ساڵی (1363) هەتاوی بە شانازی وە لە بناری بەمۆ دێوی نیشتمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەیان ئاوات بۆ ئامانجێکی ڕوای نەتەوە و نیشتمانەکەم لە ژێر دروشمی ئیستراتژی حدکا (دیموکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان)،
کە هەموو ڕەهەند و چەمکی ئازادێ دیموکراتێکەکانی مەدەنی و مافی فرە ڕەهەندی کۆی گەل و نەتەوە بن دەستەکانی کۆمەڵگای ئێرانی لە ژێر چەتری ئەو سیستمە ئەبینرا. . .
وەک پێشمەرگەیەک بۆ ڕزگاری نیشتمان لە ژێر چەتری دروشم و سیاسەتی ڕێبەرایەتی حدکا خۆم لە سەنگەری ماف و ئازادێ دیموکراتێکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەتەڕێزی دیموکراسی و ئازادی بۆ هەموو گەلانی ئێران لە ڕیزی تێکۆشەرانی کۆمیتە و پێشمەرگەکانی هێزی داڵەهۆی حدکا لە بە جێ گەیاندنی ئەرکی نەتەوەی و نیشتمانیدا بووم.
بە هۆی ئەرکی زۆری حدکا و چوونەوەی هێزی (پ م)ْ کان بۆ مەنتەقە و ئەرک و کار و باری زۆری بنکەکانی کومیتەی شارستان و هێز، پاش نزیک بە ێک ساڵ نۆری پشۆی (مەرەخەسیم) بەرنەکەوت، بە هاتنی مانگی سەرماوەز و هاتنەوی بەشێک لە (پ م)کان بۆ بنکەکانی هێز بەڕێز بەرپرسی کۆمیتە شارستان کاک محەمەد نەزیف قادری ئاگاداری کردم ئەتووانم نامەێک بۆ هێز بنووسم داوای پشۆ بکەیت، پاش چەن ڕۆژ بە نامەێکی دوو یان سێ ڕەستەی کە ئەو کاتە فەرماندەی هێز بەڕێز کاک ئیقباڵ سەفەری بوو داواکەم کرداری کرد، بۆ ێک مانگ پشۆم وەر گرت.
بۆ بیرەوەرێکی ئاوا دەستم بەسراوە ناتووانم ئەوەی هالە دڵمدا قووڵ باسی بکەم. . . خۆشەویستی حدکا و (پ م)کانی لە نێو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بیرەوەریێکی ئاوا بۆ وەک خۆی باس کردن ناگوونجێت، کە گەیشتمە ماڵ کەوتمە نێو سەردانی خۆشەویستی بنەماڵە و سەدان ئەندام و لایانگر و بنەماڵەی (پ م) و شەهیدانی سەربەرزی حدکا و هەوڕێ . . . ڕۆژێک دەیان مێوانم ئەهات و بە ڕێزەوە ماڵئاوایان ئەکرد.
هێشتا سێ ڕۆژ لە پشووەکەم نەگوزرا بوو لە خزمەتی مێواناندا بووم یەکێک لە براکانم پێی ڕاگەیاندم پیاوێک لە دەرەوەی هەوش ئەیهەوێت بت بێنێت، بێژە میوانی هەیە بێتە ماڵ، بەڵام ئەو ئیسراری کرد بوو کە ئیستا مەجاڵی نییە بێتە ماڵ، کە لە ماڵ چوومە دەر نەمر خاڵۆ عەزیز مرادی مهرابی باوکی شەهید سووحبەت مهرابی لە دەروەی هەوش ڕاوەستاوە، هەر کە منی بینی بە بزە و ڕووە خۆشیەکەیەوە بەرە و ڕوم هات و یەکتریمان لە ئامێز گرت، فەرمووی یەک نەفەر بە زەروری ئەو نامەیەی بۆ هێناویت، مەجالم نییە زوو سەردانت ئەکەم.
کە نامەکەم بینی بە چەسپ پێچرا بوو، دڵم ڕاچڵکیا و خەیاڵ گرتمی ئەو ماڵئاوای کرد، زوو بە پەلە چەسپەکەم کردەوە و نامەکەم دەر هێنا و سەیری نووسراوەکەم کرد نووسرا بوو (دیموکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان).
بەڕێز کاک عوسمان ئەلیاسی سڵاو.
