saman
جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا، سندووقی نهێنییەكانی كۆشكی سپی، تاوەكو پێش تێكچوونی نێوانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، یەكێك لە بەهێزترین و گرنگترین كەسایەتییەكان بوو لە ئەمریكا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/08/06، سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە: کە کاک “جەلیل گادانی، کە نزیک بە هەفتەیەک بوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدا بوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچی دوایی کرد”.
“لوبنان دادەڕووخێت”.. ئەمە ئەو رستەیەیە کە پەیمانگای بەرگریی لە دیموکراتیەت کە پەیمانگایەکی ئەمریکییە، لوبنانی پێ ناو دەبات.
لە دارستانێکـدا، لە رۆژێکی خۆشی بەهـاردا، گوڵەباخێکی سووری جـوان پشکـووت. گـوڵە سوورەکە لە دەوروبـەری خـۆی روانی، لە تەنیشتـییەوە دار چـنارێکی بیـنی.
هاووڵاتیانی بەرێز،
خەڵکی بە ئەمەگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،
خۆمان بە بەختەوەر دەزانین، ئەورۆ لە چل و یەکەمین ساڵیادی “فتوای” خومەینی بە مەبەستی ژێنۆساید کردنی خەڵکی کوردستان، دامەزراندنی “کوردستان تریبووناڵ” تان پێرابگەیەنین.
ئێستا نووسینی کوردی لە وۆرد زۆر ئاسان بووە و زۆر بە کار دەهێنرێ و خەڵکی زۆریش زانیاری لەم بارەوە پەیدا کردوە بەڵام هێشتا زۆر کەس هەن کە کێشەیان هەیە، بۆیە منیش ئەم کورتە رێنوێنیە نووسی.
“چیا قادری” ئەندامێكی چالاکی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی نۆروێژ مەترسیی ئەوەی لەسەرە کە ڕادەستی ئێران بکرێتەوە.
ناوه‌ندی شانۆی كۆچه‌ر له مانگی گوڵانی ساڵی 1989 له شاری كوڵن پێك هات، به‌ر له فستیواڵی حه‌سه‌ن زیره‌ك، گه‌لێك به‌رهه‌می شانۆ،موسیقا، به‌رهه‌می فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری پێشكه‌ش كرا،
له وانه كونسێرتی هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ر خالقی، یادی 22ساڵ كاری هونه‌ری، هونه‌رمه‌ند ناسر ره‌زازی له گه‌ڵ مه‌رزیه خانم فه‌ریقی، شانۆنامه‌كانی” نانی ژاراوی”، “زه‌وی”، “گۆڵی خوێناوی”، “ڕه‌و”، “زیندان” و.. ! پاش فستیوالی حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌یان به‌رنامه و پرۆژه و شانۆ له‌وانه شانۆی “ماندانا”، “شه‌وی كۆچه‌ران”،”كاناڵی 2000 (ته‌له‌وزیون)”،”كونسیرتی نه‌ورۆز( نه‌جمه‌دین غولامی، به‌كر له‌گزی)”، “شه‌وی هه‌ڵپه‌رکێ”، شه‌وی “شیعر( هومه‌ر ده‌زه‌یی، قادر سه‌رچناری)”، “سمینار(جه‌ماڵ نه‌به‌ز، جه‌بار قادر،مارف عومه‌ر گوڵ، گوڵمراد مورادی و)”، “پرۆژه‌ی شانۆپێداگۆگی له زیندان و ناوه‌نده‌كانی فێركردن وبارهێنان”، كاری “لێكۆڵینه‌وه، ئارشیو” و…
له رێكخستن و به‌رێوه‌بردنی فستیوالی یادی 75 ساڵه‌ی له دایك بوونی حه‌سه‌ن زیره‌ك، گه‌لێك كه‌س له‌ئه‌ندام، كارمه‌ند، هاوكار و دۆست به‌شداربوون كه بێ ئه‌رك وكارو یارمه‌تی ئه‌وان پێك هاتنی ئه‌م شه‌وه ئیمكانی نه‌بوو،له وانه:
گه‌وه‌رتاج فه‌رشی، ئێران مه‌رزه‌نگی، فیروز سه‌نجابی، فیروز فه‌روخ، سوله‌یمان فه‌رشی، به‌یان فه‌رشی،عه‌لی عه‌بدوڵابه‌گی، كامران ئه‌مینی، تۆماس و زۆر كه‌سی تر!
ئێستا كه ئه‌م نووسراوانه بڵاو ده‌كرێنه‌وه دوكتور فیروز فه‌روخ وێژه‌ری به‌شی ئاڵمانی به‌رنامه‌ی یادی 75 ساڵه‌ی له دایكبوونی زیره‌ك، له‌ناوماندا نه‌ماوه. جگه له فیروز، هونه‌رمه‌ندی هێژا و زانای موسیقا، قادر دیلان له ناوماندا نه‌ماوه. ئه‌م دوو ئینسانه به‌رزه، له رۆژی هه‌وه‌ڵه‌وه به‌هه‌موو توانا به‌شداری ئاماده‌كردن و ڕێكخستنی فستیوالی یادی زیره‌ك بوون. یادی دیلان و فیروز زیندوو بێ! 2005 – کۆڵن
چۆنیه‌تی پێك هاتنی فستیوالی یادی 75 ساڵه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك
بیری یادی ماموستا حه‌سه‌ن زیره‌ك، ڕه‌نگه له مێشكی زۆر كه‌س دا بووبێت. چه‌ند ساڵ له‌م و به‌ر له شاره‌كه‌ی زیره‌ك هێندێك هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیر به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن به‌ڵام ئیزنیان ناده‌ن وتووشی گێره و كێشه دێن. كه‌سانێك كه له كاری فیلم و شانۆدا ئیش ده‌كه‌ن، سناریۆیه‌ك له سه‌ر ژیانی زیره‌ك ئاماده ده‌كه‌ن ئه‌ویش ئیزن نادرێ. ساڵانی پێشوو رادیۆ كوردیه‌كانی كرماشان و به‌غدا هه‌موو ساڵێك یادیان ده‌كرده‌وه. پاش هه‌ڵگه‌ڕ‌انه‌وه‌ی ته‌خت و به‌ختی پاشایه‌تی ئه‌مه‌ش نه‌ما! له باشوری كوردستان كۆڕ وکۆمه‌ڵی بۆ ده‌به‌سترا و گۆوار و رۆژنامه كوردیه‌كان له سه‌ریان ده‌نووسی و بیسترا كه كه‌سێكیش تێزی دوكتورای له سه‌ر نووسیووه. پاش ئاوه‌ژوبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات له‌م به‌شه‌ی كوردستان ئه‌مه‌ش نه‌ما!
ئه‌مڕۆ له ئیزگه كوردیه‌كانی ئێران بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك و زۆر كه‌سی تر چ نێر و چ مێ یاساغه.
له باكور و رۆژئاوا هه‌رچه‌ند زیره‌ك ناسراوه، زۆر گۆرانی بێژی ئه‌م دوو به‌شه‌ی كوردستان گۆرانیه‌كانیان پاش تێك دان، به كوردی و توركی و عه‌ره‌بی دوباره كردۆته‌وه و هیچ كارێكیان بۆ ناساندنی نه‌كردوه.
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ر كه‌س سه‌ر قاڵی ژیان وهه‌ڵات هه‌ڵاتی رۆژانه‌یه، كۆڕ وکۆمه‌ڵی كوردیش ئه‌گه‌ر له سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی که‌میان هێنا ئه‌وه ئاوڕ له فه‌رهه‌نگ وهونه‌ر و كرێكارانی ئه‌م بواره ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌ویش هه‌ر به مه‌به‌ستی حیزبایه‌تی.
هونه‌رمه‌ندان چ سوران وچ كرمانج ئه‌وانه‌ی له‌كاری گۆرانی وموسیقادان به‌ناسراو ونه‌ناسراوه‌وه، به‌نوێخواز وكۆنه‌خوازه‌وه، گۆرانی و به‌سته‌كانی زیره‌ك نه به ناوی زیره‌ك به‌ڵکو به ناوی فولكلور یان به ناوی به‌رهه‌می تازه‌ی خۆیان به خه‌ڵک ده‌فرۆشن.
كه‌سانێك ته‌نانه‌ت به ناوی گۆرانی نوێ كاسێت و سی دی و شاشه‌ی ته‌له‌وزیونی پێ ده‌رازێنه‌وه. ئه‌م كورته باسه هیچی تێدا نه‌بێ ئه‌وه ده‌درده‌خا كه زیره‌ك چ مردوو چ زیندوو جێگای به‌رز و گرانی له ناو گۆرانی و موسیقای كوردی دا هه‌یه. دووهه‌م ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خا كه هه‌ر زیره‌كی زیندوو غه‌دری لێ نه‌كراوه و ماڵی زه‌وت نه‌كراوه و شه‌ڕه‌شه‌قی پێ نه‌كراوه و ده‌ر نه‌كراوه، به‌ڵکو زیره‌كی مردووش هه‌ر وای لێ به‌سه‌ر هاتووه.
