خودی هزری سیاسی هه‌رده‌م له‌لای مرۆڤـ گرینگییه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه،
به‌جۆرێك كه مرۆڤ له كۆنه‌وه له‌هه‌مبه‌ر كاروباری ده‌ورووبه‌ری خۆی به تێڕاماوه‌و به‌گوێره‌ی هه‌سته‌كانی له‌م كاروباره به مه‌به‌ستی باشتركردنی ژینگه‌كه‌ی بۆ درێژه‌دان به ژیان ، گۆڕانكاری گه‌لێكی تێدا پێكهێناوه.
ده‌توانین بڵێین به‌ربڵاوی‌و تێكچێژراوی به‌ره‌به‌ره‌ی ژیاری مرۆڤـ ، كه به‌ناچار گۆڕانی دامه‌زراوگه‌لی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای به دواوه‌یه، دۆخی زه‌ینی مرۆڤی پێكهێناوه‌و ناوبراوی سه‌باره‌ت به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه په‌یوه‌سته به ژینگه مرۆڤییه‌كه‌یه‌وه، ناچار به تێفكرین ده‌كا و له گیانله‌به‌رێكی ساردوسڕه‌وه بۆ گیانله‌به‌رێكی ئه‌كتیڤی هه‌موو بواره‌كان ده‌گۆڕێ.یه‌كێك له دواهاته‌كانی ئه‌م كاره گرینگه، تێكئاڵاوی‌و جۆراوجۆرییه‌كی به‌رچاوه كه له ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ژیانی هه‌نووكه‌یی مرۆڤدا ده‌بینرێ.
هزری سیاسیش وه‌ك یه‌كێك له باس هه‌ڵگرترین باسه‌كانی بیاڤی زانستی سیاسه‌ت كه جگه له زانایانی سیاسی‌و(له قۆناخی دواییدا)زانایانی بیاڤی زانسته‌كانی دیكه، ته‌نانه‌ت سه‌رنجی خه‌ڵكی ره‌شۆكیشی بۆ لای خۆی راكێشاوه‌و،به یه‌كێك له هزره زه‌ینیه‌كان دێته ئه‌ژمار، كه به رێكه‌وت هه‌ر ئه‌و زه‌ینی بوونه‌و بوونی توخمی هزر له‌نێویدا.
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ریان‌و راكێشانی تاكه‌كان بۆلای خۆی، هه‌ر وه‌ك چۆن “ویل دورانت”له كتێبی مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا ده‌نووسێ:(ته‌نانه‌ت له تراویلكه‌ی بیابانه‌كانی زانستی سه‌ره‌وه‌ی سرووشت”مابعدالگبیعه”یش هه‌م هۆگری‌وهه‌م راكێشه‌ری هه‌یه)(دورانت 1:1373). به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م وتاره‌دا بابه‌تی تاوتوێكردنه، جۆرێك له هزره سیاسییه‌كانه كه له دووهه‌زاروپێنجسه‌د ساڵ پێش تا هه‌نووكه بیچمێكی نوێی به ژیانی مرۆڤ داوه، له‌مه‌ڕ ڕۆڵ ، گرینگی ، هۆكارومه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی هزری سیاسی ، تا هه‌نووكه روانگه گه‌لێكی جۆراوجۆر پێشكه‌ش كراوه.
هێندێ هزر به توخمێكی ساردوسڕ له رووداو و داخوازییه‌كانی زه‌مه‌ن‌و شوێنی هه‌ر چاخێك ده‌زانن‌و هێندێكی دیكه ئه‌وه به كلیلی بنه‌ڕه‌تی لابردنی ئاریشه‌كانی پێكهاتوو له‌هه‌ر چاخێك دا زانیوه. به‌ڵام گریمانه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وتاره له‌نێوان ئه‌م دوو روانگه‌یه‌دا جێی گرتووه. له‌م چه‌مكه‌دا، هزری سیاسی له‌گه‌ڵ راستییه سیاسییه‌كانی هه‌ر چاخێك پێوه‌ندییه‌كی نزیكی هه‌یه‌و هه‌ر بۆیه هزری سیاسی هه‌ر چاخێك جگه له لێكدانه‌وه‌ی ئاخێوی سیاسی ئه‌و چاخه نیه.
ئه‌م گریمانه‌یه، په‌یڤی كه‌سانێك كه هزری سیاسی‌یان به تاوانباری هه‌تاهه‌تایی دۆزه‌كانی مێژوو زانیوه، پیكۆڵ(چالش)ده‌كا. ستیوارت هیوز(stwart Hughes) له كتێبی ئاگایی‌و كۆمه‌ڵگا بۆ جه‌خت كردنه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گێڕانه‌وه‌یه‌كی به‌م نێوه‌ڕۆكه باسكردووه:”ده‌گێڕنه‌وه كه ناپێلئون… له دورگه‌ی سنت هێڵن ده‌ژیا، رۆژێك به یه‌كێك له هه‌ڤاڵانی گوت من هه‌رده‌م له‌و بڕوایه‌دا بووم شمشێر به‌سه‌ر جیهاندا زاڵه.
