بابهتهکان
لە درێژایی مێژوودا، مرۆڤەکان لەهەرکوێی ئەم سەرگۆی زەوییە ژیابن، بارودۆخی ژیانیان هەرچۆنێک بووبێ، خاوەنی هەر داب و نەریت و زمان وکولتوور و ئایینێک بووبن،
لە درێژایی مێژوودا، مرۆڤەکان لەهەرکوێی ئەم سەرگۆی زەوییە ژیابن، بارودۆخی ژیانیان هەرچۆنێک بووبێ، خاوەنی هەر داب و نەریت و زمان وکولتوور و ئایینێک بووبن،
رەحیم رەشیدی/ واشنگتن رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٢٨ی جانەڤەری ٢٠١٤،
دەمەو درەنگانێکی شەو، سەرۆک ئۆباما لە نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئامریکا، وتاری ساڵانەی خۆی پێشکەش کرد.
کاتێک لە ئاوێنەی دڵمەوە سەیری سەراپای باڵات دەکەم، هێدی هێدی دەمبەیتەوە بەرە وەرزی خەیاڵ و لە نێو ئامێزی، بیابانی سپیدا دەملاوێنیتەوە.
کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد”ژک” لە ٢٥ ی گەلاوێژی ١٣٢١ لە ساری مەهاباد و لە لایەن کۆمەڵێک ڕۆشنبیری کوردەوە دامەزراوە و دوای ٣ ساڵ کار و تێکۆشان لە گەرمەی شەڕی دووهەمی جیهانی و ئێرانێکی داگیرکراوی بێ دەسەڵات دا ،
بەشی یازدەهەم
درێژەی وتووێژەکەی شەهید سمکۆ و مستەفا پاشا
لە بارەی تاڵان کردنی ماڵی حاجی ئیلخانیشەوە باشە بۆ دەبێت ئیمە لە کاتێکدا شۆڕش دەکەین بۆ سەقامگیری و ئەمن و ئاساێش و مافی نەتەوەیی گەلەکەمان تێدەکۆشین و گیانی خۆشمان لەو پێناوە بەخت دەکەین چۆن ماڵی کورد تاڵان دەکەین؟
کۆماری کوردستان لە رۆژی ٢ی رێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لە گۆڕەپانی چوارچرای مەهاباد بە بەشداریی نوێنەرانی هەرچوار پارچەی کوردستان لەسەر دەستی “جەنابی قازی محەممەد” پێشەوای مەزنی کورد دامەزڕا .
کاتێک له میدیاکان دهبیسم لهلایهن سیاسهتوانانی کورد بهدرۆو لهلایهن سیاسهتوانانی ڕۆژئاواش بهههر مهبهستێک باس له پێویستیی یهکڕیزیی کورد دهکرێ، شهرم دامدهگرێ.
دامەزراندنی رێكخراوی ژنان لە سەردەمی كۆماری كوردستاندا، یەكێك لە خاڵە زێڕینەكانی كارنامەی كاریی كۆماری كوردستانە كە نە تەنیا ژنانی كورد، بەڵكوو سەرجەم كۆمەڵگای كوردستان شانازيی پێوە دەكەن. گرینگيی دامەزراندنی یەكیەتيی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەوەدایە كە لەو سەردەمەدا.
کاتێک کەش و هەوا سارد دەبێ ، کە زستان بەڕێوەیە ، باڵندە سەرمابردووەکان بۆ باشوور کۆچ دەکەن . ئەوان پەڕ و باڵیان هەیە، لە شەققەی باڵ ئەدەن و ئەفڕن و بۆ شوێنێکی گەرمی باشوور کۆچ ئەکەن.
هەبوونی “پارتی دیموكراتی كورد-ئەلپارتی” لە كوردستانی سووریا و “پارتی دیموكرات” لە كوردستانی توركیا كە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراقەوە پشتیوانی دەكرێن، رێگە خۆش دەكات گومان لە دووباربوونەوەی ئەو دیاردە سیاسییە لە كوردستانی ئێرانیش بكەین،
هەموو ئەو نۆروێژیانەی دەچنە کوردستان و دەگەرێنەوە باسی میوان نەوازی و سفرەی رەنگین و دڵ ئاواڵایی و گەرمی و سەمیمەتی خەڵکی کوردستان دەکەن.
باوکم بەڕەنجی شان و پیلی ژیانێکی پڕ بەدڵی خۆمان خۆشی بۆ پێکهێنا بووین. گوزەرانمان ئەوەندە خۆش بوو، بەگوێرەیەک زۆر کەس لە دەورودراوسێ یەکانمان حەسرەتیان بۆ ژیانی ئێمە هەڵدەخواست! لەویش گرینگتر، بۆ ئێمە منداڵەکان ژیانێکی ئاسایی دوور لە ترس و لەرز لە گۆڕیدا بوو، بەبێ بیرکردنەوە لە خەمی دنیا لەسەر کۆڵان و قوتابخانەو باغچەی منداڵان پێکەوە کایەمان دەکرد.
بە درێژایی مێژوویی دەسەڵاتداری لە ئێراندا رێژیمە یەك لە دوای یەكەكان، بە مێتۆدگەلێكی جۆراوجۆر، سەرەڕای سیاسەتی ئاسمیلە كردنی كولتوور و شووناسی نەتەوەیی، بە بەردەوامی و بە پیلانی جۆراوجۆر هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەكانی كوردستانیان داوە و یەكێك لەو ناوچانەش پارێزگای ورمێ بووە.