ناوی له رادیۆ كوردیه‌كانی تاران و كرماشان و قه‌سه‌ر و مه‌ریوان و سنه و مه‌هاباد و ورمێ ده‌سترێته‌وه و مۆری „باتڵ بووی“ له سه‌ر ده‌درێ. له لایه‌ن هاوكارانی خۆشیه‌وه ماڵی لێ زه‌وت ده‌كرێ و نانی پێ په‌یدا ده‌كرێ. هه‌ر چه‌ند ناوی مردوو و زیندووی زیره‌ك له لایه‌ن ئه‌م ده‌سته‌یه و ئه‌و ده‌سته‌وه ده‌سڕدرێته‌وه. به‌ڵام له ناو نه‌ته‌وه‌كه‌ی دا له‌ناو ماڵ و خێزانه‌كاندا، زیره‌ك وه‌ك زیره‌ك خۆشه‌ویست ماوه‌ته‌وه.
هه‌تا له زیره‌كی زیندوو و مردوو دور ده‌كه‌وینه‌وه، خاوه‌نی زیاده له هه‌زار گۆرانی كوردی قه‌دری زۆرتر دیار ده‌كه‌وێ. له به‌ر ئه‌وه‌ی پاش زیره‌ك هیچ گۆرانی بێژیك له دایك نه‌بووه كه نه هه‌زار به‌ڵکو 100 گۆرانی له فه‌وتان رزگار كردبێ و یا له سه‌رجه‌می گۆرانی كوردی زیادكردبێ. زیره‌ك نه ته‌نیا به وته‌ی خێزانی مێدیا زه‌ندی و دۆستی هه‌مووو ساڵه‌كانی ژیانی ده‌رویش عه‌لی به‌ڵکو به ڕای زۆر نووسه‌ر و لێزان و شاره‌زای موسیقا و گۆرانی« قوتابخانه‌یه‌كی گۆرانی به تایبه‌ت گۆرانی فولكلوری و به‌سته و مه‌قامی كوردی یه». كه وایه ئاوڕدانه‌وه له قوتابخانه‌یه‌كی ئاوا و خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌ویش سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ك كورد كه هه‌م دوژمن گه‌ره‌كیه سه‌ری پان كاته‌وه و كه‌له‌پوری له ناوبه‌رێ و هه‌م له ناوخۆشی دا سویندخۆری بۆ پان كردنه‌وه‌ی سه‌ری خۆی هه‌یه، چۆن ده‌بێ یادی نه‌كرێته‌وه؟! ئه‌م هه‌ست وبۆچوونه له‌چه‌ند ساڵ له مه‌و به‌ره‌وه ببوو به ئاوت وئاره‌زو بۆ هاتنی رۆژێكی وا.
له سه‌ر پێشنیاری شانۆی كۆچه‌ر رادیۆی كوردی ده‌نگی ئا‌مریكا ساڵی رابوردو به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی به بۆنه‌ی بیست وسێ ساڵه‌ی كۆچی دوایی زیره‌ک پێشكه‌ش كرد. شانۆی كۆچه‌ریش بڕیاری دا 75 ساڵه‌ی له دایك بوونی رێز بگرێ.
بۆئه‌م مه‌به‌سته بانگه‌وازێك بڵاوكراویه‌وه كه له‌چه‌ند گۆواری ده‌ره‌وی وڵات وگۆواره كوردیه‌كانی ناو وڵات له‌چاپ درا. به ته‌له‌فون و نامه پێوندیمان به زۆر كه‌سه‌وه كرد. هه‌ر له ئه‌مریكاوه هه‌تا به‌غدا وتاران وشاره‌كانی كوردستان و وڵاتانی ئوروپا.كه‌سانێك به هانامانه‌وه هاتن و زۆریش خه‌میان خواردین به تایبه‌ت نووسه‌رو وه‌رگێڕ محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی،هه‌م كاتی بۆ دانا وهه‌م داهاتی چه‌ند مانگی ژن و منداڵی بۆ سه‌فه‌ر كردن و وتووێژ ونووسین وناردنی بابه‌ته‌كان ته‌رخان كرد، ئه‌و له‌ته‌ك كاكۆ و قادر فه‌رشی ئه‌ركی فره‌یان كێشا. هه‌روه‌ها ماموستا محه‌مه‌د مه‌لاكه‌ریم نووسه‌ری به‌ناوبانگ ده‌نگی ئێمه‌ی له رێگای گۆواره كوردیه‌كانی ئه‌م به‌شه كوت كراوه‌ی باشوری کوردستان گه‌یانده خه‌ڵک. له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش كه‌سانێك وه‌ك هومه‌ر دزه‌یی و ئه‌نوه‌ر سوڵتانی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خه‌میان خواردین. له ناو هونه‌رمه‌نداندا ماموستا قادر دیلان به پێشنیاره‌كه‌مان گه‌شایه‌وه و له گه‌ڵ خالید ره‌شید هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باسكی هیمه‌تیان بۆهه‌ڵماڵی. ئیقباڵ حاجبی خۆی گوته‌نی وه‌دی هاتنی یه‌كێك له ئاواته‌كانی تێدا دیت وهات به‌هانامانه‌وه.
شوان په‌روه‌ر وه‌ك دۆستێكی كۆن به‌ڵێنی دابوو به هه‌ر چه‌شنێك بۆی بكرێ یارمه‌تی شانۆی كۆچه‌ر بدات. كه به‌رنامه‌ی یادی 75 ساڵه‌ی زێره‌ك به گوێی گه‌یشت جێگای خۆی له پروگرامه‌كه‌دا دیاری كرد. هونه‌رمه‌ند دڵشاد سه‌عید سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆژانی هه‌ینی ئه‌بو لای قوتابیه‌كانی بێت له شاری ویه‌ن، یادی زیره‌ك دڵشادی كێشایه كۆڵن و قوتابیه‌كانی بێ ماموستا هێشته‌وه. به‌كر له‌گزیش كه خۆی هاوشاری زیره‌كه ئه‌وه به هه‌مووو شێوه‌یه‌ك له سه‌ری فه‌رز بوو به‌شداری به‌رنامه‌كه بێت.
هه‌رچه‌ند پریسكه‌ی پاره و هیمه‌تی كۆچه‌ر یه‌ك ناگرنه‌وه و پیرێژنی لای خۆمان به پریسكه‌یانه‌وه له چاو كۆچه‌ر وه‌ك شا وان،به‌و حاڵه خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م كاره‌دا. كورد كوته‌نی كۆچه‌ر به پۆزی عالی و جیبی خاڵی وه‌شوێن ئه‌م كاره كه‌وت.
له به‌رنامه‌كه‌ماندا مه‌زهه‌ری خالقی، محه‌مه‌د ماملێ، حه‌سه‌ن ده‌رزی، قاله‌مه‌ڕه، مێدیا زه‌ندی،موجته‌با میرزاده، په‌روین موشیر وه‌زیری، ئه‌سعه‌د سراجه‌الدینی، شوكرالا بابان، محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی، ره‌زا حه‌مه فه‌ره‌ج و زۆر كه‌سی تر هه‌بوون. كاك مه‌زهه‌ر له ئوروپا نه‌ماوه، هه‌رچه‌ند كه‌سێك له له‌نده‌ن ببووه یاساوڵ له سه‌ری به‌ڵام تا ئه‌م ساعه‌ته نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. كاك محه‌مه‌د ماملێ پاش كوشتنی كوڕه‌كه‌ی له گه‌ڵ 59 لاوی مه‌هابادی، دڵ برینداره، هه‌تا ئه‌وه‌ی له‌م دوایانه به یه‌كجاری دوچاری فه‌رامۆشی هاتووه. ئێمه‌ش چمان بۆ نه‌ما جگه له‌وه‌ی له رێگای دۆستێكه‌وه به ناوی ئه‌م شه‌وه و ئێوه‌وه سڵاو ورێزی بۆ بنێرین وئاره‌زوی ساخی وسڵامه‌تی بۆ بخوازین. قاله مه‌ڕه شمشاڵ ژه‌نی به‌ناوبانگ كه به وته‌ی خۆی زیاده له 50 ساڵ له‌گه‌ڵ شمشاڵه‌كه‌ی زه‌ماوه‌ندی كردبوو، له‌م ساڵانه‌ی دوایه‌دا بۆته خاوه‌نی ژن و منداڵ داوای لێبوردنی كرد. ئه‌و و كاك حه‌سه‌ن ده‌رزی گۆرانی بێژ و موسیقاژه‌ن له گه‌ڵ كاك حه‌مه‌ی ره‌مه‌زانی بڕیار بو هه‌رسێ كیان نوینه‌ری زیره‌ك و ناڵه‌شكێنه و حه‌وزه گه‌وره و باخی میراوا و موكریان بن له‌م فستیواڵه‌دا. به‌ڵام مخابن سه‌ره‌ڕای ناردنی ده‌عوه‌تنامه نه‌گه‌یشتنه ئێره.كاك شوكروڵا بابان به ته‌له‌فون له گه‌ڵ ئێمه‌دا زۆر ئیزهاری شادی كرد و سه‌رباری نه‌خۆشی به‌ڵێنی دا له گه‌ڵ دۆستێكی ئێمه له تاران وتووێژ بكات. به‌ڵام پاشان ته‌نیا به گفت وگۆی ته‌له‌فونی رازی بوو، كه ئه‌ویش ماوه‌كه‌ی له ده‌قیقه‌یه‌ك تێپه‌ڕ نه‌بو. ئێمه له ئێران به شوێن ویلۆن ژه‌نی به ناوبانگ و به‌رپرسی تێپی موسیقای زیره‌كدا ده‌گه‌ڕاین، موجته‌با میرزاده‌مان له ئا‌مریكا دۆزیه‌وه.سه‌عات 3س نێوه‌شه‌و له‌خه‌و هه‌ڵمانستاند، خه‌واڵو به كوردیكی كرماشانی له گه‌ڵمان دوا. لێی گه‌ڕاین چه‌ند سه‌عاتی تر بچێته‌وه ناو جێگا. سه‌عات 5ی ئێواره به كاتی ئێره (ئاڵمان) و هه‌شتی به‌یانی به كاتی ئه‌وێ ته‌له‌فونمان لێ كرده‌وه. فره ئیزهاری شادمانی كرد وتی: « یه ئاره‌زوی من بیه روژێ یادی حه‌سه‌ن زیره‌ك به‌رپا بو. من چ بووشم كه وه‌زعیه‌ت روشنێك نێرم و ناتانم له ئه‌مریكا خارج بووم» هه‌رچه‌ند ئه‌و به‌هۆی نه‌بوونی «گرین كارت» نه‌یده‌توانی له ئا‌مریكا ده‌ركه‌وێ، به‌ڵام به‌ڵێنی دا له رێگای فیلمی ویدئۆوه، هه‌م به ده‌نگ وهه‌م به ویلۆنه‌كه‌ی به‌شداری به‌رنامه‌كه بێت. بۆ ئه‌م كاره بڕیار وابوو هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵای موفتی كه خۆی له كاری موسیقادایه ئه‌م وتووێژه‌ی له گه‌ڵ ساز بكات. چه‌ند هه‌فته به‌ر له ئه‌مڕۆ خالید ره‌شید ئاگاداری كردین كه ئه‌م وتووێژه‌شمان پێ ڕه‌وا نه‌بیندراوه.
