هەواڵ
لە دوێنێ وە سایتی هەنگاو کێشەی بۆ ساز کراوە و @interserver_net نای هەوێ هاوکاریان بکات.
خۆپێشاندانەکان ئەوەندە بەربڵاون کە ماڵپەڕی پێشمەرگەکان وێڕا ناگات هەموو هەواڵەکان بڵاوکاتەوە، تەنیا چەند فیلمێک دادەنێنن کە لە شوێنی جۆراوجۆر وەرگیراون. بەهیوای روخانی کۆماری ئیسلامی و دەست خۆشی لە لاوانی شۆڕشگێڕ دەکەین.
دوای ئەوەی مەهسا (ژینا) ئەمینی خەڵکی سەقز کە لە تاران بە بیانووی پابەند نەبوون بە رێکارەکانی باڵاپۆشییەوە (حیجاب) لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، لە تاران و کوردستان خۆپێشاندان دژی نیزامی ئاخوندی دەستی پێ کرد و تا ئێستا بەردەوامە .
کوردستان وەک هەمیشە، دژی نیزامی ئاخوندی و جینایەتەکانی هاتە مەیدان و دوکان و بازاڕیان داخست. کاتی ئەوە هاتووە، گەلانی دیکەی ئێرانیش ، پشتیوانی لە کورد و کوردستان بکەن و ئەم نیزامە خوێنمژە کۆ بکەنەوە.
ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، لە دەرەوەی وڵات بە بووس، ماشین و فڕۆکە خۆیان گەیاندە بەرلین بۆ یادی 30 ساڵەی شەهیدانی میکۆنۆس.
گوتەبێژی حیزبی دیموکرات لە یادی 30 ساڵەی تیرۆرکردنی شەرەفکەندی: هەرگیز بە چۆکدا نایەین.
رووداو-ئەڵمانیا
سەدان کەس لە لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرلین، لە یادی 30 ساڵەی تیرۆرکردنی سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی بە رێپێوانێکی جەماوەری چوونە شوێنی رووداوەکە و سەرکۆنەی ئەو کارەیان کرد. گوتەبێژی حیزبەکە دەڵێت، “دەیان کەس لە سەرکردە و کادیرانمان تیرۆرکران، بەڵام ئێمە هەرگیز بە چۆکدا نایەین.”
چەندین کەسایەتیی سیاسی، چالاکوان و خەڵکێکی زۆر لەو رێپێوانە بەشدار بوون. یەکێک لە بەشداربووان کە ڤۆلڤگانگ ڤیلاند، یەکێک لە پارێزەرانی کەیسی تیرۆری میکۆنۆس بوو، گوتی: “بە بڕوای من ئەوەی روویدا کاریگەری هەبووە کە دادگە هاتنە سەر خەت و داواکاریی گشتی هاتە سەر خەت، بەڵام هەرگیز واتای ئەوەی نییە کە بەیانی یان دووبەیانی هێرشێکی دیکە رووبدات، بەڵام دەبێ ئەو کوردانەی لەنێو سیاسەتدا چاڵاکن، نابێ لەوە بترسن و هیچ سوودێک لە ترس نییە. ئەوان زۆر قوربانییانداوە و هیچ پارتێک وەک حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کەسایەتی لە سەرکردایەتییەکەی لە دەستنەداوە، بەڵام بۆ ئاییندەیەکی باشتر پێویستە خەبات بکرێت.”
سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی چارلۆتنبورگ ئەو گەڕەکەی کە تێیدا د. سادق شەرەفکەندی و هاوڕێکانی تیرۆرکران، یەکێک بوو لە بەشداربووانی رێپێوانەکە و گوتی، لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە هەوڵدرا کە تابلۆی یادەوەری لەو گەڕەکە دانەنرێت.
مۆنیکا تیمن، سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی چارلۆتنبورگ – ڤیلمەرسدۆرف لە بەرلین باسی لەوەش کرد: “نێردراوێکی بالیۆزخانەی ئێران هاتە لام و لە گفتۆگۆیەکی کەسیدا هەوڵیدا بۆچوونم بگۆڕێت، بەڵام ئەوە رووینەدا، چونکە بە بڕوای من ئێمە لە بەرلین و ئەڵمانیا شتێکی جوانمان هەیە ئەویش بۆ رووداوی خۆش و ناخۆش بیرهێنانەوەمان هەیە بە دانانی تابلۆیەک.”
ئەو سەرۆک شارەوانییەی پێشوو هەروەها لەو بارەوە زیاتر قسەیکرد و روونیکردەوە: “لێرە بەداخەوە رووداوێکی خراپ و ناخۆش بووە، بەڵام بۆ ئەوانەی بە شەقامی پراگدا تێدەپەڕن بەبیریان بهێنرێت کە لێرە کوشتنێکی ترسنۆکانە روویداوە و پێویستە ئەمە بۆ ئاییندەی هەمیشەیی لێرە بمێنێت بۆ بیرهێنانی ئەو چوارکەسەی بەداخەوە گیانیان لە دەستداوە.”
خالد عەزیزی، گوتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی یادەکە، سوپاسی ئامادەبووانی کرد و گوتیشی: “بەلای ئێمەی دیموکراتەوە گرنگە کە چەند پەیام بدەین، پەیامی یەکەممان بۆ خەڵکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانە کە حیزبەکەیان حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمار رووخا و بە چۆکدا نەهات، د. قاسملو تیرۆرکرا و بە چۆکدا نەهات، د. شەرەفکەندی تیرۆکرا و بە چۆکدا نەهات، هەزاران کادیریشمان شەهید بوونە و بە چۆکدا نەهات و لەمەودواش بە چۆکدا نایەین. ئەم کۆڵانەش کە 30 ساڵ پێش ئێستا د. شەرەفکەندی و هاوڕێکانی تێیدا تیرۆرکران، چۆڵ بوو، بەڵام ئەمڕۆ بە هەزاران کادیر و ئەندامی حیزبی دیموکرات بۆ هاودەردی لەگەڵ د. شەرەفکەندی و هاوڕێکانی پڕ بووەتەوە لە خەڵک.”
د. شەرەفکەندی، سکرتێری گشتیی ئەوکاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵی 1992 لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەگەڵ دوو سەرکردەی دیکەی حیزبەکەیدا کەوتنە بەر دەستڕێژی گوللـە و تیرۆرکران.
لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ڕێبەریی دوولایەنی حیزبی دێموکرات‌دا دواقۆناغەکانی پرسی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان تاوتوێ کران.
کوردستانییانی هێژا!
هاووڵاتییانی بەئەمەگ!
بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی،
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، 26ی ژووئیەی 2022ی زایینی لە گۆڕستانی “شێسمۆکۆشە” نەمر ئەحمەد سیمبان لە نێو ئاپۆڕای خزمان و هاوسەنگەرانی دا لە گۆڕستانی Skedsmo kirke adress: Gjoleidveien 2, 2019 Skedsmokorset لە وڵاتی نۆروێژ
راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە: دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات
پێشمەرگەکان: بەداخەوە کاتژمێر ٧و پازدە دەقیقەی ئێوارەی رۆژی هەینی ٣١ی پووشپەری ١٤٠١ی هەتاوی بەرامبەربە ٢٢ی ژووئیەی ٢٠٢٢ی زایینی، کاک محەممەدی قادری ناسراوبە ئەحمەد سیمبان، لە وڵاتی نۆروێژ کۆچی دوایی کرد.
توماس ساندر، دادوەری دادگایی‌کردنی حەمید نوری، ڕۆژی پێنجشەممە پشتڕاستی کردەوە کە ئەو کاربەدەستەی پێشووی کۆماری ئیسلامی بە تاوانی بەشداریکردن لە کوشتنی هەزاران بەندکراو
دوای ماوەیەکی زۆر بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ، ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٧/١٠ کاتژمێر ٠٣:٤٠ بەیانی، کاک عەلی قازی کوڕە تاقانەکەی سەرۆک کۆماری کوردستان، دانیشتوی شاری بۆن، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا، لە نەخۆشخانەی Antonius krankenhaus- Köln، شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 08-07-2022، شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن لە کاتی بەشداریکردنی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، لە شاری نارا ، رۆژئاوای وڵاتەکەی، تێرۆر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی جۆزەردان، دایە “مریەم ڕۆستەم پوور” دایکی دوو شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان “محەممەد و ڕەسووڵ عەزیزی” و خەڵکی گوندی “بێورانی خوارێ” سەر بە شاری “سەردەشت”، بەهۆی نەخۆشی لە وڵاتی “سوید” کۆچی دوایی کرد.
رۆژی 2022/04/30 بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری کورد کاک عومەر قازی ڕێورەسمێکی ڕێزلێنان لە خەبات و تێکۆشانی شەست ساڵه‌ی ئەو قارەمانەی گرتوخانەکانی رژیمی شا و کۆماری ئیسلامی لە شاری ستوکهولم کۆڕیادێک بەڕێوە چوو.
ئەمڕۆ 2022/04/03 بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری کورد کاک عومەر قازی ڕێورەسمێکی ڕێزلێنان لە خەبات و تێکۆشانی شەست ساڵه‌ی ئەو قارەمانەی گرتوخانەکانی رژیمی شا و کۆماری ئیسلامی لە شاری ستوکهولم کۆڕیادێک بەڕێوە چوو.
