بیرهوهری
تێبینی: ئەو بەشە لە “کۆچ” وەک یەکەم ئەزموون و لە دۆخێکی بەپەلەدا ساز کراوە و هەموو دەرفەت و ئیمکانەکە یەک کامێرا بوو و کاتیش بەرتەنگ بوو. لە بەرنامەکانی داهاتوودا، بە شێوەیەکی پسپۆرانە کار دەکەین و بڵاوی دەکەینەوە.
چند ڕۆژ پێشتری قەرار بوو سەردانی سلێمانی بکەین. بەڕێز دۆکتۆر قاسملو فەرمووی لە گەڕانەوەتاندا ماسی بکڕن .
کۆتا پلینۆمی کومیتەی ناوەندی پێش کونگرەی یازدەهەم بوو، سکرتاریا نامەیەک لە ڕێگای ئازادی عەلی بالەوە کە کادرێکی جێگای بڕوایان بوو، بۆ هاوڕێیان: مەنسورفەتاحی، مەنسورناسری، ساماڵ ئیسماعیلزادە دەنێرێ تا لەو پلینۆمەدا بەشداری بکەن.
ئهم دوو ڕۆژه له لایهن حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانهوه دیاری كراون.
دوایین لێکدانەوەی دوکتور شەرەفکەندی لە سەر وەزعی ڕژیم و ئۆپۆزیسیۆن لە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی پێش شەهید بوونی !
لە کۆتایی باسەکەی دا دوکتور شەرەفکەندی چەند خاڵێکی خستە بەردەم ئەندامانی بەشداری پلینۆم و ڕاو بۆ چوونی خۆیان دەر برێ.
دوای ماوەیەک هەڵوێستە کردن لە کاتی پشووی هاوینە ،بیرەوەریەکان درێژەیان دەبێ، لەم بەشەدا سەرنج دەخرێتە سەر دید و بۆچوونەکانی سکرتێری ئەو کاتی حیزبی دیموکڕات دوکتور شەرەفکەندی
کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی۱۳٥۹ی هەتاوی دەورەیەکی سیاسی کادر لە دۆڵی خدرئاوێی ناوچەی سەردەشت بەڕێوە چوو ، مامۆستاکانی ئەم دەورەیە شەهیدی مەزن د.قاسملوو ، مامۆستا عەبدوڵا حەسەنزادە و کاک قادر عەبدی بوون،
شەو شیرکەتی کانادادرای ئۆرمیە سووتێندرا کە جگەلە فابریکا و سەدان کەپسوول گاز بۆ دروست کردنی نووشابە و سەدان ماتۆر ودام و دەزگای پێشکەوتووی شیرکەتەکە، ٥٩ ماشینیشی تێدا بوو.
ئەمڕۆ ٣٥ ساڵەی شەهید بوونی تێکۆشەری لێهاتوو ڕەحمان سۆفیزادەیە. ٥ ساڵ لەمەوبەر لە ٣٠ ساڵەی شەهید بوونی دا ئەم بابەتەم نووسیوە. یادی ئەم شەهیدە و مەحموود فەیزیی هاوڕێی بە دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم نووسینەم ڕێز دەگرم.
٢٤ی گەلاوێژی ١٣٦٥ بوو. وەک هێزی ئاگری ویستمان عەمەڵیاتێک بە بۆنەی ٤١ مین ساڵی دامەزرانی حیزب ئەنجام بدەین. ئێوارەی ٢٤ی گەلاوێژ سازماندەهی کراین و دابەش بووین بۆ مەبەستی دەست بەسەر داگرتنی دوو پایەگای ڕێژیم کە یەکیان پایەگای گوندی خۆشەکۆ و ئەویدیکەیان پایەگای شاخی خوێبەرلە ناوچەی تەڕگەوەڕ بوو.
له گۆرهپانی خهباتی ڕزگاریخوازانهی گهلاندا مێژوو باسی زۆر کهسایهتی بهرزو هـهڵکهوتـوی بـۆکردووین که چۆن ڕێبهریی شۆڕشیان کردووه، زۆرن ئهو گهلانهی که بۆ سهربهستی گهل و زێدهکهیان بهنرخترین و بهرزترین قوربانییان داوه. ههموو ئهوانهی لهو بـوارهدا گیانـیان بهخـت کـردووه، به قارهمانی نهتهوهکهیان ناویان نراون.
٤/١١/ ١٩٨٤، ڕۆژێکی ساوو خۆشی پایزی کوردستان بوو. ئاسمان هێندە بێگەرد بوو کە تەنانەت تۆزێکی زۆر کەمڕەنگیشی نەنیشتبووەسەر. من ئەوکاتە، بەرپرسی کۆمیتەی شارستانی نەغەدە بووم.
لە ساڵی (١٩٦٣) دا، ماڵمان لە گەڕەکی شۆڕیجـە لە شاری کەرکـووک بوو. ئەو کـاتە لاوێکی تازەهەڵچـووی سەرگـەرم و چۆسـت و چالاک بـووم.
رۆژی 24ی 7 ی 2019 ، من و هاوڕێ کاک حامید درودی، سەردانێکی هاوڕێ کاک رەشید خان مان کرد و کاک رەشید باسێکی لە سەر ژیانی بنەماڵەیی و سیاسی خۆی کرد.
عیسا ئیراندۆست باوکی دڵشاد و دڵدار لە سالی 1344ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە گوندی شەملەکانی ناوچەی بەرکشلوی ورمێ لە دایک بووە.