مێدیا خانمی زه‌ندی خێزانی زیره‌ك به رۆحێكی گه‌وره‌وه هات به‌ره‌وپیری داواكه‌مان، به‌ڵام ئه‌ویش ئه‌مشه‌و لێره حازر نیه به‌ڵام به رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی له بۆكانه‌وه بۆ تاران سه‌عاتێك وتووێژی له گه‌ڵ كرد. ئه‌م وتووێژه‌ش له ئیرشادی ئیسلامی ئیزنی پێ نه‌درا بگاته ئێره. به‌ڵام نووسراوه‌ی وتووێژه‌كه گه‌یشتۆته كۆڵن. مێدیا خانم زۆر شتی شاردراوه‌ی ژیانی زیره‌ك و ده‌زگاكانی رادیۆ وته‌له‌وزیون و به‌رێوه‌به‌رانی كورد وناكوردی ئه‌م رادیۆیانه ده‌رده‌خات. هه‌روه‌ها په‌رده له سه‌ر زۆر شتی تر لا ئه‌دات. به‌شێك له‌م وتانه ئه‌مشه‌و پێشكه‌ش ده‌كرێ وسه‌رجه‌می وتووێژه‌كه وه‌ك نامیلكه‌یه‌ك له چاپ ده‌درێ.(1) عه‌لی یاسه‌مه‌نی(ده‌رویش عه‌لی) كه ئه‌مڕۆ هه‌شتا ساڵ له ته‌مه‌نی تێده‌په‌ڕێ و51 ساڵ له گه‌ڵ زیره‌ك هه‌ر له منداڵیه‌وه هه‌تا مه‌رگ ژیاوه، له تاران و زۆر شوێن له گه‌ڵ زیره‌ك و میدیا بوه. به‌سه‌رهاتی زیره‌ك وه‌ك چیرۆكێك، وه‌ك رۆمانێك بۆ محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی ده‌گێڕێته‌وه. ده‌رویش عه‌لی پاش 150 ده‌قیقه باس له سه‌ر حه‌سه‌ن زیره‌ك(فیلم وكاستی ده‌نگ ونووسراوه‌كه‌ی گه‌یشتۆته ده‌ستمان و بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه) ده‌ڵێ:« ئۆخه‌ی سووك بوم. بارێكی قورس له سه‌ر شانم هه‌ڵگیرا، له‌و رۆژه‌ی حه‌سه‌ن غه‌رقی ره‌حمه‌ت بووه، ئاره‌زوم ده‌كرد رۆژێك ئه‌و شتانه باس بكه‌م، ئه‌مڕۆ سووك بووم و مردنیش حه‌ققه».ده‌رویش عه‌لی باسه‌كه‌ی له‌و رۆژه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه حه‌سه‌ن هێشتا منداڵ بووه له بۆكان ده‌ستی به گۆرانی وتن كردوه. له راستی دا باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه 60 تا هه‌فتا ساڵ له مه‌وبه‌ر له بۆكان كاری موسیقایان كردوه. چێرۆكی ژیانی زیره‌ك له زمانی ده‌رویش عه‌لی یه‌وه كاتێك كۆتایی پێ دێت كه ئه‌و و كاك حه‌سه‌نی مجێو‌ر و كاك حوسێنی برای زیره‌ك نیوه‌شه‌و ته‌رمی زیره‌ك پاش 37 رۆژ له گۆرستانی شار ده‌ردینن و دور له چاوی خه‌ڵک و به ئاگادری خه‌لیفه ئه‌حمه‌دی وه‌حیدی، له سه‌ر ته‌پكه‌كه‌ی خوار ناڵه‌شكێنه ده‌ینێژن.هه‌ر كام له‌و به‌شانه‌ی كه له زمان ده‌رویش عه‌لی یه‌وه ده‌گێردرێته‌وه خۆی رۆمانێكی سه‌ر به‌خۆیه. بۆوێنه چیرۆكی گۆرانیه‌كان، بۆ وێنه ژیانی زیره‌ك له تاران، بۆ وێنه ژیانی زیره‌ك له یه‌كه‌م ته‌له‌وزیونی ئێران كه هه‌تا كه‌ره‌ج بڕی ده‌كرو ده‌بیندرا، بۆ وێنه ناردنی زیره‌ك بۆلای مه‌لا مسته‌فا و رادیۆی په‌یكی ئێران، بۆ وێنه په‌یوه‌ندی زیره‌ك له گه‌ڵ زۆر شاعیر و نووسه‌ر ورۆشنبیری ئه‌و سه‌ر ده‌مه‌و زۆرشتی تر.
هه‌رچه‌ند مێدیا زه‌ندی ومه‌زهه‌ری خالقی و شوكروڵا بابان و موجته‌با میرزاده كه ئاگاداری كاری زیره‌ك له رادیۆكانی تاران و كرماشان و سنه بوون ئه‌م شه‌و لیره نین به‌ڵام جێگای ئه‌وان به سێ كه‌س له رادیۆی تاران وكرماشان وسنه پڕ ده‌بێته‌وه. خانم په‌روین موشیر وه‌زیری شاعیر وده‌نگ خۆشی رادیۆ كه‌هه‌موو ساڵێك له رادیۆ كوردیه‌كان یادی زیره‌كی كردۆته‌وه، ئه‌مشه‌و لیره‌یه و سه‌كۆی ئه‌م شانۆیه له شاری كۆڵن بۆ ئه‌و و ئێمه زیندوكه‌ره‌وی ده‌نگ ویادی زیره‌كه له رادیۆكوردیه‌كان. هاوكاری په‌روین خانم كه‌لای هه‌موو گوێگرێكی رادیۆ كوردیه‌كانی تاران وسنه وكرماشان وه‌ك نووسه‌ر وده‌رهێنه‌ر وده‌نگ بێژی رادیۆ ناسراوه، یانی كاك ئه‌سعه‌د سراج الدینی ش میوانی هه‌موو ئێمه‌یه. باوه‌رناكه‌م كه‌س هه‌بێ وگوێی له رادیۆی تاران وكرماشان و به‌رنامه‌ی چیرۆكی شه‌و گرتبێ ونووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر عه‌لی عه‌بباسی نه‌ناسێ. ئه‌ویش ئه‌م شه‌و لێره‌یه.
حه‌ق نیه باسی گۆرانی ورۆشنبیری گۆرانی بكرێ وره‌زا حه‌مه فه‌ره‌ج، شاعیری زۆر شیعری گۆرانی بێژانی ناوداری ئه‌م سه‌رده‌مه كه به ده‌گمه‌ن له پروگرامی ئه‌م گۆرانی بێژانه‌دا ناوی دێت لێره نه‌بێت. ئه‌م شه‌و ئه‌ویش له سه‌ر شیعره‌كانی زیره‌ك ده‌دوێ. خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌وارچی بێ و بخوازێت له سه‌ر زیره‌ك قسه بكا ئه‌وه گه‌ره‌كه به‌رپرسی به‌رنامه‌ی هه‌واری رۆشنبیری سیروانیش بانگ بكات ئه‌ویش لێره‌یه وئه‌م شه‌و چیغ وچادری له سه‌ر ئه‌م سه‌كۆیه داده‌كوتێ. شاری شیرین وفه‌رهادیش كه خۆشه‌ویستی زیره‌ك و مه‌ڵبه‌ندی باخی ژیانی هونه‌ریه‌تی، ئه‌م شه‌و له لایه‌ن دوكتور فیروزه‌وه نوینه‌رایه‌تی ده‌كرێ.
