مەلا برایم مەجیدپوور
دەردی دەرمان نەکراومان زۆرن. ناکۆکی سیاسی، عەشیرەتی، ئـایـدئـۆلۆژی لەو دەردانەن کە پێیانەوە دەناڵێنین و تـا ئـەوڕۆش بـەردەوامـە. سیاسەتمان لێ بۆتە مەزهەب ئەگەر بێگۆڕین بە باری باشیشدا کافر دەبین.
بەیانە و لە خەو هەستاوم هەر وەک عادەتی هەمیشەییم چوومە سۆراغی نیشتمان تا هەواڵێکی بزانم. هەواڵی کوردی کۆڵنەدەر .
بۆ بەرچاوڕونی ئەوانەی زۆر توند دژی ئیسلامن وبە تاریکی و بـە ڕوناکی لە سەروگوێلاکی دەدەن، بۆ ئەو موسوڵمانانەی ئەو گۆپاڵەیان داوەتە دەستی نەیارانی ئەو دێنە وخۆشیان بەکردەوە خراپتری لێدەدەن!
لە وڵامی پرسیارەکەت کە نووسی بووت دەبێ چ بکەین دەڵێم: بەهۆی یەکبونی ڕێبازی سیاسیمان کە ڕێگای قازی و قاسملوو شەڕەفکەندی و شەهیدانە، ئـێـمە هـاوڕێی ڕۆژە سەختەکانی خەبـاتەکەمـان بـوویـن،
وەک هەمـو ئـاگادارن دنیاکە وەک گۆمی قـوڕاوی لـێـهـاتـووە و هـەرکەس دەیەوێ ماسی دەڵخوازی خۆی لێبگرێ.
ئەو ڕستەیە زۆر دەنوسرێ و دەکوترێ، بەڵام کەس ناڵێ چۆن؟! بە بڕوای مـن زانایانی ئایـیـنی و سـیاسی دەبـێ وڵامـیان بـۆ ئەو پـرسیارە هەبێ.
لە پێشدا دەبێی دەستخۆشی لە بەڕێز کاک ساڵح نەڵوسی بکەم کە فیلمی بە خاک سپاردنی شێخ مـحـەمـمەدی بڵباسی شەهـیـدی بـڵاوکردەوە.
ئەگەر بە ڕوحێکی ئارام و نیازێکی پاکەوە لە دروست بـوونی مرۆڤ ڕابمێنی. بتەوێ ڕاستیەکی لێ دەربێنی، دەردەکەوێ خودی مرۆڤ توانا و زانست و لێهاتوەکانی بۆ ئاوەدانی جیهان،
هەمومان دەزانین خەباتی نەتەوایەتی شتێکە دەبێ هەمونەتەوەکە تێیدابەشدار بن، تەنانەت ئەوانەش کە بڕوایان بەوچەشنە خەباتە نیە !
من زۆر وێنە و نوسراوان لە سەر فەیسبوکەکەم بڵاو دەکەمـەوە نەک هەر ئیخۆم بەڵکوو ئی هەرکەس کە پێم وابێ قازانجێکی بۆخەباتی گەل و شۆڕش هەیە،
پزشکیان ساڵی ١٣٣٣ی هەتاوی لە بنەمالەیەکی تورکی ئازەری و گۆیا لە شاری سابڵاغ لە دایک بووە و دەورەی سەرتایی خوێندنیشی هەرلەوێ تەواوکردوە. دەڵین دایکی کورد بووە.
لـەو دنیا پـان و بـەرینەدا گەل و نـەتەوەی فـرە هـەن ،هەمویان نیشتمان و زمان و فەرهەنگ وکلتورو ناوی تایبەت بە خۆیان هەیە، بـۆ وینە کوردستان، هیند و پاکستان و…
پێشینیانی ئێمەی کورد سەرەڕای ئەوەی دەرەتانی خوێندن و نوسینیان نەبووە ، یان زۆر دەگمەن بووە، ئەو دەگمەنەش لە لایەن دەسەڵاتی حاکم ڕێگە پێنەدراو و بگرە قەدەغەش بوو،
ڕۆژی ٥ مەی سەرۆکی هـەرێـمـی کـوردستان کاک نێچیروان بارزانی ، دەگەڵ دەستەیەکی ڕەسمی هەرێم سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو ڕێکخراوی سیاسی کە دوایە بوون بەیەک دروست ببوون، کە بۆ وەدەست هـێنانەوەی مافە زەوتکراوەکانی نەتەوەی کورد خەباتیان دەکرد.