لە سێ ساڵدا، سێ كەیسی رفاندن و رادەستكردن و دەستگیركردنی چالاكوانانی سیاسیی رۆهەڵاتی كوردستان لە سلێمانی تۆمار كراون“
پێشمەرگەکان: ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢٨ی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی، پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکڕات کاک مەلا حەسەن ئەحمەدی” ناسراو بە “مەلا حەسەنی پوورەگوڵێ” لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە
رووداو دیجیتاڵ: ئەمریکا ژمارەیەک سزای بەسەر کەسایەتیێکی بازرگانیی ئێرانی و تۆڕی کۆمپانیاکانیدا سەپاندن، کە تۆمەتبارە بە هاوکاریکردنی تاران لە بەدەستهێنانی کەرەستەی دروستکردنی مووشەکی بالیستی.
پێشمەرگەکان: هەرچەند کۆماری ئیسلامی ئیران زۆری بەربەست بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان پێک هێنا بەڵام نەیتوانی رێگری لە خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان بکات و وەک سالانی پێشوو بەرەو پیری نەورۆز و ساڵی نوێی کوردیەوە چوون.
بۆ ئەو مەبەستە سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە بەم مەرجانە مۆڵەتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەدەن.
پێشمەرگەکان: بەداخەوە، کۆماری ئیسلامی بە هەموو هێزی فکری خۆی خەریکی دەست بە سەر داگرتنی مێدیاکانی باشووری کوردستانە و تا ئیستا دەیان خولی جاسووسی بە ئاشکراو نەهێنی بە ناوی رۆژنامە نووسی بۆ کوردکانی باشووری کوردستان کردۆتەوە و
پێشمەرگەکان: بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە، ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی (بەرامبەر بە ٨ی ژانوییەی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی) هاوڕێی دڵسۆز و وەفاداری حیزب و گەل کاک کەریم عەبباسی ناسراو بە کەریم شەلماشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ساڵە نەڵۆسی: لە کاتێک دا ساڵی نوێی زایینی 2021 دەڕوا و ساڵی 2022 دێت کە بە داخەوە کۆڕۆنا ژیانی گەلانی دونیای تێک داوە و زیادتر لە 5 میلیۆن کەس بوونەتە قوربانی.
بانگەوازی بەرەو سەدەی زیرەک لە بەهاری ساڵی ۲٠۲٠ بەم ڕستەیە دەستی پێ‌کرد:” سەدەی زیرەک” ناوی پرۆژه‌یه‌که، که لە ڕۆژی ٢٦/٠٦/٢٠٢٠ ەوە دەست پێدەکات و ڕۆژی ٢٩/١١/٢٠٢١ (سەدساڵەی حەسەن زیرەک) دەگاتە ئەنجام.”
بەداخەوە باوکی بەڕێزمان “حاجی حەسەن خورشیدی” ئەمرۆ ڕێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ به هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
چاڵاکی کۆ کردنه‌وه‌ی پارە بۆ مه‌به‌ستێکی خێرخوازی له ساڵی 1974 زاینی له وڵاتی نۆ‌رویژ ده‌ستی پێکردووه.
به گوێره‌ی یاسا ده‌بێ هه‌ر چوارساڵێک هه‌ڵبژرادنی پارله‌مان بکرێت. ئه‌مساڵ هه‌ڵبژرادنی پارله‌مانی وڵاتی نۆ‌رویژ له رێکه‌وتی ١٣/٩/٢٠٢١ زاینی به‌ڕێوه‌چوو. ژماره‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مان ١٦٩ که‌سه.
لارا ئه‌بوبه‌کر ره‌شید په‌رتوکێکی نووسیو‌وه به زمانی نۆرویژی و له ساڵی ٢٠٢١ زاینی چاپ کراوه. په‌رتوکه‌که ٢٧٦ لاپه‌ره‌یه و به کوالیتی باش و به‌رگی ره‌ق چاپ کراوه.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨.٩.٢٠٢١ بە بۆنەی شەرمەزار کردنی هێرشی دڕندانەی سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران لەم چەند ڕۆژەی دواییدا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،
بەشێک لە لاشەی درۆنێک کە لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کورستان خراوەتە خوار کە بە ڕوونی دیارە لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا دروست کراوە.
ڕۆژی هەینی ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٠، لە بەردەوامیی دسدرێژیەکانی سپای پاسداران بۆ سەر خاکی کوردستاندا، وێڕای تۆپباران، لە هێرشی دڕۆن کەڵکیان وەرگرت.
بنەماڵەی بەرێزی کاک ئەحمەد کاکەمەمی
نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی
شەوی 15ی ئاگوستی 2021 ( 24ی گەلاوێژی 1400ی هەتاوی) هاوڕێی زۆر خۆشەویست و برای گەورەم کاک ئەحمەد کاکەمەمی بەداخەوە بە سەکتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە پرۆفیسۆر”کنیاز ئیبراهیمۆویج میرزۆیف* ڕۆژی هەشتی ئاگوستی ٢٠٢١ لە تەمەنی ٧٤ ساڵدا کۆچی دوایی کرد.
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٧.٨.٢٠٢١ هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی دوایی کاک قادر ڕەسوولیانمان پێ گەیشت،
فەردین ئیبراهیمی خەڵکی ئاوایی گردکاشانی شنۆ کە ئەوڕۆ لە نەغەدە کوژراوە پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووە و گۆیا دوای خۆ تەحویل دانەوەشی هەر تەشکیلاتی ئەو حیزبە بووە و وەکوو پێشمەرگەی شار کاری کردووە. بەڵام حدکا تەئیدی نەکردوە.
پ نیوز: مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەموو دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆکیی لە لاهوور شێخ جەنگیی وەردەگرێتەوە و دەدرێتە بافڵ تاڵەبانی و بڕیارەکەش لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٣.٧.٢٠٢١ ڕێ و ڕەسمێک بە بۆنەی ٣٢هەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکرانی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو سکرتێری گشتی ئەوکاتی حیزبی دتموکراتی کوردستانی ئێران ،
مات هانکۆک Matt Hancock وەزیری تەندروستیی بەریتانیا، لە ڤیدیۆیەکدا کە رۆژنامەی the sun بڵاوی کردۆتەوە و جینا کۆلادانجێلۆ Gina Coladangelo کە یاریدەدەری بووە لە بیری دەچێ کە کامێرای چاوەدێری لێیە و بە سپایی دەرکە پێوەدەدا و جینا لە باوەشدەگرێت و ماچی دەکات.
بەپێی ئەو فیلم و وێنانەی کە بڵاو کراونەتەوە، خەڵک بەشداری هەڵبژاردنی نەکردووە و نا یان بە نیزامی ئاخوندی وت. مێدیاکانی سەر بە رێژیم دەستیان بە درۆ کردن کردوە و وەک ساڵانی پێشوو باس لە بەشداری میلیۆنی خەڵک دەکەن و لە نەکاو سەروی 17 میلیۆن رەئیان بۆ رەئیسی کۆ کردەوە.
کوردستان میدیا: بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، “زاهیر بەدری” ناسراو بە (بەبری کوێستان) بەهۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەنی وڵاتی دانمارک کۆچی دوایی کرد.
رووداو دیجیتاڵ: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چیای مەتین پێنج پێشمەرگە شەهید بوون، وەزارەتی پێشمەرگەش لەو بارەوە رایدەگەیێنێت، “ئەمڕۆ کاروانێکی هێزی پێشمەرگە لەلایەن هێزێکی پ.ک.ک و دەستدرێژییەکی بێپاساویان کرایە سەر و لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و حەوتی دیکەش برینداربوون.”
لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چەکدارە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی پەت و سێدارە دوو پێشمەرگەی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ڕێگای ئازادی بوون.
ئەو گەنجەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی بێهزاد مەحمودی کە 18ی ئەم مانگە لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، گیانی لەدەستدا.
ده‌زگای فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە لە شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دژی گەلییەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو پێشمەرگەی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.
پ م نیوز: بە داخەوە ئەمرۆ 2021/05/05 کاک مستەفا حەکیم زادە پیشمەرگەی دیرین و یەکیک لە پارێزەرانی رێبەرانی شەھیدمان کۆچی دوایی کرد.
لە ماوەی ڕابردوو و بە پەسند و پشتگیریی ئاکادیمیای کوردی ، کتێبی (عەمەر خانی شکاک) لە نووسین و ئامادەکردنی بەڕێز محمد ساڵح قادری ، لە شاری هەولێر ڕەسەپسیۆنێک ڕێکخرا و کۆمەڵێک نووسەر، مامۆستای زانکۆ، ئەندامان و بەرپرسانی ئاکادیمیای کوردی،
چەند ڕۆژێکە ئەم ڤیدیۆیە بڵاو دەکرێتەوە کە کەس یان کەسانێک ٢٣٠٠ بنە داری کەسێکیان بڕیوەتەوە و خەریکە لەلایەکەوە خەڵکی کوردی پێ ناوخراو دەکەن و لەلایەکیشەوە لە سەر هەست و سۆزی خەڵک کار دەکەن.
سه‌عات هه‌شتی شەوی ڕابردوو، لە هۆتێل شیراتۆنی هەولێر، بە بەشداریی پرۆفیسۆر “عەبدولفەتاح بۆتانی” سەرۆكی ئەكادیمیای كوردی و ئامادەبوونی کۆمەڵێکی بەرچاو لە نووسەر، توێژەر و مامۆستایانی زانكۆ و کەسایەتییە سیاسییەکانی هەرچوار بەشی كوردستان،
لە بیرەوەری سی و سێ هەمین ساڵڕۆژی تاوانی ئەنفال، لەهەردوو مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ و گەرمیان، بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوی پیرۆزی شەهید و قوربانیانی شاڵاوە تاوانكارییەكانی ئەنفال.
ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تازەترین شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە شکۆوە لە بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.
خاتوو «جۆدی دێڵتن» (Judy Delton) نووسەری ناسراوی ئەمریکایی دوای تەمەنێک ئەزموون لە بواری خوڵقاندنی ژانری جۆراوجۆر
بەداخەوە رۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی خاكه‌لێوه‌ی 1400 ی هەتاوی کاک سەلاح مێهرپەروەر، چالاک و تێكۆشه‌رێكی ناسراو و میدیاکارێکی كورد ،
پێشمەرگەکان: دوژمنانی کورد و کوردستان لە هێرش کردنە سەر کورد هاوڕان و ئەگەر بۆیان بگونجێ ناهێڵن کوردێک لە ناوچەکەدا بمێنێ.
سەەچاوەی سەرەکی دەنگ و باس و هەوالەکانت کامەیە؟
ئامین مەولوودیان ناسراو به “دایه ئامین”، هاوسەری بەوەفای مامۆستای هونه‌ر و ئاوازی کورد محەممەد ماملێ، له تەمەنی 84 ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان کرد.
پێشمەرگەکان: بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و وەفادار بە رێبازی شەهیدان کاک “جەمیل عوزێری” مان بیست،
پێشمەرگەکان: بەداخەوە رۆژی یەکشەممە 2021/01/17 لە بەیانی کاک حەسەن ئازرئەفشان لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا بە هۆی ڕاوەستانی دڵ ماڵئاوایی لە ژیان کرد
ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، مام “ئێقباڵ عەلی ڕەمایی”، پێشمەرگەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە گەل و نیشتمانەکەی کرد.
به‌ڕێزان، به خۆشحاڵیه‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم که کتێبی (ژیان و به‌رهه‌می مامۆستا نه‌جمه‌دین که‌وکه‌بی‌شاد) چاپ‌کرا.
خێزانەکەی موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمیی ئێرانی کاتێک بانگهێشتی خوانێک کرابوون لە ماڵی هاوژینەکەی، بەخەیاڵیاندا نەدەهات فەخریزادە لەبەرچاوی هاوژینەکەی پێش ئەوەی بگاتەوە تاران تیرۆر بکرێت.
زۆر بە داخەوە رۆژی شەممە ڕێکەوتی 21-11-2020 کاتژمێر ٩ی شەو کاک ئەحمەد ئازەرئەفشان خەڵکی گوندی “دەلؤ “دانیشتووی گوندی “دزێ ” ناوچەی دۆڵ سەر بە شاری ورمێ،
یەکیک لە سەرهەنگە شۆڕشگێڕەکانی کوردستان دوای تەمەنێک خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەی کۆچی دوایی کرد.
بەیانی کاتژمێر ٢:٢٠ دەقە، یەکشەممە ڕێکەوتی 25.10.2020 بە داخەوە «مرێم سەید ئەحمەدی، دایکی «سەید سەلاح حەبیبوڵڵازادە» و خوشکی ئازیزی« سەید ڕەسووڵ سەید ئەحمەدی» لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ 10-10 رۆژی جیهانی هەڵوەشاندنەوەی حوكمی ئیعدامە لە جیهان, كە لە 106 وڵات‌دا بۆ هەموو تاوانێك هەڵوەشاوەتەوە ,تەنها لە 20 وڵات بە عەمەلی جێبەجێدەكرێت,
نووسەر: لەتیف مەمەد
لە ساڵی ١٨٤٢ زایینی ڕاپەڕینێکی‌تری[کوردان] لە باکووری کوردستان بە ڕێبەریی ئەمیر بەدرخان، ئەمیری بۆتان دژ بە کۆت‌و بەندی عوسمانییەکان سەری هەڵدا.
دایە “نوسرەت هەمزە” دایکی کاک “محەممەد ئەمین بایەزیدی” ناسراو بە “محەممەدئەمین خراپە” کادر و فەرماندەی حیزبی دێموکرات لە گوندی “خراپە”ی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
ژمارەیەکی زۆری پەنابەری ئێرانی چەندین ساڵە لە تورکیادان و چاوەڕێ دەکەن وڵاتێکی دیکە بە فەرمی وەک پەنابەر یان کۆچبەر وەریانبگرێت. ئەم پەنابەرانە وەک دەڵێن لە دۆخێکی زۆر خراپدان.
کچە شەهید و ئەندامێکی دیاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی شێرپەنجەوە لە نەخۆشخانەی شاری “ڤێسترۆسـ”ـی وڵاتی “سوئید” ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بەیانییەیەکدا بڕیاری دژە ئینسانیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی سەبارەت بە چۆڵكردنی زۆرەملێی شەش گوندی ناوچەی سەردەشت بە بیانووی ئەمنیەتی، بە توندی مەحکووم کرد.
ئەم دوانیوەڕۆیە 2020//10/09 بەداخەوە کاک تەیفوری بەتحایی ، ھونەرمەند و سینەماکار و نووسەری بە توانای رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری یۆتەبۆری سوید کۆچی دوایی کرد.
نووسەر هەوڵی داوە ژیان و سەربهودەی سەیروسەمرە و پڕ لە تەسیور و جووڵەی خۆی بەشێوازێکی نوێ بخاتە بەر دیدی خوێنەران.
بەداخەوە مەهدی شەفیعی ناسراو بە مەهدی بامناوایی، کادر و پێشمەرگەی لە مێژینەی حیزبی دێموکرات، ئەوڕۆ دووشەممە ٣ی خەرمانان، بە هۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
خەڵکی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان
کادر و پێشمەرگە و ئه‌ندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/08/06، سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە: کە کاک “جەلیل گادانی، کە نزیک بە هەفتەیەک بوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدا بوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچی دوایی کرد”.
هاووڵاتیانی بەرێز،
خەڵکی بە ئەمەگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،
خۆمان بە بەختەوەر دەزانین، ئەورۆ لە چل و یەکەمین ساڵیادی “فتوای” خومەینی بە مەبەستی ژێنۆساید کردنی خەڵکی کوردستان، دامەزراندنی “کوردستان تریبووناڵ” تان پێرابگەیەنین.
“چیا قادری” ئەندامێكی چالاکی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی نۆروێژ مەترسیی ئەوەی لەسەرە کە ڕادەستی ئێران بکرێتەوە.
ناوه‌ندی شانۆی كۆچه‌ر له مانگی گوڵانی ساڵی 1989 له شاری كوڵن پێك هات، به‌ر له فستیواڵی حه‌سه‌ن زیره‌ك، گه‌لێك به‌رهه‌می شانۆ،موسیقا، به‌رهه‌می فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری پێشكه‌ش كرا،
له وانه كونسێرتی هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ر خالقی، یادی 22ساڵ كاری هونه‌ری، هونه‌رمه‌ند ناسر ره‌زازی له گه‌ڵ مه‌رزیه خانم فه‌ریقی، شانۆنامه‌كانی” نانی ژاراوی”، “زه‌وی”، “گۆڵی خوێناوی”، “ڕه‌و”، “زیندان” و.. ! پاش فستیوالی حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌یان به‌رنامه و پرۆژه و شانۆ له‌وانه شانۆی “ماندانا”، “شه‌وی كۆچه‌ران”،”كاناڵی 2000 (ته‌له‌وزیون)”،”كونسیرتی نه‌ورۆز( نه‌جمه‌دین غولامی، به‌كر له‌گزی)”، “شه‌وی هه‌ڵپه‌رکێ”، شه‌وی “شیعر( هومه‌ر ده‌زه‌یی، قادر سه‌رچناری)”، “سمینار(جه‌ماڵ نه‌به‌ز، جه‌بار قادر،مارف عومه‌ر گوڵ، گوڵمراد مورادی و)”، “پرۆژه‌ی شانۆپێداگۆگی له زیندان و ناوه‌نده‌كانی فێركردن وبارهێنان”، كاری “لێكۆڵینه‌وه، ئارشیو” و…
له رێكخستن و به‌رێوه‌بردنی فستیوالی یادی 75 ساڵه‌ی له دایك بوونی حه‌سه‌ن زیره‌ك، گه‌لێك كه‌س له‌ئه‌ندام، كارمه‌ند، هاوكار و دۆست به‌شداربوون كه بێ ئه‌رك وكارو یارمه‌تی ئه‌وان پێك هاتنی ئه‌م شه‌وه ئیمكانی نه‌بوو،له وانه:
گه‌وه‌رتاج فه‌رشی، ئێران مه‌رزه‌نگی، فیروز سه‌نجابی، فیروز فه‌روخ، سوله‌یمان فه‌رشی، به‌یان فه‌رشی،عه‌لی عه‌بدوڵابه‌گی، كامران ئه‌مینی، تۆماس و زۆر كه‌سی تر!
