بیرهوهری
رۆژی هەشتی هەشتی ١٣٦٣ی هەتاوی بوو . من ئەودەم لەگەڵ بنەماڵەکەم لە گوندی شێلمجاران لە ناوچەی لاجانی سەر بە شاری پیرانشار دەژیام . کچێکی مێرمناڵ بووم و تازە پۆلی پێنجی سەرەتاییم تەواو کردبوو.
“بیرەوەری پێشمەرگەیەک سهبارەت به شههید کرانی پۆلێك كادروپێشمهرگهی مهلبهندی دووی حدكا به دهستی خائین و خۆفرۆش عهبوو مەحمودی (سێزده) له ٢١ی پووشپهری ١٣٦٩ ههتاوی له ناوچهی سهرشیوی سهقز
لە ساڵڕۆژی تێڕۆڕ و شەهید کرانی سەید ڕەسوڵی دێهقان دا بەڕێـزەوە سڵاو دەنێرم بۆ ڕووحی پاکی و نەفرین دەنێرم بۆ تێڕۆڕیستان . ڕوحت شاد تێکۆشەری ماندو نەناس.
برای بەرێز کاک ساڵە نەڵۆسی سایتی پێشمەرگەکان، رێز و سڵاو، قەولم پێدابووی شتیکت بۆ بنووسم لە سەر هێندێک رووداو کە بەداخەوە هەم رۆژی روودانەکە و هەم هۆی روودانەکە لە هێندیک باسی مێدیایی یان وتووێژی دیکەدا
لە هەموو دەڤەرێکی کوردستان کۆمەڵێک بنەماڵەی دیرۆکی و ناسراوی خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی هەن و لە قۆناغە جۆراوجۆرەکان دا زۆربەی ئەو ماڵباتانە توانیویانە هاوکار و یارمەتیدەری خەڵک بن هەم بۆ چارەسەری کێشي کۆمەڵایەتی و زەوی و زارییەکان و هەم بۆ بواری دۆزینەوەی سەرچاوەی بژوی ژیان.
بیرەوەری ٤٤، – لە دوای هەموو ڕەخنە و دژبەری بۆچونە جیاوازەکان و ئاڵ و گۆڕی پێکهاتوو لە کۆمیتەی ناوەندی و سکرتێر دا.
بیرەوەی ٤٣، دید و بۆچونی ئەندامانی بەشدار لە کۆنگرە
بیرەوەری ٤٣
– سەید سەلام عەزیزی
لە دەفتەری سیاسی دا کەم کاریمان کردوە نەمان توانیوە مەسائیل زۆرتر بەرینە نێو بەدەنەی حیزب،
بیرەوەری ٤٣، درێژەی ڕاو بۆ چوونی ئەندامانی بەشداری کۆنگرە!
بیرەوەری ٤٣، کۆنگرەی دەهەمی حیزبی دیموکرات لە سەعاتی ٣.٣٠ی پاش نیوەڕۆی٢٣/١/١٣٧٤ بە وتەکانی مامۆستا حەسەنی شێوەسەڵی کرایەوە!
لە ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٢٤ دووایین بنکەی دەسەڵاتی پاشایەتی لە مەهاباد چەک کرا و ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە سەربانی شارەبانی هەڵ کرا و بوو بە جێژن و شایی و قوربانی و سەدەقەی بۆ کرا .
بیرەوەری ٤٢، ڕۆژی (٧/١/١٣٧٤) پلینۆمی ئاخری کۆمیتەی ناوەندی بەڕێوە چوو باسەکان بەمشێوەیە بوون .
بیرەوەری ٤١ ، – ئاسۆ نوێنەری پێشمەرگە
– لە سەر مەسەلەی رێبەرایەتی شۆڕشگێر (ڕ.ش) بەحسی زۆر هەیە،
دید و بۆچوونی کادر و پێشمەرگەکانی مەڵبەندی یەک لە سەر کارکردی مەڵبەند و بابەتە گشتیەکانی حیزب.
بیرەوەری ٣٨، بۆ سەرپەرەستی و بەڕێوە چوونی کۆنفڕانسی مەڵبەندەکانی جنوب ئەم سێ کەسە دیاری کرابوون (حەسەن شەرەفی- مەنسور فەتاحی- سەید ئەحمەد حسەینی)
– حسەین شیوەسەڵی
– بە تێبینی هاوڕێیانەوە خەتە گشتیەکانی سیاسەتی حیزب تەئید دەکەم، کاری تەشکیلاتی لە نێو بنەماڵەی شەهیدان لازمە،
– قادر وریا
– مەسائیلی سیاسی کە باسی لە سەر کرا خەتە گشتیەکان لە تەوجیهی ئیستدلال دا زۆر زەعیفن ، کەمتر شی کراوەتەوە، هەڵوێست و سیاسەتەکانی حیزب دەبێ بۆ بەدەنە شی بکەینەوە،
بیرەوەری ٣٧، دید و بۆچونی کادرو پێشمەرگەکان !
بیرەوەری ٣٧، لە حیزبی دیموکرات دا تەمرینی دیموکراسی دەکرا و لە نێو قەوارەی حیزب دا بۆ ڕعایەت کردن و بەڕێوە چوونی هەوڵ دەدرا ، دەتوانین بڵێن دیموکراسی لە ئاستێکی بەرز دا بە باشی جێگیر کرابوو و بەڕێوە دەچوو .