کە لە ئاوایی هەرمێدۆڵی سەرشیوی سەقز بریندار بوو لە نێو تابوتمان نابوو، بڕیار بوو چەند رۆژ تاکوو دەیگەیەنینە نەخۆشخانە ئاوی پێ نەدین چونکە شکمان لەوە بوو ریخۆڵەی بەر کولە کەوتبێ و تووشی عفونەتی بکا.
جێگای خۆیهتی لە چوارەمین ساڵی مەرگی برا تۆفیقی دڵپاک و پەپوولە رەوشت، یادێکی بچکۆلەی لێبکرێتەوە، برا تۆفیق لەکاتی لاوهتی لە گهرمێنێڕا بهرهو کوێستان وهڕێ دەکەوێ و بارگه و بنهی له گوندی دربکه لە نیزێک شاری پیرانشار به عهرزی دادات.
لەم بەشەدا ڕاوبۆچوونی ١٨ کەس لە ئەندامانی ڕێبەریی ئەو کات (١٣٦٩ی هەتاوی) دەخرێتە ڕوو کە لە دوای باسەکانی دوکتۆر شەرەفکەندی هاتنە گۆڕێ، گوزارش لە هەلومەرج و ڕاوتەگبیر بۆ ڕۆژانی لێڵ و نادیار و پڕ گیرو گرفت دەکات.
ساڵی ٢٠٠٥ لە یەکێ لە پرسگەکانی حیزبی دێمۆکڕات بووم، دایکی دوو شەھید ھاتبووە سەردان. تا ھاتن بە شوێنیا، ھەندێ لای ئێمە مایەوە، وتم شتێکت لێ ئەپرسم، لێم تووڕە نابی؟ وتی نا کوڕم بڵێ!
بەھاری سالی ١٣٦٤ دوایی گاشتێکی چەند رۆژە لە ناوچەکانی ورمێ دا بۆ حەسانەوە رۆمانکردە گوندی جێرمێ کە ھەم پێشتر بنکەی لکی کولاو رەشی ھێزی شەھید نحۆ لەوێ بوو ھەمیش جێگایەکی خوش و ھەلکەوتوو لە بناری چیای چل مێرێ شەھیدان بوو.
دوکتور شەرەفکەندی و پێشبینی لە سەر حکومەتی عێراق و ئەرکەکانی حیزب لەو هەلومەرجە ئاستەمەدا
جهوی كوردستان له حاڵهتی نه شهر و نه ئاشتی دابوو. له هیندێك شوێن هێزهكانی كۆماری ئیسلامی هێڕشیان دهبرده سهر پێشمهرگه و پشمهرگهش لێیان وهدهست دههاتن.
ئەم بەشە باسێکی تیئوریکی دوکتور شەرەفکەندیە، لە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی ساڵی ١٣٦٨لە سەر پرسەکانی، خەباتی چەکداری، وەزعی حیزب، کۆماری ئیسلامی، ئوپوزیسیۆنی ئێرانی، مەزهەب و دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا، ئیستاش داوی 30 ساڵ گرینگی خۆی هەیە.
یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پاش شەهید کرانی سکرتێری گشتی حیزب دوکتور قاسملوو لە ڕێکەوتی (١١.٩،١٣٦٨)بە بەشداری تێکڕای ئەندامانی ڕێبەری بەسترا .
زستانی ساڵی 1368ی هەتاوی ئێمە تیمێکی 40 کەسی لە کادر و پێشمەرگەی هێزی ئاگری و مەلبەندی شیمال لە ناوچە شاخاوییەکانی تەرگەوەری ورمێ ماینەوە و لە بناری شاخی قەرەغان بنکەی زستانیمان دانا.
لە کۆتایی ئەم بەشە دا نەزەر و بۆچوونی بەشێکی دیکە لە ئەندامانی ڕێبەری حیزب کە سی (30) ساڵ پێش ئێستا سەبارەت بە هەل و مەرجێکی ئاستەم لە ژیانی حیزبایەتی دا ڕووی دابوو دەخرێتە بەر دیدی خوێنەران،
لەم بەشە دا سەرنج دەخرێتە سەر ڕا و بۆچوونی ئەندامانی بەشداری پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی، لە مەڕ (پرسیاری شێوەکاری دواڕۆژ لە هەل و مەرجی نەهێشتنی دەوڵەتی عێراق، کە لە خاکی ئەو دا دانیشین)؟
مام حەسەن زارعی ناسراو بە حەسەن سەرسپی، ساڵی 1318ی هەتاویی لە سەڵواتئاوای سنە لە دایک بووە و پاشان بۆ ماوەیەک بە بنەماڵەوە دەچنە ناوچەی کڵاتەرزان
بە قبووڵ کردنی ئاگر بەس لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە ، دوای هەشت ساڵ شەڕ لە گەڵ دەوڵەتی عێراق، جۆرێک لە دڵەڕاوکێ بۆ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتە پێش،
ئەمرۆ کە چاوم کەوتە ئەم وێنەیەی شەهیدی نەمر شەهید سادق باقری کە بە دەست هونەرمەندی لێزان و تێکوشەری دێموکرات هونەرمەند شورش ئاهی کێشراوە و دەستی خۆش بێت، کەوتمە یادی قسە خوشەکانی شەهید سادق لە ئاخرین رۆژی ژیانی دا.