ئێستا كه ئه‌م نووسراوانه بڵاو ده‌كرێنه‌وه دوكتور فیروز فه‌روخ وێژه‌ری به‌شی ئاڵمانی به‌رنامه‌ی یادی 75 ساڵه‌ی له دایكبوونی زیره‌ك، له‌ناوماندا نه‌ماوه. جگه له فیروز، هونه‌رمه‌ندی هێژا و زانای موسیقا، قادر دیلان له ناوماندا نه‌ماوه. ئه‌م دوو ئینسانه به‌رزه، له رۆژی هه‌وه‌ڵه‌وه به‌هه‌موو توانا به‌شداری ئاماده‌كردن و ڕێكخستنی فستیوالی یادی زیره‌ك بوون. یادی دیلان و فیروز زیندوو بێ! 2005 – کۆڵن
چۆنیه‌تی پێك هاتنی فستیوالی یادی 75 ساڵه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك
بیری یادی ماموستا حه‌سه‌ن زیره‌ك، ڕه‌نگه له مێشكی زۆر كه‌س دا بووبێت. چه‌ند ساڵ له‌م و به‌ر له شاره‌كه‌ی زیره‌ك هێندێك هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیر به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن به‌ڵام ئیزنیان ناده‌ن وتووشی گێره و كێشه دێن. كه‌سانێك كه له كاری فیلم و شانۆدا ئیش ده‌كه‌ن، سناریۆیه‌ك له سه‌ر ژیانی زیره‌ك ئاماده ده‌كه‌ن ئه‌ویش ئیزن نادرێ. ساڵانی پێشوو رادیۆ كوردیه‌كانی كرماشان و به‌غدا هه‌موو ساڵێك یادیان ده‌كرده‌وه. پاش هه‌ڵگه‌ڕ‌انه‌وه‌ی ته‌خت و به‌ختی پاشایه‌تی ئه‌مه‌ش نه‌ما! له باشوری كوردستان كۆڕ وکۆمه‌ڵی بۆ ده‌به‌سترا و گۆوار و رۆژنامه كوردیه‌كان له سه‌ریان ده‌نووسی و بیسترا كه كه‌سێكیش تێزی دوكتورای له سه‌ر نووسیو‌وه. پاش ئاوه‌ژوبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات له‌م به‌شه‌ی كوردستان ئه‌مه‌ش نه‌ما!
ئه‌مڕۆ له ئیزگه كوردیه‌كانی ئێران بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك و زۆر كه‌سی تر چ نێر و چ مێ یاساغه.
له باكور و رۆژئاوا هه‌رچه‌ند زیره‌ك ناسراوه، زۆر گۆرانی بێژی ئه‌م دوو به‌شه‌ی كوردستان گۆرانیه‌كانیان پاش تێك دان، به كوردی و توركی و عه‌ره‌بی دوباره كردۆته‌وه و هیچ كارێكیان بۆ ناساندنی نه‌كردوه.
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ر كه‌س سه‌ر قاڵی ژیان وهه‌ڵات هه‌ڵاتی رۆژانه‌یه، كۆڕ وکۆمه‌ڵی كوردیش ئه‌گه‌ر له سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی که‌میان هێنا ئه‌وه ئاوڕ له فه‌رهه‌نگ وهونه‌ر و كرێكارانی ئه‌م بواره ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌ویش هه‌ر به مه‌به‌ستی حیزبایه‌تی.
هونه‌رمه‌ندان چ سوران وچ كرمانج ئه‌وانه‌ی له‌كاری گۆرانی وموسیقادان به‌ناسراو ونه‌ناسراوه‌وه، به‌نوێخواز وكۆنه‌خوازه‌وه، گۆرانی و به‌سته‌كانی زیره‌ك نه به ناوی زیره‌ك به‌ڵکو به ناوی فولكلور یان به ناوی به‌رهه‌می تازه‌ی خۆیان به خه‌ڵک ده‌فرۆشن.
كه‌سانێك ته‌نانه‌ت به ناوی گۆرانی نوێ كاسێت و سی دی و شاشه‌ی ته‌له‌وزیونی پێ ده‌رازێنه‌وه. ئه‌م كورته باسه هیچی تێدا نه‌بێ ئه‌وه ده‌درده‌خا كه زیره‌ك چ مردوو چ زیندوو جێگای به‌رز و گرانی له ناو گۆرانی و موسیقای كوردی دا هه‌یه. دووهه‌م ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خا كه هه‌ر زیره‌كی زیندوو غه‌دری لێ نه‌كراوه و ماڵی زه‌وت نه‌كراوه و شه‌ڕه‌شه‌قی پێ نه‌كراوه و ده‌ر نه‌كراوه، به‌ڵکو زیره‌كی مردووش هه‌ر وای لێ به‌سه‌ر هاتووه.
ناوی له رادیۆ كوردیه‌كانی تاران و كرماشان و قه‌سه‌ر و مه‌ریوان و سنه و مه‌هاباد و ورمێ ده‌سترێته‌وه و مۆری „باتڵ بووی“ له سه‌ر ده‌درێ. له لایه‌ن هاوكارانی خۆشیه‌وه ماڵی لێ زه‌وت ده‌كرێ و نانی پێ په‌یدا ده‌كرێ. هه‌ر چه‌ند ناوی مردوو و زیندووی زیره‌ك له لایه‌ن ئه‌م ده‌سته‌یه و ئه‌و ده‌سته‌وه ده‌سڕدرێته‌وه. به‌ڵام له ناو نه‌ته‌وه‌كه‌ی دا له‌ناو ماڵ و خێزانه‌كاندا، زیره‌ك وه‌ك زیره‌ك خۆشه‌ویست ماوه‌ته‌وه.
هه‌تا له زیره‌كی زیندوو و مردوو دور ده‌كه‌وینه‌وه، خاوه‌نی زیاده له هه‌زار گۆرانی كوردی قه‌دری زۆرتر دیار ده‌كه‌وێ. له به‌ر ئه‌وه‌ی پاش زیره‌ك هیچ گۆرانی بێژیك له دایك نه‌بووه كه نه هه‌زار به‌ڵکو 100 گۆرانی له فه‌وتان رزگار كردبێ و یا له سه‌رجه‌می گۆرانی كوردی زیادكردبێ. زیره‌ك نه ته‌نیا به وته‌ی خێزانی مێدیا زه‌ندی و دۆستی هه‌مووو ساڵه‌كانی ژیانی ده‌رویش عه‌لی به‌ڵکو به ڕای زۆر نووسه‌ر و لێزان و شاره‌زای موسیقا و گۆرانی« قوتابخانه‌یه‌كی گۆرانی به تایبه‌ت گۆرانی فولكلوری و به‌سته و مه‌قامی كوردی یه». كه وایه ئاوڕدانه‌وه له قوتابخانه‌یه‌كی ئاوا و خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌ویش سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ك كورد كه هه‌م دوژمن گه‌ره‌كیه سه‌ری پان كاته‌وه و كه‌له‌پوری له ناوبه‌رێ و هه‌م له ناوخۆشی دا سویندخۆری بۆ پان كردنه‌وه‌ی سه‌ری خۆی هه‌یه، چۆن ده‌بێ یادی نه‌كرێته‌وه؟! ئه‌م هه‌ست وبۆچوونه له‌چه‌ند ساڵ له مه‌و به‌ره‌وه ببوو به ئاوت وئاره‌زو بۆ هاتنی رۆژێكی وا.
له سه‌ر پێشنیاری شانۆی كۆچه‌ر رادیۆی كوردی ده‌نگی ئا‌مریكا ساڵی رابوردو به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی به بۆنه‌ی بیست وسێ ساڵه‌ی كۆچی دوایی زیره‌ک پێشكه‌ش كرد. شانۆی كۆچه‌ریش بڕیاری دا 75 ساڵه‌ی له دایك بوونی رێز بگرێ.
بۆئه‌م مه‌به‌سته بانگه‌وازێك بڵاوكراویه‌وه كه له‌چه‌ند گۆواری ده‌ره‌وی وڵات وگۆواره كوردیه‌كانی ناو وڵات له‌چاپ درا. به ته‌له‌فون و نامه پێوندیمان به زۆر كه‌سه‌وه كرد. هه‌ر له ئه‌مریكاوه هه‌تا به‌غدا وتاران وشاره‌كانی كوردستان و وڵاتانی ئوروپا.كه‌سانێك به هانامانه‌وه هاتن و زۆریش خه‌میان خواردین به تایبه‌ت نووسه‌رو وه‌رگێڕ محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی،هه‌م كاتی بۆ دانا وهه‌م داهاتی چه‌ند مانگی ژن و منداڵی بۆ سه‌فه‌ر كردن و وتووێژ ونووسین وناردنی بابه‌ته‌كان ته‌رخان كرد، ئه‌و له‌ته‌ك كاكۆ و قادر فه‌رشی ئه‌ركی فره‌یان كێشا. هه‌روه‌ها ماموستا محه‌مه‌د مه‌لاكه‌ریم نووسه‌ری به‌ناوبانگ ده‌نگی ئێمه‌ی له رێگای گۆواره كوردیه‌كانی ئه‌م به‌شه كوت كراوه‌ی باشوری کوردستان گه‌یانده خه‌ڵک. له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش كه‌سانێك وه‌ك هومه‌ر دزه‌یی و ئه‌نوه‌ر سوڵتانی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خه‌میان خواردین. له ناو هونه‌رمه‌نداندا ماموستا قادر دیلان به پێشنیاره‌كه‌مان گه‌شایه‌وه و له گه‌ڵ خالید ره‌شید هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باسكی هیمه‌تیان بۆهه‌ڵماڵی. ئیقباڵ حاجبی خۆی گوته‌نی وه‌دی هاتنی یه‌كێك له ئاواته‌كانی تێدا دیت وهات به‌هانامانه‌وه.
