له سایتی ئه‌نترنێتی (گیارنگ)دا باسێکم بینی به‌ناوی: {نامیلکه‌ی (ژنان و ناسیونالیسم له کۆماری کوردستانی (1946 دا) وه‌رگێڕان: ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری}. ده‌ستم کرد به خوێندنه‌وه که به‌و جۆره داڕێژراوه:
ناوه‌ڕۆک:
– وه‌ک پێشه‌کی
– ناسیۆنالیسمی میلله‌تێکی بێده‌وڵه‌ت
– سه‌رهه‌ڵدان و رووخانی کۆماری کوردستان
– ژنانی میلله‌ت
– پێکه‌وه‌نانی میلله‌ت له کۆماری کوردستاندا
– دایکی میلله‌ت
– کۆنفرانسی یایان له ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی کورد و [سۆڤییه‌ت]
– سازکردنی حیزبی دیموکرات (له‌لایه‌ن ژنانی کوردستان)
– رێوشوێن دانان بۆ پێکهاته‌ی هاوسه‌ره‌یه‌تی
– پرسی وشیاری فێمینیستی
– ئه‌نجام
لاپه‌ڕه(2)
–
(ژنان و ناسیونالیسم له کۆماری کوردستانی (1946 دا)
وه‌کوو پێشه‌کی
Women of A Non-state Nation, The Kurds
(کتێبی ژنانی میلله‌تێکی بێده‌وڵه‌ت، کورده‌کان) له‌لایه‌ن خانمی شه‌هرزادی مجابه‌وه ئاماده‌کراوه، ساڵی2001 له ئه‌مریکا بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌م کتێبه زۆربه‌نرخه که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌یه سه‌باره‌ت به ده‌وری ژنان له بواره‌جۆراوجۆره‌کانی ژیاندا به‌درێژایی مێژووی کوردستان، بریتیه له پێشه‌کییه‌کی چڕ‌وپڕ و له‌سێ ته‌وه‌ردا پێشکه‌شکراوه. پێشه‌کی کتێبه‌که له‌لایه‌ن شه‌هرزادی موجاب خۆیه‌وه نووسراوه و ناوه‌رۆکی هه‌موو باسه‌کانی کتێبه‌که پێده‌ناسێنت.
لاپه‌ره (3)
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی کتێبه‌که‌م خوێندۆ ئیتر به‌پێویستم نه‌زانی بێخوێنه‌وه!
–
پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه سه‌ر باسی سه‌ردێڕکه‌ه، ئه‌ڕۆمه سه‌ر دوو بابه‌تی ره‌خنه‌ای: یه‌که‌م سایتی (گیاره‌نگ) – دووهه‌م (ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری)
سایتی گیاڕه‌نگ:
{نامیلکه‌ی (ژنان و ناسیونالیسم له کۆماری کوردستانی (1946 دا) وه‌رگێڕان: ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری}.
–
سایتی گیاره‌نگ ئه‌و باسه‌ی وه‌ک (نامیلکه) بڵاوکرده‌تۆ.
وشه‌ی (نامیلکه) له وشه‌ی (نامه) وه‌گیراوه. نامیلکه له (نامه) که‌متر و کورتتره. سه‌باره‌ت به‌و باسه با تماشای چه‌ن نموونه بکه‌ین:
(شار – شارۆچکه) – (خانوو- خانووچکه) (کچ – کچۆڵه) – (کیژ – کیژۆڵه) …..
(شارۆچکه) له وشه‌ی (شار) وه‌رگیراوه واته له شار پچوکتره.
(خانووچکه) له وشه‌ی (خانوو) وه‌گیراوه واته له خانوو (پچوکتره)
(کچۆڵه) له وشه‌ی (کچ) وه‌رگیراوه واته له کچ چکۆله‌تره
(کیژۆڵه) له وشه‌ی (کیژ) وه‌رگیراوه واته له کیژ چکۆله‌تره.