مەڵبەندی شیمال و هێزی ئاگری لە حاڵی کار و چالاکیی حیزبی لە ناوچەی تەرگەوەری ورمێ بوون. ئێمە پاش هەر جەولەیەکی سیاسی – نیزامی لە ناوچەکانی شیمالی کوردستان دەگەڕاینەوە بۆ کوێستانەکان
لە ژیانی پێشمەرگایەتی دا کە لە نێو خەڵکی خۆت دا دەگەڕای و سەرقاڵی تێکۆشانی بەردەوام بووی، زۆر ڕوداوی سەیر و قسەی خۆش وشتی لەو بابەتانە دەهاتنە پێش،
لە شەوە تاریکەکان هیوای دروست دەکرد. دەیکوت شەو و ڕۆژ جوانی بە جیهان دەبەخشن. ئێمەش دەبێ ببەخشین تا منداڵەکانمان ژیانێکی شیرینیان هەبێ و دنیا بە جوانی ببینن.
یەکەم جار کە مام حەسەن سەرسپی م بینی.
بێگومان هەر کەس ناوی شوڕش و خەبات و پێشمەرگە و کرماشانی بیست بوو، ناوی حەسەن سەرسپی لە باس و ناس دا بۆم ئاشنا بوو.
لە دوای شەڕی ناوچەکانی سەرشیو و خوڕخوڕە (بەرزاییەکانی، بانکیلێ-کونە گورگ – ڕووشەکەی سەرجۆ – بەردە قەل) هەوڵدان بۆ گەیشتن بە شوێنی مەبەست و بەشداری لە بەستنی کۆنگرەی حەوتەم بەردەوام بوو.
هەتاوی حیزبی دیموکڕات بە پێی هەڵ و مەرج و پێداویستەکانی شێوەی خەباتی پێشمەرگانە، ناوە ناوە لە ئۆرگانەکانی بەڕێوەبەری خۆی، لە شێوەی ڕێکخستن و سازمان دان دا,
بەداخەوە هاوڕێ حەسەن زارعی ناسراو بە حەسەن سەر سپی، فەرماندەی قارەمان و ناسراوی حدکا، دوای ماوەیەک نەخۆشی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
مام حەسەن زارعی ناسراو بە حەسەن سەرسپی، ساڵی 1318ی هەتاویی لە سەڵواتئاوای سنە لە دایک بووەو پاشان بۆ ماوەیەک بە بنەماڵەوە دەچنە ناوچەی کڵاتەرزان و ئەو بنەماڵەیە هەر لە سەردەمی پاشایەتییەوە وەک خۆی لە بیرەوەریەکەیدا دەڵێ: دەکەونە بەر ئەزیت و ئازاری ژاندارمەکانی شا و باوکی کاک حەسەن سەرسپی بە هۆی پشتیوانی کردن لە خەڵکی چەوساوە، دوو ساڵ دەخرێتە زیندانەوە.
بنەماڵەی کاک حەسەن بە ناچاری زێدی خۆیان بەجێ دەهێڵین و پەڕیوەی باشووری کوردستان دەبن دواتر دەبێ بە پێشمەرگەی پارتی و دوای دانیشتن لە پارتی دەکەوێتە بەر غەزەبی حکوومەتی ناوەندی ئەوکاتی عێراق و دەێنێرنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان . لە دەسپێکی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1357ی هەتاوی دوای فشار هێنان لە لایەن کۆماری ئیسلامی دەبێتە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەر ئەو کاتە بە ئەسلەحەی خۆی وەکوو فەرماندەی ئەو حیزبە ڕەوانەی ناوچەی لەیلاخ دەکرێ و بە هۆی ئازایەتی و چاونەترسییەوە لەو ناوچە دەبێتە قارەمانێکی بە توانا بە چەند پێشمەرگەوە لە شاری دێگولان یەکەم هەستەی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی لەیلاخ دادەمەرزێنن.
مام حەسەن تا کۆچی دوایی کرد، وەفادار بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بوو و لە هەموو چالاکیەکاندا بە دڵەوە بەشداری دەکرد، چالاکی حیزب نیە مام حەسەن حزوری نەبووبێ. زۆر دژی ئەم کەسانە بوو لە لە حدکا جوێ دەبوونەوە. دەڵێ حدکا داوام لێ بکا ئێستاش ئامادەم بچمەوە.
بەداخەوە مام حەسەن لە کاتی ژیاندا دوو رۆلەی خۆی لە دەست داوە، یەکیان لە ئاودا خنکا و یەکیشیان عەڕەب کوشتیان.
پێشمەرگەکان: لە ناخی دڵمانەوە سەرەخۆشی لە هاوڕێیان و بنەماڵەی سەربەرزی مام حەسەن دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
روحی شاد بێ و رێگەی بەردەوام بێ.
…
کۆمیتەی گشتیی حیزی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئید، بە بۆنەی کۆچی دواییی تێکۆشەر و فەرماندەی دێرینی حیزبەکەمان حەسەن زارعی ناسراو بە مام حەسەن سەرسپی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ڕایدەگەیەنین، کە سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٩ی بانەمەڕ، “مام حەسەن سەرسپی” تێکۆشەر و فەرماندەی دێرینی حیزبەکەمان و ئەندامی چالاک و دڵسۆزی کۆمیتەی سوئید، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و درێژەدانی ڕێگای پڕ لە سەروەری شەهیدان و ڕێبازی پیرۆزی دێموکراتی بە هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی سپارد.
“حەسەن زارعی” ناسراو بە “مام حەسەن سەرسپی” ساڵی ١٣١٨ی هەتاوی، لە گوندی “سەڵواتاوا” لە دەڤەری سنە لە دایک بووە.
