم که دوستان ما مناسبت این جشن را پیروزی کاوه آهنگر بر ضحاک ذکر می‌کنند. ……..
**
خۆتان سه‌باره‌ت به رۆیشتنی {(احمد شاملو) بۆ ئه‌مریکا و ئه‌و کۆڕه و باسه‌کانی بۆ ئێرانییه‌کان که له‌و کۆڕه‌دا به‌شدارییان کرده} چیی بووه؟!
**
هه‌ژار یا (هه‌ژار موکریانی) ؟!
شوان تاهیری، کتێبی (چێشتی مجێوری هه‌ژار)یشی له سه‌ر فه‌یسبووکه‌که‌ی داناوه، به‌ڵام ناوه‌که‌ی گۆڕیوه به (هه‌ژار موکریانی).
جیا له‌و زیانه سیاسییه‌ی ئه‌و کاره که بۆ دوارۆژی کوردستان هه‌یه‌تی، گۆڕینی ناوی (هه‌ژار) به (هه‌ژار موکریانی) کارێکی پیس و چه‌په‌ڵه و درۆیه‌کی مه‌زنه و ده‌سدرێژی کردنه بۆ سه‌ر مافی نووسه‌ری کتێبه‌که!
**
له کۆتاییدا، ئه‌و چه‌ن رسته‌ی خواره‌وه به‌ناوی: ( ای ایران) که چه‌ن ساڵ پێش به فارسی نووسیمه ئه‌یخه‌مه به‌رده‌س خوێنه‌رانی سه‌روه‌ر.
–
ایران
–
ای ایران
ای مرز پر ز خون
ای مرکز افکار جنون
ای منبع بدی و پستی
ای بدور ز انساندوستی
–
ایران
ای لانه‌ء خونخوارن
پرورشگاه جلاد و بدکاران
منزلگاه شیاد و فریبکاران
محفل دزد و راهزن و غارتکاران
–
تا تو هستی
باشد، پلیدیی و پستی
آن روز هستی در عدم و نیستی
جهان شود گل و گلخانه‌ء هستی،
زندگی سرشار ز عشق و دوستی!
ای ایران!
**
2/9/2021
سه‌عی قایشی سه‌عی سه‌قزی – قایشی
Sai.saqzi@gmail.com