له‌سه‌ر ژیان‌و که‌سایه‌تیی به‌رزی دوکتور قاسملوو، به‌تایبه‌ت له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، زۆر شت گوتراوه‌و ته‌نانه‌ت زۆریش نووسراوه. ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له‌سه‌ر دوکتور قاسملوو دواون،
زیاتر ئه‌و که‌سایه‌تی‌یه تێکۆشه‌رانه‌ن که له نێزیکه‌وه دوکتور قاسملوویان ناسیوه‌و هه‌ر له نێزیکیشه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وهه‌ری بیر‌و ئه‌ندێشه‌کانی ئه‌و مامۆستا مه‌زنه‌دا ئاشنا بوون. به‌ڵام من، وه‌ک کوردێکی گه‌وره‌بووی دووره‌وڵات، وه‌ک مرۆڤێکی له نیشتمان وه‌ده‌رنراوی له بینینی نیشتمان بێبه‌ش‌کراو، به‌داخه‌وه ده‌بێ بێژم که ته‌نیا له‌گه‌ڵ بیر‌و ئه‌ندێشه‌کانی مامۆستای دێموکراسی‌دا، ئه‌ویش تا راده‌یه‌ک، ئاشنام‌و له‌و سۆنگه‌یه‌وه، هه‌ستی خۆم به‌رامبه‌ر به‌و مامۆستا بێ‌هاوتایه دێنمه زمان.
له رۆژی 13ی پووشپه‌ڕدا، له وێنه‌یه‌کی هه‌ڵواسراوی کاک دوکتور راده‌مێنم‌و پرسیار له دوای پرسیار له زه‌ین‌و بیرم‌دا که‌ڵه‌که ده‌بن. له خۆم ده‌پرسم دوکتور قاسملوو کێ بوو؟ بۆ گیانیان لێ ئه‌ستاند؟ ئه‌ی بۆ فریوی به‌ڵێنی پڕ له درۆی بکوژانی خوارد‌و زۆر پرسیاری دیکه‌ی له‌و بابه‌ته. لای خۆم ئه‌م وه‌ڵامانه‌م لا دروست ده‌بن:
دوکتور قاسملوو شاسوارێک بوو له شامه‌لی وون‌بووی عه‌داڵه‌ت ده‌گه‌ڕاو لێ‌بڕابوو بیدۆزێته‌وه‌و جارێکی‌تر له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی‌دا ئاشتی بکاته‌وه‌و له ئاکام‌دا، بزه‌و پێکه‌نینی تۆراو بۆ سه‌ر لێوی عاشقانی بگه‌ڕێنێته‌وه. دوژمنانی دادپه‌روه‌ری‌و مرۆڤایه‌تیش، له‌م ئاشت‌بوونه‌وه‌یه ترسان‌و پێش هێنانه‌وه‌ی مه‌لی په‌ڕه‌وازه‌ی عه‌داڵه‌ت، پارێزه‌ری عه‌داڵه‌تیان له به‌رگی پیرۆزی خۆی‌دا شه‌ڵاڵی خوێن کرد. ئاخر له‌م دونیا بێ‌تاوانه پڕ له تاوانه‌ی که ئێمه‌ی مرۆڤی تێدا ده‌ژین، له‌مێژ ساڵه مه‌لی عه‌داڵه‌ت هێلانه‌ی لێ‌شێواوه‌و له‌م لووتکه بۆو لووتکه‌و له‌م شاخه‌وه بۆ ئه‌و شاخ، پێشمه‌رگه‌ئاسا، خۆی له تیری چڵکنی ناعادڵان ده‌پارێزێ. له‌مێژ ساڵه وه‌ک گه‌شتیارێکی تینووی گیرخواردووی بیاوانه‌کانی عه‌ره‌بستان له بیره ئاوێک ده‌گه‌ڕێ که تینوێتیی ماندووبوونی رێگا بێبڕانه‌وه‌که‌ی پێ‌بشکێنێ‌و بۆ چرکه ساتێک وچانێک بدا‌و خۆ له مردن رزگار بکا. ده‌مێکه وه‌ک مه‌له‌وانی کونه له‌ده‌ست به‌ربوو، له جێ‌پێ‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێ تێیدا بگیرسێته‌وه‌و تاوێک ئۆقره بگرێ‌و هه‌ناسه‌یه‌کی ئاسووده‌یی هه‌ڵ‌کێشێ، که چی ده‌رفه‌تی گیرسانه‌وه‌و نیشتنه‌وه‌ی پێ‌نادرێ‌و ناچار له ته‌راویلکه‌ی چۆڵه‌وانی‌یه‌کانی نه‌بوون‌دا بێده‌سڵاتانه خۆی به ده‌ستی سه‌رگه‌ردانی ده‌سپێرێ‌و له چاوان وون ده‌بێ ….
له‌و رۆژه‌وه مرۆڤ پێی نایه گۆڕه‌پانی ئه‌م ژیانه پڕ له ژانه‌و، چه‌مکێک به‌ناوی خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی له‌نێو بیر‌و زه‌ینی‌دا چه‌که‌ره‌ی کرد‌و به ژاری خۆویستی ئاوی دا‌و به چه‌وسانه‌وه‌ی هاونه‌وعانی له ره‌فتاری‌دا ره‌نگی دایه‌وه، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه، وه‌ک دژکرده‌وه، ئاوری به‌تینی خه‌بات له نێوان حه‌ق‌و ناحه‌ق، زاڵم‌و مه‌زڵووم، چه‌وسێنه‌رو چه‌وساوه، مافخوراوو ماف‌پێشێلکه‌ر بڵێسه‌و گڕی سه‌ندووه‌و ته‌نگی به بکوژانی ئازادی هه‌ڵ‌چنیوه. ئه‌م خه‌باته، با شێوازی لێک جیای بووبێ، به‌ڵام ئازادی‌و عه‌داڵه‌تخوازی کاکڵی خه‌باته‌که‌ی پێک‌هێناوه.
هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک، به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که رۆژێک له رۆژان چاره‌نووسیان له چاره‌نووسی پڕ له ژانی کورده‌وه نێزیک بووه، له مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خۆیان‌دا، هه‌ر یه‌که‌و خاوه‌نی که‌سایه‌تی‌یه‌کی هه‌ڵکه‌وتووی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وتۆن که رۆڵه‌کانیان شانازی‌یان پێوه ده‌که‌ن‌و به رێز‌و حورمه‌ته‌وه یادیان ده‌که‌نه‌وه‌و ناویان دێنن. بۆ وێنه هیندی‌یه‌کان شانازی به “گاندی”یه‌وه ده‌که‌ن که به رێبه‌ری‌کردنی خه‌باتی هێمنانه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته، ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری بریتانیای ئه‌و کاتی به‌چۆک‌دا هێناو هیندوستانی له ژێرده‌سته‌بوون رزگارکردو گوڵی سه‌ربه‌ستیی له به‌رۆکی وڵاته‌که‌ی دا. له ئافریقای باشووردا، نیلسۆن ماندیلایه که ئه‌و پله‌یه‌ی به نسیب بووه‌و به رێبه‌رو که‌سایه‌تیی ئوستووره‌یی ئه‌و وڵاته ده‌ناسرێ. ماندیلا ماوه‌ی 27 ساڵ له ته‌مه‌نی پڕبایه‌خی خۆی، له زیندانه‌کانی رێژیمی ئاپارتایدی ئه‌و وڵاته‌دا تێپه‌ڕ کرد. پاش 27 ساڵ خۆڕاگری‌و چۆک‌دانه‌دان، سه‌ره‌نجام چۆکی به سه‌رانی رێژیمی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی ئافریقای باشوور داداو ره‌شپێسته‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی له چنگی چه‌په‌ڵی ئاپارتاید بۆ هه‌میشه رزگار کرد. کوردیش، ئه‌و شانازی‌یه‌ی پێ‌بڕاوه که که‌سایه‌تی‌یه‌کی به‌رزو ناوداری وه‌ک دوکتور قاسملوو سه‌رقافڵه‌ی کاروانی خه‌باته ره‌واکه‌ی بووه.
دوکتور قاسملوو به‌ڕاستی کوردی خۆش ده‌ویست. ئه‌و ده‌یتوانی که‌سایه‌تی‌یه‌کی خاوه‌ن پله‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بێ‌و پۆستێکی جیهانیی هه‌بێ. ئه‌و ده‌یتوانی، بۆ نموونه، کووفی عه‌نانێک بێ، یان ئه‌لبراده‌عی بێ! ئه‌م که‌سایه‌تی‌یانه، که‌سایه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراوی دونیای ئه‌وڕۆن. ئه‌و ده‌یتوانی، له‌به‌ر شاره‌زایی له زانستی ئابووریی هاوچه‌رخ‌دا، سه‌رۆک زانکۆیه‌ک، یان پڕۆفسۆرێکی زانۆکیه‌کی وڵاتێکی ئورووپایی بێ. هه‌ر هیچ نه‌بێ، ئه‌و ده‌یتوانی خاوه‌نی ژیانێکی ئاسایی بێ که، هه‌ر وه‌ک ئێمه له نێزیکه‌وه ده‌بینین، هه‌ر ئورووپایی‌یه‌ک ئه‌وڕۆ له ئورووپادا هه‌یه‌تی. ئه‌و ده‌یتوانی خاوه‌نی پاره‌و ئاپارتمانی به‌رزوو ژیانێکی پڕ له خۆشی‌و ئاسووده‌یی بێ. به‌ڵام ئه‌و دێت واز له ژیانێکی پڕ له خۆشی‌و ئاسووده‌یی وا دێنێ. دێت له‌و که‌ژووکێوه‌ی کوردستان قه‌واره‌یه‌کی نوێ له حیزب‌دا داده‌ڕێژێ. دێت له نێو حیزب‌دا ئورگانی جیاجیا پێک دێنێ. دێت شێوه‌ی رێکخراوێکی مۆدێڕنی ئه‌وڕۆیی به حیزبی دێموکرات ده‌به‌خشێ. ئه‌م کارانه بۆ ئه‌وه ده‌کا ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوای به ئازادیی میلله‌ته‌که‌ی هه‌یه. بڕوای به‌وه هه‌یه که میلله‌تی کوردیش ده‌توانێ خاوه‌نی حیزبی سیاسی خۆی بێ. حیزبێک که خاوه‌نی قه‌واره‌ی مودێڕن‌و جیهانپه‌سه‌نده. حیزبێک که له‌گه‌ڵ جیهانی سه‌رده‌م‌دا یه‌ک ده‌گرێته‌وه‌و بۆ وه‌دیهێنانی ئاوات‌و ئاره‌زووه له‌مێژینه‌کانی کورد خه‌بات ده‌کاو تا سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری‌و وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه به‌رزانه‌دا وچان نادا.
