گۆڕانکاری لە حیزبدا!، ئیبراهیم لاجانی
لە یەکەم ڕوانیندا وا دێتە بەرچاو کە گۆڕانکاری و رێکخراوی حیزبی لەگەڵ یەک ناتەبان. چونکە رێکخراوی حیزبی شتێکی سابیت و قەوارە بۆ داڕێژراوە. ئاخر ئاڵوگۆڕ زۆرتر دەبێتە هۆی تێکچونی ئەو سەباتە کە تەشکیلاتی حیزب عادەتی پێوە گرتووە.



























































