له سه‌رده‌می هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی شۆره‌وی پێشوو، ئه‌رمه‌نستان سیمایه‌کی جۆراوجۆری به‌خۆوه گرتووه. بۆ نموونه کورده یه‌زیدیه‌کان له سه‌رانسه‌ری شار‌و گونده‌کان له‌و وڵاته پرش‌و به‌ڵاو بوونه‌ته‌وه‌و
له‌گه‌ڵ کێشه‌ی سیاسی، ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆر‌و هه‌روه‌ها ئێستاش کێشه‌ی “هویت،ناونیشان، بنچاخ” وه‌ک نه‌ته‌وه له‌و وڵاته ڕووبه‌ڕو‌و بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 20 ساڵ پێش ئێستا سه‌رده‌مێک ئه‌رمه‌نستان بۆ یه‌که‌م جار له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی شۆره‌وی پێشوو سه‌ربه‌خۆیان به‌ده‌ست هێنا، ده‌ستی پێی کرد. ئه‌م پرسه مه‌به‌ستی “مطالعاتی” ئه‌کادمیک و مرۆڤ ناسانه‌ی گه‌وره له ئورووپا بووه، به‌ڵام کورده‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م کێشه‌یه هێنده خۆیانیان گیرۆده نه‌کردووه.
دواین کۆچی کورده یه‌زیدیه‌کان بۆ ئه‌رمه‌نستان له ساڵی 1930 ده‌ستی پێی کرد و یه‌که‌م هێرشی په‌نابردن له سه‌رده‌می کوشتاری ئه‌رمه‌نه‌کان له لایه‌ن ئیمپراتۆری عوسمانی ڕووی دا. به‌ڵام ئه‌رمه‌نستان بووه په‌ناگایه‌کی گرنگ بۆ کورده یه‌زیدیه‌کان که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌کان بوون. یه‌زیدیه‌کان له سه‌رده‌می کۆنه‌وه به‌شداریه‌کی به‌رچاویان له فه‌رهه‌نگی کورد به‌تایبه‌تی له‌بواری موسیقاو ویژه‌ییدا هه‌بووه. بۆ نموونه له ئه‌رمه‌نستان بوو که یه‌که‌م فیلمی کوردی به‌ناوی “زار” له ساڵی 1935 وه به‌رهه‌م هات و یه‌که‌م ڕۆمانی کوردی به ناوی “شوانی کورد” له لایه‌ن (عه‌ره‌ب شه‌مۆ) 76 ساڵ پێش ئێستا نووسراوه. ڕۆژنامه‌ی “ڕێیا تازه” که درێژترین ده‌وره‌ی به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی له نێوان ڕۆژنامه کوردیه‌کان هه‌بوو، سالی 1932 له ئه‌رمه‌نستان چاپ و به‌ڵاو ده‌کرایه‌وه.
یه‌که‌م په‌خشی ڕادیۆی کوردی له سه‌ره‌تای ساڵی 1940 له ئه‌رمه‌نستان ده‌ستی به‌کار کرد، هه‌رچه‌ند په‌خشی ئه‌و رادیۆیه بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ڕاوه‌ستا، به‌ڵام له ساڵی 1955 دوو باره ده‌ستی به په‌خش کرده‌وه. هه‌روه‌ها بۆ یه‌که‌م جار پیتی ڕۆمی له نووسینی کوردی به‌کار هات و یه‌که‌م قوتابخانه‌ی کوردی هه‌ر له ئه‌رمه‌نستان کرایه‌وه. یه‌که‌م جار کوردناسی، له ساڵی 1962 له زانکۆی “ئێره‌وان” بوو به ناوچه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه، ناوچه‌یه‌ک که له لایه‌ن ئه‌رمه‌نیه‌کی کوردناس به‌ناوی “ئاریلی” په‌ره‌ی پێی درا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش یه‌که‌م پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی موسیقای کوردی له‌لایه‌ن (کومیتاس وارادایت)، موسیقاناس و قه‌شه‌ی ئه‌رمه‌نی له ئه‌رمه‌نستان ئه‌نجام درا. به‌و جۆره‌ی که ده‌بینین ئه‌رمه‌نستان وڵاتێکه که زۆربه‌ی کاره کوردیه‌کان له بواری موسیقا و وێژه‌یی و فیلم و گۆرانی له‌وێدا به‌رهه‌م هاتوون.
