بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆینه ناو باسه‌که‌وه پێویسته له‌و چه‌ن بابه‌ته‌ی خوارۆ بڕوانین:
1 – {دوای ئه‌م، پیره‌مێردی شاعیر (1867 – 1950) کۆمه‌ڵێ له شیعره‌کانی مه‌وله‌وی و رۆحه‌که‌ی (واته به سۆرانی کراوه‌که‌ی) له دوو به‌رگ
(به‌رگی یه‌که‌م 1935، به‌رگی دووه‌م 1940) له چاپ داوه. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێ وتارۆکه‌ی ده‌رباره‌ی شیعری نووسیوه و به‌رز به‌رهه‌می شاعیری نرخاندووه. ل (6 و 7)}.
*
2 – {له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا هه‌ندێ به‌رهه‌می رۆژنامه‌گه‌ری ئامێز ده‌باره‌ی شیعری مه‌وله‌وی بڵاوکراونه‌ته‌وه.
نووسه‌ری کۆچکردوو ئه.ب. هه‌وری، ساڵی 1973 نامیلکه‌یه‌کی شه‌ست و سێ (63) لاپه‌ڕه‌یی له باره‌ی شیعره‌کانی مه‌وله‌وییه‌وه بڵاوکردۆته‌وه. ئه.ب. هه‌وری له پێشه‌کیی نامیلکه‌که‌یدا باسی رۆڵی ئه‌ده‌ب له گۆڕڕانی کۆمه‌ڵدا ده‌کات و له ژیانی مه‌وله‌وی ده‌دوێ. ئه‌وه‌ودوای کتێبه‌که‌شی کردووه به چه‌ن به‌شێکه‌وه، وه‌ک: مه‌وله‌وی و فه‌لسه‌فه،
مه‌وله‌وی و مه‌ی،
مه‌وله‌وی و نه‌ی… هتد. بۆچوون و باسه‌که‌ی ئه‌میش هه‌ر پیاهه‌ڵدان و زیاتر دووباره‌کردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی شیعره‌کانی مه‌وله‌وییه به کرمانجی خواروو}.
*
3 – {هه‌روه‌ها عه‌لی عومه‌ر قه‌ره‌داخی نامیلکه‌ی (مه‌وله‌وی و سرووشت)ی بڵاوکردۆته‌وه. قه‌ره‌داخی به زمانێکی شیعری له شیعره‌کانی شاعیر ده‌دوێ و له زۆر شوێندا پیایاندا هه‌ڵده‌دات و به‌رز ده‌یان نرخێنێ. له حه‌فتاکانیشه‌وه، له رۆژنامه و گۆڤاره کوردییه‌کاندا هه‌ندێ وتار و نووسین ده‌رباره‌ی مه‌وله‌وی و هه‌ندێ بابه‌ت و لایه‌نی هونه‌ریی شیعره‌کانی بڵاوکراونه‌ته‌وه. ل(8 و 9)}.
*
4 – {نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه، له ساڵانی 1972 – 1976 دا سێ وتاری ده‌رباره‌ی شیعری مه‌وله‌وی نووسیووه، دووانیان به زمانی عه‌ره‌بی و یه‌کیان به کوردی. ل (9)}.
*
5 – {نامه‌کان به فارسی نووسراون و جاروبار شێعری کوردی و عه‌ره‌بییان تێهه‌ڵکێش کراوه. له ڕووی هونه‌رییشه‌وه چ وه‌ک ژانری نامه‌نووسین و چ وه‌ک ئاستی به‌رزی په‌خشانی مه‌وله‌وی نرخ و بایه‌خی خۆیان هه‌یه. ل (85)}.
*
سه‌رچاوه کتێبی (لیریکای شاعیری گه‌وره‌ی کورد مه‌له‌وی- نووسه‌ر: ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د}.
**
ئه‌وه‌ی له‌و چه‌ن په‌راگرافه‌دا بۆ من وه‌ک خوێنه‌رێ جێگه‌ی سه‌رنجه وشه‌کانی (وتارۆکه) و (نامیلکه)ن.