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئێوارەی شەممە 2020/11/14 مام “عەزیز عەزیزی” پێشمەرگەی کۆمار و باوکی دوو شەهیدی رێگای رزگاری کوردستان، شەهیدان “محەممەد عەزیز” و ” رەسوڵ”
کۆچی دوایی تێکۆشەرێکی سەنگەری کەرامەت پارێزی نیستمان لە ئەوپەڕی بێدەنگیدا خۆڵقێنەری هەندێ پرسیارو هۆکار بوو بۆ گەران و ئاوڕدانەوە لە لاپەڕە پڕ لە بیرەوەریەکانی سەردەمی هەمبەر وەستانی پەلاماری دوژمنی داپڵۆسێنەری کورد بە شێوازی بەرینی چەکداری.
پێشمەرگەکان: رۆژی یەکشەممە 2020/11/01 لە زێدی خۆی ” لە گوندی مەلەکشا سەر بە شاری سنە ” بە بەشداری خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان، شاعیری گەل دۆست و کورد پەروەر بە خاکی پاکی کوردستان سپێردرا و بە کوردی تەڵقین درا.
لە هەر جووڵانەوەیەک کە بۆ ڕزگاری خاک و نیشتیمان بکرێ، دوای سەفی شۆڕشگێڕان، مرۆڤە تەمبەڵ و تەوەزول، خۆپەرستەکان دێنە ڕەدیفی دووهەم، زۆر جار ئەگەر نەیان توانی بێ!
هۆکاری هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مالی مام “خۆرشید” گوندی “وارگەنمـ”ـی باکووری کوردستان چ بوو؟
هاوڕێیەكم دەیگوت خۆزگە ژیان وەك دەفتەرێكی بیرەوەری بایە، ئەوكات زۆر شتم لە ژیاندا رەش دەكردەوە، منیش هەر بۆچوونەكەی ئەو بەبارێكی دیكەدا دەسەلمێنم و دەڵێم
ئەم بیرەوەرییە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٣٧٤ و ٧٥ی هەتاوی. لەم بیرەوەرییە دا زۆر بەش و بابەتم بە هۆی دۆخی ئێستای خەباتی ئێمە و پاراستنی هیندێك ڕاز و نهێنی کورت و خولاسەم کردەوە ئەگینا زۆر بەرینتر لەوەیە کە نووسیومە
خوێنەری هێژا ، ئەو فایلەی خوارەوە کە بە شێوەی pdf دانرواە نووسینێکی هاوڕێ ئەنوەر کۆهەنساڵ تێکۆشەری دێمۆکراتە کە بەسەرهاتێکی تەواو واقیعیانەی ١٦ مانگ زیندانی ئەو هاوڕێیە و ٣ هاوڕێی دیکە کەلە ئاوریلی ١٩٨٧ لە سنووری سێرۆی برادۆستی ئۆرمیە و لە کاتی ئەرکی حیزبی دا کەوتوونەتە نێو داوی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە و دەستگیرکراون.
دوای ئەوەی حکومەتی پەھلەوی ویستی گەلانی ژێر حوکمی خۆی لە کلتوری فارسی دا بتوێنێتەوە، کوردەکان جارێک لە سەر ناردنی کوڕەکانیان بۆ ” ئیجباری” مەتەرێزیان لە عەجەمان گرت، چەلێک لە سەر شەپکەی ھەرایەکیان ساز کرد و چەلێکی دیکەش مەدرەسەیان بۆ زمانی کوردی دانا.
نووسینی کۆمەڵێک بوویەری ژیانی هاوڕێم کاک ئەنوەر کۆهەنساڵ تێکۆشەری دێرینی دێمۆکراتە و منیش وەک هاوڕێ وهاوخەباتی کاک ئەنوەر کە نووسینەکەم خوێندەوە پێم حەیف بوو نەخرێتەوە نێو ئارشیوی ماڵپەڕێ پێشمەرگەکانەوە. بۆیە هاتم بە پی دی ئێف خستمە سەر ماڵپەڕ تا خوێنەران بتوانن بیخوێننەوە و .چێژی لێ وەرگرن.
خوا ئەگەر بیهەوێی هێلانە بۆ بەندەی کوێر ساز دەکا
ئەگەر ئاوڕێک لـە ژیانی خـۆم دەدەمەوە و ڕابـردو وەبیر دێنمەوە دەبینم کە لـە منداڵیەوە دەگەڵ پێشهاتی تـاڵ و شـیرن گەورە بووم.
ئەمڕۆ ٣٦ ساڵی تەواو بە سەر شەهید بوونی عبدالڕەحمان سۆفی زادە دا تێپەر دەبێ، ڕۆژیک کە شای لێکردین بە شین ڕۆژیک کە لەژیانمدا زۆر تاڵ و لە بیر نەکراوە.
حەسەن قازی ، نووسەر و لێکۆلەرەوەیەکی کوردی خەڵکی موکوریانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لە کاتی دیاریکراو دا من و محمد ساڵح و فەیسەڵ گەیشتینەوە بنکەی قەرەغان زۆر خۆش چاک کرابوو، جاران ٢ ژووی خەوی گەورە هەبوو لەگەل ئاشپەزخانە و حەمام و … . بەڵام ئەو ساڵە زۆر جوان دروست کرابوو و ٣ ژووری خەو و ئاشپەزخانە و حەمامی باش هەبوو.