نیشتمان پیرۆزترین و خۆشترین شوێنە ، هیچ شتێک نییە لە نیشتمان شیرینتر بێت ، هیچ سۆز خۆشەویستییەک نییە بگاتە خۆشەویستیی نیشتمان ، نیشتمان تێکەڵی خوێن و هەست و سۆز و بیر و هۆشمان بووە
“بەهمەن قوبادی ” دەرهێنەری سینەمایی ناوداری کورد لە نامەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبۆک بڵاوی کردۆتەوە ، داوا لە ” نووری مالیکی” سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات واز لە کوردەکان بێنێ .
هەرکام لە ئێمە بەجۆرێک ڕێبەرین چونکە لانی کەم رێبەرێبەرایەتی ژیانی خۆمان دەکەین. زۆر کەسیش لە نێو ئێمەدا هەن کە لەبواری گەورەتردا بۆ نموونە لە ئاستی بنەماڵە،
هەرکام لە ئێمە بەجۆرێک ڕێبەرین چونکە لانی کەم رێبەرێبەرایەتی ژیانی خۆمان دەکەین. زۆر کەسیش لە نێو ئێمەدا هەن کە لەبواری گەورەتردا بۆ نموونە لە ئاستی بنەماڵە،
له ساڵی 1920 پهیمانی سیڤر کوردی وهک نهتهوهیهک ناساندو بریار بوو که کوردیش ببێ به خاوهنی وڵاتی سهر به خۆ ،بەڵام له 24.07.1923 له ژێر ناوی کونفرانسی لۆزان
كێشهی چهسپاندنی مافه سیاسییهكانی كۆمهڵانی خهڵكی كوردستان له یاسای بنچینهیی وڵاتی عیڕاق دا، كارێكی ههروا ساكار و بێ كێشه و تهنگ و چهڵهمه نییه و نابێت.
موخبیرولسەڵتەنە هێزێکی قازاخی بەفەرماندەیی سەرتیپ زەفەرولدەوڵە ناردە تەسوج و هێزێکی ژاندارمی بە فەرماندەیی مەلەک زادە ناردە سابڵاغ، هێزەکانی کورد ئەم دوو هێزەیان تەفرو تونا کرد.
رۆژ لە دوای رۆژ دەنگ و خواستی دواخستنی كۆنگرە لە نێو سەركردایەتی و دامەزراوە حیزبییەكانی یەكێتیدا زیاتر دەبێ و هەندێك لە سەركردەكانی یەكێتی وای دەبینن،
٢٢ی کانونی دوەم،68 ساڵ بە سەر تاقانە کۆمارەکەی کوردستاندا تێدەپەڕێت، کە لە سەر دەستی پێشەوا قازی محەمەد هاتە کایەوە و ماوەی ساڵێک حکومڕانی چەند ناوچەیەکی کوردستانی کرد و مەهابادی کردە پایتەختی خۆی.
خەبات و تێکۆشانی نەتەوەی کورد دەبێت لە ڕاستای جێبەجێکردنی پەیامی پێشەوا و فەلسەفەی کۆماری سەربەخۆی کوردستاندا بێت.
ماوەیەكە لێرەولەوێ، باسی خەباتی چەكدارییە. هەندێك لە ساڵی 1996ەوە خەباتی چەكدارییان ‘‘وەلا ناوە’’، بەڵام ئەوەش دەڵێنەوە كە زیاتر لە 30 ساڵە بەسەرماندا سەپێندراوە!؟
لە ٢٤ی ژووئیەی ١٩٢٣ی زایینی بەگوێرەی پەیمانی لۆزان لە لایەن سەرکەوتووانی شەڕەوە، بەتایبەتی فەرانسە و بریتانیا بە بێ بەشداری نوێنەرانی کورد، کوردستانیان بە سەر چوار وڵاتی تورکیە، ئێران، عێراق و سووریەدا دابەش کرد.
گفتوگۆیەکی سەرنەکەوتوو
سەردار ئینتسار تازە ببوو بە جێگری والی، کەوتە حەول بۆ سازدانی هێز بۆ سەرکوت کردنی سمکۆ. سەرەتا ماژور میرحسێنخانی لەگەڵ هێزی ژاندارم ڕەوانەکرد، بەدوی ئەوان دا دەستەی قازاخ، داوای سوارەی لەهەمو لایەک دەکردو پەیتا پەیتا دەی ناردن. لە تارانەوە فیلیپوف سەرکردەی قازاخیان بۆ فەرماندەیی لەشکر نارد.
بهردهوامبوون له بهدبکارهێنان گیرۆدهیی بهدواوهیه ، بەشی دووهەم
روونکردنەوەیەکی پێویست:
کاتێ.” نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش” ،ژیننامە و بیرەوەریی شاعیری گەورەمان “شێرکۆ بێکەس” م خوێندەوە،
لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ ، میسر گرنگترین وڵاتانی عەرەب بووە ، کە پەیوەندییەکی دێرین و بەهێز و باشی لەگەڵ گەلی کورد دا هەبووە.
پێش لهوهی بچمهناو باسهکه با بیرهوهرییەکی خۆم له کاتێکدا له بهندیخانه بووم بۆتان باس بکهم، ههر ههوتوو جارێک بهرپرسی بهندیخانه دههات بۆ سهردان و چاوخشاندنێک به ناو بهندیهکاندا که لهم دیدارهدا بهشێک له بهندکراوان به پهله دههاتن داوایان دهکرد که نامهێکیان بۆبنووسم و داوای چهند رۆژێک پشوودان له دهرهوهی زیندانیان بۆ بکهم.
شەوی رابردوو لە سایتی کوردانە چاوم لە وتوویژێکی کاک بەهرام رەزایی کە باسی چونیەتی لە بەین چوونی گوردانی شوان لە جەریانی هەڵەبجەدا کرد، لە نێو قسەکانیدا چەند تێبینییەکم لا درووست بوو، بۆ روونبوونەوەی زیاتر ئاماژەیان پێ دەکەم.