با له‌و (وشانه) ورد بینیه‌وه:
وتار – وتارۆکه – نامیلکه
وتار؟
وتار واته باسێ سه‌باره‌ت به کارێ، جا ئه‌و باسه به (نووسراوه) یان به (ده‌م) بڵاو ئه‌کرێته‌وه. دوور و درێژی وتاره‌که پێوه‌ندی به باسه‌که و به‌و که‌سه‌وه هه‌یه که وتاره‌که ئاماده ئه‌کات.
وتارۆک
وشه‌ی وتارۆک، له وشه‌ی (وتار) گیراوه. ئه‌گه‌ر بێژم وتارۆک واته وتارێکی که‌مبه‌ها و بێ‌نرخ، پێموانییه شتێکی نادروست و ناڕه‌وام هێنابێته ئاراوه.
نامیلکه
وشه‌ی نامیلکه له وشه‌ی (نامه) گیراوه، واته نامه‌یه‌کی چکۆله.
نموونه‌ی دیکه : شار‌ۆچکه – باخچه – (کتابچه – فارسی).
شار‌ۆچکه له وشه‌ی (شار) گیراوه، واته شارێکی چکۆله.
باخچه له وشه‌ی (باخ) گیراوه، واته باخێکی چکۆله.
کتابچه له وشه‌ی (کتاب) گیراوه، واته کتێبێکی چکۆله.
**
با بڕۆینه ناو باسه‌کانی به‌ڕێز (ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د) که به‌و جۆریان نووسیوه:
1 – وتارۆکه
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێ وتارۆکه‌ی ده‌رباره‌ی شیعری نووسیوه و به‌رز به‌رهه‌می شاعیری نرخاندووه.
*
بۆ وتارۆکه؟
نووسه‌ر له‌بر‌ی ئه‌وه‌ی (وتاره‌کانی پیره‌مێرد) بخاته ژێر پرسیار و که‌موکوڕییه‌کانی بۆ خوێنه‌ر ده‌سنیشان کات، پێناسه‌ی (وتارۆکه)یان بۆ به‌کار برده!
به‌ڵام بۆ نووسراوه‌کانی خۆیان به‌و جۆره‌یان نووسیوه:
نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه، له ساڵانی 1972 – 1976 دا سێ وتاری ده‌رباره‌ی شیعری مه‌وله‌وی نووسیووه.
بۆچ ئه‌وانه‌ی پیره‌مێرد (وتاره‌ۆکه‌ن) و ئه‌وانه‌ی خۆیان (وتارن)؟!
2 – نامیلکه
به‌رێز ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د به‌و جۆره‌یان نووسیوه:
نووسه‌ری کۆچکردوو ئه.ب. هه‌وری، ساڵی 1973 نامیلکه‌یه‌کی شه‌ست و سێ (63) لاپه‌ڕه‌یی له باره‌ی شیعره‌کانی مه‌وله‌وییه‌وه بڵاوکردۆته‌وه. ئه.ب. هه‌وری له پێشه‌کیی نامیلکه‌که‌یدا باسی رۆڵی ئه‌ده‌ب له گۆڕڕانی کۆمه‌ڵدا ده‌کات و له ژیانی مه‌وله‌وی ده‌دوێ. ئه‌وه‌ودوای کتێبه‌که‌شی کردووه به چه‌ن به‌شێکه‌وه، وه‌ک: مه‌وله‌وی و فه‌لسه‌فه، مه‌وله‌وی و مه‌ی، مه‌وله‌وی و نه‌ی… هتد.
–
نووسه‌ر (ئه.ب. هه‌وری) نووسراوه‌یه‌کی (63) لاپه‌ڕه‌یی سه‌باره‌ت به (هۆنراوه‌کانی) مه‌وله‌وی له سێ به‌شی: (مه‌وله‌وی و فه‌لسه‌فه)،
(مه‌وله‌وی و مه‌ی)،
(مه‌وله‌وی و نه‌ی)،
ئاماده ئه‌کات. به‌داخه‌وه کاری ئه‌و که‌سه که له ژیانیشدا نه‌ماوه وه‌ک (نامیلکه) ده‌سنیشان ئه‌کرێت.