وتارەکەی بەڕێز کەک محەممەدی سولەیمانیم خوێندەوە ،کە لە پێوەندی دەگەڵ ڕێزگرتن لە بۆنـە نەتەوەییەکان و شەهـیدان دا نوسرابوو.
لە ئایینی ئیسلام دامانگی ڕەمەزان لە پلەی سێهەمی ئەرکدار کراوەکاندایە واتە نوێژو زەکات و ڕۆژووی ڕەمەزان.
ئـێـمـەی کورد لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستـان نـیزیک بە (٨٠ ) ساڵە لە شانۆی هەڵبژاردنی سەردەمی سیستمەکانی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی دەبینین و بەشداریمان کردوە و نەکردوە!
سەر بەخۆیی جەوهـەری بونی مرۆڤە ،لە تاکڕا بگرە تا دەگاتە کۆمەڵگا و حیزب و سازمان و هیتر. هەرکەس سەربەخویی نەبێ ناتوانێ بڕیاری خۆی بدا و ڕاو بۆچوwنی خۆی دەر ببڕێ.
ئەگەر مرۆڤ لەکارو کرداریدا خۆ پارێزبێ ،واتە لەگۆترە هەڵنەکوتیتە سەرکارانو بە نەزانی نەیانکا و بۆ هەرکارێک ئامرازی پێویست دابین بکا و لەباری مەعنەویشەوە پشت بە یاریدەدەرێکی نادیار ببەستی کە لە روانگە موسوڵمانانە وە خوایە،
سپی ڕەشی داپـۆشیـوە، ڕەنـگی وڵاتی گۆڕیـوە ، وڵات بـە یـەک ڕەنـگ دەنوێنیێ . بەفرو باو بۆرانی کوردستان، دوژمنان بە چۆک دادێنن . ڕێبەندان مانگی کوردانە ، لـەودا کۆمـاری کوردستـان ڕاگەێـێـنـدراوە،
زۆر لـە مـێـژە پـرسیـارێک وای بـە خـۆیـەوە سەرقـاڵ کردوم، وەک نـۆبەتێ دەملەرزێنی بە تەبـوو لەرزەوە دایگرتوم و دەستم لە یەخە ناکاتەوە.
بەناوی خوای دڵاوای دلۆڤان
یریدون أن یطفئوا نور أللە بافواههم و یابی أللە الا یتم نورە ولو کرەألکافرون.
بـە بۆنەی ساڵـوەگەڕی ڕۆژی پـێشـمەرگە، لـە پـێشـدا سڵاوێکی تـەژی لـە ڕێز و حورمەت لە ڕێبەران و سەرجەم شەهـیدان دەکەم، پێرۆزبایی گەرم و گوڕ بـە پـێـشـمـەرگە و کادرو ئـەنـدامـان و گەلی ڕۆژهەلاتی کوردستان دەڵێم، ئاواتە خوازم بـۆوەدیـهـێنانی ئاواتی شەهیدان لە هەرچی لە توانامان دایە درێغی نەکەین.
ڕاستی ئەوەیە کە مەیدانی تێکۆشان بەرتەسک دەبێیتەوە ، ڕێگای گەیشتن بە ئـامانـج دور دەکەوێـتـەوە، چاک و خـراپ تـێکەڵ دەبـن و بۆت لێک نابنەوە، مرۆی وایە دنیای وا لێبەرتەنگ دەبێ لە هیچ کوێ جێی نابێتەوە .
ماوەیەکە شەڕی ئیسڕائیل و حەماس دنیای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە، تەفسیرو تەعبیرو هەڵوێستی شل و تونـدو جیاواز دەبـیسرێن، بـۆ بـاس لـەسەر ئەو بابەتە ڕێکەوتی ١١ /١١ / ٢٠٢٣ زاییـنـی
هەروەک هەمو ئاگادارن شەڕێکی خوێناویو وێرانکەرلە نێوان حەماسو ئیسڕائیل دەستی پێکردوە، کە نابێ ناوێ شەڕیشی لێی بندرێ ، بـەڵکو (قەباحەتە) دنیای قودرەتیش دابەش بووە
ئەو ئیسلامەی کە دەبێ دیـنی ڕەحمـەت و بـەرەکەت بـێی و فـەلـسـەفـەی هـاتـنـیـشی وەک ئـایـیـنـێکی خـوایی ئـاسـودەیی و ئارامی و بەختەوەری مرۆڤەکان بێی،
دۆستێکی سەردەمی فەقێیەتیم کە زۆرم خۆش دەویست، نیزیکەی ٤٥ ساڵە بگرە زیاتریشە نەک پێوەندیمان نەبووە، بەڵکو هەر ئاگاشمان لێک بڕا بوو. ئەو ڕۆژانە یەکێک کە پیوەندی دەگەڵ من و ئەویش هەیە کوتی: دۆستێکی قەدیمیت هەمیشە حاڵی پرسیوی و کوتویە پێی مەڵێ.