بۆ یەکەمین جار وەک کوڕی خۆتان و برای خۆتان گوێم بۆ ڕادێرن. ترس سەرانسەری وجوودمی داگرتۆوە لە بەر ئەوەی داهاتوویەکی ترسناک پێش بینی دەکەم.
ماوەیەکە مەسەلەی بە پارێزگابونی مەهاباد هاتۆتە گۆڕێو سرنجی کوڕو کۆمەڵو حیزبو سازمانە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە ،ڕاو بۆچونی جیاوازی لەسەر دەر دەبڕدرێی، هێندێک بەخراپو هێندێک بەباشی دەزانن
لهساڵی 1966دا که پێشمهرگهی شۆڕشی ئهیلولی مهزن بووم. له ئهشکهوتهکهی سهردێمان له ناوچهی بالهکایهتی له نهزیک چیای مامه رووت،بهرامبهر به ئاوایهکانی قهسری و ماکۆسان و سایه، که لهوبهری سهرووی ڕۆژ ئاواوهش چیا سهرکهشهکهی ههلگورد لهو بهرزاییهوه له لای سهرهوه به سهر ئهو ناوهوه دا دهروانێت،
ئەوە بۆ ماوەی چەند ساڵە کە خوێنەری پەیامی حیزب و کەسایەتییە سێکولارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانین کە لە بۆنە جیاوازە ئیسلامییەکان بڵاوی دەکەنەوە و هەر جارە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مشت و مڕێکی گەورەی لێ دەکەوێتەوە.
بازاڕ یا بهشتره بڵیین، گهنداوی سیاسهتی باوی کوردستان ڕۆژ له ڕۆژێ زیاتر گهندهڵی و بۆگهنیوه سهر کاسکهرهکهی مێشکی ئهویندارانی ڕاستهقینهی وڵاته بهڵا لێدراوهکهمان کاس و کاستر دهکا.
دهشتی ئهو نازناوه مهزنهیه که له سهرهتای ژیانمهوه له گهلی دا گهوره و ئاشنا بووم و لێی فێربووم که ههر کوردبم و ههرگیز له بوونی کورد بوون و کوردایهتیم بۆ خزمهت به گهل و نیشتمانی خۆم درێغی نهکهم،
پێشنیاری کۆکردنەوەی بەشی موکریان و دەورووبەری لە پارێزگایەکی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا ئەوە چەند ڕۆژە بووە بە باسی نێو کۆڕو کۆمەڵە کوردی و ئازەری و مێدیا کۆمەڵایەتیەکانیانەوە. وەکوو هەموو ئەو باسانەی کە بۆنی سیاسیان پێوە دیارە ئەو باسەش دژکردەوەی جیاوازی لێ کەوتۆتەوە.
لایەنگرانی سمکۆ بەردەوام بون لەسەر پێوەندی گرتن لە گەڵ خەڵک و لە شوێنە گشتییەکان بە جەماوەریان رادەگەیاند:
بەرپرسانی ئێستای حیزبی کۆمەڵە، حەول دەدەن کە ناوەرۆکی کێشە و قەیرانێک کە لەو حیزبەدا هەیە بشارنەوە.
ئازادی بۆ پێشکهوتن وسهرکهوتنی مرۆڤ وکۆمهڵگا لهههمووبوارهکانی ژیانداپێویستییهکی سهرهکییه. ههتا ههست به بوونی ئازادی نهكهین،
لە ترسی بەعس و گورگە چاو برسیەکانی ڕژێمی ئەسەد، پەنایان هێنایە پارچەی ئازاد کراو، بۆ ئەوەی داکۆکی لە ماف و کەرامەتی خۆیان بکەن و دەست درێژی نەکرێتە سەریان،
ماوەیەک لەمەوبەر وتوێژێکی مەبەستتداری بارام ڕەزایی” مرد پر ماجرا” ی نێوکۆمەڵە بڵاو بۆتەوە. ئەگەرکورتی بیبڕمەوە دەبێ بیڵێم کە ،
بە درێژایی مێژووی دوای دابەش بوونی کوردستان پارێزگای ورمێ و نەمازە هەرێمی شاری ورمێ یەکێک لە ناوەندە سەرەکیەکانی شۆرشی رزگاری خوازانەی نەتەوەی کورد بووە.
مێژووی رێژیمه داگیركهره یهك له دوای یهكهكانی دهسهلاَت به سهر كوردستاندا ههر كامیان به شێوازێك پڕه له بیرهوهری تاڵ و ههر له رابردووه وه تا ئێستا ههر كامیان له كوردستاندا كه خاوهن دهسهڵات بوونه، سیاسهتی دژی گهلی یان له كوردستان بهڕێوه بردووه و له ههر چهشنه كردهوهیهكی دژه نامرۆڤانه دهستیان نهپاراستووه.
گهندهڵی بابهتی ههره گرنگ و پڕ باس و خواسی گهلهکهمانه، بهتایبهتیش له باشووی کوردستان. ئهو چهمکه ڕۆژی ئهوڕۆ، له بازاڕگهی پڕ لهدرۆی سیاسهتدا
«فەلسەفەی ڕەخنە ئەو پەیامە دەگەیەنێت کە گەلی ئێمە لێی تێناگات»
هەرچەند هۆکارەکان زۆر زۆرتر لەوانەن، کە من لێرەدا ئاماژەیان پێدەکەم، بەڵام لەم کورتە بابەتەدا ئاماژە بە چەند نموونەیەکیان دەکەم بەو هیوایە کەڵکیان بۆ خوێنەرانی کوردمان هەبێ .