به‌ڵام هه‌نووكه زانیم ئه‌وه‌ی كه به‌سه‌ر جیهاندا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كا هزره”(هیوز1373: 9ـ8).لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه زیاد بكه‌ین هزر كاتێ ده‌توانێ باندۆر له‌سه‌ر ده‌ورووبه‌ر دابنێ‌و له راستای له‌نێو بردنی ئاریشه‌كانی كۆمه‌ڵگادا سه‌ر بكه‌وێ كه نه‌به‌سترابێ به هیچ جۆره به‌ندومه‌رجێكه‌وه. به وته‌ی”برتراند راسێل”(له‌و كاته‌وه كه مرۆڤه‌كان توانیان ئازاد بیر بكه‌نه‌وه، كاره‌كانیان له سۆنگه‌گه‌لێكی بێ ئه‌ژماره‌وه به تێڕوانینه‌كانیان له‌هه‌مبه‌ر جیهان‌و ژیانی مرۆڤ‌و ئه‌وه‌یكه چ شتێك باشه چ شتێك خراپه، به‌ستراوه‌ته‌وه(راسێل 1365 :14). وتارێك له‌هزری سیاسی، ئاخێوێكی فه‌لسه‌فی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چیه‌تی هزر و ڕۆڵ‌و گرینگی‌ئه‌وه له‌چاخی ئه‌وڕۆدایه.
سه‌رچاوه‌وبه‌ستێنی سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی هزری سیاسی
بۆ روونكردنه‌وه‌ی ڕۆڵ، گرینگی‌و پێویستی ناسینی هزری سیاسی ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و به‌ستێنه‌ی كه هزر له‌هه‌ناوی ئه‌وه‌وه پێكدێ. ئه‌م به‌ستێنه شتێك نیه جگه له هه‌مان ئه‌و گومان‌و پرسیارانه‌ی كه بۆ هه‌ر بیرمه‌ندێك به‌درێژایی ماوه‌ی ژیانی له لای گه‌ڵاڵه ده‌بێ. هه‌ڵبه‌ته كه پرسیاره‌كان، خاڵی ده‌ستپێكی هزر نین، له‌م ڕوه‌ووه كه به‌رده‌وامی‌و مانه‌وه‌یان به‌ستراوه به‌گۆڕانی دۆخ‌وچۆنیه‌تی ژینگه‌ی ژیانه.
به‌تاڵبوونی هزر له پرسیاره بنچینه‌ییه‌كانی ژیان، ده‌بێته هۆی وه‌ستاوی‌و له‌نێو هزر. چوونكه وه‌ها هزرێك كرژیی پێویستی بۆ گه‌ڕانی ژیانی مرۆڤ نیه‌و ته‌نیا توخمێكی بێ واتایه.(تیندر، 1374 :3). مه‌به‌ست له پرسیارگه‌لی بنچینه‌یی، پرسیارگه‌لێكه كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌وانی ئاریشه‌گه‌لی به‌رده‌وام‌و هه‌تاهه‌تایی سه‌رچاوه گرتوو له سروشتی مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگایه، وه‌كوو ئه‌وه كه “ده‌بێ چ كه‌سێك حكوومه‌ت بكا؟”، یا”ئاست و سنووری ئازادییه تاكه‌كه‌سی‌و گشتییه‌كان كوێیه؟” پرسیارگه‌لێك له‌وجۆره، یه‌ك له‌و مه‌سه‌لانه‌یه كه مێشكی هزرڤانانی مه‌زنی مێژووی به‌خۆوه خه‌ریك كردبوو.
هه‌ڵبه‌ته له به‌رانبه‌ر پرسیارگه‌لی بنه‌ڕه‌تی‌و به‌رده‌وامی له‌وجۆره، پرسیارگه‌لێكی هاسانیش هه‌بوو كه له ئاریشه هه‌ر رۆژییه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت‌و به گوێره‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك‌و سیستمی سیاسی تایبه‌تی ده‌گۆڕی(په‌هله‌وان 1366 16ـ13) به‌مشێوه هزری ژیانده‌ر، هه‌رده‌م به گه‌ڵاڵه بوونی پرسیارگه‌لی بنه‌ڕه‌تی له‌لایه‌ن خاوه‌ن هزره‌كانه‌وه هاوڕێ بووه. جۆرێ هزر و ژیانی مه‌زنانی وه‌ك: ئه‌فلاتونیش نیشانه‌ی ئه‌م وته‌یه.