له کاتێکدا که وشه‌ی (نامیلکه) بۆ ئه‌و باسه به‌کار ئه‌برێ، له لاپه‌ڕه (3)ی خودی باسه‌که به‌و جۆره نووسراوه:
(کتێبی ژنانی میلله‌تێکی بێده‌وڵه‌ت، کورده‌کان)}.
وه‌ک ئه‌بینین ناوی (کتێب) بۆ ئه‌و باسه به‌کار براوه.
–
جیاوازی (نامه) و (کتێب) و (نامیلکه)
نامه
نامه، تا ئه‌و جێگه‌ی ئاگادارم بۆ باسگه‌لی کورت له نێوان دوو یا چه‌ن که‌س دێته ئاراوه.
جا که (نامه) بوو به (نامیلکه) بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که باسه‌که‌ی زۆر کورته.
*
(کتێب)
کتێب، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باسی باسگه‌لی جیاواز ئه‌کات پێویستی به {(ناوه‌رۆک) = پێرست} هه‌یه.
پێرست له په‌رتووک (کتێب)دا گه‌لێ گرنگه، خوێنه‌ر به یارمه‌تی پێرست ئه‌توانێ جیاوازی باسه‌کان ببینیت.
–
(ژماره‌ی لاپه‌ڕه) جگه له ناوه‌رۆک بۆ په‌رتووک خاڵێکی دیکه هه‌یه، ئه‌و خاڵه‌یش (ژماره‌ی) لاپه‌ڕه‌کانه.
–
لیستی (ناوه‌تایبه‌تییه‌کان) جگه له (ناوه‌رۆک) و (ژماره) که ئاماژه‌ی پێکرا خاڵێکتر بووه به به‌شێ له کتێب ئه‌و خاڵه‌یش (ناوه‌تایبه‌تییه‌کانه) که له په‌رتووکدا به‌کار ئه‌برێت. ئه‌وه کورته‌یه‌ک بوو سه‌باره‌ت به په‌رتووک.
*
نامیلکه: ئه‌وه‌ی راستێ بێت به‌و جۆره که سایتی گیاره‌نگ (نامیلکه)ی به‌کار برده، من وه‌ک خوێنه‌رێ نازانم {ئه‌و (نامیلکه) چییه و چۆنه}!
–
نامیلکه‌ی {ژنان و ناسیونالیسم له کۆماری کوردستانی (1946 دا)} که له سایتی گیاره‌نگ دانراوه (30) لاپه‌ڕه‌یه به (ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌کان) و (ناوه‌رۆک)ه‌وه.
جگه له نامیلکه‌ی {ژنان و ناسیونالیسم له کۆماری کوردستانی (1946 دا)} له سایتی گیاره‌نگدا باسێکتر دانراوه به‌ناوی:
نامیلکه‌ی (ئێره ده‌نگی کوردستانی ئێرانه – ئێره ده‌نگی کوردستانه). ئه‌و باسه (187) لاپه‌ڕه‌یه.
ئه‌م نامیلکه‌یش لاپه‌ڕه‌کانی ژماره‌به‌ندی کراوه، هه‌روه‌ها ناوه‌رۆک (پێرستی) بۆ نووسراوه، جگه له‌و دوو خاڵه که پێویسته بۆ کتێب، کۆمه‌ڵی وێنه – وێنه‌ی که‌سانێ له‌و رادیۆدا به‌رنامه‌یان پێشکه‌ش کرده و… دانراوه.
–
جا ئه‌گه‌ر نامیلکه‌ی (187) لاپه‌ڕه‌ی به‌و (جۆره) ببێت، ئه‌بێ خود (نامه) که له نامیلکه گوره‌تره – چی بێت و چه‌ن لاپه‌ڕه بێت و چی دیکه‌ی له خۆ گرتبێت؟!
–
هیوادارم به‌ڕێوه‌به‌رانی سایتی (گیاره‌نگ) وردبینانه‌تر و جوانتر له باسه‌کان بڕوانن.
**
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌ندری
به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌ندری هه‌م هاوشاریمه و هه‌م دۆست، لێره‌وه له بری وشه‌ی به‌ڕێز (کاک) به‌کار ئه‌به‌م که پێم جوانتره.