زۆر جار باس لەوە دەکرێت کە چۆن بتوانین کۆمەڵگەیەکی یەکسان دروست بکەین کە لەوێدا ژن و پیاو بە مافی بەرابەرەوە تێیدا بەشدار بن و ڕۆڵیان هەبێت. گوومانی تێدا نییە، کە زۆر میکانیزمی جۆراوجۆر هەن کە دەتوانین لە سەریان قسە بکەین و هەڵسەنگاندنیان بۆ بکەین.
سهیدزاده فاتمهی ئهحمهدین، ناوی ئهو ژنه بهساڵاچووهی شاری مههاباده، كه ئاڵاكهی كۆماری مههابادی (کۆماری کوردستان)بهدهستی خۆی نهخشاندووه.
به دوای نووسینی چهواشهکارانهی ئهسهسهردى ئه ندامى سەركردايەتى يەكيەتى نيشتمانى كوردستان له سهر سمکۆى شكاك و خهباتی وڵات پارێزانەی ئهو رێبهره مهزنهی مێژووی کورد،
نزامولسەڵتەنە لەساڵی ١٢٨٤ دا(یەک ساڵ پێش بزوتنەوەی مەشروتە) بە فرت و فێڵ جەعفەر ئاغای برا گەورەی سمکۆی بانگهێشتی تەورێز کرد و
لهو رۆژانه دا ههواڵی ئهوه بڵاوبوهتهوه که کۆمهڵهی شۆڕشگێڕ مافی ئهندامهتیی له دوو نهفهر له کادره لهمێژینهکانی خۆی سهندوهتهوه.
لەم رۆژانەدا، گوێ بیستی بە ستانکردنی هەڵەبجە بووم وچاوم لە شادی دەربڕینی دانیشتوانی ئەو دەڤەرە بوو کە دەسەڵاتی عێراق، ئەوەی پەسند کردووە.
لە باسی پێشوودا باسم لە سەلەفییەت و بەرژەوەندی رژیم کرد.
ئەو رێبەری حزبی دیموكراتی كوردستان بوو لەئێران، لەلایەن پیاوانی فەیلەقی تیرۆرستی قودس لەڤیەنا لەساڵی 1989 تیرۆر كرا.
Continue reading
لە کۆتایییەکانی دەیەی ئاخری قەڕنی رابردووەوە، دونیا شاهیدی سەرهەڵدانی دیاردەیەکی سیاسیی تازەیە کە بریتییە لە گەشەکردنی بزووتنەوە سیاسییە شوناسخوازەکان.
لەو کاتەوە مرۆڤەکان لەسەرزەویدا ژیاون و دەژین، لەنێوان دووبەرداشدا گیریان خواردووە و زۆرجار نازانن ڕوو لەکاملایان بکەن.
ژووری کوردستان ” ئێرە دەنگی ئەندام و لایەنگر و دۆستانی حدکا”یە لەسەر تۆری کۆمەڵایەتی پاڵتاڵک لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٣وە وەک ساڵانی پێشوو درێژەی بە کار و تێکۆشانی خۆیدا و لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو دا بێجگە لە چەند رۆژێک کە بۆ هۆکارێکی تایبەتی داخرا ،
بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی نەیان دەویست ئیران بکەوێتە ژێر هێژمۆنی کۆمۆنیزمی روسی و لە ئاکام دا لاوازو پارچە پارچە بێ.
روخانی کۆمهلێک دوکان و بازار له وڵاتی لیتوانی بو به هۆی قهیرانێکی قوڵی سیاسی لهو وڵاتهو کاربهدهستانی سیاسی و ئیداری
پێشەکی: ماوەیەکی زۆرە کە ئیمکانی ئەوەی کە روو لە دوربینی هیچ تەلەفزیۆنێک ڕاوەستم نەبووە، بەڵام چەند رۆژی پێش لە لایەن تەلەفزیۆنی نەورۆزەوە بانگکرام بۆ ئەنجام دانی وتووێژێک
وەک دەزانین گەلی کورد لە پێکهاتەی جۆراوجۆری ئایینی، ڕێبازی ئایینی و خاوەنی زاراوەی جۆراوجۆر پێک هاتووە.
لە مانگى گەلاویژى ٢٠١٢ى زاینى رێککەوتنامەیەک لە نێوان حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئیران و کۆمەڵەى شورشگیرى زەحمەتکیشانى کوردستانى ئیران
کورتە فیلمی “ژووری کچان”م ئەم ئێوارەیە بینی، لە بارەی تەکنیکی سینماییەوە هیچ بۆچوونێکم لە سەری نیە چون کاری من ئەوە نیە و لێی نازانم،
وزیر محترم کشورجناب آقای رحمانی فضلی صراحت شما در بیان مشی بی پرده دولت ” تدبیر و امێــد” !! در کردستان آموزنده ، روشنگر و منطبق با اعمال روزانه سپاهیان میباشد .
له وانهکانی مێژوو.
مێژوو و شهڕ
– شهڕ یهکێک له توخمهکانی پێکهاتووی مێژووه، و شارستانی دیمۆکراسی هیچی لێ کهم نهکردووهتهوه.
وەرگێرانی لە فارسییەوە : رەشید زەرواوی
” پرۆفسۆر توفیق مووسیوەند” ساڵی ١٣٥٢ی کۆچی هەتاوی لە گوندی کورد نشینی ” ورکانە”ی پارێزگای هەمەدان و بنەماڵەیەکی دەست کورت هاتە دونیاەوە.