لە تەمەنی مێرمنداڵیدا ڕێگەی باشوری کوردستانی گرتەبەر و لە دەڤەری هەڵەبجە نیشتەجێ بوو.
لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی باشوری کوردستاندا، چەکی ئازادیی نیشتمانی لە شان کرد و تا ساڵی ١٣٥٤ی هەتاوی و تێکچوونی شۆڕش لە سەنگەری بەرخۆداندا مایەوە.
دوای ساڵی ١٣٥٤ی هەتاوی، جارێکیتر گەڕایەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری سنە، درێژەی بە ژیانی ئاسایی خۆی دا، بەڵام بەردەوام بیری لە ئازادیی نەتەوە و نیشتمانەکەی دەکردەوە.
لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، کە شۆڕشی گەلانی ئێران سەرکەوت و خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەستی پێ کرد، مام حەسەن سەرسپی خێرا چەکی پێشمەرگایەتی لە شان کردەوە و جارێکی تر چووەوە سەنگەری ئازادی کوردستان و یەکێک لە فەرماندە دیار و بەرچاوەکانی ئەو سەردەمە لێ دەرچوو، کە چەندین حەماسە نەبەزی و بوێری لەو قۆناغەدا تۆمار کردووە.
لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا لە ناوچەکانی سنە، کامیاران، کرماشان، مەریوان و بنکەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات لە بناری قەندیلدا ئەرکی جۆراوجۆری بە ئەستۆ بووە و لە هەموو ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بووە و بەوپەڕی دڵسوزییەوە ڕایپەڕاندوون.
حەسەن سەرسپی ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی و دوای تۆپبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بە هۆی بەساڵاچوویی ناچار بوو، ڕوو لە هەندەران بکات و لە وڵاتی سوئید مافی پەنابەری وەرگرت.
لە وڵاتی سوئێدیش مام حەسەن یەکێک لە ئەندامانی چالاک و دڵسۆزی کۆمیتەکەمان بوو و بەردەوام لە چالاکی و بۆنە حیزبی و نەتەوەییەکاندا بەشداری کردووە و ڕۆڵی کاریگەریشی هەبووە لە هاندان و پشتیوانیکردنی کۆمیتەکان و ئەندامانی حیزب لەو وڵاتەدا.
مام حەسەن سەرسپی لە ژیانی پێشمەرگایەتیی لە کوردستان و لە ژیانی پەنابەریی لە هەندەراندا، وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات و خەمخۆری دۆزی ڕەوای گەلەکەی و هەموو کورد و کوردستان بەگشتی بوو.
بەداخەوە مام حەسەن سەرسپی، دوای زیاتر لە ٥٠ ساڵ خەبات، وەک تێکۆشەرێکی ڕێگای ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان، بە ئاواتی ڕزگاری نیشتمانەکەی و گەڕانەوە بۆ زێدەکەی، چاوەکانی بۆ هەمیشە وێکنا و دڵە گەورە و پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
وەک کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكرات لە وڵاتی سوئید، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری مام حەسەن بەتایبەتی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکەمان بەگشتی دەکەین و لەگەڵ ڕۆحی هەرگیز نەمری مام حەسەن پەیمان دەبەستین کە تا وەدیهاتنی ئاوات و ئامانجەکانی، درێژەدەری ڕێگای پیرۆزی بین و دەست لە تێکۆشان بەر نەدەین.
یاد و ناوی مام حەسەن هەر بەرز و زیندوو ڕادەگرین و ڕۆحی پاکی شاد بێت.
کۆمیتەی گشتیی حیزی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئید
٢٩ی نیسانی ٢٠١٩ی زایینی بەرامبەر بە ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی
…
وتەکانی هاوڕێ کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵی ‘
ئەو جارەش روحی شاد بێ
Publicerat av Hassan Shiwasali Torsdag 2 maj 2019
كوردستان به شكۆوه یادی دهكاتهوه!، رەحیم رەشیدی
مخابن، ئهمرۆ دووشەممە، ڕێكهوتی ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی، بهرانبهر به ٢٩ی ئهپریلی ٢٠١٩، فەرماندەی قارەمان و دوژمن بهزێن، كاك “حەسەن زارعی” ناسراو بە “حەسەن سەرسپی” بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد. تێكۆشهری نهسرهوتوو مام حهسهن سهرسپی، یەکێک لە فەرماندە دێرینەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو، كه له غهریبی و دوور له نیشتمان و له وڵاتی سوئێد بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
فەرماندە حەسەن سەرسپی، ساڵی ١٣١٨ هەتاوی لە گوندی سەڵەواتاوا سەر به شاری سنە لە دایک بووە.
بنەماڵەی کاک حەسەن، بە هۆی تێکۆشان و پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات، بهردهوام لە ژێر گوشار و هەڕەشەدا بوون، بەڵام هیچکات چۆكیان بۆ ویسته نارهواكانی ڕێژیمی ئێران دانهداو و بە هۆی گوشارەکان ناچار بوون کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ کوردستانی باشوور بەجێ بێڵن و دواتر له وڵاتی سوئێد گیرسانهوه.