ئه‌و کاره که (ئه.ب. هه‌وری) ئه‌نجامیداوه، لێکۆڵینه‌وه‌یه نه‌ک نامه، نامه سه‌باره‌ت به باسێکه له نێوان دوو یان چه‌ن که‌س ئه‌نووسرێ و پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه‌یش هه‌یه. با لێره‌دا سه‌باره‌ت به (نامه) له‌و سێ بابه‌ته‌ی خوارۆ بڕوانین:
1 – نامه‌ی شیعری
{نامه‌ی شیعری: به شیعر نامه نووسین له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا زۆرباو نه‌بووه، که‌چی ئه‌م بابه‌ته له شیعری مه‌وله‌ویدا زۆر به‌رفراوان و گه‌شه‌ی سه‌ندووه. …. جارێ شێخی سیراجه‌ددین گله‌یی له مه‌وله‌وی کردووه، که وه‌ک جاران دۆستایه‌تییه‌که‌ی گه‌رم و گوڕ نییه و بێ مه‌یل بووه. شاعیریش به‌و په‌ڕی جۆش و خرۆشه‌وه وه‌رامی ئه‌م گله‌ییه‌ی داوه‌ته‌وه و شیعره‌که‌ی به ئایه‌ت و حه‌دیس رازاندۆته‌وه و به زمانی سۆفییه‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ شێخدا ده‌دوێ:
وه‌خیلافه‌وه‌ن یاران سه‌رمس
ته‌قازای زاتیی تبعم هه‌رچی
جه‌زبه‌ی ئاهینم ده‌ماخ دان په‌رداخ
میقناتیز تۆی جام که‌رده‌ن یاتاخ. ل (187 و 188)}.
*
نامیلکه و نامه
نامیلکه له نامه بچوکتره، به‌ڵام نامیلکه (63) لاپه‌ڕه‌ییه‌که‌ی (ئه.ب. هه‌وری)مان، بینی.
با لێره‌دا له چه‌ن نامه له جهانی کوردی خۆماندا بڕوانین:
2- نامه‌ی مه‌سعوود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ بوش:
{(نامه‌یه‌ک که بارزانی و تاڵه‌بانی بۆ سه‌رۆک بوش – 1ی حوزه‌یرانی ساڵی 2004- کوردستانی نوێ چوارشه‌ممه 9/ 6/2004)}.
ئه‌و نامه‌ی به‌ڕێزان (تاڵه‌بانی و بارزانی) بۆ سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا له (1) یه‌ک لاپه‌ڕه‌ی ( A4) دا نووسراوه.
**
3 – نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵای (ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) بۆ :
نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵا بۆ:
{(ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان!)
(سه‌رۆکایه‌تیی یه‌کیه‌تیی ئورووپا !)
(سه‌رۆکایه‌تیی پارله‌مانه ئورووپا !)
(سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نته‌رناسیوناڵستی سوسیالیست !)
(ئه‌نجومه‌نه جیهانییه‌کانی دیفاع له مافی مرۆڤ!)
(بیروڕای گشتی له سه‌رانسه‌ری جیهان دا !).
…..
ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
27/11/1377 (16/2/1999)}.
ئه‌و نامه‌ی (ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران)یش له لاپه‌ڕه‌یه‌کی (A4) دا نووسراوه.
*
ئاخر خۆ مه‌وله‌وی له ژیاندا نه‌بووه تا (ئه.ب. هه‌وری) نامه‌ی بۆ بنووسێت؟
بۆ ئه‌بێ به‌رهه‌مێکی (63) لاپه‌ڕه‌یی که به سێ بابه‌ت:
(مه‌وله‌وی و فه‌لسه‌فه)
(مه‌وله‌وی و مه‌ی)
(مه‌وله‌وی و نه‌ی)
ئاماده کرابێت و نووسه‌ره‌که‌یش له ژیاندا نه‌بێت پێناسه‌ی (نامیلکه)ی بۆ به‌کار ببرێت؟!
به‌و هیوایه له‌و کاره ناشایست و نادروستانه خۆ ببپارێزین.