ئه‌م شه‌و په‌روین خانی موشیر وه‌زیری، پرۆفیسور دوكتور قادر دیلان، شوان په‌روه‌ر، دڵشاد سه‌عید، ئیقباڵ حاجبی، خالید ره‌شید، به‌كر له‌گزی، ئه‌سعه‌د سراجه‌لدینی،عه‌لی عه‌بباسی، سیروان ره‌حیم و ره‌زا حه‌مه فه‌ره‌ج و كاك فیروز ده‌لاقه‌یه‌ك به روی ژیان و به‌رهه‌می زیره‌ك دا ده‌كه‌نه‌وه. كرماشان شاری خۆشه‌ویستی زیره‌ك بوو، ئه‌م شه‌و ئیوه له سه‌ر ئه‌م سه‌كۆیه میوانی شاری كرماشانن ئه‌ویش له رێگای نه‌قاشیه‌کانی پروفیسور مه‌حمودی زه‌نگه‌نه، نه‌ققاشی به‌ناوبانگی هه‌موو ئێران.
دوا قسه نه پاش مله. به‌رپاكردنی ئه‌م شه‌وه به‌رهه‌می ره‌نجی چه‌ند مانگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئه‌م شه‌و ئێوه له سه‌ر ئه‌م سه‌كۆیه، له به‌ر ده‌رگا، له ناو هوڵه‌كه و له ده‌ره‌وه ده‌یان بینن و كه‌سانێك كه ئه‌یان ویست لێره بن به‌ڵام سه‌ر ڕای ویستی دڵ و ده‌رونیان هه‌زاران كیلومه‌تر له ئێمه دور به هۆی یاسا و سنوره‌كانه‌وه له ماڵه‌كانیان ده‌میننه‌وه.
سپاس بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كه نه بۆ پاره، نه بۆ نان نه بۆ ناو ده‌ستیان گرتین. گله‌یی ش له‌و كه‌سانه كه به‌ڵێنیان پێداین به خۆیان وتیپی موسیقایانه‌وه به‌شداری ئه‌م شه‌وه بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌سیبی ئیمه‌یان كرد چاوه‌ڕوانی بو. ئه‌وه‌ش بڵێین بۆ ئه‌م شه‌وه هیچ كه‌س و رێكخراوێكی كوردی وئاڵمانی یارمه‌تیان نه‌داوین. هه‌رچه‌ند داوا له شاری كۆڵن و زۆر رێكخراوی بابه‌تی و WDR و RTL كراوه. خه‌رجی ئه‌م شه‌و له سه‌ر شانۆی كۆچه‌ر و دوستانی كۆچه‌ر بوه.
ئه‌م شه‌و وه‌ك مێژوو ده‌مێنێته‌وه،ئێوه‌ش بێ گومان یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌م شه‌وه له لای خۆتان ڕادگرن. به‌شداری وهاتنی ئێوه نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه، هونه‌رمه‌ندی كورد ئه‌بێ رێگای خه‌ڵک وهونه‌ره‌كه‌ی بگرێ وه‌ك زیره‌ك.
هیوادارین په‌یامی ئه‌م شه‌وه بگاته هه‌مووو هونه‌رمه‌ندێكی كورد. بامێژووش بزانێ كه كوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات گشتیان بێ ئه‌مه‌گ و سپڵه نین كه نانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بخۆن و نان دانی بدڕینن. كورد كوته‌نی با قسه‌یه‌كیش بۆ دز بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه با زیره‌ك و سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر و سیوه و عه‌لی مه‌ردان ومه‌ریم خان و زۆری تر نه‌بنه بابه‌ت بۆنان و ئاوی ئه‌م وئه‌و. به‌رپرسی شانۆی كۆچه‌ر برایم فه‌رشی نوامبری 1996
- ئه‌م وتووێژه له گه‌ڵ وتوێژ له ته‌ك مام عه‌لی یاسه‌مه‌نی له ساڵی 2002دا له ژێر ناوی زمانی دوولا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
- ئه‌م وتار له ڕۆژی کرانه‌وه‌ی فستیواڵ خوێندراوه‌ته‌وه.
- په‌روین خانم موشیروه‌زیری کۆتایی ساڵی 2009 به جێی هێشتین.
*******
راپۆرتی فستیوالی 75 ساڵه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك
ئێواره‌ی هه‌ینی رۆژی 22/11/1996 له‌ناوه‌راستی شاری مێدیا و كو‌لتور، كۆلۆنیا (كۆڵن) به‌نیسبه‌ت كورده‌وه روداوێكی فه‌رهه‌نگی گرینگ روی دا و ره‌نگه ئه‌مه ببێته هه‌نگاوێكی مێژوویی.
هۆڵی VHS زیاتر له‌چوارسه‌د كه‌سی له خوی‌دا گرتوه. چرا ورده ورده ده‌كوژێته‌وه له ناو تاریكی دا ده‌نگی زیره‌ك به‌رز ده‌بێته‌وه، ده‌نگێكی ژنانه‌ی به گۆی ئاشنا ئه‌لێت: ،، نا،نا، زیره‌ك نه‌مردووه، زیره‌ك زیندووه و یادی لای هه‌موو كوردێك ده‌مێنێ،،.
ئه‌وه ده‌نگی په‌روین موشیر وه‌زیری یه كه له رادیۆی كرماشان یادی زیره‌ك ده‌كاته‌وه. رووناكی ده‌كه‌ویته سه‌ر په‌رده‌كه، دوو كوتی په‌رده هه‌ركام به لایه‌كدا ده‌كێشرێن، ده‌نگی په‌روین موشیر وه‌زیری ئێستا له سه‌ر سه‌كۆ به‌رده‌وامه، سه‌كۆی شانۆ به فه‌رشی كورده‌واری رازاوه‌ته‌وه، وێنه‌ی زیره‌ك ته‌ختایی دیواری شانۆكه‌ی داپوشیوه، به كوردی وئاڵمانی نووسراوه یادی 75 ساڵه‌ی له دایك بوونی حه‌سه‌ن زیره‌ك پیرۆز بێ. ده‌ستی راستی سه‌كۆ به وێنه‌ی تیپی موسیقای رادیۆ كرماشان كه زیره‌ك له نێویان دایه رازاوه‌ته‌وه، موجته‌با میرزاده، عه‌بدولسه‌مدی وئه‌وانی تر له كاتی پێشكه‌ش كردنی ئاهه‌نگدا دیارن.
په‌خشانه‌كه‌ی په‌روین خانم له ناو چه‌پڵه‌رێزانی بینه‌ران دا كوتایی پێدێت. له ده‌سته راستی كاك ئه‌سعه‌دی سراجه‌الدینی و له ده‌سته چه‌پ دوكتور فیروز فه‌روخ دانیشتون و كه‌سانی تر وه‌ك پرۆفیسور دوكتور قادر دیلان، ئیقبال حاجبی، ره‌زا حه‌مه فه‌ره‌ج، سیروان ره‌حیم، و خالید ره‌شید به‌شدارانی كۆڕه‌كه‌ن.
كاك ئه‌سعه‌د كۆڕه‌كه ده‌كاته‌وه، دوكتور فه‌روخ به زمانی ئاڵمانی پاش به‌خێرهاتن كردن له سه‌ر زیره‌ك ده‌ڵێ:« زیره‌كی شاعیر، ئاهه‌نگساز، وه‌رگێڕ، شانۆگێڕ و قسه خۆش كه بێ سه‌واد بو، به ته‌نیا زیاتر له هه‌زار گۆرانی كوتوه، كه هه‌مووی گۆرانی ره‌سه‌نی كورده،هه‌ر بۆیه زیره‌ك به گۆرانی بێژی هه‌زار گۆرانی ناوی ده‌ركردوه.»
دیلان ده‌ڵێت:« ئاماده‌كردنی شه‌وێكی ئاوا له كاری ده‌وڵه‌تێك ده‌چێ، ئه‌وه‌ی شانۆی كۆچه‌ر له ده‌ره‌وی وڵات به بێ یارمه‌تی به ئیشێكی وا هه‌ڵده‌ستێ جێگای رێزه. دیلان له سه‌ر زیره‌ك باسی ساڵانی 1953 ده‌كات ئه‌و كاته كه له باشوری كوردستان بوه»
ئیقباڵ حاجبی واده‌ڵێت:« زیره‌ك یه‌كه‌م كه‌سه كه مه‌كته‌بی موسیقای ره‌سه‌نی كوردی داناوه،ئه‌و موسیقای كوردی له فارس وتورك و عه‌رب جیا كرده‌وه، زیره‌ك له ده‌زگای موسیقای كوردی دا گۆرانی وتوه. موسیقای زیره‌ك مۆركی كوردبوونی پێوه‌یه وهیچ كه‌س ونه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانێ له مولكی كوردی جیا كاته‌وه. حاجبی ده‌ڵێت: فارسه‌كان زۆریان حه‌ول دا تا زیره‌ك له چوارچێوه‌ی ده‌زگای فارسی دا گۆرانی بڵێت به‌ڵام زیره‌ك له چوارچێوه‌ی كوردی خۆی دور نه‌كه‌وته‌وه. حاجبی پاشان به قه‌ره‌نه‌ی(كلارینێت) ئاهه‌نگێكی زیره‌كی ژه‌ند كه ره‌نگێكی تری دایه به‌رنامه‌كه.