پشۆکەت هەڵوەشایەوە، هەرچی زوتر خۆت بە کۆمیتەی شارسان بناسێنە.
مۆری کۆمیتەی شارستانی داڵەهۆ.
ئیمزا محەمەد نەزیف قادری.
بە خەیاڵێکی زۆر و پەشۆکاوی گەڕامەوە لای مێوانەکانم بەڵام پەیتا پەیتا میووان هەڵ ئەسا و لە نوێ ئەهات، مەجاڵ نەبوو یەک خوول بیرێک لە هاتنی ئەم پەیامە بکەمەوە، بەڵام بنەماڵەم زوو شکیان بە پەشۆکاوی من کرد.
سەرەتای بەفرانبار ساڵی (1363) هەتاوی بوو لە پاش مێومانگیانان و نیووەی شەو، باوکم و خێزانم ڕۆحیان شاد لە گەڵ دایکم و هەموو خۆشک و براکانم پێکەوە دانیشت بووین، نامەکەم دەر هێنا وتم ئەبێت من بۆ دوو تا سێ ڕۆژ بگەڕێمەوە بۆ کومیتەی شارستان و هێزی داڵەهۆ.
لە واقع ئەم هەواڵە هەموو بنەماڵەی تووشی ترس و پەژارە و بەشێکیانی تووشی گریان کرد، هەرکەسێک پێشنیارێکی ئەکرد، ئەمزانی ئەم هەواڵە هەم بۆ من هەم بۆ ئەوان زۆر سەختە، بەڵام من پێشمەرگە بووم، بڕیاری کومیتەی شارستان بوو من وەک (پ م) نەمئەتووانی بەڕێووەی نەبەم، هەر چۆنێک بێت تێم گەیاندن پاش چەن ڕۆژیتر ئەگەڕێمەوە.
لە واقع لە بیرم نییە بەیانی ئەو شەوە یان ڕۆژی دوواتر ئەو ڕۆژە، بەرە بەیانێکی زوو هێشتا هەسارەکان لە ئەرش ئەدرەوشاێەوە ماڵئاوایم لە بنەماڵەم کرد، شەڕێ نێووان عێراق و ئێران لە گڕی تەنوور گەرمتر بوو، تەنیا مەل لە ئەرش ئەیتووانی بە بێ ڕەزامەندی دەزگای تەناهی و ئاسایشی حکوومەتی عێراق لە پرسگەکان بەرو باشووری کوردستان یان بە پێچەوانە تێپەڕیت، لە ماڵ تا دەگەیشتە دوواین پرسگەی سنووری دەستکرد ئەبووایە بە نێو زیاتر لە دە پرسگە بە بێ بەڵگەی هاتووچۆ و بە زیاتر لە 70% ئسترس و دڵەڕاوکە گوزەر بکەم، هەر ئەو ڕۆژە (دوو یان سێ) خوول پاش ماڵئاوای هەتاو بە دوواین پرسگەی سەر سنووری عێراق لە بناری چیای بەمۆی دێوی نیشتمان بە پێناسەی (پ م) خۆم ناساند تا ئیستاش لە و دەرباز بوونەی خۆم سەرم سووڕ ئەمێنێت.
قووڵی زستان بوو چیای بەمۆ بەفر دایپۆشاند بوو دەنگی جیڕەجیڕی باڵندە و پەلەور و هیچ گیانلە بەرێک نەئەبیسرا زەنجیرە چیای سەرکەشی بەمۆ و سروشت کپ و ماتی دایگرت بوو، هەرچی ئەهات تاریکی باڵی بە سەر سروشت و ناوچەکەدا کێشابوو، بە هۆی شەڕی عیراق وئێران لە زۆر جێگا و مەوداێ کەم یان ئاولای ڕێگاکە مین ڕێژ کرا بوو، زۆری بەفر، هاتنی شەو، کەڵەکەی داری کورت و گەوەڵ و باریکی ڕێگا و ئسترس شێوواندمی لە دوواین پرسگەی سنوور تا بگەمە هێز و کومیتەی شارستانی حدکا، مەوداێکی زۆر بە نێو بەفر و هاتنی شەو ، دەر باز بوون لە نێووان سێ مۆڵگە و 1 یان دو کێشکچی هێزەکانی کۆمەڵە هەموویان کۆسپ و ئسترسی سەر ڕێگای ڕزگاری من بوو.