شوان په‌روه‌ر وه‌ك دۆستێكی كۆن به‌ڵێنی دابوو به هه‌ر چه‌شنێك بۆی بكرێ یارمه‌تی شانۆی كۆچه‌ر بدات. كه به‌رنامه‌ی یادی 75 ساڵه‌ی زێره‌ك به گوێی گه‌یشت جێگای خۆی له پروگرامه‌كه‌دا دیاری كرد. هونه‌رمه‌ند دڵشاد سه‌عید سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆژانی هه‌ینی ئه‌بو لای قوتابیه‌كانی بێت له شاری ویه‌ن، یادی زیره‌ك دڵشادی كێشایه كۆڵن و قوتابیه‌كانی بێ ماموستا هێشته‌وه. به‌كر له‌گزیش كه خۆی هاوشاری زیره‌كه ئه‌وه به هه‌مووو شێوه‌یه‌ك له سه‌ری فه‌رز بوو به‌شداری به‌رنامه‌كه بێت.
هه‌رچه‌ند پریسكه‌ی پاره و هیمه‌تی كۆچه‌ر یه‌ك ناگرنه‌وه و پیرێژنی لای خۆمان به پریسكه‌یانه‌وه له چاو كۆچه‌ر وه‌ك شا وان،به‌و حاڵه خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م كاره‌دا. كورد كوته‌نی كۆچه‌ر به پۆزی عالی و جیبی خاڵی وه‌شوێن ئه‌م كاره كه‌وت.
له به‌رنامه‌كه‌ماندا مه‌زهه‌ری خالقی، محه‌مه‌د ماملێ، حه‌سه‌ن ده‌رزی، قاله‌مه‌ڕه، مێدیا زه‌ندی،موجته‌با میرزاده، په‌روین موشیر وه‌زیری، ئه‌سعه‌د سراجه‌الدینی، شوكرالا بابان، محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی، ره‌زا حه‌مه فه‌ره‌ج و زۆر كه‌سی تر هه‌بوون. كاك مه‌زهه‌ر له ئوروپا نه‌ماوه، هه‌رچه‌ند كه‌سێك له له‌نده‌ن ببووه یاساوڵ له سه‌ری به‌ڵام تا ئه‌م ساعه‌ته نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. كاك محه‌مه‌د ماملێ پاش كوشتنی كوڕه‌كه‌ی له گه‌ڵ 59 لاوی مه‌هابادی، دڵ برینداره، هه‌تا ئه‌وه‌ی له‌م دوایانه به یه‌كجاری دوچاری فه‌رامۆشی هاتووه. ئێمه‌ش چمان بۆ نه‌ما جگه له‌وه‌ی له رێگای دۆستێكه‌وه به ناوی ئه‌م شه‌وه و ئێوه‌وه سڵاو ورێزی بۆ بنێرین وئاره‌زوی ساخی وسڵامه‌تی بۆ بخوازین. قاله مه‌ڕه شمشاڵ ژه‌نی به‌ناوبانگ كه به وته‌ی خۆی زیاده له 50 ساڵ له‌گه‌ڵ شمشاڵه‌كه‌ی زه‌ماوه‌ندی كردبوو، له‌م ساڵانه‌ی دوایه‌دا بۆته خاوه‌نی ژن و منداڵ داوای لێبوردنی كرد. ئه‌و و كاك حه‌سه‌ن ده‌رزی گۆرانی بێژ و موسیقاژه‌ن له گه‌ڵ كاك حه‌مه‌ی ره‌مه‌زانی بڕیار بو هه‌رسێ كیان نوینه‌ری زیره‌ك و ناڵه‌شكێنه و حه‌وزه گه‌وره و باخی میراوا و موكریان بن له‌م فستیواڵه‌دا. به‌ڵام مخابن سه‌ره‌ڕای ناردنی ده‌عوه‌تنامه نه‌گه‌یشتنه ئێره.كاك شوكروڵا بابان به ته‌له‌فون له گه‌ڵ ئێمه‌دا زۆر ئیزهاری شادی كرد و سه‌رباری نه‌خۆشی به‌ڵێنی دا له گه‌ڵ دۆستێكی ئێمه له تاران وتووێژ بكات. به‌ڵام پاشان ته‌نیا به گفت وگۆی ته‌له‌فونی رازی بوو، كه ئه‌ویش ماوه‌كه‌ی له ده‌قیقه‌یه‌ك تێپه‌ڕ نه‌بو. ئێمه له ئێران به شوێن ویلۆن ژه‌نی به ناوبانگ و به‌رپرسی تێپی موسیقای زیره‌كدا ده‌گه‌ڕاین، موجته‌با میرزاده‌مان له ئا‌مریكا دۆزیه‌وه.سه‌عات 3س نێوه‌شه‌و له‌خه‌و هه‌ڵمانستاند، خه‌واڵو به كوردیكی كرماشانی له گه‌ڵمان دوا. لێی گه‌ڕاین چه‌ند سه‌عاتی تر بچێته‌وه ناو جێگا. سه‌عات 5ی ئێواره به كاتی ئێره (ئاڵمان) و هه‌شتی به‌یانی به كاتی ئه‌وێ ته‌له‌فونمان لێ كرده‌وه. فره ئیزهاری شادمانی كرد وتی: « یه ئاره‌زوی من بیه روژێ یادی حه‌سه‌ن زیره‌ك به‌رپا بو. من چ بووشم كه وه‌زعیه‌ت روشنێك نێرم و ناتانم له ئه‌مریكا خارج بووم» هه‌رچه‌ند ئه‌و به‌هۆی نه‌بوونی «گرین كارت» نه‌یده‌توانی له ئا‌مریكا ده‌ركه‌وێ، به‌ڵام به‌ڵێنی دا له رێگای فیلمی ویدئۆوه، هه‌م به ده‌نگ وهه‌م به ویلۆنه‌كه‌ی به‌شداری به‌رنامه‌كه بێت. بۆ ئه‌م كاره بڕیار وابوو هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵای موفتی كه خۆی له كاری موسیقادایه ئه‌م وتووێژه‌ی له گه‌ڵ ساز بكات. چه‌ند هه‌فته به‌ر له ئه‌مڕۆ خالید ره‌شید ئاگاداری كردین كه ئه‌م وتووێژه‌شمان پێ ڕه‌وا نه‌بیندراوه.
مێدیا خانمی زه‌ندی خێزانی زیره‌ك به رۆحێكی گه‌وره‌وه هات به‌ره‌وپیری داواكه‌مان، به‌ڵام ئه‌ویش ئه‌مشه‌و لێره حازر نیه به‌ڵام به رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی له بۆكانه‌وه بۆ تاران سه‌عاتێك وتووێژی له گه‌ڵ كرد. ئه‌م وتووێژه‌ش له ئیرشادی ئیسلامی ئیزنی پێ نه‌درا بگاته ئێره. به‌ڵام نووسراوه‌ی وتووێژه‌كه گه‌یشتۆته كۆڵن. مێدیا خانم زۆر شتی شاردراوه‌ی ژیانی زیره‌ك و ده‌زگاكانی رادیۆ وته‌له‌وزیون و به‌رێوه‌به‌رانی كورد وناكوردی ئه‌م رادیۆیانه ده‌رده‌خات. هه‌روه‌ها په‌رده له سه‌ر زۆر شتی تر لا ئه‌دات. به‌شێك له‌م وتانه ئه‌مشه‌و پێشكه‌ش ده‌كرێ وسه‌رجه‌می وتووێژه‌كه وه‌ك نامیلكه‌یه‌ك له چاپ ده‌درێ.(1) عه‌لی یاسه‌مه‌نی(ده‌رویش عه‌لی) كه ئه‌مڕۆ هه‌شتا ساڵ له ته‌مه‌نی تێده‌په‌ڕێ و51 ساڵ له گه‌ڵ زیره‌ك هه‌ر له منداڵیه‌وه هه‌تا مه‌رگ ژیاوه، له تاران و زۆر شوێن له گه‌ڵ زیره‌ك و میدیا بوه. به‌سه‌رهاتی زیره‌ك وه‌ك چیرۆكێك، وه‌ك رۆمانێك بۆ محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی ده‌گێڕێته‌وه. ده‌رویش عه‌لی پاش 150 ده‌قیقه باس له سه‌ر حه‌سه‌ن زیره‌ك(فیلم وكاستی ده‌نگ ونووسراوه‌كه‌ی گه‌یشتۆته ده‌ستمان و بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه) ده‌ڵێ:« ئۆخه‌ی سووك بوم. بارێكی قورس له سه‌ر شانم هه‌ڵگیرا، له‌و رۆژه‌ی حه‌سه‌ن غه‌رقی ره‌حمه‌ت بووه، ئاره‌زوم ده‌كرد رۆژێك ئه‌و شتانه باس بكه‌م، ئه‌مڕۆ سووك بووم و مردنیش حه‌ققه».ده‌رویش عه‌لی باسه‌كه‌ی له‌و رۆژه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه حه‌سه‌ن هێشتا منداڵ بووه له بۆكان ده‌ستی به گۆرانی وتن كردوه. له راستی دا باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه 60 تا هه‌فتا ساڵ له مه‌وبه‌ر له بۆكان كاری موسیقایان كردوه. چێرۆكی ژیانی زیره‌ك له زمانی ده‌رویش عه‌لی یه‌وه كاتێك كۆتایی پێ دێت كه ئه‌و و كاك حه‌سه‌نی مجێو‌ر و كاك حوسێنی برای زیره‌ك نیوه‌شه‌و ته‌رمی زیره‌ك پاش 37 رۆژ له گۆرستانی شار ده‌ردینن و دور له چاوی خه‌ڵک و به ئاگادری خه‌لیفه ئه‌حمه‌دی وه‌حیدی، له سه‌ر ته‌پكه‌كه‌ی خوار ناڵه‌شكێنه ده‌ینێژن.هه‌ر كام له‌و به‌شانه‌ی كه له زمان ده‌رویش عه‌لی یه‌وه ده‌گێردرێته‌وه خۆی رۆمانێكی سه‌ر به‌خۆیه. بۆوێنه چیرۆكی گۆرانیه‌كان، بۆ وێنه ژیانی زیره‌ك له تاران، بۆ وێنه ژیانی زیره‌ك له یه‌كه‌م ته‌له‌وزیونی ئێران كه هه‌تا كه‌ره‌ج بڕی ده‌كرو ده‌بیندرا، بۆ وێنه ناردنی زیره‌ك بۆلای مه‌لا مسته‌فا و رادیۆی په‌یكی ئێران، بۆ وێنه په‌یوه‌ندی زیره‌ك له گه‌ڵ زۆر شاعیر و نووسه‌ر ورۆشنبیری ئه‌و سه‌ر ده‌مه‌و زۆرشتی تر.