ئاشنام، کۆنە هاوڕێی لانەواز! مەڵبەندی پیران، کیژانی جوان، نیشتمانی خان، داروبەردی کوردستان، قژی هۆنیوەتەوە، سوروسپیاوی کوێستان، فرمێسکی باران دادەبارێنێت سرووشتی جوان،
سوپاس هاوڕێ ڕەحمان نەقشی، دەمێک ساڵە ئاگام لە خەبات و جیدیەت و تێکۆشانی ئەو مرۆڤە خۆ نەویستەیە. ئەو ئاگاداریەشم دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە کاک ڕەحمان، ساڵانێک لە دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە پاریس کاری ڕاگەیاندنی فەرمی حیزبی دەکرد و دەمزانی کە بەڕێزیان یەکێك لە تێکۆشەرە ماندووەکانی ئەوکات و ئێستای حیزبن.
عەبدولڕەحمان زەبیحی ” عولەما ” تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەدار و رۆشنبیر و نووسەر و زمانەوان و فەرهەنگسازێکی زۆر بە توانا بوو.
بەشی یەکەم
دوای عەمەڵیاتی بەرەتیشک کە گەڕاینەوە سنوور و ماوەیەک لای هێز و مەڵبەند ماینەوە و ئێمە وەک تیمی تەشکیلاتی(محمد ساڵح قادری ، فەیسەل مەزیدی و من) دەبا بچێنەوە داخیل و خەریکی کار و ئەرکی خۆمان بین،
بەشی چوارەم
کە گەیشتینەوە نێو گوندی گیزک جارێ ڕۆژ ئاوا نەببوو و تەنیا سێبەر گەلیی دێلەزیی گرتبوو. لەگەل وارید بوونی ئێمە ماشێنێکی سەوزە فرۆشی تورک هاتە نێو گوند و (وابزانم) بەستەنیشی هێنابوو بۆ فرۆشتن لەو گوندانە. بە بڵیندگۆ بانگی دەکرد تا خەڵک بێن و بیکڕن!
ڕۆژی بیست و هەشتی جۆزەردان لەکەیەکی ڕەشی دیکەیە بە ناوچاوانی جمهوری ئیسلامی و کاربەدەستان و چڵکاو خۆران لە شاری پاوە.
سەرەتای خەرمانانی ١٣٦٨لە ماوەی چەند ڕۆژێك دا دەورێکمان لە شپیران دا و کۆمەڵێک ئەندام و دڵسۆزی حیزبیمان بە سەرکردەوە و زانیاریی پێویست و بە کەلک مان لە سەر ناوچە و هێزەکانی دوژمن کۆکردەوە و کاک سلێمان کەلەشی بە پەیامێک لە ڕێگای ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێرانەوە ئاگاداری کردین کە ئەوە حەرەکەتمان کرد بۆ لای ئێوە.
ئێمەش بۆ ئامادە کردنی تەداروکاتێکی باش بۆ پێشمەرگەکان، لە چەند ڕێگاوە دۆستان و دڵسۆزانی حیزبیمان مەئموور کرد و ئەوانیش وەک هەمیشە زۆر بە باشی ئەرکەکەیان جێ بە جێ کرد و خواردن و میوەیەکی باشیان بۆ هێناینە ئەو شوێنەی کە دیاریمان کردبوو.
شەوێکی تاریک و شوێنێکی هەتا بڵێی حاستەم کە دەبا یەک بگرینەوە. کێلی دەستمال کە دەکەوێتەوە نێو کەوشەنی گوندەکانی : کەریکان، کەڵەڕەشی سەرێ و خوارێ. جێگایەک کە تەنانەت بەڕۆژ ئینسان بە ڕاحەتی ناتوانی یەکتری بدۆزێتەوە. وەک شارێکی گەورە و بەرین وایە، هەموو بەرد و شاخەکانی وەک یەک وان، کەسێک زۆر شارەزای نەبێ زۆر جار تووشی بۆمبەست دەبێ، یان نازانێ بەرەو کوێ دەچێ. ئەگەر کەمێک تاریفی خۆم بکەم و شوکور شاهیدێکیشم کاک محمد ساڵح قادری لە ژیان د اماوە و داخی گران کاک فەیسەڵ مەزیدی گیانی لە پێناو ڕزگاریی نەتەوەکەی دا بەخشیوە، یادی بەخێر، زۆر بە دیقەتەوە توانیم هاوڕێیان بدۆزمەوە کە کاتێک گەیشتینەوە لایان هەم ماندوو بوون هەم خواردنیان لا نەبوو، یان شتێکی ئەوتۆیان پێ نەمابوو . بۆیە لەگەل چەند هاوڕێیەک ٢ ئەسپ مان برد و بەشێک لەو خواردن و میوەیەمان هێنا و بۆ جاری دووهەمیش دیسان هەر چووین هێنامان.