پاش ئهوهی ساڵی ٢٠٠٢، له وڵاتی توركیاوه وهكوو پهنابهر چووومه سوئێد، ههر زوو له كۆڕو كۆمهڵی حیزبی و كوردستانی دا، بهردهوام دهمدیت كه خۆی گۆچاناكهی دهستیهوه بهو پهری هیوداریهوه باسی له ئازادی كوردستان دهكرد و ههموانی بۆ كاری حیزبی و خزمهت به كوردستان هاندهدا. بۆ ههر كارو چالاكیهك پێم كهوتبایه شاری ئیسكلیستونا، دهچوومه خزمهتی و چێژم له میوانداری و بیرهوهیه پر حهماسهكانی وهردهگرت. خوالێخۆشبوو ههردهم به رهشیدی بانگی دهكردم.
لهم بۆنه خهمناكهدا، پرسهو سهرهخۆشی به هاورێ و هاوبیرانی مام حهسهن به گشتیی و خوشكی بهرێزم داده سهمیرهی كچی و له رێگای ئهیشهوه به گشت كهس و كارو بنهماڵهكهی دهڵێم و خۆم له خهمی له دهسدانی ئهم كهڵهپیاوهدا به هاوبهش دهزانم.
دواین جار له مانگی مهی ساڵی ٢٠١٧دا له ئهمریكا به دیداری مام حهسهن شاد بوومهوه.
شكۆدار بێ ناوو یادی مێرخاسی رۆژه سهختهكان.
#مستهر_كورد
…
لە وتووێژێک دا لە گەڵ ساڵە نەڵۆسی بەمجۆرە باسی خۆی دەکا.
دەنگ مام حەسەن لە پاڵتاک لە ساڵی 2005
هێندێک لە ئۆرگانەکانی حیزبی شێوەکارێکی تایبەت بە خۆیان هەبوو بۆ گەڕانەوە لە گەرمێنەوە بۆ کوێستان و دەسپێکی هەوڵێکی نوێ لە تیکۆشان هەر وەها بۆ ڕایی کردنی ئەرکی حیزبی
چۆن لە ڕابردوو لە بەرد کەلایان دروست دەکرد (هەڵمات) وبەردێکی کارخۆشیان ئەدۆزیەوە و دەیانگرت بە دەستەوە و بە ئامێریک ئەوەندەیان دەکوتا، تا کارخۆش و خڕ دەبوو،
گەلانی ژێر دەست و ستەم لێکراو یەک لەوان گەلی کورد هەمیشە بۆ رزگاری و رەهایی لە قەید و بەندی ژێردەستی خەباتیان کردوە و قوربانیان داوە .
بە پێی بیرەوەرییەکانی کاک “کاووس عەزیزی” ئەمرۆ سی ساڵ بەسەر دوایین سوخنرانی شەهید دوکتور قاسملو بۆ پێشمەرگەکانی حدکا تێدپەرێت، ئەو سوخنرانییە لە مەڵبەنی شوماڵ کراوە ئەوەش دەقی سوخنرانیەکەیە
دوژمن هەموو شوێنی دوور و نزیکی شەڕەکەی بە هێزی نیزامی تەنی بوو تا شەو نەتوانین دەرباز بین و لە کەمینمان بخات.
یەکەم : ئێستا مادام باسی بیرەوەری ڕابردوومان کرد ، ئەو ڕابردوانەش بەشێکن لە مێژووی جۆڵانەوەێ مللی دیموکراتیکی گەلی کورد ، حەق وایە چەن خاڵ لە بەرچاو بگرین ، ڕاستگۆی لە گێرانەوە ، واتە ڕووداوەکان چۆن بووە وەک خۆێ باسیکەم و چونم بەچاوی خۆم بینیووە باسی بکەم ، کە تا ئەوجێگایە شتەکانم لە بیرمابێ ئەو ئەمانەتداریە بە ئەستوو ئەگرم ، دووهەم :
هەر وەک پێشتر لە بەشی سێهەمدا باسم کرد دواێ شەڕی پشتی ٸاوای تەختە لە ( سەگان ) و بەسەختی بریندار بوونی کاک محمد فاتحی ،
پێش ٸەوە درێژە بەم زنجیرە بیرەوەریانە بدەم و بچمەسەر بەشی سێهەم .
لە شەڕو تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی دوژمن ئەو کاتانەی کە پێشمەرگە بۆی نەدەگونجا خۆی گەڵاڵەی شەر دابڕێژێ و ئیبتکاری عەمەل بە دەستەوە بگرێ،
بەشی یەکەم و دووهەم
ژیانی پێشمەرگە بە تایبەت لە ڕۆژە سەختەکاندا ، تەواو ژیانیکی سەخت و زۆر دژوار بوو ، لە هەمانکاتدا پڕ لە فیداکاری ، لێوانلێو لە خۆنەویستی و ٸەمەگناسی لە پێناوی گەل و نیشتماندا بوو ، ڕۆژ و شەوی ژیانی پێشمەرگە خۆێ بیرەوەریە و پڕە لە فیداکاری و خۆنەویستی و قارەمانەتی . Continue reading
لە ساڵیادی لە سێدارە دانی پێشەوا قازی محەمەد، چیرۆکە نەبیستراوەکانی کۆماری کوردستان
ڕۆژی 5ی ئازار، ڕۆژی دەست پێکی ڕاپەڕین، بەشی یەکەمی ئەو بیرەوەرییە بڵاوکرایەوە. ئەمڕۆش 31ی ئازار، ساڵڕۆژی کۆڕەوە میلیۆنیەکەی باشوری کوردستانە.