ئێستا کە فـڕوفـێشاڵ و هەڕەشە و گوڕەشەی کۆمـاری ئـیسلامی دنیای پڕکردوە، بێگومان کارتێکەری نەرێنیشی لـە سەر هـێـنـدێکان دانـاوە .
بەناوی خوای دڵاوای دلۆڤان
خوشک و برای موسوڵمان ، رەمـەزان مـاوەیـەکی دیـاریـکراوە بۆ پـێـدا چـونـەوە بـە ساڵێک کار و تێکۆشانمانە. مانگی لێک جیا کردنەوەی ڕادەی ئەرکە بەجێ هێندراو و نەهێندراوەکانمانە.
من مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پوروەک کەسێکی خاوەن بڕوای ئایینی و ئیمانی کامڵیشم بە ئازادی هەیە، هـەر گیـز گلەیی لـەوانـە ناکەم ئیسلامیان قبوڵ نەکردوە و بڕوایان پێی نیە.
وشەی ئازادی یەکێکە لەو دەگمەن وشانە کە بە قسە کڕیـاری زۆرەو لـە کردەوەشدا زۆرکەم کاری پێدەکرێێ. لەسەر ئەو وشەیە تەعبیر و تەفسیری زۆر و ڕاو بـۆچـونـی جـیـاواز زۆرن و کوتـراون. لـە ئـایین و مەزهەب و ئیدەکانیشدا ئەو جیاوازی ڕادەبرینە بە جوانی دەبیندرێ.
ئێمەی پێشمەرگە غەریب و ئاوارەی هەندەرانین. دور لە وڵات وێڵ و سەرگەردانین. دڵمان ئەوەندەی برین تێکراوە، دەردەدار و بێدەرمانین.
کورد گەلێکە زێدو ئازادی لێی داگیر کراوە. بەدرێژایی مێژو چەوسێندراوەتەوە و زوڵمی لێکراوە. لە هەموو ئەو مافانە بێبەشە کە لـە جـاڕنـامـەی گەردونی مـافی مرۆڤدا دیاریکراوە.
وەک دەزانن مەسەلەی ڕوخانی ڕێژیمی وەلیەکان ڕۆژ دەگەڵ ڕۆژگەرمتردەبێی .هێندێک بە خۆش بینیەوە چاوەڕوانی ئەورۆ ئەمڕۆن، هێندێک بێ ورە و ناهومێدن و باسکیان لە قۆڵی کراسی وەدەرناوە.
پێشەکی بەبۆنەی دەی خاکە لێوە سەری تـەعـزیـم لـە بـەرانـبـەر ڕوحی مەزن و بەهێزی پێشەواو هاوڕێیانی و سەرجەم شەهیدانی کۆماری کوردستان دادەنەوێنم دەگەڵ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئەندام ولایەنگرو دۆستانی حیزب سەرجەم هەر چوار پارچەی کوردستان هاودەردی دەکەم.
ئەو ڕۆژانە راوبۆچوونی لێپرسراوی گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی داگیر کراوی دەستی ئێران بوو بە باسی ڕۆژو پێش ئەوەی دەقەکەش بڵاو بێتەوە ئێمەمانان دەستمان کرد بەگرتنی هەڵوێستی ئەرێنی و هێندێک بـەخشکە نەرێنی.
بە ناوی خوای دڵاوای دلۆڤان
هەمو ئاگادارن نیزیک بە مانگێکە گەلانی ئێران بۆ ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی ڕاپەڕیون و گیان و خوێـن پێشکێشی بـارەگای گەل و ئـازادی دەکەن. دروشمی بڕوخی ڕێژیمیان بـەرز کردۆتـەوە.
وەک هەموو دەزانـن گەلی کورد خـاوەنی هـوزی زۆر و بـە هـێزە وەک شکاک، مانگوڕ، مامەش، دێبۆکری، فـەیـزوڵابەگی و زۆریـتـریش. هـەمـویـان بـە قەدەر قەوارەی خۆیان لە کاروباری کوردستان و خەبات بۆ ڕزگاری کوردستـان دا نەخشی دیاری خۆیان هەبووە.