ره‌زا حه‌مه فه‌ره‌ج به‌م جۆره دیته قسه: « زێره‌ك خۆی شاعیر بو» ئه‌و له‌و بڕوایه داب‌و كه زیره‌ك گۆرانی فولكلوری نه‌كوتو‌وه به‌ڵکو شیعری به زمانی خه‌ڵک به شێوه‌ی فولكلوری داناوه. ره‌زا به هه‌ڵسگاندنی شیعره‌كانی هه‌ستی به‌رزی زیره‌كی ده‌رخست، ئه‌و هه‌روه‌ها باسی به كارهێنانی وشه‌ی ره‌سه‌نی زه‌یره‌ك له شیعره‌كانی دا کرد. پاشان خالید ره‌شید به نه‌ی ئاهه‌نگێكی زه‌یره‌ك ده‌ژنێ.
سیروان ره‌حیم له كورته په‌خشانه‌كه‌ی دا گوتی: « ئێوه به وریاییه‌وه سه‌رنج له‌م ناوانه بده‌ن و گوێی بۆ هه‌ڵخه‌ن«شه‌ده‌لار، كه‌ویار، لۆركێ ولۆركێ،گه‌وهه‌رێ، كۆڵوانه‌سوور، شاییه ده‌گه‌رێ وده‌یان ناونیشانی تری ئاوه‌ها ناسك وجوان وره‌سه‌ن. گه‌لۆ هه‌موو ئه‌مانه له نه‌زانی ونه‌خوێنده‌وارییه‌وه هاتوون یان له هه‌ستی هۆنه‌رمه‌ندێكی سینه به‌ئه‌وینی خاك پڕ و‌دڵ به عشقی بێت و كه‌ونه هونه‌ری گه‌له‌كه‌ی ته‌ژی»؟!
حه‌سه‌ن زیره‌ک ئاوا ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێ:« ئه‌وه به‌و ئاخری پیریه چه‌ند گۆرانی بۆخه‌ڵک ئه‌ڵێم، دورنیه بمرم، بچمه ژیرگڵه‌وه له‌و دونیاش چاوم به به‌شه‌ڕی كورد نه‌كه‌وێ. هونه‌ر لای كورد قه‌دری نه‌ماوه،هونه‌رمه‌ند قه‌دری نیه، بۆ؟؟ له‌به‌ر ئه‌وه كوردم به زمانی كوردی قسه ده‌كه‌م.عه‌لی مه‌ردان به‌رزه زۆر به‌رزه كورد قه‌دری نازانێ من قۆنده‌ره‌كانی(پێڵاوه‌كانی) ده‌نیمه سه‌ر چاوم.»
به‌رپرسی شانۆی كۆچه‌ر، برایم فه‌رشی له راپۆرتی چۆنیه‌تی پێك هاتنی فستیوالی یادی 75 ساڵه‌ی له دایكبوونی زیره‌ك دا ده‌ڵێت:« ده‌مانویست به‌رێزان شوكروڵا بابان، موجته‌با میرزاده،مێدیا زه‌ندی، مه‌زهه‌ری خالقی، محه‌مه‌د ماملێ، قاله مه‌ڕه، حه‌سه‌ن ده‌رزی، مه‌حه‌مه‌د ره‌مه‌زانی، ده‌رویش عه‌لی و كه‌سانی تر، بانگ بكه‌ین، پێوندیمان به زۆربه‌یانه‌وه گرت به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت». له شوێنێكی تردا ده‌ڵێت: « ئێمه بۆ ئه‌م شه‌وه نزیكه‌ی 20 هه‌زارماركمان خه‌رج بووه و له لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه چ كورد و چ ئاڵمان ته‌نانه‌ت یه‌ك ماركمان پێنه‌گه‌یشتووه، ئه‌وه جگه له كاری 9 مانگه‌ی رێكخستن و كاری ده‌ساڵه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی.ئه‌مڕۆ كۆچه‌ر خاوه‌نی ئارشیوێكی پڕبایخی به‌رهه‌مه‌كانی زیره‌كه.»
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت:« ئه‌م شه‌و وه‌ك مێژوو ده‌مێنێته‌وه،ئێوه‌ش(بینه‌ران) بێ گومان یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌م شه‌وه له لای خۆتان راده‌گرن. به‌شداری وهاتنی ئێوه نیشانه‌یه بو ئه‌وه هونه‌رمه‌ندی كورد ده‌بێ رێگای خه‌ڵک وهونه‌ره‌كه‌ی بگرێ، وه‌ك زیره‌ك. هیوادارین په‌یامی ئه‌مشه‌وه بگاته هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكی كورد. با مێژووش بزانێ كه كوردی ده‌ره‌وی وڵات گشتیان بێ ئه‌مه‌گ و سپڵه نین، كه نانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بخون و ناندانی بدڕێنن. كورد كوته‌نی با قسه‌یه‌كیش بۆدز بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه. با زیره‌ك وسه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر و سیوه وعه‌لی مه‌ردان ومه‌ریه‌م خان وزۆری تر نه‌بنه بابه‌ت بۆنان وناوی ئه‌م و ئه‌و».
دڵشاد سه‌عید به ویوله‌نه‌كه‌ی هه‌ستێكی نوێ له موسیقای كوردی نوواند. دڵشادیش له ئارشیوی زیره‌ك ئاهه‌نگی كرماشان شاری شیرینمی ژه‌ند و نوواندی كه رێگای هه‌یه به‌ره‌و ئاكادیمیای موسیقای ناونه‌ته‌وه‌یش بروات.پاش پشوودان، شوان په‌روه‌ر به كوردی وئاڵمانی له سه‌ر زیره‌ك دووا، زیره‌ك لای شوان بڵیمه‌ت بوه و بلیمه‌تیش ده‌مێنێته‌وه. كاتێك گۆرانی له‌یل و له‌یلی زیره‌ك له لایه‌ن شوان په‌روه‌ره‌وه پێشكه‌ش كرا دانیشتوانی هۆڵه‌كه هه‌ستی خۆیان به چه‌پڵه‌رێزان ده‌ربڕی.
شیعری شه‌و له لایه‌ن په‌روین خانم هاوڕێ له گه‌ڵ قه‌ره‌نه‌ی ئیقباڵ حاجبی دیكله‌مه كرا و پاشان زیره‌ك خۆی چریكاندی: ،، هه‌سته كامیل به‌سیه سستی ده‌ی بڕۆ لێی راكه‌وه.
قادر دیلان كه پاش كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 1988 ته‌ركی سه‌كۆی شانۆی كردبوو، بۆیادی گه‌وره پیاوی موسیقای كوردی جاریكی تر له سه‌ر سه‌كۆ گۆرانی باران بارانه‌ی خوێند‌و ره‌نگێكی تایبه‌تی دایه پرۆگرامه‌كه.
خالید ره‌شید،ئاسۆ سه‌ڵته، نه‌به‌ز به‌رزه‌نجی، پاشان چه‌ند گۆرانیان پێشكه‌ش كرد. شه‌وه‌كه به گۆرانی خاڵه رێبوار و كیژان ده‌چنه مێرگۆڵان به ده‌نگی هاوشاری زیره‌ك به‌كر له‌گزی و قه‌ره‌نه‌ی ئیقباڵ حاجبی كۆتایی هات.
وێژه‌رانی به‌رنامه‌كه په‌روین خانم موشیر وه‌زیری، كاك ئه‌سعه‌د سراج الدینی و كاك دوكتور فیروز فه‌روخ بوون كه به درێژایی دوازده سه‌عات ونیو له زیره‌ك دووان، هه‌ڵگه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی گۆرانیه‌كانی زیره‌ك به ئاڵمانی له گه‌ڵ قسه خۆشه‌كانی بینه‌ری ئاڵمان و كوردی نه‌زانی، كێشایه دونیای زیره‌كه‌وه.
راوبۆچوونی بینه‌ران ده‌ربڕی رازی بوون بوو، به تایبه‌ت ئاڵمانیه‌كان. رێك و پێكی شه‌وه‌كه، زانیاری به زمانی كوردی، ئاڵمانی وفارسی له سه‌ر زیره‌ك به نووسراوه، پێشكه‌ش كردنی ئه‌ده‌بیات وفیلم وموسیقای كوردی له لایه‌ن هاوكارانی ناوه‌ندی كۆچه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه، باری رێكخستنی شه‌وه‌كه به‌رچاو بو. دیاره له‌م شه‌وه‌دا كه‌سیش برسی وتونی نه‌مایه‌وه.