لە درێژەدان بە ڕۆیشتن نەبێت هیچ هیواێکیترم نەبوو، هێشتا 20 متر لە پرسگە دوور نەکەوتمەوە دەستم بە هەڵ هاتن کرد کە گەیشتمە نزیکی مۆڵگەی 1 بە هێواش درێژەم بە ڕێ کردندا، لە و شوێنانە دیار نە بووم بە هەڵ هاتن، لە نێووان ئەو دوو مۆڵگەکەش گوزەرم کرد، کە چیا و یاڵی پشتی مەقەڕەکانی هێز و کۆمیتە شارستانی حدکام لێ دەرکەوت هەناسەێکی ڕەحەتم هەڵکێشا، زۆر بە پەلە لە دەشت و شانێکی مەودادار کە پاڵیان بە ێکەوە نا بوو لە نێو دار و بەرد و بەفرو و گەوەڵێکی زۆر و ێکێک لە و پاێگانەی لای چەپی هێز و مەقەڕەکانی داڵەهۆی حدکا هەڵکشام و گەیشتمە سنووری حدکا، ئیتر هیچ ترسێکم نەما، بە هێواش بە ماندوو بوونێکی زۆر کە لە بیرمە لاقم ئەلەرزی و هەنگاوم ئەنا، کەوتمە بیری ئەوە بەر لەوەی بگەمە دەرگای مەقەڕی کومیتەی شارستان کەم کەم ئسترس ، شەکەتی ،وشک بوونەوەی ئارەق و سووار بوونی هەناسەی خۆم بێرمە خووار.
لە واقع ئیتر شەو باڵی بە سەر سروشتا کێشا بوو گەزەنەی هەسارەکان لە زکی ئەرش و ئارەقەی هەڵۆدای پێشمەرگەێکی بە پرنسیپ لە پێناوی نیشتمانێکی داگیرکراو و بەرگی سپی سروشت لە گەڵ سەرمای بێ ڕەحمی زستانی سەخت دەستە ملان بوون، لە هەڵکێشانی هەر هەناسە و هەنگاوێک لە ناوەندی کۆمیتە شارستانی داڵەهۆ نزیکتر دەبوومەوە باش ئەمزانی لە جێگاێکی زۆر دوور و هەلومەرجێکی ئاڵۆزی سیاسی نیزامی ناوچەکە و تووژمی دەزگای ئاسایشی دەستڵاتی داپڵۆسێنەری عێراق و گەڕانەوەی (پ م) ئاوا بە بێ بەڵگەی هاتووچۆ گوزەر کردن بە نێۆ ئە و هەموو پرسگە لە و کاتەدا لە باوەڕ دوورە، خۆناساندنەم بە کومیتەی شارستانی داڵەهۆ ئەبێتە جێگایی سەر سووڕمانی هەموو هاوڕێیان.
کە گەیشتمە دەری دەرگای کۆمیتەی شارستان بڕێک خۆم مات کرد کێ لە مەقەڕی کومیتە شارستانە، بە هێواش پەتووی پێشەوەی دەرگام لادا و پاشان پاڵم بە دەرگاکەوە نا، بە پێکەنین و دەنگی بەرز وتم سڵام و عەلێیک، بەڕێز کاک محەمەد نزیف قادری بەرپرسی کۆمیتەی شارستان زوو بە ڕوو خۆشێکی زۆر هەستا سەر پێ و بە دەنگی بەرز و پێکەنین گووتی کاک عوسمان ئەلیاسی بە خێر بێیتەوە و ێکترمان لە ئامێز گرت، وەک ئەوەی بۆ چوونەوەی من بۆ کۆمیتە شارستان لە گەڵ هاوڕییان مەرجی دانا بێت زۆری پێ خۆش بوو، بە خۆ ناساندنم بە کومیتەی شارستان لە ئەو کات و ساتە هەموو هاوڕێیانی سەر سام کرد.
کە ڕۆژ بووە چووم بۆ کومیتەی شار لە گەڵ بەرپرسی کومیتە شارستان لە دەشتاێک لە بەرانبەری هێز بە پیاسە کردنەوە پێم گووت ئەم پشۆی مەنەت بۆ هەڵتۆقاند، بەڕێز کاک محەمەد نەزیف قادری لە گەڵ بە ڕەوا زانینی قسەکەم، بە ڕوێکی خۆش و بە پێکەنینەوە ڕوی تێ کردم وتی ئەزانم چێژیت، لە دەفتەری سیاسی بۆ دەورەێک داوای کەسێکیان لێ کردووین لە تۆ باشترمان نەبوو، پاشان دووای دەورەکە ئستراحەتەکەت وەر گرەوە.