ئەو شەوەمان کردە ڕۆژ . ئەوەش بڵێم کێلی دەستماڵ لە هەموو فەسڵەکان دا هەر ساردە ، بەڵام پێشمەرگەکان کیسەخەویان هێنابوو و ئەوەی کیسەخەوی نەبوو تیمە ٣ کەسییەکەی ئێمە بوو. ئێوارە داهات و بە پێی بەرنامەی پێشووی هێز و مەڵبەند دەبا بڕۆینەوە گوندی کەریکان. تیمێک لە پێشمەرگەکان وەک تیمی پێشڕەو لە پێش هێزەوە دەچوون و ئێمەش بە فاسیلەیەکی چەند کیلۆمێتری بە دووی ئەوان دا دەچووین. کاتێک گەیشتینەوە نیزیک گوند جارێ ڕووناک بوو و دەبا تیمی پێشڕەو بگاتە نێو دێ و کۆنتڕۆڵی ڕێگای پایەگاکە و ڕێگای ئەسڵی بۆ نێو دێ بکا ، جا هێزەکەش بگاتە نێو گوند ئەگەر لە بیرم بێ بەرپرسی ئەو تیمە کاک محمد حەقدار فەرماندەری پەلی ٣٢ بوو. پێشمەرگەکانی پێشڕەو گەیشتنەوە نێو دێ و دوای چەند دەقیقەیەک بە بێسیم گوتیان ئەوە لە ماشێنێکی شەخسی دا فەرماندەری پایەگا و ٢ سەربازمان بە چەکەوە و بە بێ تەقە دەستگیر کرد. خەبەرێكی خۆش بوو . زوو ئێمەش چووینە نێو دێ و پێشمەرگەکان دابەشی نێو ماڵان بوون و کەمینیان لە سەر ڕێگای پایەگا و جادەی ئەسڵێ دانا . فەرماندەری پایەگای کەریکان ستوانێک بوو بە ناوی غلامرضا پارسا .
ئێمە وەک تیمی تەشکیلاتی بە پێچەوانەی جاران کە تیمێکی بچووکی ٣ کەسی بووین و سەردانی دۆستان و ئەندامانی حیزب هیندە هاسان نەبوو، ئەو شەوە هێزی ئاگریمان لە پشت بوو کە هەرکام لە کادر و پێشمەرگەکانی ئەو هێز ەبەناوبانگەی حیزب خۆی قارەمانی دەیان داستانی مێرخاسی بوو، بۆیە بە بێ ترس و نیگەرانی خەریکی کاری خۆمان بووین تا نیزیک سەعاتی ١ی شەو. لە خوارەوەی گوند هەموو هاوڕێیان یەکیان گرتەوە و کاک سەید ڕەسووڵ و کاک محمد ساڵح بانگی من و فەیسەڵ مەزیدی یان کرد و گوتیان ئەوە فەرماندەری پایەگاکە کارمان پێ یە و جارێ ئازادی ناکەین، بەڵام ئەو دوو سەربازە قسەمان لەگەل کردووە و ئازادیان دەکەین، ئێوە لەگەل چەند پێشمەرگە لێرە سەربازەکان لای خۆتان ڕادەگرن تا ئێمە دوور دەکەوینەوە و جا ئێوەش ئەوان بنێرنەوە لای پایەگاکەیان و وەرن بگەنە ئێمە. مەسیرەکەمان دەزانی بۆ ڕۆژی دوای لە کوێ دەمێةینەوە و بێسیمێکیش لەلامان بوو بەردەوام پەیوەندیمان هەبوو. ئەوە بوو دوای نیزیک ٤٠ دەقەیەک کە هێز ڕۆیشتبوو، ئێمەش سەربازەکانمان ئازاد کرد و هیندێک ڕاوەستاین تا لێمان دوور کەوتنەوە و بە سەریعی کەوتینە ڕێ بۆ لای هاوڕێیان.
ئەوەی لە بیرم بێ پێشمەرگەکان حاجی خەرەگۆشی و لوقمان فۆلادی بوون (ڕووحیان شاد) و ئەوانی دیکە بەڕاستی لە بیرم نین کە ٢ کەسی دیکەش بوون. نیزیک سەعات ٣ بوو گەیشتینەوە هاوڕێیان و بەرەو خوەشیلان دەچووین کە دەبێتە کەوشەنی گوندی گیزک.
((با قسەی خۆشیش ون نەبێ. هەموومان زۆر ماندوو بووین. لە جێگایەک دانیشتین و سیگارێک مان کێشا و گەیشتینەوە دەروای گەلی پیران کە ئاوەکە زۆر نیە، بەڵام هەم خوڕە و هەم هیندێک جێگا گۆمی بچووکی هەیە. ڕێگای کاروانچیەکان بوو و خۆڵ تا نیزیک ئەژنۆمان بوو. هاوڕێیان هەموویان پەڕینەوە و من لەگەل کاک دوکتۆر شوان (صالح سنجاری) خەڵکی شنگال و دوکتۆری ئێمە بوو ، مامەوە کە زۆر ماندوو ببوو و هەر دەیپرسی: کاووس گەلەکا مایە بۆ جهێ مانێ؟ منیش هەر دەمگوت: هیندەی نەماوە و دەگەینێ. دوکتۆر لە پێشمەرگە و دوکتۆرەکانی شۆڕشی ئەیلوول بوو و دواتریش کە هاتبووە لای حیزب و دەیان کادر و پێشمەرگە و خەڵکی هەژاری دەڤەری لە مردن ڕزگار کردبوو. مرۆڤێکی خەباتکار و پسپۆر لە پزیشکی دا کە ئەوکات نیعمەتێک و فریادڕەسێک بوو بۆ ئێمە. بەخۆشی یەوە ئێستا ئەویش لە دانمارک دەژی و تەندروستی و ژیانی زۆر باشە.