ئه‌فلاتون كتێبی كۆماری خۆی له سه‌رده‌می لاوێتی دا نووسی، به‌ڵام له‌قه‌یره‌یی‌و كۆتایی ته‌مه‌نی كتێب گه‌لێكی وه‌ك سیاسه‌توان‌و یاساكانی نووسی كه لێوانلێوه له پرسیار و وه‌ڵامگه‌لێك له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له گه‌لێك كه له كتێبی یه‌كه‌می خۆیدا گه‌ڵاڵه‌ی كردبوو. ئه‌وه ده‌رخه‌ری باندۆری گۆڕانی دۆخ‌و چیه‌تی‌و پوخته‌یی له گۆڕانی هزری ئه‌فلاتوونه.(كاپلستون 1375 170ـ161). به‌مشێوه ده‌توانین به‌و ئاكامه بگه‌ین هه‌ر وه‌ك چوَن روه‌كه‌كان بۆ گه‌شه كردنیان پێویستیان به‌خولی شیاوه، هزره‌كانیش له به‌ستێنی پرسیارگه‌لی شیاو ده‌ڕوێن.
هۆكاری سه‌رقاڵبوون به هزری سیاسی
باسكردنی ئه‌م خاڵه كه پرسیاره‌كان به‌ستێنی گوڵكردنی هزره‌كانن، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌هێننه به‌رباس كه ئاخۆ هزرڤانانی سیاسی ده‌بێ بۆ هه‌ریه‌ك له پرسیاره‌كان، وه‌ڵامێكی راسته‌قینه پێشكه‌ش بكا،و ئاخۆ له قه‌له‌مڕه‌وی هزر، وێنه گه‌لێك هه‌یه كه ببنه هۆی چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو مه‌سه‌له‌كان؟ له وه‌ڵامدا ده‌بێ بڵێین ، ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وامی هزر به‌ستراوه به پرسیارگه‌لێكه‌وه كه له مێشكی بیركه‌ره‌وه‌دا درووست ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌م به‌رده‌وامییه كاتێ درێژه‌ی ده‌بێ كه پرسیاره باسكراوه‌كان شیاوی هه‌ست پێكردن بن‌و له‌وێڕا كه هه‌سته‌كان، پێویستی به تێفكرین‌و وردبوونه‌وه‌یه.
هه‌ر بۆیه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا به‌م جۆره پرسیارانه نه‌لواوه، وه‌ك ده‌زانین هێشتا پاش تێپه‌ڕ بوونی دووهه‌زار و پێنجسه‌د ساڵ له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی هزره‌وه تا هه‌نووكه، وه‌ڵامگه‌لێكی پڕ به پێستیان نه‌دۆزیته‌وه. به‌م پێیه هۆكاری به‌رده‌وامی هزر و پێویستی ئه‌وه بۆ سه‌رده‌مه‌كانی داهاتووی مێژووی مرۆڤـ ئه‌وه‌یه كه له رێگای هزری سیاسییه‌وه ده‌توانین وه‌ڵامگه‌لێك ده‌ست بخه‌ین كه له هیچ رێگایه‌كی دیكه‌وه بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن پێی نالوێ.
هۆكاری نه‌بوونی متمانه‌و ده‌ستڕاگه‌یشتن به وه‌ڵامگه‌لی دروست له هزری سیاسی‌دا
خوێندنه‌وه‌ی هزری سیاسی به‌درێژایی مێژوو، ده‌رخه‌ری هاورێیه‌تی گۆمان‌وهزر هێندێ جاركه‌وتنه پێشی ئه‌و له‌وه بووه: به‌جۆرێك كه له دووهه‌زار و پێنجسه‌د ساڵ پێش به‌ملاوه پێكهاتنێك له‌بواری راستییه سیاسییه‌كان به‌رچاو ناكه‌وێ. له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هۆی ده‌ست نه‌كه‌وتنی به‌ره‌ئه‌نجامی جێی متمانه‌و نه‌بوونی بڕوا له‌هزری سیاسی، لانیكه‌م سێ وه‌ڵام پێشكه‌ش كراوه:
*ـ لێكدانه‌بڕاوبوونی ژیانی ئاسایی چاخی ئێستا له باسی مشت‌ومڕ هێنه‌ری هزری سیاسی، به‌جۆرێك ده‌توانین بڵًێین، چه‌شناوچه‌شنی‌و خۆگری ژیانی مرۆڤی هه‌نووكه‌یی ئاكامی هه‌ر ئه‌م مشت‌ومڕه لێكنه‌چوه‌ی بیره‌كانه.
*ـ نه‌لواوی بواری پێشكه‌ش كردنی هۆكاری به‌ڵگه‌مه‌ند‌و به‌هێز بۆ سه‌لماندنی راستیییه‌كانی هزرێك(له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پیشاندانی ناڕاست بوونی هزرێك كارێكی دژوار نیه)، بۆیه مرۆڤـ ناتوانێ باوه‌ڕ به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له رێگای هزره‌وه هه‌ڵده‌بژێرێ بكا.
*ـ نه‌بوونی وه‌ڵامێكی درووست بۆ هه‌ریه‌ك له‌و پرسیارانه‌ی كه له لایه‌ن مرۆڤه‌وه دێته ئاراوه، به‌نرخ بوونی پرسیارێك كه هیچكات وه‌ڵامێكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی بۆ نیه یان ناتوانێ به سه‌ر نه‌بوونی (قگعیت)دا سه‌ر بكه‌وێ، ته‌نیا به هۆی بایه‌خی خۆیی‌و ده‌روونی ئه‌وه واته بیركردنه‌وه‌یه.
به واتایه‌كی دیكه له‌رێگای بیركردنه‌وه‌یه كه به‌و ئاسته له مرۆڤایه‌تی بگه‌ین كه له هیچ رێگایه‌كی دیكه‌وه شیاوی ده‌ستپێڕِاگه‌یشتن نیه.(تیندر،1374 12ـ11)، به وته‌ی “گڵن تینده‌ر”، زیندوو بوونی هزر كاتێ به‌رهه‌م دێ”له چاخی نه‌بوونی بڕوای په‌شۆكێنه‌ر، رێگایه‌ك به‌ره‌ولای دڵنیایی ته‌واو نه‌بێ”(تیندر،1374 :181). هه‌ر بۆیه گرینگی هزر، نه له سه‌ركه‌وتن به سه‌ر گومان‌و دڕدونگی، كه له یارمه‌تی گه‌یاندن به مرۆڤـ تا شوێنێكه كه بتوانێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گومانانه ، له شێوازێك له ئازادی‌و مه‌ده‌نییه‌ت ژیان بكا.
ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه ئه‌م شێوازه بۆ جۆرێك له رێژه‌خوازی بگۆڕێ‌و مرۆڤـ له ناسینی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی جیهان، و كولتوور و روانگه‌كانی دیكه بوه‌ستێنێ‌و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به راستییه پێكهاته‌كانی خۆی بێ هێزیی بكا له‌گه‌ڵ هه‌بوونی وه‌ها گومان‌و دڕدونگییه‌ك ، به‌رده‌وام ته‌ڕاتێن به هزری مرۆڤایه‌تییه‌وه ده‌كا‌و ئه‌وه له‌وه‌ستاوه‌یی، رزگاری ده‌كا(احمدی 1374:3).
هزری سیاسی هه‌نگاوێك له‌پێناو وه‌دیهاتنی مرۆڤایه‌تی
له ریزی هۆكاره‌كانی نه‌بوونی دڵنیایی له هزری سیاسی‌دا، ئاماژه‌مان به نه‌بوونی رێگا چاره‌ی كۆتایی مه‌له‌سه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هزرـ كه خۆیان ده‌بنه هۆی جووڵانی هزر و به‌دیهاتنی مرۆڤایه‌تی ـ كرد. هزری سیاسی، بایه‌خێكی به‌رزی له به‌هێزكردنی مرۆڤـ بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانستێكی جوان له بواری روانگه سیاسییه‌كاندا هه‌یه.
هه‌ڵبه‌ته ته‌نیا هزر وتێڕامان، كارێكی سووك‌وهاسان نیه و گه‌لێك له مرۆڤه‌كان له‌وه‌ی كه خۆیان بیر بكه‌نه‌وه، بێزارن‌و زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه كه‌سانی دیكه به جێگایان بیر بكه‌نه‌وه، به‌جۆرێك كه هێندێ نه ته‌نیا به خوێندنه‌وه‌ی سه‌ربورده‌ی مه‌زنه‌كان رازین، به بێ ئه‌وه‌ی كه له ره‌وشت‌و شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی هزرڤانان ئاگادار بن. هه‌ڵبه‌ته جگه له دژوار بوونی بیر كردنه‌وه، هۆكارگه‌لێكی دیكه‌ی وه‌ك گۆڕانی هزری سیاسی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌كارێكی پیشه‌یی‌و(فنی)پسپۆڕیبوونی زیاد له راده‌ی (رشته‌كانی) زانستی ، خۆ به دوورگرتنی مرۆڤی هاوچه‌رخ له سیاسه‌ت و دووره‌په‌رێزی له وێناگه‌لی ئه‌بستراكت(مجرد)و فه‌خركردنی ناوبراو به‌م كار.