هه‌رچه‌ند مێدیا زه‌ندی ومه‌زهه‌ری خالقی و شوكروڵا بابان و موجته‌با میرزاده كه ئاگاداری كاری زیره‌ك له رادیۆكانی تاران و كرماشان و سنه بوون ئه‌م شه‌و لیره نین به‌ڵام جێگای ئه‌وان به سێ كه‌س له رادیۆی تاران وكرماشان وسنه پڕ ده‌بێته‌وه. خانم په‌روین موشیر وه‌زیری شاعیر وده‌نگ خۆشی رادیۆ كه‌هه‌موو ساڵێك له رادیۆ كوردیه‌كان یادی زیره‌كی كردۆته‌وه، ئه‌مشه‌و لیره‌یه و سه‌كۆی ئه‌م شانۆیه له شاری كۆڵن بۆ ئه‌و و ئێمه زیندوكه‌ره‌وی ده‌نگ ویادی زیره‌كه له رادیۆكوردیه‌كان. هاوكاری په‌روین خانم كه‌لای هه‌موو گوێگرێكی رادیۆ كوردیه‌كانی تاران وسنه وكرماشان وه‌ك نووسه‌ر وده‌رهێنه‌ر وده‌نگ بێژی رادیۆ ناسراوه، یانی كاك ئه‌سعه‌د سراج الدینی ش میوانی هه‌موو ئێمه‌یه. باوه‌رناكه‌م كه‌س هه‌بێ وگوێی له رادیۆی تاران وكرماشان و به‌رنامه‌ی چیرۆكی شه‌و گرتبێ ونووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر عه‌لی عه‌بباسی نه‌ناسێ. ئه‌ویش ئه‌م شه‌و لێره‌یه.
حه‌ق نیه باسی گۆرانی ورۆشنبیری گۆرانی بكرێ وره‌زا حه‌مه فه‌ره‌ج، شاعیری زۆر شیعری گۆرانی بێژانی ناوداری ئه‌م سه‌رده‌مه كه به ده‌گمه‌ن له پروگرامی ئه‌م گۆرانی بێژانه‌دا ناوی دێت لێره نه‌بێت. ئه‌م شه‌و ئه‌ویش له سه‌ر شیعره‌كانی زیره‌ك ده‌دوێ. خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌وارچی بێ و بخوازێت له سه‌ر زیره‌ك قسه بكا ئه‌وه گه‌ره‌كه به‌رپرسی به‌رنامه‌ی هه‌واری رۆشنبیری سیروانیش بانگ بكات ئه‌ویش لێره‌یه وئه‌م شه‌و چیغ وچادری له سه‌ر ئه‌م سه‌كۆیه داده‌كوتێ. شاری شیرین وفه‌رهادیش كه خۆشه‌ویستی زیره‌ك و مه‌ڵبه‌ندی باخی ژیانی هونه‌ریه‌تی، ئه‌م شه‌و له لایه‌ن دوكتور فیروزه‌وه نوینه‌رایه‌تی ده‌كرێ.
ئه‌م شه‌و په‌روین خانی موشیر وه‌زیری، پرۆفیسور دوكتور قادر دیلان، شوان په‌روه‌ر، دڵشاد سه‌عید، ئیقباڵ حاجبی، خالید ره‌شید، به‌كر له‌گزی، ئه‌سعه‌د سراجه‌لدینی،عه‌لی عه‌بباسی، سیروان ره‌حیم و ره‌زا حه‌مه فه‌ره‌ج و كاك فیروز ده‌لاقه‌یه‌ك به روی ژیان و به‌رهه‌می زیره‌ك دا ده‌كه‌نه‌وه. كرماشان شاری خۆشه‌ویستی زیره‌ك بوو، ئه‌م شه‌و ئیوه له سه‌ر ئه‌م سه‌كۆیه میوانی شاری كرماشانن ئه‌ویش له رێگای نه‌قاشیه‌کانی پروفیسور مه‌حمودی زه‌نگه‌نه، نه‌ققاشی به‌ناوبانگی هه‌موو ئێران.
دوا قسه نه پاش مله. به‌رپاكردنی ئه‌م شه‌وه به‌رهه‌می ره‌نجی چه‌ند مانگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئه‌م شه‌و ئێوه له سه‌ر ئه‌م سه‌كۆیه، له به‌ر ده‌رگا، له ناو هوڵه‌كه و له ده‌ره‌وه ده‌یان بینن و كه‌سانێك كه ئه‌یان ویست لێره بن به‌ڵام سه‌ر ڕای ویستی دڵ و ده‌رونیان هه‌زاران كیلومه‌تر له ئێمه دور به هۆی یاسا و سنوره‌كانه‌وه له ماڵه‌كانیان ده‌میننه‌وه.
سپاس بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كه نه بۆ پاره، نه بۆ نان نه بۆ ناو ده‌ستیان گرتین. گله‌یی ش له‌و كه‌سانه كه به‌ڵێنیان پێداین به خۆیان وتیپی موسیقایانه‌وه به‌شداری ئه‌م شه‌وه بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌سیبی ئیمه‌یان كرد چاوه‌ڕوانی بو. ئه‌وه‌ش بڵێین بۆ ئه‌م شه‌وه هیچ كه‌س و رێكخراوێكی كوردی وئاڵمانی یارمه‌تیان نه‌داوین. هه‌رچه‌ند داوا له شاری كۆڵن و زۆر رێكخراوی بابه‌تی و WDR و RTL كراوه. خه‌رجی ئه‌م شه‌و له سه‌ر شانۆی كۆچه‌ر و دوستانی كۆچه‌ر بوه.
ئه‌م شه‌و وه‌ك مێژوو ده‌مێنێته‌وه،ئێوه‌ش بێ گومان یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌م شه‌وه له لای خۆتان ڕادگرن. به‌شداری وهاتنی ئێوه نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه، هونه‌رمه‌ندی كورد ئه‌بێ رێگای خه‌ڵک وهونه‌ره‌كه‌ی بگرێ وه‌ك زیره‌ك.
هیوادارین په‌یامی ئه‌م شه‌وه بگاته هه‌مووو هونه‌رمه‌ندێكی كورد. بامێژووش بزانێ كه كوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات گشتیان بێ ئه‌مه‌گ و سپڵه نین كه نانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بخۆن و نان دانی بدڕینن. كورد كوته‌نی با قسه‌یه‌كیش بۆ دز بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه با زیره‌ك و سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر و سیوه و عه‌لی مه‌ردان ومه‌ریم خان و زۆری تر نه‌بنه بابه‌ت بۆنان و ئاوی ئه‌م وئه‌و. به‌رپرسی شانۆی كۆچه‌ر برایم فه‌رشی نوامبری 1996
- ئه‌م وتووێژه له گه‌ڵ وتوێژ له ته‌ك مام عه‌لی یاسه‌مه‌نی له ساڵی 2002دا له ژێر ناوی زمانی دوولا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
- ئه‌م وتار له ڕۆژی کرانه‌وه‌ی فستیواڵ خوێندراوه‌ته‌وه.
- په‌روین خانم موشیروه‌زیری کۆتایی ساڵی 2009 به جێی هێشتین.
*******
راپۆرتی فستیوالی 75 ساڵه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك
ئێواره‌ی هه‌ینی رۆژی 22/11/1996 له‌ناوه‌راستی شاری مێدیا و كو‌لتور، كۆلۆنیا (كۆڵن) به‌نیسبه‌ت كورده‌وه روداوێكی فه‌رهه‌نگی گرینگ روی دا و ره‌نگه ئه‌مه ببێته هه‌نگاوێكی مێژوویی.
هۆڵی VHS زیاتر له‌چوارسه‌د كه‌سی له خوی‌دا گرتوه. چرا ورده ورده ده‌كوژێته‌وه له ناو تاریكی دا ده‌نگی زیره‌ك به‌رز ده‌بێته‌وه، ده‌نگێكی ژنانه‌ی به گۆی ئاشنا ئه‌لێت: ،، نا،نا، زیره‌ك نه‌مردووه، زیره‌ك زیندووه و یادی لای هه‌موو كوردێك ده‌مێنێ،،.