لەم ماوەیەدا کە عوسمانیان لە ئیران ئەڕۆیشتن دەستەیەک لە سوپاییان و تۆپچیەکانی ئەوان کە چەند سەد کەس بوون نەگەڕانەوە وڵاتی خۆیان
ڕۆژی 26ی سەرماوەزی ساڵی 2645ی کوردی ئاڵای کوردستان لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کۆماری کوردستانەوە هەڵکرا،
هاوشان لهگهڵ كرانهوهی ڕژێمی ئێران به رووی كۆمهڵگای نێودهوڵهتی، به پێی رێكهوتننامهی جنێف، سهبارهت به دۆسیهی پیتاندنی یۆرانیۆم ،
پێشمەرگە باسکی بە هێزی گەلە، پێشمەرگەی باڵا بەقەد ئاڵا، هەر زیندووە کە لە بەرزترین لووتکەکان و بەتینترین مەشغەڵێک لە ئیمان و ورە راوەستاوە،
گیرۆدهیی:
گیرۆدهیی نهخۆشییهکی باوه له دنیای ئهمڕۆکهی ئێمهدا. گیرۆدهیی وهک گرفتێکی ئاڵۆز
ئەمە دەقی بابەتێکی نووسەری بابەتە سیاسیەکان (هدا ئەلحوسەینی) لە ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت، لە سەر ڕیکەوتنی ناوەکی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا و چیرۆکی نۆشینی جامە ژەهرەکەی خومەینی.
وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە فایەق ئەلیاسی – دانا
لە میانەی وتووێژێك لە گەڵ ئەنیستیتۆی بروکینگس سەرۆکی ئەمریکا باراك ئۆباما بەرگری کرد لە ڕێکەوتننامەی ناوەکی کە لەگەڵ ئێراندا پێی گەیشتوون ، وە ئەوەشی ڕاگەیاند کە رێکەوتننامەکە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم نادات بە ئێران .
بەڵام ڕەشنووسی ڕێکەوتننامەکە مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە ڕێژەی 5/3 تا 5 % ی بە ئێران داوە، هەرچەند ئێران ڕێژەی 20% بە هێڵی سوور ناودەبر کە لێێ پاشگەز نابێتەوە ، وە لە سەر هەمان بابەت وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران بێهروز کەمالوەندی ڕایگەیاند کە ئێران خەریکی تاقیکردنەوەی شێوازێکی نوێیە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم کە زۆر کاراترە لەوەی پێشتر.
کێشەی ڕۆژئاوا بەتایبەتی ئەمریکا ئەوەیە ، کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەو شێوە دەبینن کە خۆیان دەیانەوێ ، وڵاتێك بە بێ هێزە وڵاتێکی تر بەهێز دەبینن، وە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژئاوا هەردەم لە هەڵکێش و داکێشدان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی عەرەبی، ئەنجا وەزیری بەرگیری ئەمریکا جاك هێگل لە مەنامەی پێتەختی بەحرەین دەڵێ پەیوەندی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو زۆر بەهێزە ، وە لە هەمانکاتدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کێری لە کۆنفرانسی ساپان لە ئەنیستیتۆی بروکینگس ” دەڵێ ئەمریکا لە یادی ناچێ کە ئێران پاڵپشتی یەکەمی تێرۆریستانە لە دونیادا”
ئەم ڕاڕاییە ئەگەڕێتەوە بۆ شارەزا نەبوون لە زمانی گەڵانی ناوچەکەدا بەتایبەتی ( عەەرەبی و فاسی ) وە ئەمەش شتێکی نوێ نییە، لە سەردەمی ئیمپراتۆری ئاژاوە ( یەکیەتی سۆڤیەت ) پسپۆڕانی ئەمریکایی بۆ کاروباری یەکیەتی سۆڤیەت زمانی ڕوسییان بە باشی نەدەزانی، وە لە کاتی هێرشەکانی 11 سپتامبەردا ژمارەی ئەو وەرگێڕە عەرەبیانەی کە لە گەڵ ( ئێف بی ئای) دا ئیشیان دەکرد چوار کەس بوون وە لە پەنجەکانی یەك دەست کەمتر بوون .
ڕۆژئاوا شاییان گێرا بۆ سەرکەوتنی حەسەن ڕۆحانی، بۆ هەر هێمایەك ڕەوحانی یان وەزیری دەرەوەی کابینەکەی موحەممەد جەواد زەریف ئەنجامی بدەن پەتی بەختی خۆیانی بۆ گرێ ئەدەن ، بەڵام ئەوکەسەی ئاگاداری کێشەی نێوان خامنەیی و ڕەفسەنجانی بێ چاك تێدەگات ئێران چ ئاڵوگۆڕێکی بەسەردا هاتووە ، بەتایبەتی دوای ئەوەی ڕەفسەنجانی توانی شوێندانەر بێ لە سەر بیروبۆچوونەکانی خامنەیی و ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێنێ، وە ئەو کەسەی چاودێری وتەکانی ڕەفسەنجانی کردبێ بەر لە هەشت مانگ، بۆی دەردەکەوێ کە ڕێکەوتنێکی خێرا بە ڕێوەیە ، کاتێك ئۆباما لە سەر قسەکانی ناوبراو ڕایگەیاند لەوانەیە ڕێکەوتنێك بکرێ 50% سەرکەوتن بەدەست بێنێ.