ئەگەر چاولە دروست بـونی مــرۆڤ دەکەی دەگـەڵ جـیـاوازی شــێوەی باسەکان، هەر یەکن.ئەگەر تەماشای ژیان و گیان دەکەی هەمویان پێویستیان پێی هـەیـە و وەک یەکن.
پێشەکی بە بۆنەی ئەو ڕۆژە مەزن و پیرۆز و شانازی خوڵقـێـنـە پـێرۆز بـایی گەرم لـە سەرجەم شەهـیـدان و سـەر قـافـڵـەکانـیـان وبـنـەمـاڵـە و پێشمەرگەکان و بەندیە سیاسیەکان وخاووخێزانیان دەکەم .هیوادارم گەل سەر کەوێو ئاواتی شەهیدان بێتە دی. ٢٦ ی سەرماوەز
هەق بەخۆم نادەم خەت ونیشان بۆمامۆستایانی ئایینی کوردستان بکێشم، بەڵام کوردبون وتەمەنی دڕیژو ٤٣ ساڵ بەشداری ڕاستەوخۆ و ناڕاستە و خۆم لە خەباتی نەتەوەکەم دا ئەرکدارم دەکا
ڕێکەوتی ٢٩ / ١١ / ٢٠٢٢ زایینی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێڕاق محەمـمـەد شیاع سودانی سەردانی ئێرانی کرد. ئەوە سونەتێکە دەبێ سەرۆک وەزیـرانی تازە بچێتە خزمەت ڕێبەرنو هەم خۆی و هـەم کابـیـنـەکەی بـناسێنێ.
ئەوڕۆ لەکوردستان وسەرانسەری ئێران هەموو نەتەوەو چین و توێژەکانی ئـەو وڵاتە وەزاڵە هاتون، دژی ڕێژیمی ئاخونـدەکان ڕاپـەڕیـون و ڕۆژانـە قـوربـانی پێشکێشی بارەگای گەلان دەکەن.
ئایینی ئیسلام یەکێکە لە دینە عاسمانیەکان و قورئانیش بەرنامەیەتی. ئەو دینە لە بنەڕەتڕا بۆ ڕزگاری عەبدو چەوساوەکان کاریکردوە و تێکۆشاوە و سەرکەوتنی گەورەشی لە ڕەشترین سەردەمی نەزانیدا وەدەست هێناوە.
هـەمـو دەبـیـنـین 55 ڕۆژێـکە گەلانی ئـێـران ڕاپـەڕیـون. هـەموـو چین و تـوێـژ و نـەتـەوەکانی ئـێران تێیدا بەشدارن. مێژوی گەلانی ئێران کەمـتر یەکگرتویی ئاوای بە خۆیەوە دیوە. ئەگەر لە ڕوخاندنی ڕێژیمی پاشایەتی دا هەمـو بەشداریان کرد، جـڵەوەکە بـە دەسـتی ئـاخـوندەکان بوو!
ئەوەی لە خوارەوە دەیخوێنیەوە تەنیا رای خۆمـەو پـێوەنـدی بەهـیـچ حیزبێکەوە نیە و قەت ڕێگەم بەخۆم نەداوە رای خۆم بە ئی حیزب لەقەڵەم بدەم و نایدەم .
دنیای ئەوڕۆ،دەکرێ بڵێم هەمیشە لەسەر ڕەچاو کردنی بەرژەوەندو مەسڵەحەت ڕۆیشتوەو دەروا. گەلانی ژێر دەست وزێدو ئازادی داگیر کراو زۆر جارکراونە قوربانی بەژەوەندی گەلانیتر یان دەسەڵاتانی دنیا.
مرۆڤ لەو سەرزەویە بەگشتی هەم مافی هەیە و هـەم ئەرکی لە سەر شانە، مخابن زۆر لە ئێمە ئەرک و مافەکان یـان ناناسین یان پشت گوێیان دەخەین، هەر بۆیەش ڕەچاویان ناکەین و هەڵە و تاوانیش
لە دنیای ئەوڕۆدا مەزهەب و نەزم و نیزامی کۆمەڵایەتی و سیاسی جۆراو جۆرو لێک جیا و لە هێندێک بواریشدا دژ بەیەک هەن. زۆرێک لەوانەی بەشێکیان لە زانست و عیلم پێبڕاوە، بە سەربەخۆیی فکری لە هەڵبژاردنی مەزهەب یان نیزامی سیاسی دا کە بڕوایان پێیەتی دەناسرێن.