من بازم دا و پەڕیمەوە. دوکتۆر کەمێک کێشەی چاوی هەبوو لە شەو دا، گوتی ئاوەکە نابینم ، ئەزێ خوە باڤێژم! گوتم : دوکتۆر وەرە لێرە کورتە هەر لە جێی خۆت بازدە و ناکەویتە ناو ئاو. بە قسەی کردم و بە قەولی خۆی ، خوە هاڤێت، ڕاست هەتا کەمەر کەوتە نێو گۆمە ئاوەکەوە. یەک جێ چینێک جنێوی پێدام و گوتی: نەمرۆف وەلاهی تە هەرب قسەتی ئەز ئێخستمە ئاڤێ. خواش دەزانێ ڕاستی دەکرد و فێڵم لێ کرد. دوای ئەوە ئیدی هەر یەکجار ماندوو بوو بەو پانتۆڵە تەڕە و بە ناو خۆلی ڕێگاکە دا ببووە سواغ. ناچار بووم تفەنگەکەیم هەڵگرت و گەیشتینەوە هاوڕێیان و گوتی: کاووس خستمیە نێو ئاو. تا چەند ساڵ دواتریش هەموو جارێ دوکتۆر باسی دەکرد و ڕیزە جنێوێکیشی بۆ دەناردم کە مافی خۆی بوو)).
گەیشتینەوە خوەشێلان و ئەو ڕۆژە لەوێ ماینەوە تا ئێوارێ. سێبەر داگەڕان و ئێمە حەرەکەتمان کرد بۆ نێو گوندی گیزک. ڕێگاکە زۆر هەڵدێر و سەختە. هەمووی دار و بەرد و گوێنی و هەڵدێر. یەکێك لە ئەسپەکان کە هیندێک فیشەکی زیایدی و کتری ڕەشە بەناوبانگەکەی لکی ٢ و شتی وای لە سەر پشت بوو. لە بیرم نیە کە لوقمان سواری ببوو یان نە، بەڵام لە هەڵدێری پشتی گوند دا ئەسپەکە هەڵدێرا و لوقمان کەوتە نێو دەست و پێی ئەسپەلە و سەری شکا و زۆر بریندار بوو ، بارەکەی هەڵوەشایەوە. لەوکاتی دا کە ئێمە خەمی لوقمان مان بوو کاک بەهرام ئازاد فەر (ڕووحی شاد) بانگی دەکرد: کتری هیچی لێ نەهاتووە؟ کتری ماوە؟ ئەو قسەیەش تا کاک بەهرام لە ژیان دابوو و هەتا ئێستاش وەک یاد کردنەوەیەکی ئەو مرۆڤە خەباتکار و زانایە هەر لە لامان ماوەتەوە. کاک بەهرام عاشقی چای و سیگار بوو یادی بەخێر.
درێژەی هەیە…..


لە تێکۆشانی حیزبی دا کادر و پێشمەرگەکان کە دەگەڕانەوە ناوخۆی وڵات دەبوو ئاکامی کار و هەڵسوڕانی خۆیان لە ناوچەی تێکۆشانیان لە لایەن بەرپرسی ئۆرگانەوە بکرێتە راپۆرت و لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ بنکەی سابت پێشکەش بە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی بکرێ.
ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی بنکەی هێزی ئاگری تازە لە گوندی کاولانی گەلی بەردەڕەش ڕا نەقڵی چیای قەرەغان کرابوو.
“عوسمان مستەفاپوور” پاش ٢٨ ساڵ زیندانی و خۆڕاگری له چاڵەڕهشهكانی كۆماری ئیسلامیدا، گەڕایەوە باوەشی بنەماڵەکەی و لە لایەن هەیئەتێکی پایەبەرزی حیزبی دێموکراتەوە پێشوازی لێکرا.
١|١٥|١٣٦٨ی هەتاوی ، مێژوی کورتی حیزبی دیموکرات!
پاش هێرشی بەربڵاوی جاشەکان بۆ سەر پێشمەرگەکانی لکی شەهید موستەفا و کومیتەی باینگان لە ناوچەی مەڕەخێڵ و داگیر کردنی ناوچەکە لە کۆتاییەکانی هاوینی ۱۳٦۱ بنکە
کەمین داستانی بەرگرییەکی ئازایانەی ۳ پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە لە کوردستان tv ڕۆژی ۲۷/٥/۲۰۲۰لە زمانی ۲ کەس لەوپێشمەرگانەوە کە لەو کەمینەدا بەبرینداری ڕزگارکراون بڵاو کراوەتەوە .
– چەند مەسەلەی سیاسی جیهانی
دوو پڕۆسەی جیهانی – ڕەوتی ئاشتی – دیموکراتیزاسیۆن (دیموکراتیزەکردن)
لە ڕێکەوتی ( ١٥ | ١ | ١٣٦٨ ) کاک دوکتۆر قاسملوو پێش سەفەر بۆ دەرەوەی وڵات و شەهید بوونی سمینارێکی پێک هێناو لە چەند جەلەسەدا دوو بابەتی بە پێزی پێشکەش کرد .
شەڕی ماڵ وێرانکەری ئێران و عێراق لە دەیان و سەدان شوێنی کوردستان خەڵکی تووشی کوشتن و بڕین و ماڵوێرانی کردوە ،
یادێک لە رابردوو، کردنەوەی کۆنفڕاسی 6ی یەکیەتی لاوانی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران کە زۆر لە دۆستان خۆی تێدا دەبێننەوە، ئەوە هەر من نیم کە تەمەنم چۆتە سەر کەسی تریش هەیە .