کاتێك ڕەفسەنجانی بەشار ئەسەدی تۆمەتبار کرد بەکاربردنی چەکی کیمیاوی دژی گەلەکەی، وە لە هەمانکاتدا داخ و پەژارەی خۆی دەربڕی بۆ رەنج و مەینەتی ئێرانیەکان، کە گیرۆدەی گەمارۆکان هاتوون کە شوێندانەرە بە سەر هەموو بوارەکانی ژیاندا، وە لە سەر ئاسایش و ئابووری وڵاتیش کاریگەری خۆی هەیە، ئەو وتی ئەمە هۆکاری سیاسەتی ناوەکی خامنیەییە کە هەموو جۆرە ڕێکەوتنێك ڕەتدەکاتەوە لە گەڵ ڕۆژئاوا و ئەمریکا، تا هیوایەك هەبێ کەمێك بارگرانی سەر شانی ئێرانیەکان کەمبێتەوە ( ئەم وتانەی ڕەفسەنجانی مانگی سپتامبەری ڕابردوو لە سەر یوتۆب بڵاو بوەوە لە ژێرناوی ” کێشەکانی ئێستامان ڕاستییەکە، ئێمە گەمارۆدراوین بە گەمارۆی ئابووری و بایکۆت کردن لە لایان وڵاتان ، ناتوانین کانزاکانمان بە کار بەرین، ناتوانین نەوت بفرۆشین گەر بشتوانین ناتوانین پارەی فرۆشی نەوت ڕاگوێزین ” )
چەندین ساڵ ڕەفسەنجانی خوازیار و بانگەشی دەکرد بۆ وتووێژ لە گەڵ ئەمریکا بۆ ئەوەی ئێران بتوانێ خاڵە ستراتیژیەکانی خۆی بپێکێ ( ئەمەشی لە مانگی ئاپریلی 2012 ڕاگەیاند )
بۆ بەهێزبوونی لە بەرانبەر سیاسەتە سەرەڕۆکانی خامنەیی ، ڕەفسەنجانی پەنا دەباتە بەر دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی (خومەینی ) سیاسەت و بڕیارە مێژوویەکانی وە بیر دەخاتەوە، بەرچاوترینیان ڕەزامەندی بە بڕیاری 598 ی ئەنجومەنی ئاسایش، بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، وە ئەوە بە خاڵێکی هۆشمەندانە ناودێر کرد کە دەبێ ئێستاش پەیڕەوی لێبکرێ.
بڕیاری ڕاگرتنی شەڕ لە لایان خومەینیەوە، بە نۆشینی جامی ژەهر لە ئێران و جیهاندا ناوبانگی دەرکردوە، وە لە هەمانکاتدا دانپێنانێك بوو بە شکست لە شەڕدا و هەڵگەڕانەوەیەك بوو دژی سیاسەتی پیادەکراو بۆ ڕزگارکردنی ڕژیم و وڵات ڕەفسەنجانی کاری پێکرد، ناوبراو خوازیارە هەمان سیاسەت پێڕەو بکرێ بۆ دۆخی ئێستای ئێران بۆ لابردنی گەمارۆ ئابوورەیەکانی سەر وڵات.
20ی جولای 2013 بیرۆی ڕەفسەنجانی چاوثیکەوتنێکی لە گەڵ ناوبراودا بڵاوکردوە بە بۆنەی ساڵیادی بڕیاری نێودەوڵەتی 598
لەو چاوپێکەوتنەدا کە لە ژێر ناوی ” قبوڵکردنی بڕیاری598 بە هۆی وردبینی خومەینی بوو ” ڕەفسەنجانی لە سەری دەڕوا و دەڵێ بڕیاری نۆشینی جامی ژەهر لە لایان خومەینی پێویست بوو بۆ بەرژەوەندی وڵات .
گڕنگترین خاڵی ئەو چاوپیکەوتنە کە باسی نۆشینی جامی ژەهر دەکات بۆ پاراستنی ڕژیم و ولات ئەوەیە کە ڕەفسەنجانی دەیگێڕێتەوە و دەڵێ ” لە یەکێك لە کۆبوونەوەکانماندا پێنج کەس هاتین بۆ دیداری خومەینی بۆ باسکردن لە سەر دۆخی شەڕ، بۆ ئەوەی بزانین ئایا دەمانەوێ بەردەوام بین یان نا، من پێداگر بووم لە سەر ئەوەی کە بەردەوامی شەڕ لە بەرژەوەندی ڕژیم نابینم، لەو کاتانەدا زۆر سەخت بوو بۆ ئیمام(خومەینی) ئەوە قبوڵ بکات و واژۆی ڕاگرتنی شەر بکات “
لە سەری دەڕوا و دەڵێ” کۆبوونەوەکانمان تا درەنگانێکی شەو بەردەوام بوو، من چەندین پێشنیارم دا،خومەینی وتی ئێمە بە میللەتمان وتووە ئێمە بەردەوام دەبین تا سەرکەوتن و ڕوخاندنی بەرەی ئاژاوەی عێراق ، گەر بیست ساڵ شەڕ دڕێژە بکێشێ، ئەگەر ئێمە بڵێین شەڕ ڕادەگرین دڵیان دەشکێنین و تووشی نائومێدیان دەکەین، بۆچوونەکەی خومەینیمان قبوڵ کرد و لە سەر باسمان نەکرد، بەڵام لە سەر بەرژەوەندی ڕژیم باسمان کرد گەر بێت و شەر بەم چڕو پڕیە بەردەوام بێت، چووینە قوڵایی باسەکانەوە . ئیمام باوەڕی هێنا بەوەی دەبێ شەڕ ڕابگیرێ، گەشتینە بڕیار کە ئەمە لە بەرژەوەندی ئێمەدایە ،ئەنجا باسی ئەوەمان کرد چۆن ڕایبگەیەنین، بە ئیمامم وت گەر بۆ تۆ گرانە ئەوە ڕابگەیەنیت، ئەوا من چارەسەرێك بۆ ئەو کێشەیە ئەدۆزمەوە،لە بەر ئەوەی من دووەم کەسم دوای تۆ لە سەرکردایەتی وە مافی واژۆکردنم هەیە، ڕادەگەیەنم کە بڕیاری 598ی ئەنجومەنی ئاسایشم قبوڵ کردوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ،دوای ئەوە تۆ(خومەینی) دەتوانی دەرکەوی و بڵێیت کە ڕەفسەنجانی لە دەسەڵاتی خۆی زیادەڕۆیی کردوە، دەبوایە پرسی بە من بکردایە بۆ ڕەزامەندی وەك سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەوکاتە دەتوانی دادگاییم بکەیت، باشتر وایە یەك کەس بکەینە قوربانی بۆ کۆتایی هێنان بە دونیایەك کێشە کە ناتوانین بیانژمێرین