لە جەرەیانی پێشمەرگایەتی دا بە هۆکاری جۆراوجۆر کەسانێک وازیان لە پێشمەرگایەتی دێنا و خۆیان تەسلیم دەکردەوە بەشی هەرە زۆریان ژیانی ئاسایی خۆیان دەست پێ دەکرد
ئەز وەک تاکێک لەو سەردەمە هەم وەک گەنجێکی ئەوینداری ئازادی و هەم وەک ئەندامی شوورای ئەم شارە لەپێش شەڕەکە تا رادەیەک لە جەرگەی ڕووداوەکاندا دەژیام کەمووکۆت شاهێدی سەرهەڵدانی ئالۆزیەکان بووم.
من ئەمڕۆ لە رۆژی شەهیدانی کوردستاندا، بە کورتی باسی خەباتی رۆڵەیەکی فیداکاری نەتەوەکەمان دەکەم کە لە ریزی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا، جوامێرانە تێکۆشا و ئازایانە چووە بن پەتی سێدارە
گوندی ئایچی و کێوی وەنەوشە دو دورە دیمە نی جوانن لە دراوسێیەتی شاری سەقز دا. پێنج بۆ شەش کیلۆمیترێک لە شاری سەقزەوە دورن و ڕوبەڕووی پادگانی گەورەی شارن
بە تێپەڕ بوونی ساڵەکان کەش و ھەوا ھەمیشە وەک یەک نیە، جاری وایە وشکە ساڵیە جاری واشە تەڕە ساڵە، ئەو ساڵانەی زستانی دەوڵەمەندن بە بەفری زۆر و بەھاریشی بە باران و لەنگێزەی فراوان،
ڕۆژی ۱۲ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳٦۹ی هەتاوی،۲ی ئابی ۱۹۹۰ی زایینی کاتێک ئێراق هێرشی کردە سەر کوەیت و داگیری کرد، بە بۆچوونی سەددام، تازە ئێراق دەستی بە سنوری ئاوی زیاتر ڕاگەیشتبوو
مانگی پووشپەری سالی ۱۳۷٥ ی هەتاوی بوو. تازە لە بنکە سابیتەکانمانەوە گەرابووینەوە ناوچە. ئێمە وەک تیمی تەشکیلاتی کۆمیتەی ناوچەکانی مەرگەوەر ، گەلی قاسملوو ، گەلی بەراندێز ،
هاوینی سالی ١٣٧٢ بوو. ئێمە کادر و پێشمەرگەکانی هێزی ئاگری و مەلبەندی شیمال لە ناو چادرەکانی سەڕوو لە بناری شاخی شەهیدان لە ناوچەی تەرگەوەری ورمێ بووین.
پاش کارهساته دڵتهزێن وله بیر نهکراوهکهی ههڵهبجه و بهسهرهاته پر مهترسیهکان و قارهمانیهتی ودهرباز بوونه مێژوییهکهی هێزهکانی حیزبی دێموکرات له داوی هێزهکانی کۆماری ئیسلامی،
وەک دەیان و سەدان هاوڕێ و هاوسەنگەرم لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات دا توشی زۆر ڕۆژی سەخت ونەهامەتی جۆراوجۆر هاتوم ، لە ساڵی 1366 کادر و پێشمەرگەکانی مەڵبەندی دووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناكرێت مێژووی كوردستان لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا, لە مێژووی گشتگیری پەیوەندییەكانی لایەنە كوردییەكان لە گەڵ ئێرانیەكان جیا بكەیتەوە, باجی ئەم پەیوەندییانە ئەوەندە گەورە بوون,
شەڕی قوڵقوڵەی سەقز لە ساڵی 1365ی هەتاوی 1986 ی زایینی ، یادەوەریەکی ناخۆش و غەم هێنەرە ٣٢ ساڵی بە سەر دا تێپەر بووە،لە ڕابردودا ڕووی داوە و تەنیا بۆ دەرس لێوەرگرتن و بە خۆدا چوونەوەی زیاتر دەبێ ،
کاتژمێر لای ۹ی شەوی ٥ی ئازاری ۱۹۹۱ بوو، کە ڕادیۆ دەنگی کەلی کوردستان ، رادیۆی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، دەستی بە بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕی و ناردنی پەیامی نهێنی بۆ شانە چەکدارەکان کرد.
یەکەم تەقەی راپەڕین لە 5ی ئازاری ساڵی 1991 لە رانیە لەلایەن عەلی نەبی کرا
ئەنوەری سەعید ئاغا، باسی رۆژی راپەڕین دەکات. پ م نیوز: کەی نۆبەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش دێ؟
Continue reading
ئاوڕدانەوەیەک لە بەشی دووهەم!، کات ساڵی ۱۳٦٦، ڕوژێک دوای گرتنی دوو مۆڵگەی گوندی “زێوە” یە. لە شوێنێکی زۆر دوور لە بنکەکانمان مابووینەوە. ئەو ساڵە بنکەکانمان لە کوێستانی “خواری” و “کۆترەل” لە قەندیل بوون.
گەیشتینە پاریس و لە لایەن نوێنەرانی حیزب لە تەیارەخانە وەرگیراین ، پێشتر کارئاسانیان کردبوو نۆبەی دوکتور وکات و ساتی چاوپێکەوتن دیاری کرابوو .
پێشمەرگەکان: متینگی 11ی رەشەممەی 1357ی هەتاوی، حیزبی دێمۆکڕات پاش نیزیک به 34 ساڵ تهمهنی، نزیک 32 ساڵ زیاتریشی له خهباتی نههێنیدا بوو، به ئاشکرایی و له نێو کۆمهڵانی خهڵکدا گیرا، حیزبی دێموکرات جارێکی دیکه پهیمانی دهگهڵ خهڵکی خۆی تازه کردەوە .