**
بژاری چه‌ن هۆنراوه‌ی کتێبی
(لیریکای شاعیری گه‌وره‌ی کورد مه‌وله‌وی)
1 –
آسمان گر خون ببارد بر وفات مولوی
زیبد از برگ سیه پوشند اهل دنیوی
مجمع علم و عبادت مخزن صدق و صفا
مظهر عقل و درایت میر ملک معنوی. ل (81 و 82)
*
له بڕگه‌ی دووهه‌می ئه‌و هۆنراوه‌دا که ئێژێ:
(زیبد از برگ سیه پوشند اهل دنیوی)
هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌یه، (از) هه‌ڵه‌یه. (ار) دروسته. (ار) وشه‌یه‌کی فارسییه له وشه‌ی (اگر) وه‌رگیراوه. هۆنراوه به‌و جۆره ئه‌بێت:
آسمان گر خون ببارد بر وفات مولوی
زیبد ار برگ سیه پوشند اهل دنیوی
مجمع علم و عبادت مخزن صدق و صفا
مظهر عقل و درایت میر ملک معنوی
*
2 –
فارسی نظم و قصاید در حقیقت در مجاز
ریزه چین خوان جودش صد امیر دهلوی
به‌ر تاریخ وفاتش آن‌قدر کردیم فکر
کاسمان (غش) کرد بر مرگ جناب مولوی – ل (82)
*
له بڕگه‌ی یه‌که‌می ئه‌و هۆنراوه که ئێژێ:
(فارسی نظم و قصاید در حقیقت در مجاز)
هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌یه، له‌و بڕکه‌دا دوو جار وشه‌ی (در) نووسراوه، جاری یه‌که‌م که ئێژێت (در حقیقت) دروسته.
جاری دووهه‌م که ئێژێ (در مجاز) ئه‌مه‌یان هه‌ڵه‌یه، دروسته‌که‌ی (یا مجاز).
هۆنراوه‌که به‌جۆره ئه‌بێت
فارسی نظم و قصاید در حقیقت یا مجاز
ریزه چین خوان جودش صد امیر دهلوی
به‌ر تاریخ وفاتش آن‌قدر کردیم فکر
کاسمان(غش) کرد بر مرگ جناب مولوی.
*
3 –
سفیدیم ئاوه‌رد، سیاییم پێ ڕه‌شت
هه‌فتم کرده‌وه، گرێم دا له هه‌شت
*
با بڕۆینه ناو هۆنراوه‌که:
سفیدیم ئاوه‌رد، سیاییم پێ ڕه‌شت
هه‌فتم کرده‌وه، گرێم دا له هه‌شت
مه‌وله‌وی ئاماژه‌ی به وشه‌کانی (سفید) و (سیا) کرده و ئێژێ:
(سفیدیم ئاوه‌رد، سیاییم پێ ڕه‌شت).
هه‌موو ئه‌زانین که وشه‌کانی {(سفید) و (سیا)} دوو ره‌نگن له ره‌نگه‌کان.
شاعیر که ئێژێ: (سفیدیم ئاوه‌رد، سیاییم پێ ڕه‌شت)
به زمانی نهێنی باسی ئاڵوگۆڕێ ئه‌کات که له ژیانیدا روویداوه، هه‌رچه‌ن خۆی له‌و کاره‌دا بێده‌سه‌ڵات بووه، به‌ڵام به‌ناچار کاره‌که ئه‌خاته ئه‌ستۆی خۆی، ئه‌وه‌یش به وشه‌کانی (ئاوه‌رد) و (پێ ڕه‌شت) که ئه‌نجامیداوه.
مه‌به‌ستی شاعیر چییه له‌وه‌ی که ئێژێ:
(سفیدیم ئاوه‌رد، سیاییم پێ ڕه‌شت)
مه‌وله‌وی له‌و بڕگه‌دا باسی ئه‌وه ئه‌کات مووی (سه‌ر و ریشی) که پێشتر ره‌ش بووه ئیستا سپین، له بڕگه‌ی (2)یشدا ئێژێ:
هه‌فتم کرده‌وه، گرێم دا له هه‌شت
مه‌به‌ست له (هفتم) کرده‌وه، گرێم دا له (هه‌شت) چییه؟!
ئه‌و ئاڵوگۆڕه واته: سپی بوونی مووی (سه‌ر و ریشی) مه‌وله‌وی له ته‌مه‌نی (7و8) ساڵیدا رووی داوه؟
کێ بینیویه‌تی مرۆڤێکی (7و8) ساڵه ریشی ببێت؟
جگه له‌وه که ریشی هه‌یه، هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌یشدا مووی سه‌ر و ریشی سپی بووبیت؟!