له دووره‌په‌رێزی مرۆڤی هاوچه‌رخ له بیركردنه‌وه بێ كاریگه‌ر نه‌بووه(مگی‌ـ 1372:5).ئه‌گه‌رچی به تێپه‌ڕبوونی دووهه‌زار و پێنجسه‌دساڵ له گومانی فه‌لسه‌فه هێشتا روون نیه كه بیركردنه‌وه بتوانێ رێگایه‌ك بۆ گه‌یشتن به موراڵی به‌رز، به‌خته‌وه‌ری یان ته‌نانه‌ت ژیری بێ‌و مرۆڤـ به‌ره‌ولای روانگه‌گه‌لێكی بنه‌جێ رێنوینی بكا، به‌ڵام دووره‌په‌رێزی ئه‌نقه‌ست له بیركردنه‌وه‌ش جۆرێك داماوی (فرومایگی) و بێ عورزه‌گییه(تینده‌رـ 1374::6)”هرمان ملویل”(Herman Melville ) له كتێبی “موبی دیك” دا ده‌نووسێ:
“به تێڕامانی جیدی‌و قووڵ شتێك نیه،مه‌گه‌ر هه‌وڵدانی نه‌ترسانه‌ی رۆح بۆ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ده‌ریایی بوونی خۆمان”(تیندرـ 1374:1200). ته‌نیا له رێگای هزر و تێڕامانه كه مرۆڤ به سه‌لماندن‌و پێناسه‌ی سه‌رقاڵ ده‌بێ، چوونكه بیركردنه‌وه جۆرێك بانگكردنی خۆیه‌تی. كاتێ كه‌سێك له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌یه‌ك بیر ده‌كاته‌وه، له‌راستیدا خوازراو و نه‌خوازراو ده‌بێ به‌هێزترین كاریگه‌ری و باوه‌ڕه‌كانی خۆی بگۆڕێ بۆ زانیاری.
به‌مشێوه‌یه مرۆڤ له‌رێگای هزر و تێڕامان، بیچم به بوونی خۆی ده‌دا. له‌وێڕا كه هزر پێویستی به‌رێزی كه‌سانی دیكه‌یه، بۆیه به پێی پێویستی، تاكی بیرمه‌ند به‌ناچار پێویستی به سینگ فراوانی‌و رۆحیه‌ی پشوو درێژی هه‌یه له‌به‌رانبه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا و ئه‌مه خۆی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی بیرمه‌ند. چوونكه به‌رده‌وام ئه‌م گومانه شیاوی وێناكردنه كه هزر هه‌ڵه بێ.
وردبوونه‌وه له روانگه‌كانی كه‌سانی دیكه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. به‌سه‌رنجدان به‌م واتایه‌ی هزر، مرۆڤ كاتێ بیرده‌كاته‌وه،له‌راستیدا ره‌خنه له هزر و باوه‌ڕه‌كانی خۆی ده‌گرێ‌و ده‌توانێ به‌سه‌ر لاوازی‌و سه‌رشۆڕییه‌كانی خۆیدا سه‌ربكه‌وێ‌و له‌تاك گه‌لێك كه به‌رده‌وام له‌بیری هاوبیری له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان‌و كۆمه‌ڵ‌و گرووپه‌كانن، جیابكرێنه‌وه(تینده‌رـ 1374:14،13).
مێژوو، هزر، سیاسه‌ت
ئه‌وه مرۆڤه كه رێگای مێژوو ده‌ستنیشان ده‌كا. مرۆڤی چاخی ئێستا به‌جێگای ئه‌وه كه زیاتر له‌بیری رێزگرتن له مێژوو بێ، چاوی بڕیوه‌ته سه‌ركه‌وتن‌و زاڵبوون به‌سه‌ریدا. ئه‌و پێش له‌وه كه خوازیاری رۆیشتن بۆ جیهانێكی دیكه بێ، خوازیاری سامان‌دان به جیهانێكه كه له‌وێدا ژیان ده‌كا. ئه‌مڕۆكه ئیدی ئه‌م باوه‌ڕه كه ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌روتر له‌مرۆڤ رێگای مێژوو دیاری ده‌كا، وه‌لانراوه‌و مرۆڤ خۆی به رێنوینیكه‌ری مێژوو ده‌زانێ‌و هه‌ر ئه‌م روانگه‌یه ناوبراو له روانینی سه‌ده‌ی ناوه‌راستی جیاده‌كاته‌وه.
له‌سه‌ر بنه‌مای روانگه‌ی پێشوو، مێژوو به تاوانه‌وه ده‌ستی پێ ده‌كرد، هه‌نووكه له‌روانگه‌ی ئه‌مڕۆوه، مێژوو، بێ تاوان نیه. یه‌كێك جه‌وهه‌ری مێژوو به‌كاره‌سات‌و نه‌هامه‌تی،و ئه‌ویتر پێشكه‌وتنی هه‌تاهه‌تایی ده‌زانێ. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌كه‌سایه‌تییه‌كانی داستانی”یولیسیز(Ulysses)، نووسینی”جیمزجویس”،”مێژوو دێوه‌زمه‌یه‌كه كه مرۆڤ تێده‌كۆشێ به له‌خه‌و هه‌ستان لێی رزگار بێ”(تیندرـ 1374:159).
بیرمه‌ندانی سیاسی به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی بنه‌مایه‌ك له‌پێوه‌ندی مرۆڤایه‌تی بووه‌ن كه به‌هۆی ره‌وتی مێژوو نه‌فه‌وتێن‌و له‌نێو نه‌چن.یه‌كێك له‌و كتێبانه‌ی كه تاك به‌هه‌ڵاتن له‌شه‌ڕی مێژوو بانگ ده‌كا،نامیلكه‌ی له‌مه‌ڕ ئازادی”جان ستوارت مێل”(John stuartMill )ه. باس له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵاتن له‌ده‌ست چڕنووكی مێژوو،به‌واتای به‌رایی دان(تجویز)موراڵی‌و ده‌رفه‌تی كرده‌یی ئه‌وه‌یه.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ناچاریشه‌وه وه‌ریبگرین به‌ژیانكردن له‌مێژوودا مه‌حكوومین، كه‌وابوو به بیركردنه‌وه له‌مه‌ڕ سیاسه‌ت‌و مێژووش مه‌حكوومین،چوونكه وه‌ها هزرێك مرۆڤ به بیركردنه‌وه له‌هه‌مبه‌ر چۆنیه‌تی درێژه‌دان به‌ژیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی هاوره‌گه‌زی خۆی رێنوینی ده‌كا‌و به‌مشێوه‌یه كه”كارل یاسپێرس”( karl jaspers)له‌كتێبی ده‌ستپێك‌و به‌رئه‌نجامی مێژوو ده‌نووسێ:
خه‌ریكبوون به‌مێژوو به‌و مه‌به‌سته نیه كه هه‌ستی كونكۆڵی مرۆڤ هێور بێته‌وه یان شتێكی نوێ به‌زانیاره‌كان زێد ببێ،به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌یه كه خۆی بناسێ‌و به‌بارودۆخی له‌م جیهان‌و زه‌مه‌ندا كه ـ ژیانی تێدا ده‌كاـ ئاگاببێ.مرۆڤ یه‌كه‌جار له ئاوێنه‌ی مێژوودا ده‌بینێ كه كێیه؟ له‌كوێوه‌و بۆ زیندووه…سه‌رنجدان به‌مێژووی مرۆڤایه‌تی،ئێمه به‌ره‌ولای رازی مرۆڤ بوونمان رێنوینی ده‌كا”(یاسپێرس1373ـ 4ـ11)
مێژووی هزره سیاسییه‌كان
به‌كارهێنانی وشه‌ی مێژوو له‌ته‌نیشت ده‌سته‌واژه‌ی هزره سیاسییه‌كان ، به‌واتای ره‌سه‌نایه‌تی كاروباری مێژوویی‌و پێشكه‌ش كردنی روانگه‌یه‌كی مێژوویی نیه. لێره‌دا سه‌رنجدانه نێوه‌ڕۆك‌و سروشتی هزر، نه بایه‌خی مێژوویی‌و نه مێژوویی بوونی ئه‌وه، به‌ڵكوو به‌هۆی هزرگه‌لێكه كه سه‌رده‌مێكی مێژوویی جیاواز له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه. هاتنه ئارای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌بێته هۆی دووره‌په‌رێز بوون له‌دوو شێوازی فه‌لسه‌فی:
سه‌ره‌تا ـ شێوازی مێژوویی كه هزر به‌كارێكی به‌تایبه‌ت بزواو و سه‌رچاوه‌گرتوو له‌كاروباری مێژوویی ده‌زانێ، و ئیتر شێوازی نا(غیر)و دژه مێژوویی كه نه ته‌نیا هزر به‌شتێكی جیا له‌مێژوو ده‌زانێ به‌ڵكوو هه‌رجۆره پێوه‌ندییه‌ك له‌نێوان هزر و سرووشت‌و نێوه‌ڕۆكی مێژوو و ته‌نانه‌ت حاشا له زه‌مه‌نی هزرڤان ده‌كا(گباگبایی ـ1374ـ4) .
ئه‌گه‌رچی ناتوانین پله‌ی هزر له‌به‌ر ئه‌وه كه بزواوی كاروباری مێژووییه كه‌م بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام پێوه‌ندی ئه‌و له مێژوو و بارودۆخ‌و چۆنیه‌تی هه‌ر چاخێكیش به‌و شێوه‌یه شیاوی پاكانه هێنانه‌وه نیه. هزرڤان، ناچار به تێڕامان له‌هه‌مبه‌ر نێوه‌ڕۆك، سرووشت، ئامرازوپێویستییه مێژووییه‌كانه، چوونكه ته‌نیا شرۆڤه‌ی مێژوویی، ناتوانێ قوژبنه‌كانی روون بكاته‌وه(گباگبایی 1374ـ5).