هەر کە دەورەکەی پێ گوتم زۆر خۆشحاڵ بووم، ئاواتێکی مێژوی کە چەن ساڵە لە دڵما هەر ئەخوولایەوە لە و سەفەرە بە دێ هات، بە زۆر ڕوێنوێنی شێوەی هەڵسوو کەوت و پرنسیپەکانی (پ م) و لە ئەرک و ئامانجی چوونەوەکەم بۆ مووحیتی دەفتەری سیاسی لە گەورە دێ و وەک برا گەورە هەمیشە بەڕێزەوە ڕوێنوێنی کردنم بوو، هەر ئەو ڕۆژە خەرجی سەفەرەکەم و نامەێکی بۆ سکرتاریای حدکا نووسی، لە ڕۆژی دووای لە گەڵ نەمر کاک عەباس وەیسی مەسئوولی تەداروکات و کەسێک کە لە دەفتەری سیاسی بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەرکێکی گرنگ سەردانی کومیتە شارستان و هێزی داڵەهۆی کرد بوو، ماڵئاوایمان لە هاوڕێیان کرد و لە سنووری دەستکرد بەرەو باشووری کوردستان پەڕینەوە، پاش (5 یان 6) ڕۆژ لە شەوێکی زۆر بەفر بارین و سارد لە سەئات 10ی شەو گەیشتمە بنکەی دەفتەری سیاسی حدکا لە ئاوای گەورەدێ، بە ڕێنوێنی بەڕێز کاک خالد عەزیزی کە لە مەقەڕی سلێمانی تا دەفتەری سیاسی هاوسەفەر بووین بە مێوانخانەی حدکا خۆم ناساند.
لە بەیانێکەی ئەو شەوە بە پرسیاری خۆم و ڕێنوێنی (پ م) بەڕێز خووم بە سکرتاریا ناساند، ئەو کاتە بەڕێز کاک حەسەن شەرەفی بەرپرسی سکرتاریا بوو، پاش چەن خوول سڵاوی کاک محەمەد نەزیف قادری بە سکرتاریا گەیاند و نامەکەم پێش کەش کرد، پاش مێواندارێکی ڕێزدارانە و هەواڵپرسی بەڕێز کاک محەمەد نازیف قادری بەرپرسی کۆمیتەی شارستان و ڕێز لێنانێکی زۆر بە نامەێکی سکرتاریا خۆم بە نەمر مەهەندس خەیاتی ناساند، بە شانازی و چاو کراوەی نزیکی بە دوو مانگ لە مەهووەتەی حدکا ژیام، شەرەفی بەشداری لە چەندین کۆبوونەوەی گەورەی بنکەی دەفتەری سیاسی حدکام پێ بڕا، بۆ هەڵوێست و سیاسەتەکانی حدکا لە ێکێک لە کۆبوونەوە گشتی وگرنگەکانی بنکەی دەفتەری سیاسی حدکا (قسە و پێشنیاری) خۆمم هەبوو کە ئیستا جێگای باس کردنی نابێنم، بە شانازیووە لە بەدەنە و زانکۆی (حدکا) لە ئاوای گەورەدێ بە زۆر لە ئاواتەکانی دڵم گەیشتم.
پاش دەورەکەمان لە لایان کاک ڕەشیدی قازی ئاگادار کرام بەیانی بچم بۆ سکرتاریا، کە خۆم ناساند بە ڕێزەوە وەریان گرتم بە نامەێکی سکرتاریا بۆ بەڕێز کاک محەمەد نزیف قادری بر پرسی کومیتەی شارستانی داڵەهۆ و چاپە مەنێکی زۆر ئیتر ئەرکی من لە و دەوەرە کۆتای هات،.