بۆ ئه‌منیه‌تی به‌شداران پۆلیسی شاری كۆڵن له حاڵه‌تی ئاماده‌دا بوون و هاوكاریان به‌رچاو بو. هه‌موو له رازی ده‌چوون جگه له گیرفانی كۆچه‌ر و قه‌رزی تازه‌ی. كورد كوته‌نی گۆم هه‌تا قوڵ بێت مه‌له‌ی خۆشتره. ئه‌ندامانی كۆچه‌ر ده‌ڵێن: « تۆبڵێی ئێمه‌ی مه‌له نه‌زان له گۆمی قوڵدا چمان به سه‌ر بێت؟؟ شانۆی كۆچه‌ر ئاڵمان نوامبری 1996
- 1- هۆی ئه‌ماده‌باشبوونی پۆلیسی کۆڵن پێوه‌ندی به دادگای میکۆنووس له شاری به‌رلین بوو. شانۆی کۆچه‌ر به پۆلیسی ڕاگه‌یاندبوو که ئه‌و که‌سانه‌ی که له فستیواڵی زیره‌ک به‌شداری ده‌که‌ن، که‌سانی به‌ناوبانگی کوردن و مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه و کاری تیرۆریستی له لایه‌ن ئێران و که‌سانیه‌وه هه‌یه، پێشتر هه‌ر له شاری کۆڵن بۆمبێک له سه‌تڵێکدا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه له به‌رنامه‌یه‌کی ڕێکخراوی موجاهد دۆزرابووه و ئه‌وه‌ش پۆلیسی کۆڵنی پاش دوو مانگ ڕاوێژ له گه‌ڵ ناوه‌ندی شانۆی کۆچه‌ر گه‌یانده ئه‌و بڕیاره که پۆلیس به درێژایی هه‌موو شه‌وه‌که له شوێنه‌که بێت و پۆلیسی شاریش له حاڵه‌تی ئاماده‌دا بن.
دکتۆر سۆزان یەکێکە لەو کوردانەی لە تەمەنی منداڵیـیەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕووی لە هەندەران کردووە،
بە پێی یاساکانی ژیان لە سەرهەڵدانی هەرکارەساتێکدا دەبێت هۆکارێک بونی هەبێت کە خۆی لە هەردوو هۆکاری نەخوازراوو،خوازراودا دەبینیتەوە.
قوربانی جێژنێکی ئیسلامیەو بیرەوەریـەکە سەرەتـاکەی زۆر تـاڵ و بـە ئـازارو وەک ژەهـری مـارە. ئـاخرەکەی لـە هەنگوێـن شیرنترە. تاڵە چونکە باوک دەیەوێ سەری کوڕەکەی ببڕێ، لاوێک بە ناکامی خەریکە جوانـەمەرگ دەبێ. دایکێک چاوەڕێیە شین بۆ ڕۆلەکەی بگێڕێ.
رۆژی چوار شەممە (٢٩/ یۆلیۆ/٢٠٢٠) کەمال کلیچـدار سەرۆکی پاری گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە) کە گەورەترین پارتی ئۆپـزسـیۆنی تورکیایە، وتی:”پارتی داد و گەشەکردنی دەسەڵاتدار،
ویژدانی زیندووی کۆمەڵگای کوردەواری
٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێ دەنێتە حەفتاوپێنجەمین ساڵی تەمەنی خۆی.
بێگومان هەموومان لە قـوتابخـانەی سەرەتـایی یا بنەڕەتیدا، بە قـۆناغی قوتابێـتیدا تێپەڕیوین. ریـزبوونی بەیانیانیش لە گۆڕەپانی قوتابخانەدا لە یادمان ماوە،
۳۶ هزار میلیارد تومان درآمد و ۷ هزار میلیارد تومان سود؛ این‌ها ارقامی است که سید پرویز فتاح، رئيس بنیاد مستضعفان، از گردش مالی این بنیادِ زیر نظر رهبر جمهوری اسلامی در سال ۱۳۹۸ ارائه کرده است.
لە کاتێکدا پێ دەنێینە حەفتاوپێنج ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، بەرەوڕووی زۆر چاوەڕوانی و بەرپرسیاریەتیی نەتەوەیی دەبینەوە کە بە ئەنجام گەیاندنی ئەو ئامانجە نەتەوەیی و دێموکراتیکانە
دوای شۆڕشی گەلانی ئێران (١٩٧٩)، ئەگەرچی پێکهاتەی دەسەڵاتی پاشایەتی لەبەریەک هەڵوەشایەوە، بەڵام ژێرخانی پڕۆسەی ستەمی نەتەوەیی و پەڕاوێز خستنی نەتەوە بندەستەکانی دیکە
جوغرافیای سیاسیی وڵاتێكی به‌ڵالێدراوی وه‌كوو ئێران، جوغرافیای پێكه‌وه‌ژیان و گه‌شه‌كردن نییه، به‌ڵكوو جوغرافیای كۆلۆنیالیزمێكی ڕه‌گداكوتاوه كه نه‌ك ته‌نیا هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان،
هەنگاو: حوسێن عوسمانی هاودۆسیەی دیاکۆ ڕوسووڵ زادە و سابیر شێخ عەبدووڵڵلا کە حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە، پێی ڕاگەیەندراوە کە لە سێدارە دەدرێت.
بە ناوی سەرجەم منداڵانی ئەنـدامانی کۆمـەڵەی منـداڵانی کورد لە نەرویـج.
چێشتی مجێو‌ر یەکێکە لە بەرهەمەکانی مامۆستا هەژارە کە بە زمانێکی سادە و بە کوردییەکی جوان و ڕەوان، نوسراوە.
لەم سەردەمەدا، لە زیـرەکی و رەوشـت باشی و لە هەڵسوکەوتی دروسـتی کۆمەڵایەتی منـداڵان، وەکو نموونە، ئاماژە بە بلـیمەتی و زیرەکی منداڵانی ژاپـۆن دەکرێ.
ئه‌م باسه دوو به‌ش بوو، به‌شی یه‌که‌م پێشتر خرایه به‌رده‌ستان.
زۆر جێگەی داخە هەموو حیزبەکان لە هەرێمی کوردستان بە حیزبە رۆژهەڵاتییەكانیشەوە , بێدەنگیان نوواندووە لە ئاست كەیسی ئیعدامی هۆشمەندی عەلیپور، کە ٢ ساڵ تێپەر بووە بەسەر دەستگیرکردنیدا , بێدەنگیەکی تەواویان کردووە لەکاتێکدا ناوبراو ڕوبەرووی حوکمی یٔیعدام بۆتەوە؟
کاک سادق زرزا، و ئەندامی پێشووی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٩ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، لە شاری لێواردن (Leeuewarden) هەڵکەوتوو
بێ دەنگی و نەبوونی گۆتاری نەتەوەیی سەبارەت بە وەرمێ و چەند شار و ناوچەیەکی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێگوومان دەرفەتی مەترسیەکە زۆر زیاتر لەوەی هەیە دەکات
حەسەن قازی ، نووسەر و لێکۆلەرەوەیەکی کوردی خەڵکی موکوریانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
خواهر زهرا محمدی، فعال مدنی و عضو انجمن فرهنگی اجتماعی «نوژین»، می‌گوید که او به خاطر تدریس زبان کردی به کودکان، با حکم ۱۰ سال زندان مواجه شده است.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر چەند تورکی سەر بە ئیتلاعاتی سوپای تیرۆریستی پاسداران چووبوونە سەر چیای #بوزی سینا و نووسراوەی کوردی کێوەکەییان لابردبوو. ئەو شاخەوانە تورکانە لە ڤیدیۆیەکدا کە بڵاویان کردبووە دەیانگووت بۆزی سینا مڵکی تورکە و ئەو خاکە هەموو خاکی تورکە.
بە بەشداری کاک عەزیزی ماملێ و کاک یۆنس بلوری
هەنگاو: حوکمی سێدارە دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد لە پێش چاوی بنەماڵەی ١٣ کەس لە کوژراوانی تەقینەوەکەی ١٠ ساڵ پێشی مەهاباد لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا.
بۆ ئەوەی لە گەورەیی ئەم پیاوە وەک خۆی، لە ئاست مێژووی کەسایەتییە سیاسییەکانی گەلەکەمان باشتر تێبگەن، و بزانین کە جۆری سیاسەتەکانی لە کاتەکانی خۆیدا چی گرنگییەکی هەبووە.
ب بی سی 16 ژوئیه 2019 – 25 تیر 1398:
سی سال پس از ترور عبدالرحمن قاسملو، رهبر وقت حزب دمکرات کردستان ایران، هنوز مقامهای اتریش در این باره سکوت کردهاند. چرا؟
رووخۆش کچۆڵەیەکی جوانکیلە و لێوبەخەندەیە. باوکی کۆچی دوایی کرد. مایەوە خۆی و دایـکی و شاهەڵـۆی بـرا بچـووکی. باوکـیان تەنیـا پارچـەیەک زەوی بۆ بەجـێهـێشتن. بیـرێک و کەپـرێک لە ناوەڕاستی زەوییەکـەیان دایە.