(( خامنەیی دروست ئەم کارەی ئەنجام دا، کاتێك ڕخنەی گرت لە گفتووگۆی تەلەفۆنی نێوان ڕەوحانی ئۆباما))
ڕەفسەنجانی باس دەکات و دەڵێ ” ئیمام بەوپەڕی بەزەییەوە تەماشامی کرد و وتی ئەمە چاك نیە” لە سەری دەڕوات و باسی ڕووداوەکانی ئەوشەوە دەکات کە بۆ جاری یەکەمە دەیگێڕێتەوە، کە سەرۆکایەتی سێ دەزگای گرینگی دەوڵەت بەشداری بوون ڕەفسەنجانی وەك سەرۆکی پەرلەمان خامنەیی وەك سەرۆك کۆمار ئایەتووڵاه موسەوی ئەردەبیلی وەك سەرۆکی دادوەری بە بەشداری میرحوسێن موسەوی سەرۆك وەزیران وە ئەحمەدی کوڕی خومەینی، وە ئەو دەڵێ بە بیرما نایەت بێجگە لە من و خومەینی کەسێکی تر پێشنیار یان بۆچوونێکی دابێت، ئەو دەلێت ” بۆ خومەینی باسی تێکچوونی باری ئابووریمان کرد،وە باسی دۆخی هەناردەکردنی نەوت، وە شپرزەیی لە بەرەکانی شەڕ، دۆخی سەربازەکانمان کە ناتوانین بەڕێوەیانبەرین،باسی کێشەی بنەماڵەی سەربازەکان و کێشەی دیلەکانمان کرد، وە چەندین کێشەی تر، دوای شیکردنەوەکانی ئێمە ڕەزامەندی دەربڕی بە کۆتایی هێنان بە شەڕ، ئێمە دەمانزانی ڕۆژئاوا و ڕووسیا ئامادەن هاوکاری عێراق بکەن بۆ ئەوەی ئێمە چۆك دادەین و شەڕ ڕاگرین، ترسمان هەبوو عێراق بە چەکی کیمیاوی تەورێز یان ورمێ یان تاران بۆردومان بکات، چۆن هەڵبجەی بۆردومان کرد.
لە سەر ئەو هەموو کێشانە کە باسمان کرد ، بەرژەوەندی ڕژیم روون بوو ، بۆیە خومەینی جامی ژەهری نۆشی، کەس ملکەچی نەکرد بە دڵخوازی خۆی ئەوکارەی کرد ئەو بۆ دوور دەیڕوانی و بەرژەوەندی ڕژیمی دەبینی، دوا بە دوای ڕاگرتنی شەر دەنگەکانی دژ و هاوڕا لە گەڵ بڕیاری ڕاگرتنی شەڕ بەرز بووەوە،
ئایا لەم کاتەی ئێستادا گەر خومەینی هەبوایە، ڕەزامەندبوونی لە سەر دانووستان دەگەڕاندوە بۆ ئەنجومەنی بەرژەوەندی ڕژیم ؟
ڕەفسەنجانی لە وڵامدا دەڵێت”گەر بمانەوێت هەمان شت بکەین، بۆ دانانی سنوورێك بۆ گەمارۆکان ، بەڵێ دەکرێ، گەر گەر خامنەیی یان خومەینی بیانەوێ ئەم بارە بخەنە ئەستۆی کەسانی دی، یان دەزگایەکی یاسایی بڕیاری وابدات ، ئەوەش دەکرێ، بەڵام کاتێك خومەینی سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان بوو دەرەنجامەکانی گرتە ئەستۆی خۆی “
ڕۆژێك دوای بڵاو بوونەوەی چاوپێکەوتنەکە خامنەیی وتی “من هەمیشە لە سەر ئەو باوەڕە بووم کە دەبێ لە گەڵ وڵاتاندا هەماهەنگ بین ، لە سەر بنەمای دانپێدانانی بەرانبەر و تێگەیشتن لە بەرژەوەندیەکانی یەکدی، لە ساڵانی ڕابردوو ڕەزامەندیم دەربڕیوە بۆ دانووستان لە سەر زۆر دۆز وەك عێراق بۆ نمونە،بەڵام ئەمریکیەکان ڕوون نین وە ناتوانرێ پشتیان پێببەسترێ، کاتێ لە گەڵ وڵاتاندادا هەماهەنگی دەکەی دەبێ لە سەر هێڵی دیاریکراوی خۆت بڕۆی، بێ ئەوەی ڕێگا بدەی لایەنێکی تر(ئەمریکا) رێگریت لێبکات بۆ بەرەو پێشەوەچوون”
بەڵێ هێشتنەوەی گەمارۆکان باشترە لە گورزی سەربازی،وە باشترین گوزینەی جێگریش ئەو ڕێکەوتنەیە کە مافی پیتاندنی یورانیۆمی داوە بە ئێران وە ئەو هەستەی لا دروست بووە کە چرای سەوزی پێدراوە بۆ بەڕێوەبردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی گەورە.
دوای چاوپێکەوتنی نێوان ڕەوحانی حامید کەرازای سەرۆکی ئەفغانستان، لە بڵاڤۆکی کۆتایی نێوانیاندا ڕایانگەیاند کە کۆماری ئیسلامی دژی بوونی هەرجۆرە هێزێکی بێگانەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و کەنداوی فارس .