کاک ئه‌حمه‌د ئه‌و کتێبه‌ی وه‌رگێڕاوه، له کاری وه‌رگێڕانا ناوی نووسه‌ر له سه‌ر به‌رگی کتێبه‌که ئه‌نووسرێت، ئه‌و کاریان به‌و جۆره له‌سه‌ر به‌رگی کتێبه‌که ئه‌نجام دراوه:
(SHAHRZAD MOJAB)
ناوی وه‌رگێڕ – له کاری وه‌رگێڕانا ناوی وه‌رگێڕ له ناو کتێب و له لاپه‌ڕه (2 یا 3) یا له کۆتایی کتێبه‌که‌دا ئه‌نووسرێت و به پیتێ که ژماره‌که‌ی له ناوی (نووسه‌ره‌که) پچوکتر بێت. ئه‌و کاره‌یش بۆیه به‌و جۆره ئه‌کرێت چون (کاره‌که) کارێ که‌سێکیتره واته هی (نووسه‌ره)، نه‌ک هی وه‌رگێڕ.
له‌و نموونه که له سایتی (گیاڕه‌نگ)دا هه‌یه، ناوی (ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌ندری) له‌سه‌ر به‌رگی کتێبه‌که به پێتێکی درشتتر له ناوی نووسه‌ره‌که نووسراوه، هه‌روه‌ها وێنه‌که‌یشیان له‌سه‌ر به‌رگی کتێبه‌که‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و داب و ده‌ستووره په‌یره‌و بکراێت کاره‌که‌یان واته کاری وه‌رگێڕانه‌که جوانتر ئه‌بوو!
**
با بڕۆینه سه‌ر باسی سه‌ردێڕه‌که واته
چه‌ن دێڕێ سه‌باره‌ت به په‌رتووکێ که نه‌مخوێنده‌تۆ
له سه‌ره‌وه باسم کرد که سێ لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و (کتێبم) خوێنده‌تۆ، بۆچ گشتیم نه‌خوێنده‌تۆ؟
شه‌هرزاد موجاب که کتێبی (ژنان و ناسیونالیسم له کۆماری کوردستانی 1946) نووسیوه – له مانگی دسامبری (2018) له سایتی {آزادی بیان (www.azadi-b.com)} دا- نووسراوه‌یه‌کیانم بینی به‌ناوی:
(ناسیونالیسم کرد و امپریالیسم).
بۆ نووسینی ئه‌و (نووسراوه) سودی له کتێبێکی فارسی به‌ناوی:
(بر فراز موج نوین کمونیسم) نووسه‌ر (ئه‌میر حه‌سه‌ن پور) وه‌رگرتبوو.
ده‌ستم کرد به خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌ی (ناسیونالیسم کرد و امپریالیسم)، له ره‌وتی خوێندنه‌وه‌که‌دا چاوم به په‌راگرافێ که‌وت که به‌و جۆره ئێژی:
{عدم وجود «رهبری انقلابی» بود که کردستان عراق را «اسرائیل شمالی» کرد، «پیشمرگه، که در جنبش ملی سمبل مبارزه برای رهایی توده‌های مردم به شمار می‌رفت، به «ارتش نیابتی آ‌مریکا» تبدیل شد (همانجا، ص ۱۹). بر فراز موج نوین کمونیسم، امیر حسن‌پور}.
ئه‌و په‌راگرافه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی که خوێندبوومۆ نه‌ئه‌هاته‌وه و جیاوازی هه‌بوو، درێژه‌م به خوێندنه‌وه‌دا گشتیم خوێنده‌وه، جیاوازی ئه‌و په‌راگرافه له‌گه‌ڵ تێکڕای نووسراوه‌ی (ناسیونالیسم کرد و امپریالیسم) نه‌ک که‌متر نه‌بووه به‌ڵکو زیادتر ئه‌هاته پیش چاو.