وەک نریتی هەمو هێزەکانی پێشمەرگەی حدکا لە ڕۆژهەڵات بۆ لێدانی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە بۆنە و ڕۆژە مێژووییەکاندا جوم و جوڵەکان بەرفراوانتر دەبوون و هەمولایەک دەکەوتنە کێبڕکێ بۆ لێدانی دوژمن ۰
سالی١۳۷٥ ی هەتاوی پۆلێک پێشمەرگەی دیموکرات لە موچەو مەزرای نێوان ئاواییەکانی کەندەسورە و تەموتە سەر بە ناوچەی سەقز مابوینەوە ،
دوای نیوەڕوی ڕۆژی ۲٦ ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳٦۵ لەگەل کاک کەریم لە قولەی ئاتشگاوە شۆڕ بوینەوە بۆ بن مای هومە و بەرەو سەردەهانی هاوینە هەواری زەردۆییەکان بۆ یەک گرتنەوە لەگەل دوو کەس لە هاوڕێیانی تەشکیلات.
بەهۆی ئەوەی گوندی بێردووک دەروازەی چەندین گوندە و شوێنێکی مەحدوودی تەنگە وەک دەراوی دوو چۆم، کەمێک درەنگ بەرەو نێو دێ چووین. Continue reading
بیرەوەری 32 ، سروشتی تایبەتی ناوچەی سەقز بە هۆی شاخاوی بوون و هەبوونی خەڵکێکی نیشتمانپەروەر. زۆربەی کاتەکان جێگای داڵدە و حەسانەوەی ئەو هێزانەی پێشمەرگە بووە
ئەوەبوو دوای نیزیک بە ١٠ ڕۆژ مانەوە لە سنوور، بڕیارماندا جەولەیەکی تەشکیلاتیی ناوچەی سۆما بکەین. هەر وەک گوتم فەرهاد کەمێك نەخۆش بوو و کاک نایب مەشایخی داوای لێکرد ئەو نەیە بۆ ئەو جەولەیە و لە لای خزم و دۆستان بۆ ماوەیەک ئیستراحەت بکا و کاک فەرهادیش بە نابەدڵی قەبووڵی کرد و ڕۆی بۆ ئەو جێگایەی کە دەبا بۆی بچێ تا ئیستراحەت بکا.
پاییزی ساڵی ١٣٦٩ بوو و بە پێی ئەساسنامەی حیزب دەبا زستانی ئەو ساڵە کۆنگرە ی ٩ گیرابا. سەددام کوێتی داگیر کردبوو و ئابلۆقەیەکی توندی ئابووریی لە سەر. هاوپەیمانان هەڕەشەیان دەکرد ،
بە درێژایی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەكەمان زۆرن ئەو شۆرەسوار و قارمانانەی نەتەوەكەمان كە ژیان وبە سەرهات و لەخۆبردوویی و فیداكارییەكانیان لە ڕەوتی خەباتی پڕ لە هەوراز و نشێوی بزاڤی ئازادیخوازی نەتەوەكەماندا، بوونەتە بە سەرمەشق و ئۆلگوو بۆ نەسڵەكانی ئەمرۆ و داهاتووی كوردستان و گەل شانازیان پێوە دەكات.
ساڵی ١٣٦٨ چەند رۆژێکی لە مانگی پوشپەڕ لای دابوو کە ئێمە وەک هێزی ئاڕبابای بانەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
ئاکام و پێشنیار بۆ ئەوەی کە ئێمە دەبێ ئێستا چی بکەین.
مێژوو و دیرۆکی هەر گەل و نەتەوەیەکی خاوەن سەروەری، لێوانلێوە لە سەربوردە و بەسەرهات و داستانی نەبەردی کە ڕەنگە لە چەشنی خۆیاندا کەموێنە و تەنانەت بێوێنە بن کە دواجار دەبنە بەشێک لە مێژووی نووسراو یان نەنووسراوی ئەو گەلە و وانەیەک بۆ داهاتوو.
پیلانەکانی رێژیمی خومەینی دوای بە زۆرکەمپنیشین کردنی هێزە سیاسییەکانی رۆژهەلات کوردستان هەتا انشعاب، لێک جیابوونەوە و دژبەری و بێ اعتمادی.
بەشی یەکەم: ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی ئێمە تیمێکی ٣ کەسی لە کادرەکانی کۆمیتەی شارستانی سەڵماسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
میرزا حوسێن شەریفی: کاتێک ڕامین هات بۆ پێشمەرگایەتی خۆم بەڕێم کرد، نامەیەکم بۆ نووسی کە تێیدا هاتبوو “حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ڕامین، جگەرگۆشەکەی خۆم نارد هەتا ببێتە قۆچی قوربانی بۆ گەلەکەی” و لەگەڵ پارە خستمە گیرفانی و بەڕێم کرد.
بەشی دوهەم
4. گوشاری ڕێژیم بۆ سەر خەڵک بۆ پچراندنی پێوەندییەکانیان لە گەڵ بنەماڵەی پێشمەرگەکان
بەرێز ئەوەی کە ئێستا دەخوێنن و بەر چاوتانە، لە سەر بنەمای لێکۆلینەوەی بەڵگەنامەکان، دۆکوومێنتەکان و تێکستەکانی نووسراو نیە.