پێشەکی لە بـەرانبەر ئـیمان و ورە و ئیرادەی بە هێزی پێشەوامان و هاوڕێیانی و سەرجەم بەشدار بوانی دامەزراندنی حیزبی دێـمـۆکڕات و هەر وەها شەهیدانی ڕێبواری قازی و دێمۆکڕات لە پێشەوەیان قاسملوو، شەرەفکەندی و گشت شەهیدانی گەل و حیزبەکەمان سەر دادەنەوێنم.
زیباکەلام یەکێکە لە لایەن گرانی هەلسورو بەئەمەگی کۆماری ئیسلامی ئیران. دۆستی نیزیکی ( چەمڕان ) بوەو لە بەشی کوردستان دا ماوەیەک کاری دەگەڵ کردوەو یارمەتی داوە.
٢٢ ی پـوشـپـەڕە گیانــە، گوڵی هــیــوام هـەڵـوەریـوە
ڕێـبـەرم شەهــیـد کـراوە، کـۆشکی ئـاواتـم ڕمـیـوە
من بڕوای ئایینیم هەیە و موسوڵمانم و دەشزانم هێندێک لە لایەنگرانی ئەو دینە چەند لاڕێ و بێڕاهە دەڕۆن. دەزانم زۆر نەزانی وەک من و تۆ خۆیان بە زانای ئیسلام لـە قەڵـەم دەدەن. دەشزانـم زۆرن ئـەوانـەی کە لـە بـاری زانستیەوە هـێـچ نازانن سەبارەت بە ئیسلام و دژایەتیشی دەکەن.
وەک ئـاگادارن هـەر ئـێـستا شەڕێکی قـورسـ و نابەرانـبەر و بـێ بـەزەیانە کە هەموو چەکێکی لێ دەکار دەکرێ، لە لایەن ڕوسەوە بەسەر ئۆکرایندا سەپاوە.
پێشینان بە ڕەحمەت بن بۆ هەر بابەتێک پەندێکیان فەرمووە و بۆیە دەبێ بەڕێزە لە بەرچاویان بگری. بۆ وێنە بەو بەرپرسانەی خۆ لە شتی گێل دەکەن و گوێ نادەنە ئاگادار کرنەوە وڕێنوێنی کردن فەرمویانە 🙁 بە خشە خشی نەت زانی گامێشە، بە مشە مشی نەت زانی گامێشە، بە شاخی زلیشی هەر نەتزانی؟!) ئـێـمە هـەتا شاخدارەکە زگمان نەدڕێ نازانین!!
هـەر وەک چـۆن هاتـوو پـرسی پـێ نـەکردی هـەرواش دەڕوا و ئـاگاداریشت نـاکا. ڕۆژو و حەوتوو مانگ و ساڵی زۆرم لەو تەمەنە تێپەڕ کردوە و بەسەر زۆر کۆسپان دا کەوتووم و لە زۆر دراوی خوڕیش پەڕیومەوە. بەرەو نیزیک بونەوە لە سەدەیەک دەڕۆم.
ڕوسیە ئەو وڵاتە زل و زەبەلاحە کە ڕەنگە دە بەرانبەری ئۆکڕاینە بێ، بە پـێوانـە غەڵـەتەکەی خۆی ئـەگەر یـەکەم زلـهێـزی جیهان نـەبێ بـەو هـێرشەی بـۆسەر ئۆکڕاینە دەبێتە یەکەم!
رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ کوردی بەرانبەر بـە ١٣ ی ئەپریـلی ٢٠٢٢ ی زایینی لە تەلویزیـۆنی مەهاباد گوێـم لـە بـەرنامەیـەک گرتـبوو کە دیمەنـێـکی دڵـتـەزێـنـم هـاتـە بـەرچـاو.
بـەڕای مـن هـەڵـبـژاردن بـە هـەمـوو عـەیـبـ و عـارەکانـیـەوە مـەحـەکـێـکە زۆر پڕوپاگەندەی جۆراوجۆر هەڵدەسەنگێنێ و نـاوەرۆکیان دەردەخـا. زۆر حیزب و کەسایەتی وا هەن جۆڕیک خۆیان دەنوێنن کە لە ڕاستیدا خۆیان نین.