دەنگ و باسی ئەو وەزعەی بە سەر ئێمە دا هاتبوو لە هەموو بنکەو بارەگاکانی حیزب دەنگی دایەوە و بە گەرمی باسی لێ دەکرا لە بنکەی سلێمانیەوە چوونیەوە بنکەکانی خۆمان لە بازیان،
هاوینی ساڵی ۱۳٦۱ ڕژیم بە پێنج هەزار جاشەوە هێرشی کرد بۆ ناوچەی مەڕەخێڵ( کە ئەودەم لە ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا بوو) و ناوچەکەیان داگیر کرد .
بەهاری سالی ۱۳٦۹ هەتاوی لە لایەن مەلبەندی شیمال و هێزی ئاگری تێمێکی ۷ کەسی بە فەرماندەیی حوسێن ستوەت (ڕووحی شاد) کە پێکهاتبوون لە هاورێیان:
لەو ماوەدا کە ئەرکی فیلم هەڵگرتنت بە ئەستۆوەیە، جاری وا دێتە پێش کە مرۆڤ بە دڵ نایەوێت کارەکە بکات، بەڵام کاتێک بیر لە گیان لە سەر دەستی پێشمەرگە دەکەیەوە دووبارە ناتهەوێ ئەو کاتانە هەروا تێپەڕن.
کاتی مانەوەمان لە ئاوایی دووسەعاتێکی پێچوو ، پاشان لە ماڵەکان هاتینە دەر ، دیتم پێشمەرگەیەک لە حەوشەی ماڵێک دا بوو بە هێواشی هەنگاوەکانی دەنا و و ئەم سەرە و سەری حەوشەی خانەخوێ دەکرد،
کورتە مێژوویەکی کتێبی خوێندن بە زمانی کوردی لە کوردستانی ئێران و یادێکی بە ڕێز لە یەکەم کتێبی دەرسی زمانی کوردی و نووسەرانی لەم بەشەی کوردستان
ئیران بە دژی تێکۆشەرانی دیموکرات بەڕیوەچوە و بەداخەوە لەبەڕێوەبردنی دا سەرکەوتنی بە دەسهێناوە، کەسێک بە نێوی نەوید فەتحی لە سالی ١٣٧١ لە ئاوایی دایەسڵێمان لە ناوچەی سەرشیوی سەقز
زنجیرە شەڕەکانی ! بەردی برایم،! شاخی کاکەیان ! ،بناری شاخە ڕەش!
لەو نزیکانە تووش بێستانێک هاتین تێرمان تەڕەکاڵ خوارد بڕێک بوژاینەوە، کەوتینە ڕێ بە جادەی دایەسڵێمان دا کە خۆمان بگەیەنینە مووچە و مەزراکانی ئەوێ و بمێنینەوە،
شەڕەکانی: بەردی برایم !،شاخی کاکەیان !بناری شاخە ڕەش !
سەرەتای پوشپەڕی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی کاتی گەڕانەوە بۆ ناوچە، پۆلێ کادر و پێشمەرگە خۆمان گەیاندە نزیکی سنوور لە ناوچەی شلێر.
لەم بەشەی ئەم بیرەوەرییەدا پێمخۆشە سرنجتان بۆ دوو دیاردەی جیاواز و پێچەوانەی بۆ چوونەکان، ڕابکێشم. ڕەنگە زۆرجار کە باس لە سیاسەتەکانی حیزب بەرامبەر دیلەکانی شەڕ دەکرێت،
کۆنفرانسی کۆمیتەی شارستانی سەقز و هێزی شەهیدعەزیزی یوسفی بۆهەڵبژاردنی نوێنەر بۆ کۆنگرەی شەش و هەر وەها هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی شارستان لە ساڵی ١٣٦٢بە بەشداری نزیک بە سەد کەس
ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی تیمێکی تەشکیلاتی حەوت کەسی حیزبی دێمـۆکڕات لە حاڵی جەولە دابووین ڕێمان کەوتە ئاوایی تەمووتە لە ناوچەی سەقز، تەمووتە لە میرەدێ نزیک بوو
پاش کۆمەڵێک ۺەڕی خوێناوی و بەربەرکانیی قارەمانانەی پێشمەرگەکانی هێزی شاهۆ لەگەل هێزەکانی ئێران، سەرەتای ساڵی ۱۳٦۱ ( ۱۹۸۲) ڕژیم توانیی لە پردی دووئاو بپەڕێتەوە و شاری نەوسوود و دەور و بەری بخاتە مەترسییەوە.
تروسکایی گڵۆپێکی سوری زۆر چکۆڵە، لە نێو شۆقی هەتاوی ئەو دوانیوەڕۆ درەنگانەدا، لە لێنزی دووربینەکەڕا دەبیندرێ.
– ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی مەڵبەندەکانی جنوب کە لە سێ مەڵبەند و سێ هێز و هەر مەڵبەندەش لە سێ کۆمیتەی شارستان پێكهاتبوون،لە ناوچەی بازیان بنکەو بارەگامان لە نزیکی یەک بوون، بۆ هاوئاهەنگی کردن و ڕێکخسنتی کارەکانمان کۆمیتەیکمان پێکهێنابوو بە ناوی کۆمیتەی بەڕێوە بەری،
لە جەرەیانی کارکردی حیزبی دا زۆر جار بە هۆی جۆراو جۆر جێگۆڕکێ بە پێشمەرگە و کادر و بەرپرسان دەکرا، لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە نەقڵ دەکران، ،هۆکارەکان جێاواز بوون،
ساڵی 1363ی هەتاوی حیزب دەورەیەکی لە سەتحی سەرێ بۆ کۆمەڵیک کادر لە هەموو کۆمیتەکانی حیزب لە شیمال تا کرماشان دانا،بە پێێ ڕادەی کەم و زۆری کادری هەر ناوچەیەک جگە لە یەک دوو کۆمیتەی شارستان کە لە بەر هەل ومەرجی تایبەتی
دەست بە سەرداگرتنی گوردانی بێژوێ!