پاش شه‌هید بوونی دوکتور قاسملوو، ده‌بوو دوکتور یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تی‌یانه بێت که ناویان له لیستی ناودارانی وه‌رگری خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل‌دا تۆمار کراوه. من پێم وایه له‌و باره‌وه جیهان غه‌دری لێی کرد که ناوی نه‌چوه نێو لیستی ئه‌و که‌سانه‌وه که براوه‌ی خه‌ڵاتی جیهانیی نۆبێلن. وه‌ده‌ست‌هێنانی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل، ئاره‌زوویه‌کی گه‌وره‌یه، دانپیانانێکی ره‌سمی‌یه به ئاشتیخوازبوونی که‌سایه‌تی‌یه ئاشتیخوازه‌کان‌دا. مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێلن، چه‌نده له دوکتور قاسملوو ئاشتیخوازتر بوون؟ چه‌نده له ئه‌و دیموکرات‌تر بوون؟ بۆ مه‌گه‌ر ئه‌وان هینده‌ی دوکتۆر قاسملوو بانگه‌وازی ئاشتیی میلله‌ته‌که‌یان له‌لایه‌ن کوێرترین رێژیمی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه به گولله‌ی تۆپ‌و کاتیوشا وه‌ڵامی درابووه‌وه؟ بۆ مه‌گه‌ر ئه‌وان هینده‌ی کورد چه‌رمه‌سه‌ری‌و بێ‌مافی‌یان بینیبوو؟ مه‌گه‌ر ئه‌وان هینده‌ی کورد ناعه‌داڵه‌تیی ئابووری‌یان به ره‌گ‌و پێسته‌وه هه‌ست پێ کردبوو؟ مه‌گه‌ر ئه‌وان وه‌ک دوکتور قاسملوو خاوه‌نی میلله‌تێک بوون که به‌شێکی زۆر له رۆڵه‌کانی له خانه‌و کاشانه‌ی خۆیان هه‌ڵکه‌ندرابوون؟ مه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ی ئه‌وان، ته‌نیا له‌به‌ر نه‌گوتن به ده‌سه‌ڵاتی حاکم، بێبه‌زه‌یی‌یانه حوکمی جیهادیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو؟ مه‌گه‌ر ئه‌وان وه‌ک دوکتور قاسملوو ئازایانه‌و چاونه‌ترسانه، به‌پیریی بانگه‌وازی ئاشتیی دوژمنه‌که‌یانه‌وه چووبوون؟ مه‌گه‌ر ئه‌وان وه‌ک دوکتور قاسملوو له‌پێناوی ئاشتی‌دا گیانی خۆیان کردبووه قوربانی؟ هه‌ر بۆیه پێم وایه دوکتور قاسملوو له‌وانه‌ی براوه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌ن، زیاتر موسته‌حه‌قی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته بوو.
له کۆتایی‌دا ده‌ڵێم، ئاره‌زووی هه‌ره گه‌وره‌ی دوکتور قاسملوو، رزگاریی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاواته‌ی دوکتور قاسملوو وه‌دی بێ، له‌سه‌رمانه درێژه‌ده‌رێکی به‌ئه‌مه‌گی رێبازه پیرۆزه‌که‌ی بین. ره‌نگه ئێمه لێره له ئورووپا نه‌توانین ببینه پێشمه‌رگه. به‌ڵام خۆ ئێمه ده‌توانین منداڵه‌کانمان به بیر‌و ئه‌ندێشه‌کانی دوکتور قاسملوو په‌روه‌رده بکه‌ین‌و به هان‌دانیان بۆ گرتنه‌به‌ری رێگای خوێندن، بۆ دواڕۆژی کوردستان ئاماده‌یان بکه‌ین. به‌م کاره، دڵنیام رۆحی دوکتور قاسملوو له ئێمه رازی ده‌بێ.
نه‌مری بۆ دوکتور قاسملوو و به‌رده‌وامی بۆ رێبازه پیرۆزه‌که‌ی!
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له یادی نۆزده‌یه‌مین ساڵی تیرۆری شه‌هید دوکتور قاسملوودا نووسراوه و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
{jcomments off}