ڕۆژی دوای بە ماشینی سکرتاریا لە گەڵ دوو کەس لە ئەندامانی ڕێبەراێتی و چەن کادری کوومسیونەکان بە ماشینی سکرتاریا گیشتینە ئینتزامات لە کانی مێو، بە هۆی باران و قوڕ و لیسکاوی ڕێگا و هاتنی لافاوی زۆری چەمی گاپێڵوێن بە پێیان بە بەری ئاوای (گەڕەدێ) و بە نێووان بنکەی جیاجیای چەن ڕێکخەراوی ئینشەئابی چریکە فیداێەکانی ئێران لە لێوواری چەمی بەری ئاوای گاپێڵوێنی ئازاد کراو لە نیشتمانی باشوور، بە پێیان پەڕینەوە و گەیشتینە ئاوای گاپێڵوێن و بۆ نیووەڕۆ بووینە مێووانی ماڵی نەمر شێخ عزەدینی حسەینی، پاش سێ ڕۆژ گەیشتمەوە بنکەی کۆمیتە و هێزی داڵەهۆ لە بناری بەمۆی دێووی نیشتمان.
لە بەیانێکەی ئەو شەوە بە خەیاڵی دووارە چوونەوەم بۆ پشۆ، ڕاپۆرتی ئەو ماوا لە بنکەی دەفتەری سیاسی بووم بە وردی بۆ بەڕێز کاک محەمەد نەزیف قادری بەر پرسی کۆمیتەی شارستانم باس کرد، هەر ئیمڕۆ و بەیانیم ئەکرد پشۆکەم لە گەڵ کۆمیتەی شارستان و فەرماندەی هێز بخەمەوە بەر باس .
هێشتا چەن ڕۆژ لە گەڕانەوەم بۆ بنکەی هێز و کومیتەی شارستانی داڵەهۆ لە بناری چیای بەمۆ نەگوزرا بوو
لە گەڵ هاوکارم ڕۆحی شاد کاک حەسەن ئەسکەندەری لە بنکەی پیوەندێکانی کومیتەی شارستانی داڵەهۆ لە گەڵ ناوەندی حدکا بووین، چاوەڕوانی سەری سەئاتمان ئەکرد، ئا لە و ساتە زۆر بە کزی دەنگی ناوی خۆمم بیست بەڵام گوێم نەدا و باوەڕم نەکرد، لە نێووان ئێمە و کۆمیتەی شارستان مەودا و چڕودار و گابەردێکی زۆر هەبوو، دووارە دەنگی کاک عوسمان بیست وڵام دایەوە کاک محەمەد نەزیف قادری بە دەمی ڕێکردنەوە بۆ لای ئێمە ئەهات لە دوورەوە بە دەنگی بەرز بانگی ئەکرد وڵام داێەوە . . . وەرە، چوومە پیریووە، پاش تەوقە وتی بۆ بەیانی خۆت حازر بکە پرسیارم کرد خەیرە، وتی بۆ دەفتەری سیاسی وتم چیی، نامەێکی تایبەتە بیووە بۆ نەمر د سەعید لە دەفتەری سیاسی بیدەرێ و بگەڕێرەوە.
هەر ئەو ڕۆژە هەموو ڕاسپاردەکانی بۆ نەمر د سەعید پێ وتم و لە بەیانێکەی چوومە کۆمیتەی شارستان نەمەکەم لێ وەر گرت و ماڵئاواێم کرد، بە 4 ڕۆژ گەیشتمە بنکەی حدکا لە گەورەدی، بۆ شەو بوومە مێووانی نەمر مەهەندس خەیاتی و کاک ڕەشیدی قازی هاوکاری نەمر خەیاتی.
چوون لە شوێنی کاری ڕۆژانە و خەوتنی نەمر د سەعید شارەزا بووم لە بەیانێکەی سەئاتی (9) زیاتر بەرەبەیانی چووم بۆ خزمەتی و نەمر د سەعید هەر بەو جلانەوە کە ئیستا لە هەموو کورتە ویدۆکان دیارە و دەر ئەکەوێت دەرگای ماڵی کردەوە، لە گەڵ تەوقە و لە ئامێز گرتن باش ناسیمی، وەک ئاماژەم پێ کرد لە ێکێک لە کۆبوونەوەکان ( 4 یان 5 )مین کەس بووم قسە و پێشنیاری خۆمم هەبوو، چەنجار بە بزەو ڕوی خۆش وتی بە خێر بێیت، لە گەڵ ڕێز و لتف و مهرەبانێکی زۆر کە ئیستاش لە گوێم ئەزڕێتەوە ڕێزی زۆری لێگرتم.