ڕۆژی ۱۲ی ڕێبەندانی ۱۳۷۱ی هەتاوی، دوای شەوێکی زۆر تاریک و ئەنگوستە چاو، هێدی هێدی تاریکایی بەرەو کۆتایی دەچوو و جێگای خۆی بۆ ڕۆژێکی هەوری چۆل دەکرد.
لەنیو ڕیزی پێشمەرگە دا هێندێ کەس هەڵدەکەوتن تایبەتمەندیەکی جیاوازیان هەبوو کە لە لەوانی تری جیا دەکردەوە.یەکیک لەو کەسانە کە ناسراوی زۆڕیک لە کادر و پێشمەرگاکانی حیزبی دیموکڕات بوو ،شەهید عەلی نەوزاد ناسراو بە عەلی حەسەن ئاغا بوو.
هێندیک بیرەوەی هەن خۆش و ناخۆش لە ژیانی تاکەکاندا دەمەوێ جار و بار بە سەریان بکەمەوە بیان نوسم.
بە شێوەی ڕەسمی تەنیا دوو ساڵ۱۳٦٦-٫۱۳٦۸ فیلمهەڵگری کۆمیتەی شارستانی سەردەشت بووم، بەڵام هەر کە فیلمهەڵگر لەوێ نەدەبوو دووربینەکە دەگەڕایەوە لای من.
بە درێژایی مێژووی خەباتی گەلی کورد بۆ وەدەست هێنانی مافە نەتەوایەتیەکانی، نیشاندانی بەڵگە و سەنەدی بوونی خەبات و ڕەوایی ئەو خەباتە، کێشەی سەرەکی هەموو جووڵانەوەکانی کورد بووە.
رۆژی هەینی 2019/01/11 لە گۆڕستانی Järrfälla Kyrka / Kyrkplan 15 بە خاک سپێردرا و لە شیستا ترێف پرسەکە بەڕێوەچوو.
لە رێکەوتی 2018/12/14 لە گەڵ هاوڕێیان رەشید حەیدەری و حامید درودی، لە ستۆکهۆڵم سەردانی هاوڕێ کاک دوکتۆر حوسێن خەلیقی مان کرد .
پێشهکی:
* پێناسەیەک لە هەڵکەوتی ناوچەی شەڕی حدکا و کۆمەڵە کە بە شەڕی هەورامان ناسراوە:
ناوی دکتۆر قاسملووم لەکێ و لە کوێ بیست و چۆن لە گەڵی ئاشنا بووم
ئەمڕۆ 2018-12-18کاک مەنسوور پیرۆتی ئەندامی دڵسۆز و تا ئاخر وەفادار بە بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و رێگای خەباتی بە هاوسەنگەرانی سپارد.
ساڵی ۱۳۷۲ لە گەڵ تیمێکی ڕۆژنامەنووسی ئاڵمانی لە ناوچەی بڵفەتی سەردەشت دەگەڕایین. ئێمە لە ناوچە بوویین کە ئاگادارییان کردینەوە تیمێکی ئاڵمانی بە مەبەستی ئامادەکردنی هەواڵ لە سەر جموجۆڵی پێشمەرگە لە ناوچەدا و ژیانی خەڵکی کوردستان دێن و دەبێ وەرییان بگرن.
سەردانی نەمر کەریم حەدداد لە رێکەوتی 2014/04/05 . شاری ڤێسترۆسی سوید لە لایەن ساڵە نەڵۆسی، حامید درودی ، حامید نەسیری و رەشید حەیدەری. رۆژێکی خۆش و باسی زۆر کرا و جەوێكی زۆر دۆستانە و خۆش بوو.
ئەمڕۆ 2018/12/07 تێکۆشەری ناوداری کورد و خەباتکاری سیاسی و نەسرەوتووی گەلەکەمان کاک کەریم حەدداد بە خاک سپێردرا.

نەمر کەریم حەداد
ڕۆژی ۱٦ی سەرماوەزی ۱۳٦٦، بە پێی ئەرکی پێسپێردراو، کە هەواڵنێری ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران بووم، زۆرجار بۆ بەڕێکردنی هەواڵەکان هاتووچۆی کۆمیتەی شارستانی سەردەشتم لە “کونە مارێ” دەکرد.
بۆ وەبیر هێنانەوەی خۆێنەرانی بەڕێز ، وەک پێشتر باسم کردوە ئە م بابەتە تایبەتە بەو ناوچەیەی کە لە سەرەتا وە تا کۆتایی لە نزیکەوە شاهیدی ڕەوتی روداوەکان و هەروەها هەڵس و کەوتی کۆمەڵەییەکان بووم .
ئەکرێ بێژین، ئەگەر ژیان قوتابخانە بێ و مرۆڤیش قوتابی و فێرخواز، بێ گومان سەفەریش یەکێ لە گرینگترین مامۆستاکانی ئەو قوتابخانە و فێرخوازەکانیەتی.