١١-ی ئاوریل دوو ساڵ لە مەرگی سارەمەدین سادق وەزیری لە تاراوگە تێ دەپەڕێ. سادق وەزیری لە تەمەنیی درێژی خۆی دا ئەوەی لە دەستی هات کردی
دەزانم موخالیف و موافیقی ئەو بۆچوونەم هەن و هیوادارم هەردوو بەشی ئەو هاوڕێیانەم لە چوارچێوەی دڵسۆزی و ڕاگرتنی ڕێز و حورمەتی ئەو دوو شەهیدە سەرکردەیە و ئێمەش بیر و بۆچوونیان لەو پەیوەندییە دا دەرببڕن.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ماڵپەڕی “MEMORY OF NATIONS” کە تایبەتە بە گێڕانەوەی بەسەرهات و بیرەوەری تاکە بەرجەستەکان لە نێو نەتەوە جیاوازەکانی جیهان، چەند لێدوان و وێنەی تایبەت بە “مینا نۆرلین”، کچی “د. عەبدولڕەحمان قاسملوو”ی بڵاو کردەوە
١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستانە، لەڕۆژێکی وەك ئەمڕۆدا شای خائین و دژە کورد، بڕیاری لە سێدارەدانی بە سەر بەشێك لە ڕێبەرانی حیزبدا سەپاندوو و کە ئامانج لەو کردەوە چەپەڵەی شای دیکتاتۆر لە نێوبردن قازی محەممەد سەرکۆماری کوردستان بوو.
ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی یەکەم ساڵی ڕێکخستنی سەرلە نوێی هێزی پێشمەرگەی حیزب بوو کەبە بڕیاری کۆنگرەی ٧ و بە مەبەستی کار و چالاکیی تەواو پارتیزانی ژمارەی هێزەکانی حیزب لە ٢٠ هێز ڕا هاتبووە ١٢ هێز.
ئێوە تەنیا بە ناو قارەمان نەبوون، بەڵکوو بە کردەوەش قارەمان و لە ناو قارەمانەکانیشدا قارەمان بوون.
کوردستان مێدیا: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمە، کاک “حەسەن عەزیزی”، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات دوای ٤٠ ساڵ پێشمەرگایەتی،
کەماڵ قادری لە ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی لە گوندی ” کوندرێ” ی لاجانی سەر بە پیڕانشار لە داوێنی بنەماڵەیەکی هەژار و زەحمەتکێشدا چاوی بە دنیای پڕ لە ڕەنج و کوێرەوەری هەڵینا.
رۆژی 14ی 2 ی 2020 لە رۆژی دڵاندا، لە گەڵ کاک حامید و کاک چالاک، سەردانی کاک مەلا محەممەد خزریمان کرد و وتووێژێکی سەروی 2 سەعاتیمان لە گەڵ پێک هێنا.
“والی دروودی” زیندانیی سیاسیی کورد دوای 23 ساڵ زیندان کە لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێراندا ئازاد کرا.
دامهزراندنی كۆماری كوردستان له شاری مهابادی رۆژههڵاتی كوردستان، ئهو كۆماره سهربهخۆیه لهگهڵ ئهوهی ئامانجی دروستكردنی قهوارهیهكی سهربهخۆ بوو بۆ كورد، ههوڵێكیش بوو بۆ گۆڕینی كۆمهڵێك نهریت و بههای كۆمهڵایهتی و دانانی بناغهیهكی فهرههنگی تهندروست بۆ دروستبوونی دهوڵهتێكی نهتهوهیی.
ئەیامێک پێش پێکهاتنی کۆماری کوردستان، لەباری نێونەتەوەیی یەوە هەلومەرجێکی لەبار لە جیهاندا هاتبووە ئاراوە. شەڕی دووهەمی جیهانی روو بەکۆتایی دەچوو. خەباتی دێمۆکراتی خوازانەی جیهان هاتبوو بەئاکام دەگەیشت.
هێزی بێستوو لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کە سەر بە کۆمیتە شارستانی کرماشان و ناوچەکانی دەوروبەری شاری کامێران بوو، لە ناوچەی خۆی دێهاتی بە دەستەوە نەمابوو و یەک دوو ساڵ بوو بە شێوەی پارتیزانی خەباتی خۆی دەست پێکردبوو،
پیرۆز بێ ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان ، بەم هیوایە کوردستانمان سەربەخۆ بێ و لە دەست نەتەوە داگیرکەرەکان رزگاریمان بێ.
تێکۆشانی بەر بڵاوی پەنابەران و داخوازیەکانیان بە تەواوی بە گوێی هەموان گەیشتبوو ، دەکرێ بڵین هەم لە حکومەتی هەریمی کوردستان و دامودەزگاکانی،
پرسی مانگرتنەکە تا دەهات زیاتر دەنگی دەدایەوە هیچ خەبەرێکیش لە وڵامی ئەرێنی بۆ پەنابەران بەدی نەدەکرا،
بەشی یەکەم له رۆژی لهدایك بونیدا 20191222 بڵاو کرایەوە. بەشی دوههەم و سێهەمیش دواتر بڵاو کرایەوە.
لە ڕۆژانی سەرەتای مانگرتنەکە شوڕای پەنابەران بە گرتنی چەندین کۆبونەوە و بەشداری بەرچاوی پەنابەران ئامانجی مانگرتنەکە
دەکرێ بڵێن لە (1995) بە دواوە بە ڕادەیەکی زۆر (چەند هەزار) کەس لە پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لە رێکەوتی 2006/07/13 خۆپێشاندانێکی کوردستانیان لە ساڵرۆژی شەهیدانی وییەن لە وییەن بەڕێوەچوو،
لە سەرەتای هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ کوردستان هەوڵی زۆریان ئەوە بوو کەسانێک وەک بەکرێگیراو و پیاو کوژ بدۆزنەوە و دەست لە پشتیان بدەن بۆ ترساندن و بە چۆک دا هێنانی خەڵک و کوشت و بڕی کوردان و بە قەولی خۆیان کوردستانیان لە دژبەران پێ پاک بکەنەوە.
ناوی دکتۆر قاسملووم لەکێ و لە کوێ بیست و چۆن لە گەڵی ئاشنا بووم
گهلێك ئازادیی بوێ دهبێ نرخی ئهو ئازادییهش بدا. هیچ میللهتێك به بێ زهحمهتو تێكۆشان، به بێ بهختكردنی رۆڵه به نرخهكانی خۆی به ئازادی نهگهیشتوه.
گهلی كوردیشو حیزبی ئێمهش كه پێشڕهوی خهباتی گهلی كورده لهمێژه ئهوهی دهزانن كه ئازادی، فیداكاریی دهوێ، خۆبهختكردنی دهوێ. كاروانی شههیدانمان درێژه، بهڵام رهنگه لهوهش درێژتر بێ.
ئێمه له رۆژی شههید بوونی شههیدهكانمان لهمێژه بڕیارمان داوه نهگرین. لهمێژه بڕیارمان داوه كه تهنیاو تهنیا كارێك كه دهتوانین بكهینو لهبهرچاو و لهبهر بیری شههیدانمان شهرمهزار نهبین ئهوهیه كه رێگای ئهوان بهرنهدهین، وهك ئهوان تا سهر ئهو رێگایه بڕۆین، له هیچ تهنگو چهڵهمهیهك نهترسێین، له هیچ سهختی یهك نهكشێینهوه.
خهباتی ئێمه خهباتێكی رهوایه.خهبات بۆ ئازادیی میللهتێكه، خهبات بۆ دوارۆژی منداڵهكانو نهسلهكانی دیكهیه. ئهگهر ئێمه وهك ئهم نهسله ئهركی خۆمان به چاكی بهجێ بگهیهنین دهتوانین هیوادار بین كه نهسلی داهاتوومان شههیدی نهبێ. ههروهها ئهگهر نهسلی رابردوو یا نهسلهكانی رابردوو به چاكی ئهركی خۆیان بهجێ هێنابا رهنگ بێ ئهو نهسلهی ئێمه شههیدی نهدهبوو.
بۆیه بیرهوهریی شههیدهكانمان جارێكی دیكه دهمان هێنێته سهر ئهو بڕوایه كه به بیروباوهڕێكی چهسپاو، به دڵێكی پڕ له شۆڕشو به هیوایهكی زۆر، خهباتی خۆمان درێژه پێبدهین. ئهو خهباته ئاكامی دهبێته دوو شت: ههم گیانی شههیدهكانمان شاد دهكاو ههم میللهتهكهمان رزگار دهكا بۆ ئهوه له دوارۆژدا شههیدمان نهبێ.
ئهم وتانه له رێورهسمی پرسهو سهرهخۆشیی پێشمهرگهوئهندامی لهمێژینهی حیزب كاك خالیدی عهلیپوور دا (زستانی1367 ) پێشكهش كراون.
تکایه بۆ خوێندنهوهی ههموو وتهکان ئێره کلیک بکهن
لێرە و لەوێ دەبینین کە باس لەوە دەکرێ کە ٢٦ی سەرماوەز رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانە لە لایەن کۆماری کوردستان لە مەهاباد. تەنانەت لە لایەن هێندیک رێکخراویشەوە بە بێ بەڵگە و هۆ، لەسەر ماڵپەڕەکانی خۆیان نووسیویانە کە رۆژی ٢٦ی سەرماوەز ئاڵای کوردستان هەڵکراوە!
سی و پێنج ساڵ لەمەو بەر، لە نێوان ڕۆژەکانی ١٥ تا ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٦٣ی هەتاوی و لە پلنۆمی کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی شەشەمی حیزبدا،
امید ساعدی: صحبتهای نسرین خانم قاسملو راجع به پیشمرگان و رهروان دکتر قاسملو را در این ویدیوی کوتاه و منتشر نشده ببینید(این ویدیو در ماه ژوئن ۲۰۱۹ ضبط شده است)
مەبەستم ڕۆژهەڵاتی کوردستانە!
زۆرن ئەو ڕێبەر و سەرکردە و شاعیر و هونەرمەندانەی کە هەرکامەی لە بوارێک و مەیدانێک دا کاریگەریی زیاتریان لە سەر خەڵك هەبووە
ساڵی ١٣٦٥ پۆلی دووی دواناوەندی (دەبیرستانم) دەخوێند لە ورمێ، ئەوکات ئەندامی نهێنی ناو شار بووم.
کاکە حەمە حاجی عەرەب خەلکی شاری نۆدشە لە ھۆرامان، پیاوێکی کەلەگەت، ڕوو خۆش، ھێدی و نەرمونیان تابڵێ قاڵب سووک و لە بەردڵان بوو.