قه‌یرانی ناونیشان، بنچاخ (هویت)
کورده یه‌زیدیه‌کانی ئه‌رمه‌نستان له‌گه‌ل قه‌یرانی ناونیشان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یی، دین و زمان و له‌وه‌ش گرنگتر پرسی کورد بوونی خۆیان ڕاهاتوون. ئه‌م کێشه‌یه‌ش کاتێک سه‌ری هه‌ڵدا که هه‌ندێک له کورده یه‌زیدیه‌کان ڕایان گه‌یاند که نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز له نه‌ته‌وه‌ی کوردن. یه‌زیدیه‌کان له‌بواری دینه‌وه، له‌گه‌ڵ کورده‌کان جیاوازن و ئه‌مان سه‌ر به ئاینی یه‌زیدین و ئێستاش له بواری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له کورده‌کان جیابوونه‌ته‌وه. (من پێموانیه که شتی وه‌ها ڕووی دابێ و ئه‌مه ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌کی بێ نێوه‌ڕۆکه.) به‌ڵام ئه‌م کێشه‌یه بوو به پرسێکی گه‌رموگوڕ که ئایا کورده‌کانی قه‌فقاز کوردن یان نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوازن؟ ئه‌گه‌ر کوردن چۆنه که ژماره‌یه‌ک له‌وان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له بواری میژوویی، دینی و نه‌ژادی کورده‌کان په‌رته‌وازه بوون؟ یان ئه‌گه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا خۆیان به کورد نازانن، ئه‌ی چۆنه که ڕۆڵێکی گرنگیان له مانه‌وه و په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی کورد گێڕاوه. /………/
ڕێکخراوی یه‌زیدیه‌کان له ئه‌رمه‌نستان باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که یه‌زیدیه‌کان له‌بواری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه کورد نین، هه‌روه‌ها ئه‌وان زمانی خۆیان به کوردی نازانن. ” ڕێکخراوی یه‌زیدی خانه” که له لایه‌ن که‌سێک به ناوی عه‌زیز ئاماره که به عه‌زیز تاموریان به ناوبانگه به‌ڕێوه ده‌چێ. ئه‌م ڕێکخراوه ڕۆژنامه‌یه‌ک ده‌رده‌کا که له‌و ڕۆژنامه‌یه دا ناوی کورد و کوردستانی قه‌ده‌خه کردووه. له سه‌ره‌وه‌ی رۆژنامه‌که ئه‌مه نووسراوه: “نه‌ته‌وه‌ی ئێمه یه‌زیدی، مه‌زهه‌بمان شرف ا‌لدین و زمانمان یه‌زیدیه”. ئاماره پێیوایه که یه‌زیدیه‌کان له هێندستانه‌وه هاتوون. ناوبراو پێیوایه ئه‌مانه قه‌ومێکن که له پێش له دایک بوونی عیسای مه‌سیح هاتوونه‌ته عێراق و له سه‌رده‌می عوسمانیه‌کان براونه‌ته تورکیه و له کۆتایشدا ڕوویان کردووه‌ته ئه‌رمه‌نستان. ئاماره له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ من (نووسه‌ری ئه‌م وتاره) له ئێره‌وان پێته‌ختی وڵاتی ئه‌رمه‌نستان ئه‌وه‌ی باس کرد که “ئه‌مان هیج پێوه‌ندیه‌کیان له نێوان یه‌زیدی و کورده‌کانه‌وه نیه، ئێمه به زمانی یه‌زیدی قسه ده‌که‌ین و کورده‌کان به زمانی کرمانجی. کورده‌کان له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی ناوینن و بنه‌چه‌ی ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێندستان”. ناوبراو وتی کاتێک که له‌گه‌ڵ کورده‌کان قسه ده‌که‌ین نه ئه‌وان