ئه‌وه ده‌نگی په‌روین موشیر وه‌زیری یه كه له رادیۆی كرماشان یادی زیره‌ك ده‌كاته‌وه. رووناكی ده‌كه‌ویته سه‌ر په‌رده‌كه، دوو كوتی په‌رده هه‌ركام به لایه‌كدا ده‌كێشرێن، ده‌نگی په‌روین موشیر وه‌زیری ئێستا له سه‌ر سه‌كۆ به‌رده‌وامه، سه‌كۆی شانۆ به فه‌رشی كورده‌واری رازاوه‌ته‌وه، وێنه‌ی زیره‌ك ته‌ختایی دیواری شانۆكه‌ی داپوشیوه، به كوردی وئاڵمانی نووسراوه یادی 75 ساڵه‌ی له دایك بوونی حه‌سه‌ن زیره‌ك پیرۆز بێ. ده‌ستی راستی سه‌كۆ به وێنه‌ی تیپی موسیقای رادیۆ كرماشان كه زیره‌ك له نێویان دایه رازاوه‌ته‌وه، موجته‌با میرزاده، عه‌بدولسه‌مدی وئه‌وانی تر له كاتی پێشكه‌ش كردنی ئاهه‌نگدا دیارن.
په‌خشانه‌كه‌ی په‌روین خانم له ناو چه‌پڵه‌رێزانی بینه‌ران دا كوتایی پێدێت. له ده‌سته راستی كاك ئه‌سعه‌دی سراجه‌الدینی و له ده‌سته چه‌پ دوكتور فیروز فه‌روخ دانیشتون و كه‌سانی تر وه‌ك پرۆفیسور دوكتور قادر دیلان، ئیقبال حاجبی، ره‌زا حه‌مه فه‌ره‌ج، سیروان ره‌حیم، و خالید ره‌شید به‌شدارانی كۆڕه‌كه‌ن.
كاك ئه‌سعه‌د كۆڕه‌كه ده‌كاته‌وه، دوكتور فه‌روخ به زمانی ئاڵمانی پاش به‌خێرهاتن كردن له سه‌ر زیره‌ك ده‌ڵێ:« زیره‌كی شاعیر، ئاهه‌نگساز، وه‌رگێڕ، شانۆگێڕ و قسه خۆش كه بێ سه‌واد بو، به ته‌نیا زیاتر له هه‌زار گۆرانی كوتوه، كه هه‌مووی گۆرانی ره‌سه‌نی كورده،هه‌ر بۆیه زیره‌ك به گۆرانی بێژی هه‌زار گۆرانی ناوی ده‌ركردوه.»
دیلان ده‌ڵێت:« ئاماده‌كردنی شه‌وێكی ئاوا له كاری ده‌وڵه‌تێك ده‌چێ، ئه‌وه‌ی شانۆی كۆچه‌ر له ده‌ره‌وی وڵات به بێ یارمه‌تی به ئیشێكی وا هه‌ڵده‌ستێ جێگای رێزه. دیلان له سه‌ر زیره‌ك باسی ساڵانی 1953 ده‌كات ئه‌و كاته كه له باشوری كوردستان بوه»
ئیقباڵ حاجبی واده‌ڵێت:« زیره‌ك یه‌كه‌م كه‌سه كه مه‌كته‌بی موسیقای ره‌سه‌نی كوردی داناوه،ئه‌و موسیقای كوردی له فارس وتورك و عه‌رب جیا كرده‌وه، زیره‌ك له ده‌زگای موسیقای كوردی دا گۆرانی وتوه. موسیقای زیره‌ك مۆركی كوردبوونی پێوه‌یه وهیچ كه‌س ونه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانێ له مولكی كوردی جیا كاته‌وه. حاجبی ده‌ڵێت: فارسه‌كان زۆریان حه‌ول دا تا زیره‌ك له چوارچێوه‌ی ده‌زگای فارسی دا گۆرانی بڵێت به‌ڵام زیره‌ك له چوارچێوه‌ی كوردی خۆی دور نه‌كه‌وته‌وه. حاجبی پاشان به قه‌ره‌نه‌ی(كلارینێت) ئاهه‌نگێكی زیره‌كی ژه‌ند كه ره‌نگێكی تری دایه به‌رنامه‌كه.
ره‌زا حه‌مه فه‌ره‌ج به‌م جۆره دیته قسه: « زێره‌ك خۆی شاعیر بو» ئه‌و له‌و بڕوایه داب‌و كه زیره‌ك گۆرانی فولكلوری نه‌كوتو‌وه به‌ڵکو شیعری به زمانی خه‌ڵک به شێوه‌ی فولكلوری داناوه. ره‌زا به هه‌ڵسگاندنی شیعره‌كانی هه‌ستی به‌رزی زیره‌كی ده‌رخست، ئه‌و هه‌روه‌ها باسی به كارهێنانی وشه‌ی ره‌سه‌نی زه‌یره‌ك له شیعره‌كانی دا کرد. پاشان خالید ره‌شید به نه‌ی ئاهه‌نگێكی زه‌یره‌ك ده‌ژنێ.
سیروان ره‌حیم له كورته په‌خشانه‌كه‌ی دا گوتی: « ئێوه به وریاییه‌وه سه‌رنج له‌م ناوانه بده‌ن و گوێی بۆ هه‌ڵخه‌ن«شه‌ده‌لار، كه‌ویار، لۆركێ ولۆركێ،گه‌وهه‌رێ، كۆڵوانه‌سوور، شاییه ده‌گه‌رێ وده‌یان ناونیشانی تری ئاوه‌ها ناسك وجوان وره‌سه‌ن. گه‌لۆ هه‌موو ئه‌مانه له نه‌زانی ونه‌خوێنده‌وارییه‌وه هاتوون یان له هه‌ستی هۆنه‌رمه‌ندێكی سینه به‌ئه‌وینی خاك پڕ و‌دڵ به عشقی بێت و كه‌ونه هونه‌ری گه‌له‌كه‌ی ته‌ژی»؟!
حه‌سه‌ن زیره‌ک ئاوا ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێ:« ئه‌وه به‌و ئاخری پیریه چه‌ند گۆرانی بۆخه‌ڵک ئه‌ڵێم، دورنیه بمرم، بچمه ژیرگڵه‌وه له‌و دونیاش چاوم به به‌شه‌ڕی كورد نه‌كه‌وێ. هونه‌ر لای كورد قه‌دری نه‌ماوه،هونه‌رمه‌ند قه‌دری نیه، بۆ؟؟ له‌به‌ر ئه‌وه كوردم به زمانی كوردی قسه ده‌كه‌م.عه‌لی مه‌ردان به‌رزه زۆر به‌رزه كورد قه‌دری نازانێ من قۆنده‌ره‌كانی(پێڵاوه‌كانی) ده‌نیمه سه‌ر چاوم.»
به‌رپرسی شانۆی كۆچه‌ر، برایم فه‌رشی له راپۆرتی چۆنیه‌تی پێك هاتنی فستیوالی یادی 75 ساڵه‌ی له دایكبوونی زیره‌ك دا ده‌ڵێت:« ده‌مانویست به‌رێزان شوكروڵا بابان، موجته‌با میرزاده،مێدیا زه‌ندی، مه‌زهه‌ری خالقی، محه‌مه‌د ماملێ، قاله مه‌ڕه، حه‌سه‌ن ده‌رزی، مه‌حه‌مه‌د ره‌مه‌زانی، ده‌رویش عه‌لی و كه‌سانی تر، بانگ بكه‌ین، پێوندیمان به زۆربه‌یانه‌وه گرت به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت». له شوێنێكی تردا ده‌ڵێت: « ئێمه بۆ ئه‌م شه‌وه نزیكه‌ی 20 هه‌زارماركمان خه‌رج بووه و له لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه چ كورد و چ ئاڵمان ته‌نانه‌ت یه‌ك ماركمان پێنه‌گه‌یشتووه، ئه‌وه جگه له كاری 9 مانگه‌ی رێكخستن و كاری ده‌ساڵه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی.ئه‌مڕۆ كۆچه‌ر خاوه‌نی ئارشیوێكی پڕبایخی به‌رهه‌مه‌كانی زیره‌كه.»
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت:« ئه‌م شه‌و وه‌ك مێژوو ده‌مێنێته‌وه،ئێوه‌ش(بینه‌ران) بێ گومان یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌م شه‌وه له لای خۆتان راده‌گرن. به‌شداری وهاتنی ئێوه نیشانه‌یه بو ئه‌وه هونه‌رمه‌ندی كورد ده‌بێ رێگای خه‌ڵک وهونه‌ره‌كه‌ی بگرێ، وه‌ك زیره‌ك. هیوادارین په‌یامی ئه‌مشه‌وه بگاته هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكی كورد. با مێژووش بزانێ كه كوردی ده‌ره‌وی وڵات گشتیان بێ ئه‌مه‌گ و سپڵه نین، كه نانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بخون و ناندانی بدڕێنن. كورد كوته‌نی با قسه‌یه‌كیش بۆدز بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه. با زیره‌ك وسه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر و سیوه وعه‌لی مه‌ردان ومه‌ریه‌م خان وزۆری تر نه‌بنه بابه‌ت بۆنان وناوی ئه‌م و ئه‌و».