جیا له باری نه‌خۆشین که بۆ هه‌ر ئینسانێ دێته پیشه‌وه و به هۆی ئه‌و نه‌خۆشینه‌وه مووی سه‌ر و ریشی ره‌نگی ئاسایی خۆی له ده‌ست ئه‌دات و ئه‌یشوه‌رێت، هێچ که‌سێ له ته‌مه‌نی (7و8) ساڵیدا ئه‌و ئاڵگۆڕه نائاساییه‌ی بۆ پێش ناێت.
*
مه‌وله‌وی و (زمانێکی نهێنی)
ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ی ژیانی مه‌وله‌وی له ته‌مه‌نی (7و8) ساڵیدا رووی نه‌داوه، ئه‌و ئاڵوگۆڕه واته (سپی بوونی مووی سه‌رویشی) له چوارچێوه‌ی ژیانی ئاسای و ته‌مه‌نی ئاسایی‌دا روویداوه، به‌ڵام مه‌وله‌وی به زمانێکی (نهێنی) ئاماژه به‌و باسه ئه‌کات و ئێژێ:
هه‌فتم کرده‌وه، گرێم دا له هه‌شت
زمانه نهێنییه‌که
زمانه (نهێنییه‌که) وا له وشه‌ی (هه‌فتم) دا!
هه‌روه‌ک له سه‌رۆ ئاماژه‌ی پێکراوه، که‌س له ته‌مه‌نی (7و8) ساڵیدا ریشی نییه، ئه‌مجار ریشیشی سپی نابێت!
با گرێکوێره‌ی ئه‌و باسه بکه‌ینه‌وه و بزانین (مه‌وله‌وی شاعیر) چی مه‌به‌سته.
(هه‌فتم کرده‌وه)
یان
{هه‌فت (ده‌م) کرده‌وه}؟
(7تم کرده‌وه) یان {هه‌فت (10) کرده‌وه}؟
*
به‌ڕیز ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د له کتێبی (لیریکای شاعیری گه‌وره‌ی کورد) سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نی مه‌وله‌وی به‌و جۆره‌یان نووسیوه: (1806 – 1882) واته 76 ساڵ ژیاوه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی که مه‌وله‌وی (76) ساڵ ژیاوه، ئه‌و هۆنراوه‌ی له ساڵه‌کانی (1870)
جا ئه‌و ساڵه (1871 – 1872 –73 – 74 – 75 یا 76) بێت، نووسیوه.
سفیدیم ئاوه‌رد، سیاییم پێ ڕه‌شت
هه‌فت ده‌م کرده‌وه، گرێم دا له هه‌شت
ده‌یه‌کانی ته‌مه‌ن :
10- 20- 30 – 40 – 50 – …
*
با بڕۆینه سه‌ر باسێکی ئینساندۆستانه که به‌ڕێز ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د ئاماژه‌یان پێکرده، ئه‌وه‌یش به‌و جۆره‌یه:
{ناتوانرێت پاساوێکی ئه‌م راگوێزتنه‌وه‌یه بۆ پیره‌مێرد بدرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به نازناوی (که‌س نه‌زان)ه‌وه بڵاوی کردۆته‌وه، چونکه تا ئێسته نه‌بیستراوه و نه‌بینراوه، له مێژووی ئه‌ده‌بی میلله‌تاندا، که شیعری شاعیرێکی ناسراوو کوچکردوو به نازناوه‌وه بڵاوبکرێته‌وه و هیچ نهێنییه‌کیش له‌وه‌دا نه‌بێت. ل (258)}.
*
به‌داخه‌وه به‌ڕێز پیره‌مێردی شاعیر یه‌کێ له هۆنراوه {جوانه فارسییه‌کانی (شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی) به‌ناوی (عوبه‌یت زاکانی)} که شاعیرێکی فارسه، بڵاو کرده‌تۆ. ئه‌وه‌یش له کاتێک دایه که ئه‌و جۆره (زمان و نووسینه) له ده‌ورانی (عوبه‌یت زاکانی)دا هه‌ر نه‌بووه!
بۆ ئاگاداری: نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته چه‌ن جار (دیوانی عوبه‌یت زاکانی) خوێنده‌تۆ، ئه‌و هۆنراوه له‌و دیوانه نییه!
به‌و هیوایه به چاوی رێزه‌وه له (سه‌ره‌وت و سامانی ئه‌ده‌بی) خۆمان و که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان بڕوانین.
**
7/4/2024
سه‌عی سه‌قزی