چونکە بوونی هێزێکی بێگانە لە ئەفغانستانەوە تا غەزە بەسە ، لە کاتێکدا خەلاتی نۆبل بۆ ئاشتی چەندین ڕاسپاردەی گرنگی تری خستۆتە ئەستۆی باراك ئۆباما .
بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ڕۆژی دامەزراندنی هێزی پێشمەرگە پیرۆزبایی گەرمی خۆم پێش کێش بەسەرجەم هاوڕێیانی پێشمەرگەو بنەماڵەکانیانو بنەماڵەی شەهیدانو بەندیە کانمانو سەرجەم گەلەکەمان دەکەم و ئاواتەخوازم بگەینە ئەو ئامانجە بەرزەی کە هەمومان هەوڵمان بۆ داوەو دەیدەین و قوربانی زۆرو بەنرخیشمان بۆ داوە.
ماوەی زیاد لە ٥ حەفتەیە کە ٨ کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی باشوری کوردستان خراونەتەوە بەندیخانە
پیشمهرگه ئهو مرۆڤه راسته قێنهیه که له پێناوی رزگاری وئازادی وبهختیاری گهل ونیشتمانهکهیدا، له هه موو خۆشی وئاسوودهییهکی ژیانی گوزهراوه و لهو رێبازهدا بهشێوازی رهواوگونجاو،شێلگیرانه ، ئازایانه و چالاکانه خهبات دهکا.
ماوەی چەند ساڵێکە لە تاک و کۆ و کۆڕو کۆمەڵی ناو ژوورە داخراوەکان و بە تایبەت پاڵتاک و ماڵپەڕە تۆڕیەکان تانەو تەشەرو هێرشی ناڕەوا ئەکرێتە سەر کوردانی ڕۆژهەڵات و بەو پەڕی بێ شەرمییەوە جنێو و سوکایەتیان پێ دەکرێت.!
بەڕێز سەرۆکی هەرێم! من وەک کوردێکی رۆژهەڵات بە مافی خۆمی دەزانم ئەو پرسارە لە جەنابت بکەم، جەنابت لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستان لە مهاباد لەدایکبووی، بۆچی له بەرامبەر به لە سێدارەدانی لاوانی کورد و رۆڵەکانی قازی محەمەد بیدەنگی؟!!
پەرلەمانی بلژیک یاسای” کوشتن لە رووی بەزەییەوە” بۆ منداڵانی نەخۆشی بێ چارەسەر پەسند کرد .
هەنووکە هەموو دەسەڵاتداران و پلان دانەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سیستمی وەلایەتی فەقی لە بیری ئەوەدان کە چۆن دۆخی سیاسیی
٢٦ساڵ لەمەو پێش، دوژمن قورگی سەردەشتی سەر سەوزی گرتوو و ویستی بیخنکێنێ، بۆ ئەوەی ورەی پۆلاینی و ئازایەتی مرۆڤێک لەبەین بەرێ ، تا کوڕ گەل هاتنە دەست دوژمن دەستی خۆی وەشاند،
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، خەڵکی بەش مەینەت و داماوی کوردستان، خەڵکی نەدامەت دیتووی و خنکێنراوی کوردستان، خەڵکی چەوساوە و زوڵم لێکراوی کوردستان
ئامانجی سیاسی شەهید سمکۆ
لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم مەسەلەی کورد چوو بووە قۆناغیکی گرنگەوە٠
وترا کۆمهڵێک له چالاکانی کوردی رۆژههڵات داوايان له نێچرڤان بارزانی کردهووه داوای لێبوردن بکا، دوای وهی که ناوبراو چالاکانی سياسی
ههروهک ههموومان دهزانین دوای ههرهس هێنانی حکومهتی بنهماڵهی پههلهوی له ساڵی ۱۳۵۷ ی
رەورەوی مێژوو وای نیشان داوە، کە هیچ نەتەویەکی کەمدەسەڵات خاوەن نیشتمان و کانزاکانی خۆی نیە، دوای ئەوەی لە سەردو پەنجا ساڵەی رابردوەوە
بەشێک لە مرۆڤە مەزن و کاریگەرەکان قۆناغ و دۆخی تایبەت هەڵیان دەخەن و پێناسەی بەشێکی دیکەش ڕۆڵ و هەوڵ و تێکۆشانی خۆیانە کە لە پێناو ئازادی
ماندیلا کوڕی سەرکردەی هۆزێکی وڵاتی باشووری ئەفریقایەو لە ساڵی ١٩١٨ لە ناوچەی ئێستۆن کیبی ئەو وڵاتە لەدیاک بووە،
دەگێرنەوە دوو پارێزەر لە پەنجەرەی ئۆفیسی خۆیانەوە پیاوێک دەبینن کە بە شەلەشەل رێگا دەڕوا. پارێزەری یەکەم وتی پێموایە ئەو کابرایە تازە “فەتخی” نەشتەگەری کراوە کە بەو شێوەیە هەنگاو هەڵدێنێت.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جیگری سەرۆکی پارتی دێمۆکراتی کوردستان!
کوردستانی باشوور، ههر لهکۆنهوه، لهسهردهمی عوسمانی ڕا بگره تا ئێشتاش یهکێک بووه له مهکۆ ههره گرنگهکان و ئاگری بڵێسهداری شۆڕشی کوردایهتی.
نزیک بە مانگێکە ٧ چالاکڤانی مەدەنی بە بێ لێکۆلینەوە و ئیزنی یاسایی لە گرتووخانەی مەحەتە لە شاری هەولێر دەستبەسەر کراون.
لەم چند ڕۆژەدا فرهاد پیربال وێنەکارو مامۆستای زانکو لە شاری هولێر زور سرنجی ڕاکێشام، بە واتایەکی دیکە لەکارو تێکۆشانی حیزبەکانی روژهەلاتی کوردستان زۆر بێ هیوای کردم،