ئه‌م باسه دوو به‌شه.
به‌شی یه‌که‌م:
ئه‌گه‌ر له مێژووی سه‌د ساڵی رابردووی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی (ئێران) دایه بکۆڵینه‌وه دوو خاڵ گه‌ش، دوو رووداوی گرنگ به‌دی ئه‌که‌ین:
ھەست دییاری کردنێکی بێ حیلە و بێ تەمەلوق و بێ بەرژەوەندی و بێ ئمتییاز و واقیعی، لە لایەن دۆست و دوژمن، ئانجاخ بۆ رێبەرێک مەزنی کورد دۆکتۆر قاسملۆ نیشان دراوە.
درماه ژوئیه دستگاه های تبلیغاتی رژیم ارتجاعی جمهوری اسلامی ایران بکار افتاده است تا که شخصیت این رادمرد نه فقط تاریخ کردستان، بلکه تاریخ ایران را زیرعلامت پرسش ببرد.
بیرێک کە لە هەمووکاتێکدا مرۆڤ بەخۆیەوە خەریک دەکات سیاسەتی تەمومژاوی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، بەشێوەیەکی دیکە سیاسەتی دوور لە لۆژیک و پۆپۆلیستی.
ڕفانای پیلانگێڵانەو سۆرانی ویش جە خاڵەکاو ١ و ٢ و٣ ئەشناسەو تێرۆریسمینە مرمانۆ. بە پاو ئی پیمانە گردیاو دیاردەو تێرۆریسمی، کوشتەی سۆرانی بێ تاوانی کردەویو تیرۆرسیتین و مشۆ ئیدانە کریۆ. بکەراو ئی کردەوەیە تێرۆریستێنێ و مشۆ ڕسوا کریا و دریا بە دادگای و بە سەزاو تاوانەکێشا یاوا.
لە زمانی کوردی‌دا، هەموو ئەم وشانە ( مووبهكردن، كهڵهگایی کردن، ملهوڕی کردن، خۆسەپاندن، خۆزاڵ کردن، شەڕانگێزی، زۆربۆهێنان، خۆڕادان، چەقاوەسوویی کردن).
لە (٣١) مین ساڵیادی تێڕۆڕی ڕێبەرماندا دەڵێم: ئەوا دیسان پوشپەر هاتەوە، پەردە لەسەر جینایەتێک لادەدا و برینی گەلەکەشمان دەکولێتەوە.
گەر پێناسەیەک بۆ ستراکجەری ڕژیمی ئاخوندی خوێنمژ بکەین بە دەربڕینیکی سادەو ساکار کۆمەڵیک بە ناو مرۆڤی شەرانگێز و تینوو بە خوێنن و دینیان کردۆتە پەیژەی سەرکەوتن
پێویستە هیچ تاکێکی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان، کۆمەڵکوژی و ژینوساید و ئەنفال و لە سێدارەدان و دابەشبوون وپەیماننامەی سایکس‌پیکۆ و چاوپۆشی نەکات و باش بزانێت دوژمنی نەتەوی کورد و کوردستان کێن و چ هەڵوێستێکیان بەرانبەر بە مافەکانی کورد هەیە.
نوید محمدزاده، بازیگر ایرانی، کتاب “هیچ دوستی جز کوهها” بهروز بوچانی، نویسنده کرد را با صدای خود خوانده و به بازار کتاب ایران فرستاده است.
زۆر جار وتەی رێبەرێک لە هەلومەرجێکی تایبەت دا دەبێتە هۆی نوختەگۆڕانێکی گرنگ لە پێوەندی لە گەڵ داهاتوو و بیرورای گشتی.
لەگەڵ هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە، بوونی PKK لەنێو هەرێمی كوردستان و مەترسیی هێرشەکانی کۆماری تورکیا بۆ سەر کوردستان بوونەوە باسی نەک تەنیا میدیاکان، بەڵکو هەموو دانیشتووانی هەرێمی كوردستان.
پ م نیوز: رۆژی شەممە 2020/07/04 جەوادی زەریف لە مەجیلیسی ئاخوندی قسەی کرد بەڵام چەندین جار وەک درۆزن بانگیان کرد و ئەویش وتی : لە هەر کوێدا درۆم کردبێ خامنەیی خۆی گوتوویەتی ڕاستە.
کاک مەلا محەممەد لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران، هاتە ریزی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و دواتر نەقڵی بنکەی دەفتەری سیاسی حدکا کرا.
نووسین ره‌نگدانه‌وه (مێشک و دڵ و ده‌روونی) مرۆڤه که به نووسراوه ئه‌که‌وێته به‌رده‌س خوێنه‌ر.
زمان بنەمایەکی سەرەکی و گرنگترین کۆڵەکەیە لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی نەتەوەیی. بەڵکو زمان ناسنامەی نەتەوەیی لەسەر بنیاد نراوە. هەر نەتەوەیەکیش زمانی تایبەتی خۆی هەیە. بۆیە زمان فاکتەرێکی سەرەکی و گرنگە بۆ پێناسەکردنی هەر نەتەوەیەک.
دەنگی ئەمریکا: لە ئەم چەند حەوتووی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران تووشی پەتای کۆڕۆنا بوونە زیاتر بوە و ئەو ترسە هەیە کە شەپۆلی دووهەمی ئەم پەتایە وا‌بکات خەڵکێکی زیاتر تووشی ئازار بن.
دەنگی ئەمریکا: لە ساڵی ١٩٨٧ی زاینی، لە سەردەمی شەڕێ ئێران و عێڕاق دا حکومەتی سەدام حوسێن بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر شاری سەردەشت، لە ئاکام دا زیاتر لە ١٠٠ گیانیان لە دەستدا و هەزاران کەسیش تووشی ئازار و نەخۆشی بوون.
پێشتر بە کورتی باسمان لە خەیانەت کردوە، بەڵام ئەوەندە خەسڵەتێکی پەست و بێزراو و زیانبارو دوور لە ئەخلاقی مرۆڤانەیە بـە نوسینی کتێبیش تەواو نابێ .
ئاشنام، کۆنە هاوڕێی لانەواز! مەڵبەندی پیران، کیژانی جوان، نیشتمانی خان، داروبەردی کوردستان، قژی هۆنیوەتەوە، سوروسپیاوی کوێستان، فرمێسکی باران دادەبارێنێت سرووشتی جوان،
ڕۆژی هەشتی پوشپەر سێ لاوی بەهەست و نیشتمانپارێز خۆیان کردە قوربانی سەوز مانەوەی دار بەروەکان.
ئەوەی ڕاستی بێت لە سەروبەندی کۆنگرەی ١٥ ی حیزب دابووین ، ویستم لە سەرهەرکام لەکۆنگرەکانی حیزب کەمێک زانیاری بڵاو بکەمەوە .
دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەمەڕ شەهیدکرانی ٣ ژینگەپارێز لە ئاگرتێبەردانەکانی دارستانەکانی ناوچەی پاوە، بۆ ڕای گشتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لەو ڕاگەیەندراوەدا وێڕای سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان، هاتووە کە ٢ کەس لەو ژینگەپارێزانە، ئەندامی نهێنیی حیزبی دێموکرات بوون.
بە گوێرەی رۆژنامەی واشنگتن پۆست پیاوێکی بە ڕەگەز ئیرانی کە ئێستا لە وڵاتی نۆڕوێژ دەژیت لە دادگایی کردنێک لە دانمارک دا حەوت ساڵ بەندی بە سەردا سەپێنراوە لە بەر ئەوەی زانیاری لە سەر ئوپوزسێۆنی ئێران بۆ دەزگاکانی سیخوری ئێران کۆکردۆتەوە.
آیت الله عظما، رهبرجمهوری اسلامی ایران، آقای سید علی خامنه ای، احتمالااین سومین نامه است درباره فساد مالی درخلال زمام داریتان، برای شما می نویسم.
در تاریخ معاصر ایران اذریها نقش مهمی در نهضت ازادیخواهی ایرانی داشتەاند. چهرەهایی چون حیدرخان عمواغلی، سید محمد خیابانی، سید جعفر پیشەوری هرکدام مکتبی برای یادگیری و اموزەهای ازادیخواهی و مقاومت بودەاند .
مشخص هستش کە در هر کشوری کە سیستم مذهبی آن را ادارە کند، حقوق زنان در آن پایمال خواهد شد.
وەزارەتی بەرگری تورکیا پێشتر رایگەیاند کە لە ئەم هێرشەدا هێزەکانی کوماندۆ بە پشتیوانی فڕۆکە، هێرشی هێلیکۆپتەر، تۆپخانە و فرۆکەکانی بێ فرۆکەوانی چەکدار و بێ چەک بەڕێوەدەچێت.
دیارە لە هەر ولاتێکی مەزهەبی کە بە هۆی دەساڵاتی دیکتاتۆریەوە بە ڕێوەی دەچێت، مافی زنان لەوپەڕی لاوازیدایە.
عەبدولڕەحمان زەبیحی ” عولەما ” تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەدار و رۆشنبیر و نووسەر و زمانەوان و فەرهەنگسازێکی زۆر بە توانا بوو.