له‌وێڕا كه مێژووی هزری سیاسی خۆ به لێكدانه‌وه‌ی ئاخێوی سیاسیه‌وه خه‌ریك ده‌كا، بێ له به‌رچاوگرتنی گێرَانه‌وه‌كان ته‌نیا سه‌رده‌مه مێژووییه‌كانی هزر، به نیسبه‌ت هزر سه‌رنجی سه‌رده‌مه مێژووییه‌كان ده‌دا. به‌م پێیه”شێوازی تاوتوێكردنی ره‌خنه‌گرانه‌ی هزری سیاسی، شێوازی راڤه لێكدانه‌وه‌ی ئاخێو ده‌بێ”، چوونكه هزر خۆكردی(قائم به ژات)و ره‌سه‌نه‌و به وته‌ی”گادامر، وێنایه‌ك كه‌ئێمه له جیهان هه‌مانه، ده‌ستكردی جیهان نیه به‌ڵكوو زاده‌ی سه‌رده‌می خۆمانه(Gadamerـ 1988ـ 401).
هزری سیاسی پێوه‌ندیداره به سه‌رده‌مانی كۆن یان سه‌رده‌مانی نوێ. ده‌سته‌ی یه‌كه‌م: هزره سیاسییه‌كان به‌هۆی كاریگه‌ری وه‌رگرتنی له راده‌به‌ده‌ر له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی كۆن‌و ده‌سته‌ی دووهه‌م كه به سه‌رده‌می نوێی مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌وه په‌یوه‌سته، به‌هزری سیاسی نوێ(به‌واتای درووستی وشه)ناوه‌زد ده‌كه‌ن (گباگبایی 1374ـ 5).
رێگاكانی تێگه‌یشتن له هزری سیاسی
بۆ تێگه‌یشتن له‌هزری سیاسی، سێ رێگا هه‌یه:
*ـ چاوكردن له‌هزری پێشینیان : وه‌ها روانینێك خوێندنه‌وه‌ی چڕی هزر به‌كارێكی باش ده‌زانێ‌و له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه هزره سیاسییه‌كان رێگایه‌كی زه‌نجیره‌ییان هه‌یه، به‌جۆرێك كه هزری بیرمه‌ندێك به‌هزری باپیرانی بیرۆكڤانییه‌وه گرێداوه. به‌ڵام سرووشتییه خوێندنه‌وه‌ی به ته‌نیایی ئه‌م بیرانه سوودێكی وه‌های نیه.
*ـ خوێندنه‌وه‌ی ده‌روونناسانه‌ی تاكه‌كان : كۆمه‌ڵێك له‌وباوه‌ڕه‌دان، فامی هزری سیاسی ته‌نیا له گره‌وی تێگه‌یشتن له تایبه‌تمه‌ندییه ده‌روونییه‌كانی تاكه‌كانه. له‌م روانگه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی كه یارمه‌تی به‌دیهاتنی هزری تاك ده‌دا، هه‌مان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه تایبه‌تییه‌ی تاكه‌و شێوازه رۆحی‌و ده‌روونییه‌كانی خۆیه‌تی.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تاكه كه هزری تاكێك به‌هێز ده‌بێ.
*ـ چاوكردن له‌راستییه‌كانی كۆمه‌ڵگاو ئاریشه سیاسییه‌كان: گرووپێكی دیكه له‌رسكان‌و بیچمگرتنی هزره‌كان، زیاتر له‌وه‌ی كه گرینگی بۆ هزری پێشینیان‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تاكه‌كان دابنێن، سه‌رنجی باندۆری راستییه‌كان‌و ئاریشه‌كانی هه‌ر چاخێك له‌سه‌رهه‌ڵدانی هزره‌كان ده‌ده‌ن.بۆ وێنه”هزری سیاسی له یوونان‌و راستییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه دامه‌زراوه‌كان به‌شێوه‌ی رێكخراوه دێموكراتیكه‌كان، دوو تایبه‌تمه‌ندی نوێگه‌ری ئه‌تنیكی یوونانی بوو كه یه‌كێك له یه‌كێكیتر باندۆری وه‌رده‌گرت‌و هه‌ریه‌ك له‌وان پشتیوانییه‌كی پته‌وی بۆئه‌وی دیكه پێكده‌هێنا(گباگبایی‌ـ1373 ـ 22). هه‌ڵبه‌ته هزری سیاسی یوونان نه ته‌نیا به‌شێوه‌ی هزر، به‌ڵكوو له‌چوارچێوه‌ی شێعر و هونه‌ر و مه‌كته‌به سیاسییه‌كانیشدا چۆته نێو جه‌سته‌ی شارستانیه‌تی نوێ.