و نه ئێمه‌ش له زمان یه‌کتر تیناگه‌ین. به‌ڵام من له به‌ڵگه هێنانه‌وه‌که‌ی ئاماره گومانم هه‌بوو چونکه من و ئه‌و به زمانی کوردی و زاراوه‌ی کرمانجی پیکه‌وه قسه‌مان ده‌کرد. به‌م جۆره بۆچوونی “ڕێکخراوی یه‌زیدی خانه” له ساڵانی 1990 له نێوان یه‌زیدیه‌کانی ئه‌رمه‌نستان په‌ره‌ی سه‌ندووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش زۆر له ئاکادمیه‌کان و ڕۆژهه‌ڵاتناسانی ڕۆژئاوا دژی بۆچوونه‌کانی ئاماره‌ن و بۆچوونه‌کانی به چیرۆکێک ده‌زانن که له‌گه‌ڵ “مه‌نتق”ی زمان‌ناسی و مرۆڤناسی دژایه‌تی ده‌نوێنێ. ئه‌م پرسه‌ش شک و گومان له‌گه‌ڵ بۆچوونی ئاماره و مه‌به‌ستی سیاسی که له پشته‌وه‌یدایه به‌یه‌که‌وه گرێ ده‌دا. فیلیپ کرین برۆک که لێکۆڵه‌رێکی ئورووپاییه و تایبه‌ته له‌بواری یه‌زیدناسیه‌وه وه‌ها ده‌ڵێ که “یه‌زیدیه‌کان کوردن و یه‌کێک له تیره‌کانی بنه‌ڕه‌تی کوردن”. نلیدا فوکارو مێژووناسی ئیتالیایی که له بریتانیا سه‌رگه‌رمی وانه‌وتنه‌وه‌یه ده‌ڵێ “یه‌زیدیه‌کان سه‌ر به هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر نین جگه له کورده‌کان نه‌بێ”. یه‌زیدیه‌کان کوردن و به کوردی و زاراوه‌ی کرمانجی ده‌په‌یڤن.
له‌ڕاستیدا پارله‌مانی ئه‌رمه‌نستان له ڕێکخراوی “یه‌زیدی خانه” پشتیوانی ده‌کا و هه‌ندێک له سیاسه‌توانانی ئه‌رمه‌نی له گورووپی عه‌زیز ئاماره پشتیوانی ده‌که‌ن، و هه‌روه‌ها له‌و گورووپانه‌ی یه‌زیدی که خۆیان به کورد ده‌زانن پشتیوانی ناکه‌ن. ئه‌م کێشه‌یه‌ش له نێوان یه‌زیدیه‌کان بووه به قه‌یرانی (هویت، ناونیشان، بنچاخ). پشتیوانی سیاسه‌توانان له گورووپی ئاماره، هۆکاری سیاسی له پشته‌وه‌یه، که له‌م نێوانه‌ش کۆمه‌ڵکۆژی ئه‌رمه‌نیه‌کان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 20 ڕۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕێ. زۆرینه‌ی کورده‌کانی ئه‌رمه‌نستان ده‌ڵێن که له‌بواری مێژوویی زۆر به‌شی کوردستان که ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکیه دایه پێشتر زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌رمه‌نی بوون.
له ساڵی 2002، پارله‌مانی ئه‌رمه‌نستان یاسایه‌کی چه‌سپاند که به پێی ئه‌و یاسایه ئازادی بۆ غه‌یره کورده‌کان به‌ڕه‌سمی ده‌ناسن: ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که ئه‌رمه‌نیه‌کان ڕاسیست و ڕاستگه‌ران، ئه‌مه‌ش جگه له کورده‌کان به‌ڵکو به‌چاوێکی زۆر سووک و نزمه‌وه سه‌یری که‌مینه نه‌ته‌وه‌کانی تری له ئه‌رمه‌نستان ده‌که‌ن. هۆکاری تر که بووه‌ته قه‌یرانی بنچاخ، نه‌بوونی پێوه‌ندی نێوان کورده‌کانی به‌شه‌کانی تره له‌گه‌ڵ یه‌زیدیه‌کانی ئه‌رمه‌نستان. رۆژنامه‌ی “ڕێیا تازه” که گرنگترین ڕۆژنامه‌ی کوردیه له ئه‌رمه‌نستان، هیج پشتیوانیه‌ک له لایه‌ن کورده‌کانی ناوچه‌کانی تره‌وه به‌ده‌ستیان ناگا، له کاتێکدا رۆژنامه‌ی “یه‌زیدی خانه” له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستانه‌وه