لە پێش هەمـو شتێکدا سڵاوێکی ئاویتە بەڕێـزەوە لە ڕوحی مەزنی شەهـیـدان دەکەم. سڵاو لە بنەماڵەکانیان و بەندیە سیاسیەکان بنەمالەکانیان و سەرجەم گەلی کورد و خوشک برا کوردستانیەکان دەکەم، پیرۆز بایی ساڵی تازەیان پێدەڵێم و ئاواتی گەیشتن بەئامانجی شەهیدانیان بۆ دەخوازم.
گۆمان لەوە دانیە نـابـەرانبەری و زوڵـم و زۆر دەهـەق بە ژن لە ڕابردوو بگرە ئیستاش دەگەڵی کـراوە و دەکرێ. هـەر چەنـد بـەخۆشیەوە دەگەڵ پێشکەوتـنی زانست گۆڕانی بەسەردا هاتەوە
مرۆڤەکان لە زاتی خۆیاندا جیاوازن هەرکامبرایم ەیان خاوەنی بیرو باوەڕو بۆچون و حەز و ویست و ئیدە و ئایینی تایبەت بە خۆیانن.
ئـەوڕژانـە دوو بابەتی هروژێنەر گۆمە شڵەقاوەکەی کوردستانیان وا قوڕاو کرد کە ڕاست و دروستت بۆ لێک نابیتەوە . بازاڕی شەڕە فڕ و هـێرش و جنێوو گلە و گازندە و بێحورمەتی هـێـندە گەرم بـوو لـە قـەراغیشی پـیـاو خۆی بـۆ ڕانەدگیرا.
مێژوو بـە چەمکێک دەکوترێ کە بە کەوو، بێژینگ و تـەنانـەت بـە هـێڵەگیش دابیژرابێ. چەو و زیزانە و دەنکە لاوازەکانیشی لێگیرا بێ . ئاوێنەی بـاڵا نـوێنی ڕوداوە راستەقـیـنـەکانـە وەک خۆیان کە نابێ نە لێی زیاد و نە لێی کەم کرا بێ.
کورد زاتەن ئاشقی ئازادی نیشتمان و سەر بەخۆیی گەلە. لە دووی ڕێبەندان دا دڵە پڕ لە خۆشەویستی زێدو ئازادیەکان، پڕ لە وەفا و ئەوینەکان یەکیان گرت و ئاگری ئەوینی ڕزگاری نیشتمان و سەربەخۆیی بە جۆرێک بڵێسەی ئەستاند
مەڵبەندێک کە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە پڕیەتی لە كیشە و شەڕ و ئاڵۆزی تەنانەت ناوەکەشی دابەشکراوە. ئێرانیەکان دەڵێن کەنداوی فـارس و عـەڕەبـەکان پێی دەڵـین کەنـداوی عەڕەب. فـارس و عـەڕەبیش لـەوەتی هـەن لـە سەر جیاوازی نـاوەکە و
حیزب بە گروە وکۆمەڵە خەڵکێک دەکوترێ کە لە دەوری بەرنامەیەکی هاوبەشدا کۆ دەبنەوە. هێندێک ئـوسول و پـڕنسیپی بـۆ دیـاری دەکرێ و بەرنامەی بۆ دا دەڕیژرێ.
هەرچەندی سەرم دێنم و دەبەم، سەر بە کەڵینێن و کۆنان دادەکەم،دەچمە ناو دنیای بیروهەڵسەنگاندن، کتێب و نوسراوان دەخوێنمەوە، زەخت دەخەمە سەر مێشکم و هانی دەدەم تا یارمەتیەکم بدا و
وەک هەمومـان دەزانـیـن لـە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕێبەنـدان ( بەهـمەن) ساڵی ١٣٥٧ هەتاوی دا شۆڕشی گەلانی ئێران بە لەناو بـردنی دەسەڵات و سیستمی پاشایەتی سەر کەوت.
سەد حەیف وهەزار مـخابن ئەوبناغە پتەوەی بۆژیانی هاوبەشی ژن و پیاوداڕژا بوو، بنە ماڵەی لەسەر دروست کرابو، تیرەوتۆرەمە عەشیرەی لێی دەکەوتەوە،
بە پرسیارێکی خەدیجەی خێزانی لـە پەیامبەر، بـاسەکە دەکەمەوە، کە دەپرسی ( ئەوڕۆ باش نایـە بـەرچاوم، ئـازارت پێگەیـشتوە ؟! لە وڵام دا دەفـەرمـوێی : کاتێک مرۆڤ بزانێ بۆ چ مەبەست و ئامانجێک ڕەنج دەکێشێ هەست بـە ئازار ناكا.
پێشەکی دەبێی بڵێم: گەلی کورد بەگشتی بە درێژایی هەبونی هەر لە ژێـر کارتێکەری و زەبروزەنگ و زۆر و ملهوڕی دوژمنانی داگیرکەردا بووە، پیی وایە هەموو شتێک هەر بـە زۆر چاک دەبێ!
بەهۆی ئەوە من بڕوای تەواوم بە مافەکانی نـەتەوەیی ومرۆیی وئازادی هەیە، وەپێش هەموو ئیدەو ئایینەکانی دەخەم بەهەمـوو تـوانـامەوە هـەوڵ بـۆ نـاسانـدن و پەرە پێدانی دەدەم.
سپتامبرەو ڕەش و تاڵە، وەبیر هێنەرەوەی مـەرگە ساتێکە کە دوژمـن بـە سـەر کوردی ڕۆژهەڵاتی هێناوە . کولانەوەی برینێکە ، قرتماغە دەکا، بـەڵام هەرگیز ساڕێژ نابێ و هەموو ساڵێ لـەو ڕۆژەدا خوێـنی گەشی لێ دەتکـێـتەوە.
هەر وەک ئاگادارن لـە ئەفغانستان شتێک ڕویـدا کە نـە چاوەڕوان کراو بـوو نـە وابـیری لێدەکراوە . دنیای خافڵگیر کردوو دەوڵەتان و سیاسەتمەدارانی تاساند.
بـە هاتنە سەرکاری ئـاخـونـد ئـیبڕاهـیم ڕەئـیسی وبـەشداریـکردنی دەسـتەی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵکڕانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان کە وەبیر هـێنەرەوەی کۆمارە جوانەمەرگەکەمان بـوو،
حاشا لـەوە نـاکرێی گەلی کوردی مـافـخۆراوی بێبەشکراو لـە ئـازادی، بـەدڵ حەز دەکا حیزبەکان و ڕێبەرایـەتیەکان و چین و تـوێـژەکانی کۆمەڵگاو ئـایین و ئیدەکان،
کاتێ بۆ سەردەمی تازە لاویم دەگەڕێمەوە ، بە شوێن نیزیکترین و بە ئەمەگترین دۆستی لە بـرا دڵسۆزتـر دا دەخولێمەوە ، بـۆ هەر لایـەک بـڕۆم هەر بـۆلای تـۆ دێمەوە .
پرسیارێکی باشە بۆ ئەوەی مرۆف خۆی و ئەرکەکانی بناسێی. خۆی بناسێی تا بزانی کێیە و ڕادەی زانست و توانای چەندە و دەبێ چ بکا.
ئەگەر لە بیرتان مابێ لە بەهاری ساڵی ١٣٥٨ هەتاویدا لە حاڵێکدا گەلانی ئێران سەرمەستی سەرکەوتن و تەفروتوناکردنی دەسەڵاتی بنەماڵەی پەهلەوەی بوون .
مزگەوتی سووری سابڵاغ یەکێکە لـە ئـاسەوارە کۆنەکانی ئەو شارە بریندارە. لە هەموو سەردەمکاندا جیگە و نـەخشی دیـاری خۆی هەبووە و هەیە .
بەناوی خوای دڵاوای دلۆڤان
هەر وەک هەموو دەزانـن مەسەڵەی ژن بـابـەتێکی گرینگی ئـەوڕۆیـە. لە ڕوی نەناسین و نەزانین ئەوهەوڵ و دەولانەی دەدرێن بابەتەکەیـان ئـاڵۆزتـر کردوەو
داگیرکاری و قۆرغ کردنی دەسەڵات دوو شتن کە دژی هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتین ئەو دوانە لە تاک ڕا بگرە هەتا دەگاتە حکومەت و دەسەڵات هـەر گیز خزمـەتی ئازادی وئاوەدانی وڵات و ئاسایشی خەڵکیان نەکردەوەو نایکەن.
لـە مێژوی خەبـاتی نـەتـەوایـەتی گەلەکەمانـداگەلێک نـەخشەوپیلان بـە دژی ئەو خەبـاتـە کێشراوو دەکارهـێندراون، ڕاستە خەبـاتـەکەمانـیان وەدوا خـستووە بـەڵام هەرەسیان پێنەهێناوە.