دڵشاد سه‌عید به ویوله‌نه‌كه‌ی هه‌ستێكی نوێ له موسیقای كوردی نوواند. دڵشادیش له ئارشیوی زیره‌ك ئاهه‌نگی كرماشان شاری شیرینمی ژه‌ند و نوواندی كه رێگای هه‌یه به‌ره‌و ئاكادیمیای موسیقای ناونه‌ته‌وه‌یش بروات.پاش پشوودان، شوان په‌روه‌ر به كوردی وئاڵمانی له سه‌ر زیره‌ك دووا، زیره‌ك لای شوان بڵیمه‌ت بوه و بلیمه‌تیش ده‌مێنێته‌وه. كاتێك گۆرانی له‌یل و له‌یلی زیره‌ك له لایه‌ن شوان په‌روه‌ره‌وه پێشكه‌ش كرا دانیشتوانی هۆڵه‌كه هه‌ستی خۆیان به چه‌پڵه‌رێزان ده‌ربڕی.
شیعری شه‌و له لایه‌ن په‌روین خانم هاوڕێ له گه‌ڵ قه‌ره‌نه‌ی ئیقباڵ حاجبی دیكله‌مه كرا و پاشان زیره‌ك خۆی چریكاندی: ،، هه‌سته كامیل به‌سیه سستی ده‌ی بڕۆ لێی راكه‌وه.
قادر دیلان كه پاش كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 1988 ته‌ركی سه‌كۆی شانۆی كردبوو، بۆیادی گه‌وره پیاوی موسیقای كوردی جاریكی تر له سه‌ر سه‌كۆ گۆرانی باران بارانه‌ی خوێند‌و ره‌نگێكی تایبه‌تی دایه پرۆگرامه‌كه.
خالید ره‌شید،ئاسۆ سه‌ڵته، نه‌به‌ز به‌رزه‌نجی، پاشان چه‌ند گۆرانیان پێشكه‌ش كرد. شه‌وه‌كه به گۆرانی خاڵه رێبوار و كیژان ده‌چنه مێرگۆڵان به ده‌نگی هاوشاری زیره‌ك به‌كر له‌گزی و قه‌ره‌نه‌ی ئیقباڵ حاجبی كۆتایی هات.
وێژه‌رانی به‌رنامه‌كه په‌روین خانم موشیر وه‌زیری، كاك ئه‌سعه‌د سراج الدینی و كاك دوكتور فیروز فه‌روخ بوون كه به درێژایی دوازده سه‌عات ونیو له زیره‌ك دووان، هه‌ڵگه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی گۆرانیه‌كانی زیره‌ك به ئاڵمانی له گه‌ڵ قسه خۆشه‌كانی بینه‌ری ئاڵمان و كوردی نه‌زانی، كێشایه دونیای زیره‌كه‌وه.
راوبۆچوونی بینه‌ران ده‌ربڕی رازی بوون بوو، به تایبه‌ت ئاڵمانیه‌كان. رێك و پێكی شه‌وه‌كه، زانیاری به زمانی كوردی، ئاڵمانی وفارسی له سه‌ر زیره‌ك به نووسراوه، پێشكه‌ش كردنی ئه‌ده‌بیات وفیلم وموسیقای كوردی له لایه‌ن هاوكارانی ناوه‌ندی كۆچه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه، باری رێكخستنی شه‌وه‌كه به‌رچاو بو. دیاره له‌م شه‌وه‌دا كه‌سیش برسی وتونی نه‌مایه‌وه.
بۆ ئه‌منیه‌تی به‌شداران پۆلیسی شاری كۆڵن له حاڵه‌تی ئاماده‌دا بوون و هاوكاریان به‌رچاو بو. هه‌موو له رازی ده‌چوون جگه له گیرفانی كۆچه‌ر و قه‌رزی تازه‌ی. كورد كوته‌نی گۆم هه‌تا قوڵ بێت مه‌له‌ی خۆشتره. ئه‌ندامانی كۆچه‌ر ده‌ڵێن: « تۆبڵێی ئێمه‌ی مه‌له نه‌زان له گۆمی قوڵدا چمان به سه‌ر بێت؟؟ شانۆی كۆچه‌ر ئاڵمان نوامبری 1996
- 1- هۆی ئه‌ماده‌باشبوونی پۆلیسی کۆڵن پێوه‌ندی به دادگای میکۆنووس له شاری به‌رلین بوو. شانۆی کۆچه‌ر به پۆلیسی ڕاگه‌یاندبوو که ئه‌و که‌سانه‌ی که له فستیواڵی زیره‌ک به‌شداری ده‌که‌ن، که‌سانی به‌ناوبانگی کوردن و مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه و کاری تیرۆریستی له لایه‌ن ئێران و که‌سانیه‌وه هه‌یه، پێشتر هه‌ر له شاری کۆڵن بۆمبێک له سه‌تڵێکدا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه له به‌رنامه‌یه‌کی ڕێکخراوی موجاهد دۆزرابووه و ئه‌وه‌ش پۆلیسی کۆڵنی پاش دوو مانگ ڕاوێژ له گه‌ڵ ناوه‌ندی شانۆی کۆچه‌ر گه‌یانده ئه‌و بڕیاره که پۆلیس به درێژایی هه‌موو شه‌وه‌که له شوێنه‌که بێت و پۆلیسی شاریش له حاڵه‌تی ئاماده‌دا بن.
سزای بەندکردن بۆ سەر زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی لە ئێران
بە ناوی سەرجەم منداڵانی ئەنـدامانی کۆمـەڵەی منـداڵانی کورد لە نەرویـج.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر چەند تورکی سەر بە ئیتلاعاتی سوپای تیرۆریستی پاسداران چووبوونە سەر چیای #بوزی سینا و نووسراوەی کوردی کێوەکەییان لابردبوو. ئەو شاخەوانە تورکانە لە ڤیدیۆیەکدا کە بڵاویان کردبووە دەیانگووت بۆزی سینا مڵکی تورکە و ئەو خاکە هەموو خاکی تورکە.
پ م نیوز: رۆژی شەممە 2020/07/04 جەوادی زەریف لە مەجیلیسی ئاخوندی قسەی کرد بەڵام چەندین جار وەک درۆزن بانگیان کرد و ئەویش وتی : لە هەر کوێدا درۆم کردبێ خامنەیی خۆی گوتوویەتی ڕاستە.
کاک مەلا محەممەد لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران، هاتە ریزی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و دواتر نەقڵی بنکەی دەفتەری سیاسی حدکا کرا.
داوا لە هەموو ڕێکخراوێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و خەڵکێکی بە ویژدان دەکەین، هەر کەسەو لە ڕاست خۆی یارمەتی ئەم کچە پەنابەرە بدات کە بتوانێت مافی پەنابەریەتی لە وڵاتی سویسڕا وەربگرێت.
بە داخەوە رۆژی یەکشەممە 2020/05/12 بە نەخۆشی کۆرونا کۆچی دوایی کرد .
ئەرتەشی ئێران رایگەیاند کە بە هەڵە لە کەشتی کنارک ی خۆیان داوە و تا ئێستا 19 کەس کوژراو و 15 برینداریان هەیە. بەڵام مێدیاکانی دەرەوە باس لە رادەی زیادتری کوژراوەکان دەکەن.
مام شەڕافەددین تاهیر حەسەن خەڵکی ئاوایی مەمەکان سەر بە ناوچەی سۆما لە ساڵی ١٣٥٨ بوو بە پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیران و ماوەی ١١ ساڵ بەو پەڕی فیداکاری و لە خۆربوردوویی یەوە خەباتی کرد.
ناسر رەزازی، هونەرمەندی ناسراوی کورد روونکردنەوەیەک لەبارەی بڵاوبوونەوەی بەشێک لە گۆرانییەکی لە میدیای فەرمیی ئێران و هەروەها دەنگۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی گەڕانەوەی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە،
خالید عەزیزی لە ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوە، بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ سەرجەم بەرپرسانی کاروباری حیزب و ئەندامانی کۆمیتەکان و بەشەکان کۆبووەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئاگامان لە رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران نەبووە و بەفەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ پێکدەهێندرێت.
ناسر ئاغابرا ناسرا به ژاکاو، ۲۰ی خەرمانانی ۱۳٤۷ی هەتاوی لە ئاوایی بەردەڕەشان لە بنەماڵەیەکی وەرزێر لەدایک بووە.
- کتێبی “کورتەیەک لەسەر شاعیرانی ناوداری کورد و بیانی”. ێەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی کورت و چڕوپڕی ئەدەبیە لەسەر کۆمەڵێک شاعیرانی کورد و بیانییە.
بەداخەوە رۆژی چوارشەممە، 25ی مارسی 2020 باوکی هاوڕێمان کاک ئەحمەد کۆچی دوایی کرد .
بە بەشداری و چاوەدێری هەیئەتێکی کۆمیتەی گستیی حیزب لە وڵاتی سوئێد و شانەی رێکخستنی حیزب لە شاری مالمۆ ، تەرمی پێشمەرگەی دیرینی حیزب کاک حەسەن عەزیزی بە خاک سپێردرا .
بەرەنگاربوونەوەی لێقەومان، بنیاتنانی خۆگونجاندن، دۆزینەوەی دڵخۆشی
کوردستان مێدیا: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمە، کاک “حەسەن عەزیزی”، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات دوای ٤٠ ساڵ پێشمەرگایەتی،
هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون