شه‌وی یول تایبه‌ته به مه‌سیحییه‌کان.
له ناو نه‌ته‌وه‌ی کورددا لایه‌نگری ئایینی مه‌سیحی هه‌یه.
به‌پێی (فه‌رهه‌نگی) مه‌سیحییه‌کان له شه‌وی (24)ی مانگی (دسامبر)دا که‌سێک له (خانواده و بنه‌مه‌ڵه) یا له گه‌ڕه‌کێکدا خۆی ئه‌گۆڕێ وه‌ک پێاوێکی پیری رێش سپی. پاشان ده‌ستی جلی سوور له‌به‌ر ئه‌کات و ماڵ به ماڵ ئه‌گه‌ڕی و بڕێ شت وه‌ک دیاری سه‌ری ساڵ ئه‌دات به مناڵان. مناڵه‌کان به‌و کاره زۆر شاد ئه‌بن. ئه‌م دیمه‌نه‌م پێجوانه و ئه‌و چه‌ن دێڕه‌م به سویدی و کوردی و فارسی ده‌باره‌ی نووسیوه. له سویددا به‌و که‌سه ئه‌ڵێن(Tomte) تۆمته، له شوێنه‌کانی دیکه‌ی جهان ناوی نراوه: (پاپانوئل)
Farbror tomte
Det dalar ner stora snöflingor
På berg, i havet och skogar
hela området är mörkt och tyst
men rabiata vargar ylar
Farbror tomte sakta, sakta
är på väg till städer och byar
har på ryggen en stor säck
det är full av godis och klappar
**
مامه تۆمته
كولو كولو به‌فر دێته خوار
له سه‌ر کێو و بان ده‌ریا و بێشه‌زار
هه‌موولا کپ و کڕ و مه‌نگه
به‌ڵام ده‌لورێنێ گورگه هار
مامه تۆمته‌یش له سه‌رخۆ
وا به‌ڕێوه به‌ره‌و دێهات و شار
به كۆڵییه‌ویه گونییه‌کی گه‌وره
پڕه له دیاری جوان و نوقڵی مه‌زه‌دار
**
فارسی:
عمو تۆمته
گوله گوله برف میگیره قرار
بالای ده‌ریا و کوه و بیشه‌زار
همه جا سوت است و کور
ولی زوزه می‌کشد گرگ هار
عمو تومته هم ئارام ئارام
در راه است به هر دیار
بدوش دارد یک گیسه بزرگ
پراست از هدیه و شیرینی مز‌دار.
**
شه‌وی یه‌لدا
وشه‌ی (یه‌لدا) وشه‌یه‌کی سریانییه، واته له دایک بوون. ئه‌م وشه له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا بۆ دوواین شه‌وی پایز که درێتژین شه‌وی ساڵه و بۆ به‌یانییه‌که‌ی یه‌که‌مین رۆژی زستانه، به‌کار ئه‌برێت. له زمانی ساده‌ی کوردی‌دا پێی ئێژن شه‌وی (چله). سێ مانگه‌ی زستان تا ئه‌و جێگه‌ی له یادم بێت، به‌و جۆره دیاریکراوه.
چله (گه‌وره) ماوه‌که‌ی چل رۆژه.
چله (چکۆله) بیست رۆژه.
پاشان برجی خاتو(زمهه‌ریر) ده‌سپێئه‌کات. نازانم چه‌نده.
پاشان خاتوو زمهه‌ریر برجی(پیرێژن)دێته ئاراوه.
پاش برجی پیرێژن نۆبه دێته سه‌ر (سێ شه‌ش).
پاشان ئه‌وانه برجی له‌قله‌ق دێ و سه‌رما و سۆڵی زستان کۆتاییدێت.
به‌ڕێز (حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران) سه‌باره‌ت به کۆتایی زستان به‌جۆره به هۆنراوه دایانڕشتووه:
حه‌و شه‌و و رۆژی ره‌به‌ق
هات شه‌ماڵی که‌له شه‌ق
رۆیشت زستانی دڵڕه‌ق
هاته‌وه برجی له‌قله‌ق.
***
به داخه‌وه کتێبه‌که‌یانم نییه و ئه‌و کۆپله‌یش به‌و جۆره له یادم ماوه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی تێدا بێ داوای لێبوردن له خودی مامۆستا سۆران که له ژیاندا نه‌ماون و ئێوه‌یش خوێنه‌ران ئه‌که‌م.
**
له وه‌رزی بهار کاتێ که دار هه‌رمێ چرۆ ئه‌کات( ده‌پشکوێ)، چه‌ن رۆژێ هه‌وا تا راده‌یه‌ک سارد ئه‌بێ، ئه‌کرێ بێژین له خودی زستان ساردتره. سه‌باره‌ت به‌و چه‌ن رۆژه سه‌رمایه له ئه‌دبی فۆلکوری کوردی‌دا به‌و جۆره کوتره:
کۆته‌ی دارقه‌زوان
بیخه‌نه پشت که‌نوان
بۆ هه‌رێمی پشکوان
**
سه‌باره‌ت به‌و کۆپله بۆیه ئاماژه به ئه‌ده‌بی فۆلکوری ئه‌که‌م، ئه‌و کۆپله‌م له ده‌م که‌سانێک که ته‌مه‌نیان زۆر بوو واته پیره پیاو و پیرێژن له بنه‌ماڵه‌ی خۆمانا بیستووه، نه‌ک له نووسراوه‌ی ده‌ستی و چاپیدا نووسرا بێت و خوێندبێتمه‌وه. ئه‌گه‌ر هی که‌سێکی ناسیاویش بێت، ئه‌وه داوای لێبوردن ئه‌که‌م.
**
شه‌وی یه‌لدا
ئه‌مشه‌و ئه‌مه‌وێ مه‌ست بكه‌م
دنیای په‌ستی په‌ست بكه‌م
سه‌ری دۆستان بڵه‌ند و
سه‌ری خۆیشم نه‌وی بكه‌م
له شه‌وی درێژی یه‌لدا
له یادی گوڵی دڵدا
له‌گه‌ڵ هۆنراوه‌ی شه‌نگدا
پیاڵه‌ی مۆڵم فڕ ئه‌كه‌م
**
فارسی:
شب یلدا
امشب می‌خوام مست كنم
دنیا پستی را پست كنم
سر دوستان بلند و
سر خویش را خم كنم
در شب دراز یلدا
بیاد گل دلها
همراه با شعر زیبا
جام می را سر كنم
**
تێبینی ئه‌و چه‌ن رسته سه‌باره‌ت به تۆمته و یه‌لدا له ساڵی 2002 دا نووسیومه.
سه‌عی سه‌قزی. 17/12/2014