به‌ڵام به وته‌ی”مایكل.ب.فاستر(Michel B. fastar)،”فامكردنی هزری سیاسی نوێ چه‌مكێكه به‌رامبه‌ر به فامی رۆحیه‌و شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی خۆمان‌و ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می تیۆریسێنانی‌سیاسی پێشوو یارمه‌تی به‌توێژینه‌وه‌ی ئه‌م مه‌به‌سته بكا، ئیتر هیچ هۆكارێكی زیاتر بۆ پاكانه‌و سه‌لماندنی به‌كه‌ڵكی ئه‌وه پێویست نیه”(فاستر ـ 1361ـ25).به‌م پێیه هزره سیاسییه‌كان به‌رده‌وام پشت ئه‌ستوور به راستییه سیاسییه‌كانه‌و لێره‌دایه كه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هزره ده‌توانێ به‌رێوه‌به‌ران‌و به‌رپرسانی یه‌كه سیاسییه‌كان له‌گرتنی بڕیاراتی سیاسی‌دا رێنوینی بكا.
به‌پێی ئه‌م روانگه‌ی دواییی، هزری سیاسی بریتییه له كۆمه‌ڵێك تێڕوانیینی مرۆڤایه‌تی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئاریشه سیاسییه‌كانی مرۆڤه.
ئه‌م ئاریشانه پێكهاتوو له ئاریشه‌گه‌لی به‌رده‌وام‌و هه‌تاهه‌تایی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه كه هه‌رده‌م چاخه‌كانی شارستانی مرۆڤ له‌گه‌ڵیدا به‌ره‌وڕوو بووه. به‌مشێوه باوه‌ڕی زاڵ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی هزری سیاسی له‌روانگه‌ی سیاسی، فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی یان ئایدۆلۆژی سیاسی، ئه‌وه‌یه كه هزری سیاسی زیاتر لایه‌نی زانستی هه‌یه‌و له‌هه‌ناوی ئه‌زموونه‌وه دێته ده‌رێ.ئه‌وه‌كه هزری سیاسی به چ شتگه‌لێك له‌گه‌ڵ جیهانی راسته‌قینه‌دا گرێدراوه‌و هزره‌كان چۆن له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاریشه‌كانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك پێكهاتووه‌و هاتوونه‌ته دیی، پرسیارگه‌لێكه كه ده‌توانین ئه‌وڕۆكه وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگی سیاسی سه‌رنجیان بدرێتێ‌و له‌وانه له‌راستای فامی هزری سیاسی چاخی خۆمان كه‌ڵكی لێوه‌ربگرین.
به‌رئه‌نجام:
به سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه تاوتوێمان كرد نه‌فسی هزر، به‌تایبه‌تی هزری سیاسی، هه‌رده‌م بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك، له‌هه‌ر بڕگه‌یه‌ك له‌مێژوو شیاوی گرینگی پێدان بووه.هزری سیاسی وه‌كوو زمانی وتنی هه‌ر چاخێك، زیاتر له‌هه‌ر هۆكارێكی دیكه له كوێره‌وه‌ری‌و راستییه‌كانی سه‌رده‌می خۆی باندۆر وه‌رده‌گرێ‌و وه‌كوو دڵێكی لێده‌ر به‌رده‌وام جه‌سته‌ی نه‌خۆشی سیاسه‌ت ساڕ‌ێژ ده‌كا. بۆیه نابێ هزری سیاسی ته‌نیا وه‌ك كۆمه‌ڵێك بیروبۆچوونی سیاسی بیرمه‌ندان له‌چاخه‌كانی پێشوو و ئێستا چاو لێ بكه‌ین، به‌ڵكوو سه‌یركردنی قووڵ له‌پیكۆڵه(چالشها)بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هزری سیاسی‌و له‌یه‌ك وته‌دا، ئاخێوی سیاسی هه‌ر چاخێك، مرۆڤ به‌لایه‌نه قووڵه‌كانی هزره سیاسییه‌كان پێشوو مه‌سه‌له ته‌وه‌رییه‌كانی باسه سیاسییه‌كانی هه‌ر كاتێك رێنوینی ده‌كا‌و له‌رێگای رێنوینی كردنی‌ئه‌و بۆ جاده‌ی”هزر”و”هزروه‌رزی”ئه‌و له‌سۆنگه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئاریشه سیاسییه‌كانی چاخی خۆی یارمه‌تی ده‌دا.
تێ بینی: هه‌ڵبه‌ته ئێمه حاشا له‌بوونی هزری سیاسی تا پێش له‌م مێژووه، به‌ڵام له‌وێڕا كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زانایانی زانستی سیاسه‌ت، ده‌ستپێكی هزری سیاسی مودێڕن له‌سه‌رده‌می سوقرات‌و ئه‌فلاتوون به‌دواوه باسده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌مڕۆكه ئه‌م مێژووه، وه‌ك خاڵی سیمبوَلیكی ده‌ستپێكی هزری سیاسی به ئه‌ژمار دێ.
ژێده‌ر: گۆڤاری سیاسی اقتصادی ـ ژماره: 146ـ145 ـ لاپه‌ڕه‌كانی ـ 161هه‌تا156.
{jcomments off}