روز ششم ژانویه 2020 رادیو همبستگی در قسمت اخبار این خبر را پخش نمود:
(صادق زیباکلام تحلیل‌گر اصلاح طلب در مصاحبه‌ء تصویری مفصلی که به تازگی با تارنمای اعتماد آنلاین در ایران انجام داد،
ئازادی نرخی هەیە و دەبێ بۆ گەیشتن بە داوا رەواکانمان خەبات و شەڕ بکەین. شەهیدانی رێگای رزگاری لە یاد ناکەین.
هه‌موو ساڵێك له 24 ی حوزه‌یران یادی له سێداره‌دانی شیوعییه‌كی قاره‌مان و چاو نه‌ترس و فه‌رمانده‌یه‌كی لێهاتووی به توانای پێشمه‌رگه ئه‌كه‌ینه‌وه.
رۆژی سێ شەمە (٢٣/ یۆنیۆ/٢٠٢٠) یادی (٥٧) مین ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی (٢٨) رۆڵەی کوردی دڵسۆز و بێتاوانە لە شاری کەرکووکی کوردستانی داگیرکراودا.
گەر بێژین بەداخەوە هەڵکەوتەی جێوگرافی کوردستان بۆ وا کەوتۆتە نیوان چەندین داگیرکەری بێ بەزەیی ئەوە لە خواست و خەونی مرۆڤدا یەک ناگرێتەوە جگە لەوەی پرسیارێکە و پێ دەچێت چەندین ووڵام لە خۆ بگرێت لە دوو خاڵی کورت دا:
ھەمومان دەزانین کە پاش شەری یەکەمی جیھان، دەوڵەتی کۆلۆنیالیستی ئینگیلیز و فرانسە بە ھاوکاری و ھەماھەنگی تورک و عەجەم نەتەوەی کوردیان لە رۆژھەلاتی ناویندا بێ ستاتو کرد.
بـۆ ئەوەی خۆمان و مێژوەکەمان بناسین و بیزانین، یەکەم شت کە دەبێێ ئـاگاداری بین ڕابردومانە . دەبێی بـزانین چۆن بـووە ، چیان کردوە، هەڵەکانیان چ بوون و ئێستا دەبێ چ بکەین؟!
بەشی ٣ ـ ٣ دوابەش
شوکور مستەفا ١٩٢٤ ـ٢٠٠٣
عەتا قەرەداخی بە ھەندێ لە بەرهەم و نووسینەکانی ڕەوانشاد شوکور مستەفامان دەناسێنێ و
یەکێک لە چالاکانی سیاسی ناسراوی کورد و ئەندامی پێشووی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات، لە وڵاتی هوڵەند هەوڵی کوشتنی درا.
ڕۆژی بیست و هەشتی جۆزەردان لەکەیەکی ڕەشی دیکەیە بە ناوچاوانی جمهوری ئیسلامی و کاربەدەستان و چڵکاو خۆران لە شاری پاوە.
جسد غلامرضا منصوری قاضی متهم به فساد مالی که بر اساس حکم دادگاهی در رومانی به صورت موقت و مشروط آزاد شده بود، روز جمعه 19 ژوئن 2020 در بیرون هتل محل اقامت وی پیدا شد.
مروری بر دیدگاه، برنامە و روش کار
تعدادی از قانونگذاران کنگره آ‌مریکا از دو حزب جمهوریخواه و دموکرات در مراسمی مجازی از قطعنامه پیشنهادی مقابله با رژیم جمهوری اسلامی در ایران و حمایت از درخواستهای مردم ایران شرکت کردند.
باکوری کوردستان یان کوردستانی باکور گەورەترین پارچەی کوردستانی گەورەیە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵات و باشوری رۆژهەڵاتی سنورە دەست کردەکانی ئێستای وڵاتی جەعلی تورکیەدا
بێدەنگی و چاونقاندنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەتیش نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئاستی ئەو تاوانە قێزەوەنانەی تورکیای رەگەزپەرست و تیرۆریست و خوێن‌ڕێژ،
وەک دەزانن ئەو ڕۆژانـە مەسەلەی یەکگرتنەوە کەوتـۆتە سەر زار و زمانان و سەردانی بەڕێز کاک مەڵا عەوڵای حەسەنزادەش بۆ هاوڕێیانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کەش و هەواکەی گەرمتر کردوە.
چەند ڕۆژێک لەمەو پێش، یەکێک لە کەناڵە تەلەفیزیونەکانی هەرێمی کوردستان ئەشکەوتی قزقەپانی نیشان دا، کە لەلایانی هەندی نامرۆڤ و نا کوردەوە، کە هیچ پەیوەندیکیان نییە بۆ گەل و خاکی پیرۆزی نیشتمانی کوردستان بەڕەنگی جۆراوجۆر
لە رۆژی یەکشەممەی (١٨/ ئادار/٢٠١٨) دا، كه سوپای دڕنده و خوێنرێژی توركیا و جاشه ئیسلامییە به‌كرێگیراوه‌كانی شاری (عەفرین)ی رۆژئاوای کوردستانیان داگیرکرد،
له ٢٨ی شوباتی ١٩٨٦ كاتژمێر ٢٣:٢٠ی شه‌و له ناوه‌ندی شاری ستۆكهۆڵم له‌كاتێكدا ئولۆف پالمه سه‌رۆكوه‌زیری ئه‌و كاته‌ی سوێد و هاوژینه‌كه‌ی (لیسبه‌ت پالمه) له سینه‌ما ده‌هاتنه ده‌ره‌وه،
گەر تۆزێک باسی کاری گەرییەکانی نەخۆشی یە دەرونیە کان یان ڕەوانی یەکان بکەین تەنها بۆ ئەوە یە بزانین گەلێک هەیە بە هۆی هاتنی دێوزمەی ئاخوندی هەراسانو ماندوو دەروون تێکشکاون.
عبدلله اوجالن و روابط سازمانی او
“عبدلله اوجالن”در4/4/1948در یکی از روستاهای اورفا ازخانوادەی روستایی و خیلی فقیر و البته”علوی “مذهب به دنیا آمده است.
ڤیدیۆی کۆڕەکەی دانیمارکی کاک بورهان یاسین، لە خزمەت رەهەندی کوردی لە ٢٠٢٠/٢/١ بە ناونیشانی “عەبدوڵلا ئۆجەلان لە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانەوە بۆ دژە-دەوڵە” پێشکەشی کرد.
چیرۆکە شیعری منداڵان، جۆرێکی گرنگە لە جۆرەکانی شیعر بۆ منداڵان. دوو هونەرن لە هونەرێکدا ئاوێزانی یەکتری بوونە. شیعرە و چیرۆکیشە، بە واتا دووڕەگە.
مەسەڵەێکی کۆن
خەبەرێک لە دووتوێ سیاچەمانە
ناوەرۆکی بەیتێك لە میرزای پاوە (میرزا ئەولقاڎر)
مەسعوود محەمەد ١٩١٩|٢٠٠٢
بە ئاماژەدان بە بەرهەمەکانی مەسعوود محەمەد و پۆلێن‌کردنی گوتارەکەی بۆ گوتاری فەلسەفی فیکری و کۆمەڵناسی
بەرەی”جەنگ و نا ئارامی”کە خۆیان لە دژە پێکەوە ژیان و بەرقەراکردنی ترسونەمانی بڕوا بە مرۆڤایەتی دەگرێتەوە وا دەخوازێت بەرەیەکی تر خۆی بخاتە روو بۆ تەقینەوەی سەردەمێکی بێ کیشە بە ئاراستەی ناجێگیر بوون.
هشدار وزیر دفاع اسرائیل به ایران: سوریه ویتنام شما خواهد شد
به گزارش خبرگزاریهای داخلی، غلامرضا منصوری قاضی وقت لواسان
علی جوانمردی: سوران اختر سمر جوان ۲۶ ساله کاسبکار و پدر هیلدا نوزاد یکساله،بامداد ۱۲ خرداد توسط نیروهای پژاک شاخه کردستان ایران پ ک ک در کوسالان اورامانا کردستان ربوده و سپس به طرز فجیعی کشت
برایەتی گەلان!! لەماوەی چەند ساڵی ڕابردو لە لایان لایەنگرانی بەرەی کۆمۆنیست لە کوردستان ئەم دەستە واژەیە دا زۆر دەبیستین و هەمیشە کوردە نەتەوەییەکان بەدواکەوتو دەزانن
لە تێکۆشانی حیزبی دا کادر و پێشمەرگەکان کە دەگەڕانەوە ناوخۆی وڵات دەبوو ئاکامی کار و هەڵسوڕانی خۆیان لە ناوچەی تێکۆشانیان لە لایەن بەرپرسی ئۆرگانەوە بکرێتە راپۆرت و لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ بنکەی سابت پێشکەش بە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی بکرێ.
برینێک کە ساڕ‌ێژ بوونی زۆر گرانە، خەسارێک قەرەبــوو کردنـەوەی محاڵ نیە بەڵام زۆر قورسە، چونکە لە جەستە نیە و لـە دڵانـە.