بۆ روونبوونه‌وه‌ی ئه‌و باسه خودی کتێبی {(بر فراز موج نوین کمونیسم) نووسه‌ر (ئه‌میر حه‌سه‌ن پور)}م له ئه‌نترنێت وه‌رگرت که (360) لاپه‌ڕه بوو. له سه‌رانسه‌ری ئه‌و کتێبه (360) لاپه‌ڕه‌ییه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی لاپه‌ڕه‌کانی (17 – 18 – 19 – 20) که شه‌هرزاد موجاب ئاماژه‌ی به لاپه‌ڕه (19) کرد بوو، ئه‌و په‌راگرافه که ئێژێ:
{عدم وجود «رهبری انقلابی» بود که کردستان عراق را «اسرائیل شمالی» کرد، «پیشمرگه، که در جنبش ملی سمبل مبارزه برای رهایی توده‌های مردم به شمار می‌رفت، به «ارتش نیابتی آ‌مریکا» تبدیل شد (همانجا، ص ۱۹). بر فراز موج نوین کمونیسم، امیر حسن‌پور}.
نه‌بینی و نه‌نووسرا بوو!
ئه‌و فه‌رهه‌نگ و بۆچوونه که شۆڕشی کوردستان به «اسرائیل شمالی» به‌راورد ئه‌کات، له ناو ئه‌وانه‌ی که له پروسه‌ی سیاسی‌دا چالاکن به‌کار براوه و ئه‌برێت، نموونه:
بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی- ده‌سه‌ڵاتدارانی وه‌ک خومه‌ینی، به‌نیسه‌در، رفسه‌نجانی، خامنه‌ای …. هه‌روه‌ها ئه‌و حیزب و رێخکراواوه و ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان به ئۆپۆزیسیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران واته (کۆماری ئیسلامی ئه‌زانن).
جیاوازی ئه‌و بۆچوونه‌ی {(بنه‌ماله‌ی په‌هله‌وی) و (رابه‌رانی ئه‌مڕۆی ده‌وڵه‌تی ئێران) و (حیزب و رێخکراوه و (رووناکبیره ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران} له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌که‌ی (شه‌هرزادی موجاب) ئه‌وه‌یه که ئه‌وان راسته‌خۆ بۆچوونه‌که‌ی خۆیان به زمانی خۆیان دێننه ئاراوه و باس ئه‌که‌ن!
به‌ڵام جه‌نابی (شه‌هرزادی موجاب)ی نووسه‌ر بۆچوونه چه‌په‌ڵ و دوژمنکارانه‌که‌ی سه‌باره‌ت به شۆڕشی کوردستان به‌ناوی (ئه‌میر حه‌سه‌ن پور)ه‌وه باس ئه‌کات، تا خوێنه‌ر نه‌زانێ ئه‌وه بۆچوونی جه‌نابی (شه‌هرزادی موجابه).
خانم موجاب له‌و نووسراوه‌دا گه‌لی کورد و هێزی پێشمه‌رگه ئه‌باته ژێر پرسیار که بۆچ نه‌چوونه‌ته جه‌نگ بۆ پشتیوانی کردن له حکومه‌تی ئێراق و حیزبی به‌عس و سه‌دام له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکادا.
–
هۆکاری ئه‌وه‌ی که نه‌مویست ئه‌و کتێبه که کاک ئه‌حمه‌د وه‌ریگێڕاوه بخوێنمه‌وه، ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و (درۆ) که شه‌هرزاد موجاب ئه‌نجامی داوه، نه‌ک بۆ هه‌ڵه‌وێسته‌که‌ی – هه‌ڵوێسته‌که‌ی وه‌ک ئه‌وانه‌یتره که ئاماژه‌یان پێکرا.
*
تێبینی: من وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه هیچ پێوه‌ندییه‌که‌م به به‌ڕێز ئه‌میر حه‌سه‌نپور که به‌داخه‌وه له ژیاندا نین، نه‌بووه و نییه.
**
ئه‌م چه‌ن دێڕه‌م بۆ کاک ئه‌حمه‌د ره‌وانه کرده تا ئاگاداری ئه‌و کاره‌ی (شه‌هرزادی موجاب) بن.
28/6/2022
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com