"an independent online kurdish website

لەو کاتەیوە کە “روسیا” لە رێکەوتی ٢٤/٢/٢٠٢٢ هێرشی لەشکری کردە سەر “ئۆکراینا”، پەیوەندی نێوان حکومەتی “نۆرویژ” و “روسیا” زۆر سارد بووە.

پەیوەندی و هاوکاری و هاتو چۆ، دیپلۆماسی ، ئابوری، سەربازی، دەریای و ئاسایەش لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا ئیستا زۆر لە ئاستی خوارەوەیە. “روسیا” رەخنە لە وڵاتی نۆوریژ دەگری کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاری “ئۆکراینا” دەکات و دەست تێوەردان لە ناو کار و باری ئەو وڵاتەدا دەکات. گەمارۆی ئابوری بۆ سەر روسیا وای کردووە، کە کرێن و فرۆشتن لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا زۆر کەم بۆتەوە. ‌ هەروەها بەرێوەبەری “ناتۆ” “یەنس ستۆڵتنبەرگ” نۆرویژیە و ، کە روسیا لە مێدایای خۆت زۆر هێرش دەکاتە سەر ئەو.

ڕۆژی پێنج‌ شەممە، رێکەوتی ١٣/٤/٢٠٢٣ ی زاینی بە شێوەی فەرمی وەزیری دەرەوەی نۆرویژ ” ئەنیکن میتفێلد” دەرکردنی پازدە دیپلۆماتی روسی لە نۆرویژ راگەیاند. حکومەتی نۆرویژ دەڵێ ئەو پازدە روسیەی کە بە ناو دیپلۆمات لە سەفارەتی روسیا لە نۆرویژ کاریان کردووە،  پلەی ئەفسەریان هەیە و سەر بە ئیدارەی سیخوری ئاسایەش و هەواڵگری دەرەوەی روسیان. ئەو کەسانە لە جیاتی کاری دیپلۆماتی، کاری نهێنی سیخوری لە سەر نۆرویژ دەکەن. ئەوانە خەڵکی نۆرویژ بە کرێ دەگرن و تۆری سیخوری دروست دەکەن، کە کاری سیخوری لە سەر نۆرویژ بۆ بەرژەوەندی روسیا بکەن. ئەوەش دەبێتە مەترسی گەورە بۆ سەر ئاسایەشی نۆرویژ. ئەو سیخورانە بە دوای نێهنیەکانی حکومەتی نۆرویژ دا دەگەرێن بۆ زانیاری کۆ کردنەوە و دوای دەیدەن بە ئیدارەی سیخوری ئاسایەش و هەواڵگری دەرەوەی روسیا. هەروها ئەو سیخورانەی روسیا هەموو کات هەوڵیان داوە کە پەیوەندی لە گەڵ دەسەڵاتدارانی سیاسی پلە بەرزی حکومەتی، بەرێوەبەرانی کەرتی وەبەر‌هێنان نۆرویژ دروست بکەن، هەتا بتوانن زانیاری زۆر نێهێنی لە سەر ئەو وڵاتە کۆ بکەنەوە. ئەو یەکەم جار نیە کە وڵاتی نۆرویژ دیپلۆماتی روسی بە هۆکاری سیخوری دەردەکات. هەرەها لە مانگی چواری ساڵی ٢٠٢٢ی زاینیدا سێ دیپلۆماتی روسیا بە هۆکاری سیخوری لە وڵاتی نۆویژ دەرکراون.

وڵاتانی تری ئۆروپایی وەک پۆڵۆنیا، فرانسە و ئاڵمان دیپلۆماتی روسییان بە هۆکاری سیخوری کردن لە سەر وڵاتەکانیان دەرکردوون.

سەرجەم کارمەندانی دیپلۆماتی روسیا لە وڵاتی نۆرویژ  چل کەسن. لەو چل کەسە پازدە کەسیان دەرکران. حکومەتی نۆرویژ دەڵێ بە دەرکردنی ئەو پازدە کەسە بە ناوی دیپلۆماتی روسیا مەترسی زۆر لە سەر ئاسایەش، کەرتی پێشەسازی، لشکری … نۆرویژ کەم بۆتەوە.

ڕوسیا لە کاردانەوەی خۆیدا، دەڵێ وڵاتی نۆرویژ بە دەرکردنی دیپڵۆماتەکانی ئێمە، رووی دوژمنایەتی خۆی زیاتر نیشاندا. 

وەزیری دەرەوەی نۆرویژ ” ئەنیکن میتفێلد” لە کاتی خوێندەوەی بریاری دەرکردن پازدە دیپلۆماتەکەی روسیا

ئەو پیاوە سەرسپیە بە ناو دیپلۆمەتی روسی، سیخوری لە سەر وڵاتی نۆرویژ دەکات. ئەو لە گەڵ پیاوێکی نۆرویژی کە بەرێوەبەری یەکێک لە کارگاکانی وەبەر‌هێنانی نۆرویژیە کۆ بۆتەوە. ئەو نۆرویژیە سیخوری بۆ وڵاتی روسیا دەکات. کۆبوونەوەکە لە یەکێک لە پارکەکانی دەرەوەی شاری ئۆسڵۆ پایتەختی نۆرویژ بووە. ئەو وێنە خزمەتگوزاری ئاسایەشی وڵاتی نۆرویژ بە نهێنی گرتووە.

نووسینی: عوسمان کەوکەبی‌شاد

رێکەوتی ١٨/٤/٢٠٢٣ ی زاینی

شاری هامار، وڵاتی نۆرویژ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی