دارا ناتق
وڵاتی ئێران، له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا، به هۆی سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه و دژی مرۆیی سیسته‌می دیكتاتۆر و سه‌ده‌نێوه‌ڕاستی كۆماری ئیسلامی،
ڕۆژ له ڕۆژ زیاتر له‌گه‌ڵ قه‌یرانی نێوخۆی و ده‌ره‌كی ڕووبه‌ڕوو بووه. به چه‌شنێك كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابروودا بازنه‌ی گه‌مارۆكانی جیهانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ته‌نگتر بووه و ئێران به ته‌واوی له ئاست سیاسه‌تی جیهانی و ناوچه‌یدا په‌راوێز كه‌وتووه و له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی قووڵی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌وڕوو بووه. ئێران كه یه‌كێك له وڵاتانی خاوه‌ن مێژوو و شارتانیه‌تێكی
پێشكه‌وتوو و خاوه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رچاوه‌كانی ئابووری و پێكهاته‌یه‌كی زانستی، واته هه‌بوونی گه‌وره‌ترین پتانسییه‌لی پسپۆر و شاره‌زا و نوخبه له بواره‌كانی زانست و ته‌كنۆلۆژیایی سه‌رده‌م و…هتد دایه، به هۆی حاكمییه‌تێكی خاوه‌ن ئیدۆلۆژییه‌كی داخراو و تۆتالیته‌ر، بۆته به یه‌كێك له وڵاتانی دواكه‌وتوو و مه‌ترسیداری جیهانی.
سیاسه‌تگه‌لێكی وه‌ك، هه‌وڵدان بۆ ده‌ستپێراگه‌یشتن به چه‌كی ناڤۆكی، پێشڵكردنی مافی مرۆڤ، داڵده‌دان و په‌روه‌رده‌كردنی گرووپه تیرۆریسته‌كان، به‌رێوه‌بردنی كرده‌وه‌گه‌لی تیرۆریستی له ئاست ناوچه و كۆمه‌ڵگایی نێونه‌ته‌وه‌یی، ده‌ستێوه‌ردان له كار و باری وڵاتانی ناوچه، سه‌ركووب و ئاسمیله‌كردنی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان، ئێعدام، ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكڤانان و ئازادیخوازانی وڵات، ئه‌منییه‌تی كردن و مڵیتاریزه كردنی كۆمه‌ڵگا و گوێ نه‌دان به ویست و خواسته‌كانی كۆمه‌ڵگایی نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌یان كرده‌وه‌ی دژی مرۆیی دیكه، له بنه‌مای سیاسه‌تی رێژیمی داخراوی ولایه‌تی مۆتڵه‌قه‌ی فه‌قێه و سه‌ركووتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه، كه بۆته گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی قه‌یران و مۆسیبه‌ت بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر ته‌ناهی و سه‌قامگیری ئاشتی و ئازادی له ئاستی ناوچه‌كه و جیهاندا.
له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، سه‌ڕه‌رایی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی كۆمه‌ڵگایی نێونه‌ته‌وه‌یی و خه‌بات و تێكۆشانی بزووتنه‌وه دێمۆكراسیخوازه‌كان له ئێران و ده‌ره‌وه‌یی وڵات و دانی نرخێكی به‌رچاو له‌و ڕێگایه‌دا، له پێناو دێمۆكراتیزه‌كردنی وڵات و پێكهێنانی رێفۆرم له سیسته‌می داخراوی كۆماری ئیسلامی‌دا، مخابن رێژیم هیچكات پابه‌ندی یاسا و پرنسیبه جیهانییه‌كان نه‌بووه و مانه‌وه و به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری خۆی، له درێژه‌دان و به‌رده‌وامبوون له سه‌ر سیاسه‌تی شه‌رخوازانه و دژی مرۆیی خۆیدا ده‌بینێت.
هه‌نوكه كۆمه‌ڵگایی جیهانی هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ره كه، كۆماری ئیسلامی رێفۆرم هه‌ڵگر نییه و ئێرانی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و تیرۆریستپه‌روه‌ر و پێشڵكه‌ریی مافی مرۆڤ، گه‌ه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی جیهانی. بۆیه ده‌بینین كه یه‌كگرتووییه‌كی جیهانی به دژی ئێران له هه‌وڵ‌و تێكۆشان دایه. بازنه‌ی ته‌حریمه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته له بواری سیاسی، نیزامی و به تایبه‌تی ئابوورییه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ ته‌نگتر ده‌بێته‌وه.
ئیزۆله‌بوونی ئێران له بواری سیاسی‌دا، واته پچرانی پێوه‌ندیی دیپلۆماسی وڵاتانی پێشكه‌وتنخوازی جیهانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا، گه‌مارۆی كه‌سایه‌تی و به‌رپرسه پایه‌به‌رزه‌كانی ڕێژیم، ته‌حریمی ناوه‌نده سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕێژیم، وه‌كوو سوپای پاسداران، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و…، به هۆی ڕۆڵیان له سه‌ركووتی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران و گه‌لانی ڕاپه‌ریو و مافخوازی وه‌ك سووریه‌دا، به ته‌واوی پێگه و ڕۆڵی ئێرانی له ڕۆژه‌ڤی سیاسی جیهاندا لاواز و په‌راوێز خستووه. به‌رده‌وامی گه‌مارۆ خستنه سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ئێران به تایبه‌تی پێكانی شاهره‌گی ئابووری ئێران، واته گه‌مارۆی نه‌وتی ئه‌و وڵاته وه‌كوو تاكه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی و گرینگ له داهاتی كۆماری ئیسلامی، و هه‌روه‌ها ته‌حریمی سیسته‌می بانكی ناوه‌ندی ئێران و بێبه‌شكردنی له خه‌ده‌ماتی “سویفت” بۆ یه‌كه‌مین جار له لایه‌ن ڕۆژئاواوه، ڕێژیمی به ته‌واوی تووشی شۆك كرد و كۆمه‌ڵگایی ئێرانی له گه‌ڵ قه‌یرانگه‌لێكی بنه‌ڕه‌تی و ژانداری ڕووبه‌ڕوو كرد.
بێگومان كاریگه‌ری ئه‌و گه‌مارۆیانه وای كردووه كه كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی وه‌ك، گرانی، بێ به‌هابوونی پاره‌ی وڵات به چه‌شنێكی سه‌رسوورهێنه‌ر، بێكاری‌و هه‌ژاریی بنه‌ماڵه‌یی‌و بێ‌هیوابوون به ژیان، نه‌بوونی ده‌ره‌تانی كاركردن، هه‌ڵاواردنی جینسی‌و تووشبوون به مادده سڕكه‌ره‌كان، فه‌حشا‌و له‌شفرۆشی‌و بازرگانیكردن به ژنان‌و كچان، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ته‌ڵاق، هه‌ڵاتنی مێشكه‌كان، ئیدز‌و گه‌نده‌ڵی ئیداری، هه‌ڵاوسانی ئابووری‌و… هتد، ڕووبه‌ڕوو بێت.
كاریگه‌ری گه‌مارۆكان وایكردووه كه ئێران بێجگه له سه‌رلێشێوای و شیده‌تی ژانه‌كان، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر خۆی و كه‌لێن خستنه ناو هه‌ڵوێست و یه‌كگرتووی جیهانی پێشكه‌وتنخواز، په‌له‌قاژه و دژكرده‌وه‌ی جۆراوجۆر له خۆی نیشان بدات. بۆیه ده‌بینین كه ڕێژیم له ماوه‌ییه‌كی كورتدا چه‌ندین هه‌ڵوێست و كرده‌وه‌ی ئه‌زموون كراوی له چه‌ند ڕۆژدا ئه‌نجام دا. واته ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له چه‌ندین وڵاتی جۆراوجۆر وه‌كوو، هیند و گورجستان، تایله‌ند و ئازه‌ربایجان، كه تا ئێستا به‌شێكی دانه‌بڕاو بووه له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ڕێژیم، به مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه و ترساندنی ڕۆژئاوا بۆ پاشه‌كشه پێكردنیان له مه‌ڕ هه‌ڵوێست و گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ڕێژیم و چاونوقاندنیان له كرده‌وه دژی گه‌لییه‌كان ڕێژیم. هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ته‌نگه‌ی هۆرمز، واته هه‌ڵوێستێكی بێ بنه‌ما كه هیچكات له توانای هێز و تێكنوَلۆژی ژه‌نگاوی ئه‌و ڕێژیمه‌دا نییه، و به‌زاندنی ئه‌م هێڵه سووره جێگای په‌سه‌ندی ڕۆژئاوا و وڵاتانی ناوچه نییه و دژكرده‌وه‌ی توند به دژی ئێران لێده‌كه‌وێته‌وه. بانگهێشت كردنی باڵیوزانی چه‌ندین وڵاتی ڕۆژئاوا و هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌ت كردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ئه‌و وڵاتانه، به تایبه‌تی قه‌ت كردنی یه‌كجاری هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ وڵاتانی فه‌رانسه و به‌ریتانیا. واته ڕێژیم ده‌یهه‌وێ له نه‌وت وه‌كوو كارتی گوشار و پاشه‌كشه كردن به ئه‌وروپاییه‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌حریمه‌كاندا كه‌ڵك وه‌ربگرێت. دانی مزگینی له لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه بۆ خه‌ڵكی ئێران و جیهان له بواری پرۆژه‌ی هه‌سته‌ی ئه‌و وڵاته و پێشكه‌وتنه‌كانیان له‌و بواره‌دا. مه‌به‌ستی ڕێژیم له‌و ڕاگه‌یاندنه ئه‌وه‌یه كه ژێستێكی به‌هێز بوون له خۆی نیشان بدات و ئیدعای پێشكه‌وتن له بواری تیكنۆلۆژی هه‌سته‌ی دا بكات و ڕای گشتی پێ بترسێنێت. ڕاگه‌یاندنێك كه ته‌نیا مه‌سره‌فی نێوخۆی بۆ ڕێژیم هه‌یه. ڕێژیم له دوا هه‌ڵوێسته‌كانی دا، جارێكی دیكه ئاماده‌یی خۆی بۆ وتووێژ له‌مه‌ڕ دوسیه‌ی ئه‌تۆمی نیشان داوه‌و ده‌یهه‌وێ به‌و تاكتیكه هه‌م جارێكی دیكه كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ركار دابنێت و هه‌م كاتێكی زیاتر به مه‌به‌ستی به‌ڕه‌وپێشبردنی ئامانجه‌كانی بكوژێت و هه‌میش پێڤاژۆی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر خۆی كه‌م بكاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته‌یه ئه‌وه‌یه كه، تازه ده‌ستی كۆماری ئیسلامی له ئاست كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ڕوو بووه و تاكتیك و دژكرده‌وه نه‌زۆكه‌كانی ڕێژیم له قوناخی هه‌نوكه دا، ناتوانێت هیچ كاریگه‌ریه‌ك له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی گه‌مارۆ و گوشاره‌كانی جیهانی ئازاد بۆ سه‌ر ئه‌و ڕێژیمه هه‌بێت. له دوای ئه‌م كرده‌وه ئه‌زموونكراوه‌كانی ڕێژیم دا، به‌شێك له سناتۆره‌كانی ئامریكایی له هه‌ردوو حیزبی دێموكرات و كۆماریخواز دا، هوشداریان دایه ئۆباما و ڕایانگه‌یاند كه ئێران به‌و هه‌ڵوێست و دژكرده‌وه‌كانی خۆی خه‌ریكی كات كوشتن و گاڵته‌كردن به ڕۆژئاوایه و ده‌بێت ئا‌مریكا و كۆمه‌ڵگای جیهانی به گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی توندتر و گوشاری زیاتر، به‌ره‌نگاری كۆماری ئیسلامی ببنه‌وه و له پێناو به‌چوَكداهێنانی ئه‌م ڕێژیمه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن. ده‌نگۆی بژارده‌ی هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر دام و ده‌زگای ئه‌تۆمی و نیزامیه‌كانی ڕێژیم له لایه‌ن هێندێك له وڵاتانی ناوچه‌یی و ڕۆژئاواوه، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی و هه‌وڵه‌كانی ڕێژیم بۆ ده‌ستپێراگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی و ملكه‌چ نه‌بوونی ڕێژیم به ویست و خواسته‌كانی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، به كرده‌وه نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتوون. هاتنی ناوگانه‌كانی ئا‌مریكا بۆ كه‌نداو، پڕچه‌ك كردنی وڵاتانی ناوچه وه‌ك ئیمارات و عه‌ره‌بستان، ده‌ست به‌كاربوونی قه‌ڵغانی دژی مووشه‌كی ناتۆ له توركیه‌و…هتد، له نیشانه‌كانی به كرده‌وه بوونی هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ن.
بیگومان دووكه‌ڵی ئه‌م ئاگره هه‌ر ده‌چێته چاوی ڕێژیم و قوڵتر بوونی قه‌یرانه‌كان به زه‌ره‌ری ڕێژیمه. و له‌هه‌مانكاتیشدا، یه‌كگرتووی جیهانی ئازاد و هه‌نگاوه‌كانیان له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ئالۆزیانه‌ی كه ڕێژیم خوڵقاندوویه‌تی، به‌رده‌وام و به‌گوڕتر ده‌بێت. {jcomments off}