لێبوردەیی بەرزتـریـن تـایبەتمەنـدی مـرۆڤەکانـە و پـێویستی بـە بـوێـری تایبەتیترە، بەرژوەندی گەلیش لە پێشەوەی هەموو بەرژەوەندیەکانە. بۆیە دەبێ قوربانی بۆ بدەی.
کتب علیکم الصیام کما کتب علی الذین من قبلکم.
ڕۆژووتان لەسەر نوسراوە هەروەک لەسەرئەوانی پێش ئێوەش نوسراوە .
کەوتمە بیری ئەو شێعرە فارسیەی کە دەڵێ:(اگربینی کە نابینا وچاە است ــ اگر خاموش بنشینی گناە است.) هەر چەند باوەڕم وایە ئەوانەی کە بـە ئەنقەست یان بـۆ مەبـەست بەرەو چاڵاو دەڕۆن لـێـیـان گەڕێی با تێکەون و خەڵکیتر بەلاڕێدا نەبەن.
بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوای ڕێبەرو قازیەکان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان، هاو دەردی و بە پەرۆشی خۆم دەگەڵ بنەماڵەکانیان و حێزبەکەی قازی و سەرجەم گەلەکەمان ڕادەگەیەنم
لە پێشدا دەبێ بڵێم : خەباتی گەلەکەمان ڕەوایە، گەل قوربانیەکی زۆری بـۆداوەو خوێنێکی بـە لێشاوی لـێی ڕژاوە. تـیکۆشەرانی ئـەو گەلـە بــۆ ڕزگاری ئـەوان بە لە خۆبردویی و ماندوو نەناسانـە، بێی وچان هەوڵـیان داوە.
سروشتی شۆڕش وایە لە هەوەڵەوە خەڵکێکی زۆر ڕوی تێدەکەن و لە دەوری کۆ دەبنەوە بێگومان هەمووشیان بە حیزب و تاقم و تاکیشەوە مەبەستێکیان هەیە و بۆی تێدەکۆشن و دەیانەوێ لـەو ڕێگایەوە پێی بـگەن .
یـەکێک لـە گرفتە هەرە مەزن و زیانبارەکانی دنیای ئێمە ئەوەیە کە وەک مرۆڤ لە یەکتر ناڕوانین و حیساب بۆ یەکتر ناکەین.
لە ساڵڕۆژی تێڕۆڕ و شەهید کرانی سەید ڕەسوڵی دێهقان دا بەڕێـزەوە سڵاو دەنێرم بۆ ڕووحی پاکی و نەفرین دەنێرم بۆ تێڕۆڕیستان . ڕوحت شاد تێکۆشەری ماندو نەناس.
لە من باشتر دەزانن بەردی بناغەی هەموو دینەکان بە تایبەت ئیسلام وەحدەتە، واتە یەکتا پەرستی. هەموو دینە ئاسمانیەکانیش دژی پەرستنی خوا دروست کراوەکانن،
ئەگەر سەیرێکی وردی مێژوو بکەی دەبێنی لـە دنیادا زۆر بـەڵاو ئـافەت و کارەساتی وەک: تاعون، تۆفان، سێڵاو، بومەلەرزە، کیمیاباران و هیتر ڕویان داوە.
ڕێکەوتی ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕبـیع ألأول ( بـەهاری یـەکەم ) ساڵی فـیل محەممەدی پێغەمبەر لەدایک بووە. ڕۆژی ٢ شەممە لە لای پێغەمبەر زۆری ڕێز لێگیراوە چونکە { هەر لەو ڕۆژەدا لەدایک بووە و هەر لەویشدا وەحی بۆ هاتووە}
بەلامەوە گرینگ نیە دوژمن چیم پێدەڵێ، گرینگ ئەوەیە خۆم چیم!
من بڕوای تەواوم بە هەقانیەتی مافی نەتەوایەتیە و بڕوای ئایینیشم هەیە لە هەردوکیاندا بێی دڵەڕاوکێ وهیچ تێبینەیەک باوەڕی خۆم تەنانەت بە دوژمنیش دەڵێم و نایشارمەوە .
هەموو دەزانن سەرجەم شۆڕشگێڕان و لـە نـاویـانـدا ڕێبەرانـیـان مـرۆڤـن و مرۆڤیش فرشتە نیە و هەموو شتێک ناتوانێ و ناشزانێ، کەوابوو زۆر ئاساییە لە کار و تێکۆشانیدا توشی هەڵە و پەڵەش بێ،