پشتیوانی لێی ده‌کرێ و وه‌کو رۆژنامه‌ی هه‌فتانه چاپ و به‌ڵاو ده‌کرێته‌وه. هه‌روه‌ها نیوه‌ی په‌خشی یه‌ک سه‌عاته‌ی ڕادیۆی کوردی ئێره‌وان ده‌درێ به‌و که‌سانه که په‌ره به ئیده‌ی کورد نه‌بوون ده‌ده‌ن و کورد بوونی یه‌زیدیه‌کان نه‌فی ده‌که‌نه‌وه. کێشه‌ی گه‌وره‌ی تر ئه‌وه‌یه لاوازی هویتی کوردی له نێوان یه‌زیدیه‌کانی دانیشتوانی شاره‌کان، به‌تایبه‌تی دانیشتووانی پایته‌خت و شاره گه‌وره‌کانی تری گرنگی به‌م پرسه که کورد یه‌زیدی بن، ناده‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش زۆربه‌ی کورده‌کان که وه‌کو که‌مینه له گونده‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رمه‌نیه‌کان ده‌ژین، (محافظه کارانه) ژیان تیده‌په‌ڕێنن و له ئاشکرابوونی هویه‌تی خۆیان خۆده‌بوێرن نه وه‌کوو دراوسێ ئه‌رمه‌نیه‌کانیان لییان تووڕه بن و گومانیان لێ بکه‌ن. بێ‌کاری زۆر و نه‌بوونی پیشه هۆکارێکی تری قه‌یرانی بنچاخه له نێوان یه‌زیدیه‌کانی ئه‌رمه‌نستان، هه‌ڵبه‌ته بێ‌کاری کێشه‌یه‌کی گه‌روره‌یه له ئه‌رمه‌نستان، به‌ڵام کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌تره بۆ که‌مینه نه‌ته‌وه‌کانی تری له‌و وڵاته و به‌تایبه‌تی بۆ یه‌زیدیه‌کان.
کێشه‌ی بێ‌کاری بووه‌ته هۆکارێکی گه‌وره له نێوان چینی لاوان له گونده‌کان که بۆ شاره‌کان کۆچ ده‌که‌ن. بۆ نموونه له گوندی “هاکو” له ڕۆژئاوای ئه‌رمه‌نستان، له‌م کاته‌دا 16 بنه‌ماڵه ماونه‌ته‌وه، له کاتێکدا له سه‌ره‌تای 1990 زیاتر له 100 بنه‌ماڵه له‌و گونده ده‌ژیان. کێشه‌ی ئابوری بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک له بنه‌ماڵه یه‌زیدیه‌کان مه‌زهه‌بی خۆیانیان گۆڕیوه بۆ مه‌سیحی تاکو له‌و ڕێگایه‌وه خواردن و یارمه‌تی تریان پێ ببه‌خشن. له گوندی ئاماره له باکوری ئێره‌وان، نزیکه‌ی 35% دانیشتووانی مه‌زهه‌بی خۆیانیان بۆ مه‌سیحیه‌ت گوڕیوه. ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و یارمه‌تیانه‌یه که له لایه‌ن “مسیونه‌ره” رۆژئاویه‌کانه‌وه پێیان ده‌درێ. هه‌رچه‌ند زۆر ڕێکخراوه‌ی تێدایه که کار بۆ مانه‌وه‌ی مافی فه‌رهه‌نگی کورد له ئه‌رمه‌نستان ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌م ڕێکخراوانه سیاسین و یان له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ئابوری ڕووبه‌ڕوون و یان ده‌رگای ڕێکخراوه‌کان داده‌خه‌ن.
له کۆتایدا ده‌بێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێته‌وه که گۆڕینی (هویت، بنچاخ، ناونیشان) له نێوان یه‌زیدیه‌کان له سه‌رده‌می ئاڵوگۆڕی قووڵ و کێشه‌ی جیددی ئابوری و سیاسی خۆده‌نوێنێ، ئه‌م پرسه‌ش پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئاکادمیک و چڕوپڕی هه‌مه لایه‌نه هه‌یه.
نهرو زاگرس ترجمه سامال عرفانی
ورگێڕانی: حه‌مید ته‌یموری
سه‌رچاوه: “انسان شناسی و فر‌هنگ”
2012-07-19
{jcomments off}