فەرمووی گیانەکەم، ئەم (گیانەکەم) لە ژیانم بۆ ئەوەڵین جار لە چاو پێ کەوتنم لە گەڵ نەمر د سەعید لە زستانی ساڵی 1363 هەتاوی لە زاری ئەو گەورە پیاوەم بیست، چەن جار دوو پاتی کردەوە.
ئەو جار من سڵاوی گەرمی بەڕێز کاک محەمەد نەزیف قادری بەرپرسی کۆمیتە شارستانی داڵەهۆم پێگەیاند، ئەویش لە و بارەوە لووتفی زۆری نوواند و بە گەرمی هەواڵی بەڕێز کاک محەمەد نەزیف قادری و بە جەم هەموو (پ م)کانی هێزی داڵەهۆی پرسی، ئەو جار نامەکەی کومیتە شارستانم نا خزمەتی.
لە بیرمە دوو جار چاوی بە نامەکەدا خشاند و جارێک ساری هڵبڕی سەیرمی کرد، بە سەبکی من و کارەکەم چەن پرسیاری کار و باری کۆمیتە و هێز و چۆنێتی چوونەوەتان بۆ مەنتەقە و پێوەندی گرتنتان لە گەڵ ناوەندی کۆمیتە شارستان، پاشان چۆنێتی ناردنی هەواڵەکان بۆ کۆمیتەی شارستان یان بۆ ڕادێو دەنگی کوردستان ئەوە بڕێک لەو پرسیارانە بوون نەمر د سەعید لەو چاو پێ کەوتنەم فەرمایشی کرد.
بە پێی زانیاریم وڵامی هەموو پرسیارەکانی نەمر کاک د سەعیدم دایەوە، پاشان هەموو پرسیار و ڕاسپاردەکانی بەڕێز بەرپرسی کۆمیتە شارستانم پێ ڕاگەیاند،
ئەو جار بەڕێزیان بە گۆێ گرتن لە وڵامی پرسیارەکانی خۆی ، بیستنی ڕاسپارددەکانی کۆمیتەی شارستان و نێوەڕۆکی نامەکە چەن ڕاسپاردە و نامەێکی بۆ بەڕێز کاک محەمەد نەزیف قادری بەر پرسی کومیتەی شارستانی داڵەهۆ نووسی، بە خەرمانێک ڕێز و ڕوو خۆشی دایە دەستم، بە سڵاوێکی گەرم بۆ بەرپرسی کۆمیتەی شارستان و هەموو پێشمەرگەکانی هێزی داڵەهۆی حدکا بە گەرم و بە تەوقە و لە ئامێز کردن ماڵئاوایمان لە ێکتر کرد.
پاش نزیک بە دوو هەفتە گەیشتمەوە بنکەی هێز و کۆمیتەی شارستان لە بناری بەمۆی دێوی نیشتمانی داگیرکراو، لە ڕۆژی دووای بە دوو کەسی ڕاپۆرتی سەفەرەکە و ڕاسپارتەکانی نەمر د سەعید لە گەڵ نامەکە بۆ بەڕێز بر پرسی کۆمیتەی شارستان باس و پێشکەش کرد.
مخابن لە سپتامبری ساڵی 1992 ی زاینی د سەعید سکرتێری حدکا بە سەر پەرەستی وەفدێک بە مەبەستی بەشداری کردن لە نۆزدەهەمین کۆنگرەی ئینترناسێوناڵ سوسیالیست چوو بووە ئاڵمان.
پاش کۆتای کاری کۆنگرە، بە مەبەستی بیروڕا گۆڕیینەوە لە گەڵ چان کەساێتی لە ئۆپوزیسۆنی ئێرانی لە ئاڵمان، لە سەر چۆنێتی ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆبوونەوەێک لە ڕیستۆرانی میکۆنووس لە بەرلین ڕێک خست بوو.
لە 26 خەرمانانی ساڵی 1371هەتاوی برانبەر بە 17 سپتامبری ساڵی 1992 زاینی لە کاتی وتووێژدا د سەعید سکرتیری حدکا و هاڕێیانی لەم ڕێستۆرانەدا کەوتنە بەر دەست درێژی گوللەی تروریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە داخەوە شەهید بوون.
عوسمان ئەلیاسی
2021/09/28